خبرها،نظرها

سۆزێک بۆ فەلەستین

سۆزێک بۆ فەلەستین

سۆزێک بۆ فەلەستین

ئەی غەززەی گەمارۆدراو

فه له ستینی داگیر کراو

نشتیمانی پێغە مبەران

مەکۆی شەڕەف کانی ئیمان

شوێنی میعراجی پێغە مبەر

ڕووگەی ئەهلی دڵ و نەزەر

ده تبینم چه نده بێ نازی

چه نده لاواز و که ساسی

به لاشه تا خوین دێته خوار

شه هید ئەدە ی هه زار هەزار

خاپور کران بیناکانت

نە ماوە دیمه نی جوانت

دەرکی دونیات لێ بە سراوە

هاوارت قەت نەبیسراوە

مافی مڕۆڤ کەڕ و کۆێرە

نابینێ ناسۆڕی ئێرە

گۆێچکە نادا بەو هاوارە

نابیسێ ئەو شین و زارە

گە نج و لاوت سوور خەڵاتن

شانازی گەل و وڵاتن

ئاواتیان گشت لە گۆڕناون

ڕیجالی قورئانین پیاون

بە سۆیە جەرگی دایکانت

زامارە وەک نشتیمانت

کوڕو کچی جوانی مردوون

هەمووی پێشکەشی تۆ کردوون

وان شەهیدی ڕێی ئازادین

گڕکانی ڕۆژی بێ دادین

گەردەلوولی فەلە ستینن

تۆڵە لە زاڵم دەستێنن

داگیر کە ران دەتۆقێنن

ئومێدی ڕزگاری دێنن

مافی خوراو دەگێرنەوە

عیززەت بۆ ئوممەت دێننەوە

ئاڵای ئازادی هەڵدەکەن

جەرگی دۆژمن لەت لەت دەکەن

دەبنە سونبولی بەر خۆدان

لە پێناو خوا بۆ نشتیمان

 

هۆنەر  : عەبدوڕەحمانی ڕەسوڵیان بانە

نمایش بیشتر

عبدالرحمان رسولیان

@ استان کردستان- شهرستان بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و امام جمعه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا