داستانکوردی

چیڕۆکێکی ڕاستەقینە !

چیڕۆکێکی ڕاستەقینە

دوێنێ لەکار گەڕامەوە خی٘زانم کوتی جلەکانت بگۆڕە و پشویەک بدە تا نانەکە پی٘دەگات
جلەکانم گۆڕی و پال٘ کەوتنم چاوەکانم لی٘کنا کاتی٘کم زانی بانگی عەسرە
چووم بۆ مەتبەخ بەخی٘زانم کوت چیت بۆ ئامادە کردووین؟

وەلا٘مـی نەدامەوە دوو جار سی٘ جار ووتمەوە هەر وەلا٘می نەدامەوە زۆر تووڕەبووم سەرم سوڕمابوو بۆ وەلا٘م ناداتەوە.کوڕەکەم هات بۆ مەتبەخ کوتم پەرداخی٘ک ئاوم بۆبی٘ـنه ئەمیش وەلا٘می نەبوو زۆر سەیربوو کوڕەکەم نمونەی کوڕی چاک بوو بەلا٘م بۆ وا ئەکات نازانم
هاتم لەمەتبەخ بی٘مه دەرەوە خی٘زانم ووتی : کوڕم بچۆ باوکت لەخەو هەل٘سی٘ـنه بانانەکەی بخوات
کوڕەکەم بەرەو ژوورەکەم چـوو
بەدەنگی بەرز دەمکوت بۆ کوی٘ی ئەچیـت من لی٘رەم
دوای دووخولەک هاتەوە کوتی دایه دوو سی٘ جار بانگم کرد هەل٘ناسی٘ـت ! زۆر ڕاشم وەشان هەر هەل٘نەسا
ئینجا خی٘زانم بەرەو ژوورەکەم ڕۆی منیش چووم بەدوایدا

هەول٘یان ئەدا کەسی٘ک لەخەو هەستی٘نن جلەکانی وەک جلەکانم بوو ،زۆریش لەمن دەچوو
دوای چەند خولەکی٘ک دەنگی گریان بەرزبۆوە و گشتیان دەگریان
خودایه ئەم پیاوە کی٘یه !
بۆکەس گوی٘ی لەمن نیه؟
بۆکەس نامبینی٘ـت ؟
کوڕەکەم چووە دەرەوە دوای چەند خولەکی٘ک هاتەوە دایکم وباوکم و براکانمی لەگەل٘دا بوو
دایکم ئەو کەسە خەوتوەی کردە باوەش و هەردەگریا چوومە پی٘شەوە بەلا٘م سوودی نەبوو باوکم لەسەر کورسیەکە بەخوڕ دەگریا
براکەم و چەند کەسی٘ک کەسەیان شۆری و کفنیان کرد و بردیان بۆ مزگەوت نوی٘ژی لەسەر کەن
دراوسی٘ و هاوڕی٘ و خزمەکانم هەموویان ئامادەبوون
دەستیان کرد بەنوی٘ژ
منیش هاوار ئەکەم ئەی هاوار نوی٘ژ لەسەر کی٘ دەکەن
من زیندووم …بۆ نامبینن ….بۆ گوی٘تان لی٘م نیـیه
وازم لی٘هی٘نان تانوی٘ژەکە تەواو بکەن
سەری تابوتەکەم هەل٘دایەوە و کفنەکەم لەسەر ڕووی لادا
زەردەخەنەیەکی کرد ووتی : من ئیتر کاتم تەواو بوو ئینجا نۆرەی تۆیه من تەواو تۆ بۆ هەتا هەتایی دەبیت
چل سال٘ه هاوڕی٘تم من دەکری٘مە خۆل٘ەوە و تۆش بەرەو لی٘پرسینەوە دەبردری٘ت ؟
ئیتر دەمویست قسه بکەم نەمئەتوانی
دەمویست بجول٘ی٘م نەم ئەتوانـی
ئیتر گوی٘م لەدەنگی مەلاکە بوو قسەی دەکرد
خۆڵ کرا بەسەرمدا …بەتەنیا جی٘مام
ئیتر زانیم کۆتاییه
نا دەستپی٘ـکە و سەرەتایە
خۆمن چەندین قەرز هەیە نەمداوەتەوە
کاری زۆر هەیه ووتم جارێ زووە و نەمکردووە
وویستوومە واز لەکاری خراپە بی٘نم و وازم نەهی٘ناوە
پاشان گوی٘م لەدەنگی قاچی دووکەس بوو
ووتم ئەی هاوار لی٘پی٘چینەوە دەستی پی٘ـکرد
نەکیر و مونەکەرن
کەلەدنیادا باسیان دەکرد
خودایە بمگەڕی٘نەوە….خودایه بمگەڕی٘نەوە …
خودایه بمگەڕی٘نەوە تاکاری چاکە بکەم
گوی٘م لەدەنگی٘ک بوو
نەخی٘ـر…..نەخی٘ــر…….نەخی٘ــر
زۆر ناڕەحەت بووم
تادەنگی٘کی نەرم بانگی دەکردم باوکە باوکە هەسته نان ئامادەیه
چاوم کردەوە کچە جوانە چاوگەشەکەم بوو
ماچی٘کم کرد ووتی : باوکە نانەکە سارد ئەبی٘تەوە
گشت گیانم عارەقی کردبوو زۆر ماندووبووم
بەنەفسی خۆمم کوت ها ئەوە گەڕایتەوە بزانین لەمەودوا چی دەکەیت و چی پی٘ش دەخەیت
ئەبی٘ هەر چاکە بکەیت مادەم نازانی کەی دەمریت
ڕۆژیک دیت مۆمی تەمەنمان بەکۆتا دیت….زۆرسوپاس بۆخوا کەمۆڵەتی دام ودواهەناسەم نەبوودەرفەتیکی دی دام لەژ یان.
تۆش سوپاسی خودا بکە کە ھێشتا فرسەتت لەبەردەستدایە کاتت تەواو نەبوە فریای خۆت بکەوە واز لەتاوان بھێنە بەھەشت بەدەست بێنە ….

? دوکتۆر ستودە ناردویەتی?

┈••✾•???•✾••┈
@sozimihrab
┈┉┉━━❋✺❋━━┉┉┈

نمایش بیشتر

سوزی میحراب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا