کە ناوی سۆزی مێحڕابێ دەبینم
بزەی دێتێ گۆڕوو تین و ئەوینم
لە دونیای پڕ لە ناکۆکی مەجازی
ئەوە پێشەنگ ، ئەوە چاوساغی ژینم
لە ئەو ڕایە کە پێنووس بۆتە هاوڕێم
لە ئەو ڕایە جیهان ئاوا دەبینم
بە تەنیا و دور لە ئەو هەر وەک نەبوانم
دەسا شەربێ بە ڵێنێ بەم لەژینم
هەتا مابم لە کونجی تەنگی دونیا
لە بۆ ئەو بێ هەموو هەست و ئەوینم
سۆزی مێڕابە ناوێ زۆر موبارەک
بە جێی ئیسڵاح و چاکسازی دەبینم
ئەوەی تێیدا خەریکی ئیش و کارە
هەمووی زانان بە حوکمی شەرع و دینم
ژوورێکە پڕ لە عەشق و خۆشەویستی
بە جێی خزمەت بە خەڵکی خۆی دەبینم
خودایە بەر قەراری کەی هەتا سەر
ڕۆژی ناخۆشی ئە و ژوورە نەبینم
پێشکە ش بە هەموو خامە ڕەنگینان و دەس نەخشینان و دامەزڕێنەرانی ماڵپەڕ و کاناڵی سۆزی میحراب
✍عە بدوڕڕەحمانی ڕەسووڵیان .بانەـ بنی ڕەزان