ئایا ده زانی خودا له قورئان دا باسی قەومی کوردی کردوه؟!
به لی خودا باسی قەومی کورد دەکات..!
ئەو ئایەتەى کە خواى گەورە لە قورئاندا باسى ئازایەتى (( قەومى کورد)) ئەکات وەکو لە تەفسیرەکاندا هاتووە بە تایبەتى لە تەفسیرى “ئیبن کەسیر”
خواى گەورە لە سورەتى فەتح لە ئایەتى ١۶ دا ئەفەرموێت
(( قُلْ لِلْمُخَلَّفِینَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُولِی بَأْسٍ شَدِیدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ یُسْلِمُونَ فَإِنْ تُطِیعُوا یُؤْتِکُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا وَإِنْ تَتَوَلَّوْا کَمَا تَوَلَّیْتُمْ مِنْ قَبْلُ یُعَذِّبْکُمْ عَذَابًا أَلِیمًا )) (۱۶)
(( ئه‌ی محمد (صلى الله علیه وسلم) بڵێ: به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه، له‌عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کان: ئێوه له‌ئاینده‌دا بانگ ده‌کرێن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن، ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن، یان خۆیان (له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و تێڕوانیندا) به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وسا و خۆتان بشارنه‌وه‌و سه‌رپێچی بکه‌ن، سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت. )) (
*ئەبو هریرە دەربارەى ئەو ئایەتەى (( سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْم أُولِی بَأْس شَدِید )) ئەفەرموێت :ئەوانە ( هُمْ الْبَارِزُونَ ) (ئەوانە کوردەکانن ) واتە ئەوانەى ( لەسەر شاخەکان ئەژین یان بە شاخەکاندا هەڵئەگەڕێن )
*ئیبن عومەر ((عبدالله کوڕى عمر )) فەرمووى کە ئەبو هریرەوە لە تەفسیرى ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم کە فەرموویەتى (( ئێوە جەنگ لەگەڵ قەومێکدا ئەکەن کە پێڵاوەکانیان لە توکى ئاژەڵەکانیان دروستکردووە )) ئەوانە (( البارزون یعنى * الاکراد * )) (کوردەکانن ) واتە( لەسەر شاخەکان ئەژین یان بە شاخەکاندا هەڵئەگەڕێن )
تێبینى (( نمونە بۆئەوەى کە پێڵاوەکانیان لە توک دروست کردووە وەکو کڵاش و جۆرەکانى تر ))
*هەر لە تەفسیرى ئیبن کەثیردا
فەرمودەکەى پەروەردگار ” تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ یُسْلِمُونَ ” واتە فەرز بووە لەسەرتان کە شەر و جیهادیان لەگەڵدا بکەن وە ئەو شەر و جیهادە لەسەریان بەردەوام ئەبێ وە یان ئێوە سەردەکەون بەسەریاندا یان خۆیان دەبن بە مسوڵمان بە ویستى خۆیان و هەڵبژاردنى خۆیان و بە بێ شەر و قتال , وە خواى باڵادەست فەرمووى ” فَإِنْ تُطِیعُوا ” واتە ئەگەرئێوە فەرمانداربن و بچن بۆ جیهاد وە ئەوەى لەسەرتانە جێبەجێى بکەن ئەوا خواى گەورە پاداشتێکى گەورەتان پێ ئەبەخشێت وە ئەگەر بەرهەڵستیتان کرد وەکو چۆن لە پێشتردا بەرهەڵستیتان کرد (( کاتى حودەیبیە کاتێک پەیمانتان دا و وە پەیمانەکەتان نەبردەسەر )) ” یُعَذِّبکُمْ عَذَابًا أَلِیمًا ” ئەوا سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.
سەرچاوە // تەفسیرى ابن الکثیر
قَالَ اِبْن أَبِی عُمَر وَجَدْت فِی مَکَان آخَر حَدَّثَنَا اِبْن أَبِی خَالِد عَنْ أَبِیهِ قَالَ نَزَلَ عَلَیْنَا أَبُو هُرَیْرَه رَضِیَ اللَّه عَنْهُ فَفَسَّرَ قَوْل رَسُول اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَیْهِ وَسَلَّمَ ” تُقَاتِلُوا قَوْمًا نِعَالهمْ الشَّعَر” قَالَ هُمْ الْبَارِزُونَ یَعْنِی الْأَکْرَاد
وَقَوْله تَعَالَى ” تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ یُسْلِمُونَ ” یَعْنِی شُرِعَ لَکُمْ جِهَادهمْ وَقِتَالهمْ فَلَا یَزَال ذَلِکَ مُسْتَمِرًّا عَلَیْهِمْ وَلَکُمْ النُّصْرَه عَلَیْهِمْ أَوْ یُسْلِمُونَ فَیَدْخُلُونَ فِی دِینکُمْ بِلَا قِتَال بَلْ بِاخْتِیَارٍ ثُمَّ قَالَ عَزَّ وَجَلَّ ” فَإِنْ تُطِیعُوا ” أَیْ تَسْتَجِیبُوا وَتَنْفِرُوا فِی الْجِهَاد وَتُؤَدُّوا الَّذِی عَلَیْکُمْ فِیهِ ” یُؤْتِکُمْ اللَّه أَجْرًا حَسَنًا وَإِنْ تَتَوَلَّوْا کَمَا تَوَلَّیْتُمْ مِنْ قَبْل ” یَعْنِی زَمَن الْحُدَیْبِیَه حَیْثُ دُعِیتُمْ فَتَخَلَّفْتُمْ ” یُعَذِّبکُمْ عَذَابًا أَلِیمًا ” .
شکار عەزیز
http://www.bakrajo.com/Description.aspx?No_=1925&M_=10
سوپاس بو برای به ریز کاک «علی مرادپور» له شاری مهاباد بو ناردنی ئه م بابه ته