خــوێنه وارو ، لــێ زانـەکان/
خـاوەن بیــره ، میــزانەکان/
لاێن گــران ، گەل و میللەت/
دۆژمنانی ، خواری و زیللەت!/
برا و خـۆشکان ، بەڕێـزانم/
دڵ سۆزان دین ، عەزیــزانم/
ئەوا دوژمن ، به بیــری لار!/
تەوانی خۆی ، خستوەته کار/
سەر تا پێ ، حەیلە و فریوه/
بەرگی دڵ سۆزی ، پۆشیوه!/
خوێنی خەڵکی ، هەژار مژه/
به ناۆ مرۆڤ ، مرۆڤ کۆژه/
مێعیاری ژینی ، تێک داوه!/
دۆژمنه و ، دڵسۆز ناسراوه!/
شــێوانــدویه ، ژینـی بـەشــەر!/
سەر بوته پێ و ، پێ بوەته سەر!/
ناحەزان گەل ، له سەر کارن!/
چاکه خــۆازان ، له پای دارن!/
بێ تاوان ، زۆڵمی لێ ئەکرێ!/
مـۆجرێم تاوانــی ، لا ئەبرێ !/
خــزمـەتکاری ، بـوەتـه ســەر بار/
راسی چەوته ، چەوت له سەر کار!/
لا ڕێ ، سەرۆکی ، ژیانه!/
دزی نـه کـردن ، تاوانـه !/
رێکی و پێکی ، وەک زیللەته/
خوێنـی پاکان ، بــێ قیمەته!/
مۆسڵمان زۆره ، بەس به ناۆ/
مۆدافێع زۆره، بشەس بێ چاۆ/
عاشق شۆره ت و ، هەم ناوین/
زۆرین وەکـوو ، کەفـــی ئاوین/
زاهێر سـالم ، دڵ دا ڕزیو!//
لاشه قەڵەۆ ، دەرون بەزیو/
گۆڵی دوژمن مان ، خۆاردوه!/
شــێوەی ژیانمان ، تێک چوه!/
پێسەی زاهێرمان ، گرتوه!/
رۆحـی دینیمان ، مـردوه!/
قینی خۆدی ، له دڵمانه !/
دڵ به رەحمین ، بۆ بێگانه!/
بەهەشتی خوا ، دابەش ئەکەین!/
زۆر کەس تیا ، بـێ بەش ئەکەین!/
بۆ فتوا دانیش ، دلـــێرین !/
بێ ترس و بیم ، وەکو شێرین/
پشت له دۆژمن ، به خۆفێرین/
زۆرێک بۆ ، دوزەخ ئـەنێـریـن!/
رەخنه ئەگرین ، له هەمو کەس/
لـه خـاوەنان ، فیکــرەو مەبەس/
ئێــراد ئەگــرین ، له ئەم و ئەو/
رۆژ له خەڵکی ، ئەکەین به شەو/
ئەوەی ئەیڵین ، خۆ لێ دورین/
لـه وەزیفـه ، پـڕ قـۆســـورین!/
قســه زل و ، عـەمـەل کەمیـن/
حەسرەت مەند و ، دڵ پڕ خەمین/
ژینی دونیا ، مـەبـەســتمانه !/
پوڵ و ماڵ ، هەرچی کەسمانه/
هەوڵ و تهلاش ، مان بۆ ژینه/
دین و ژینمان ، بــێ پەرژینــه!/
بۆ ژین ژیانمان ، زۆر تاڵه!/
پڕ له رەنجـەو ، ئاەو ناڵه!/
راحەتیمــان ، بـۆ نـەمـاۆه!/
ئیسراحەتمان ، هەڵ گیراۆه/
هینده ژینمان ، له سەختیه!/
کاتــی عێبــادەت ، مان نیـه!/
فەرمانی خوا ، ژێر پێ ئەخەین!/
بێ ترس وبیم ، غەیبەت ئەکەین/
قسه زل و ، عەمەل کەمین!/
تەلاش گەری ، بێ بەرهەمین/
مۆسڵمانی ، خوا نەناسین/
ســفره دڕو ، ناسـپاســین!/
له ئێجرای عەمەل ، وەسواسین/
گێــژو وێژو ، له حــەق کاســین!/
تا ئاوا بین ، هـەر وا ئەبین/
له لای خوداش ، رسوا ئەبین/
=====
چارەی ئەم دەرده ، یەک بونه/
له شوێن فێڵ دوژمن ، نەچونه/
ئیتـاعـەی خــۆدا ، کردنه!/
قەول بێ عەمەڵ ، لابردنه/
دڵ و دەرون ، ساف کردنه/
مۆسـڵمان بون ، تـا مردنه !/۱
گۆڕینی دڵ و ، دەرونه/
پشتیبانی ، یەکتر بونه !/
گۆڕان کاری ، قــەوڵی ئەوێ/
تێکۆشان و ، هــەوڵــی ئەوێ/
با قەول بدەین ، هـەمو یەک بین/
قۆرس و مۆحکەم ، دور له شەک بین/
لەم دەورانه ، بـێ سۆباته /
لەم عەســره پڕ، خـۆرافاته/
که دۆژمنانـــی ، بیــر بەڵاۆ!/
له گەنج وپیــر و ، ژن و پیاۆ/
له بـۆ ئێمــه ، وا یەک دەنگن !/
هاۆ مەبەست و ، له سەر جەنگن/
ئێمەش کۆ بین ، له دەوری یەک/
پێنوســـەکان ، بکەین به چـەک/
له رێ دینــا ، خــزمـەت بکەین/
چاکان چۆن بون ، وا ژین بکەین/
چاکه کارو ، چاکه خۆاز بین /
دروس کارو ، سەر فەراز بین/
به بیر بەرزو ، مەبەســتەوه/
چەکی پێنوس ، به دەستەوه/
بیری لەفزو ، کەلام مان بێ!/
له وتـارا ، مـەرا م مان بـێ !/
با کەم غەیبەت ، یەکتر بکەین/
ناوی یەکتر ، به خــراپ ببەین/
هەر کەلامێ ، دەرچو له دەم/
لای خوا سەبته ، خاترتان جەم/
با وتارمان ، سەنجیـــده بێ/
وەکـو پــۆڵای ، ئاۆ دیده بێ!/
پارێــزگاری ، له دین بکەین/
حەریمی ژین ، پەرژین بکەین/
هەڵس و کەوت و ، خۆاردن و خەو/
جم و جــووڵــی ، رۆژان و شـــەو !/
بەیان له ماڵ ، که دینه دەر!/
له ماڵا بـوین ، یان له سەفەر/
دانیشتوین ، یان به پـێوه/
یا له کۆڵان ، هاین له ڕێوه/
ئییشی خــۆدی ، یان ئێداری/
زەحمەت لادێ و ، کەسبی شاری/
دەر بڕینی ، فیکرەو مەرام!/
ئیزهـار کردن ، لەفزو کەلام/
هەمـو حاڵ و ، هەمو کاتێ!/
لەحزەو ئان و ، کات و ساتێ/
رەزای خوامان ، نەچی له بیر/
له بۆ نەفسمان ، نەبین ئەسیر/
نەبین پەیڕەو ، مۆد زەمانه/
کەڵک وەر بگرین ، لەم ژیانه/
ئەر وەها بوین ، کەلامی حەق/
له ژیانمــان ، کـــردی ســەدەق/
ژینمان هــەمــو ، ئەبــێ تاعەت/
مۆستەحەققی ، رەزا و رەحمەت/
بەم وەزع و حـاڵـه ، نامێنیــن!/
سەر کەو تویی ، به دەس دێنین/
بەڵام ئەگەر ، وا دو دڵ بین!/
له دەستوری ، خوا غافڵ بین/
هه تا ماوین ، له ژێر دەستین/
ژێر چەپۆک و ، کزو پەســتین/
ئێوه باش بن ، به باش بژیـن/
هەوڵ دەن له بۆ،پێشچونی دین!/
ئەم جا بگرن ، دەستی (غەریب) /
ســەختــــی زۆری ، بووه نەسیب/
ئەگ ەر نەی بێ ، یاری دەرێ/
مەحـاڵه لـەم ، قــۆرئه دەرێ/