مه رگی سه ر به رز
بــرا کۆڵ بەرە ، هەژارەکەم
دەر بە دەرە، بـــێ کارەکەم
ئاوارەی لۆقمە ، نانەکەم
مەزڵومە بێ، تاوانــەکەم
نــان هــــــــــاوەری، ژن و منـــــــداڵ
عێززەت بەخشی ژینی عەۆداڵ
ماندوو نەناسی، زەحمەت کێش
خۆشەویستی ، بێگـانە و خوێش
هــاوار و دادت ،بـۆ چیە؟!
ئــەم مـــــردنە ، نامــۆ نیە!!
مێــژو پـــڕە، لەم مەرگانە!
مردن لە دوای، لۆقمە نانە
مەبەست مێژو، ژین کوردانە!
کــــۆرد مەحکومی، بێ تاوانە!
بۆیە کەستر ، پێ نازانێ
ناکەوێتە ، ســـەر زۆبانێ!
دووشت لەم ژینگە بێ دەنگە!
یــەکیان مــردن، ئــەۆتر نەنگە!
مەرگ هی کۆردانی هەژارە!!
نەنگیش ، هی زل و زۆردارە!
مـــــردن ئاوا ، ســـەربەرزیە!
دور لە وێڵی و، بێ مەرزیە
مردن لە رێ، هەمو کەسە
پایان کاری، ئەم ژینگەسە
کزی و سەر شۆڕی،بۆ کەسێ
لــە هـــەژاران ، ناگـرێ دەســــێ!
اسماعیل رەزایی.
(غەریب)
۱۱ / ۱۱ / ۱۳۹۵
هەتاوی بێستون