ادبیات
بههــــــــــــــــاره

دڵا لێت بێ مزگێنی ئیمڕۆ به‌هاره
جیهان پڕلهجوانی وله نه‌خش ونیگاره
له سه‌ر چڵ ڕووه‌و گوڵ نهواخوانه بولبول
ده‌کا ده‌ردی دڵ چاره ئه‌و ده‌رده‌داره
بڕۆ ده‌شت و دیمه‌ن هه‌له بۆ پیاسه‌ت
به‌بۆنی گوڵان ده‌رکه ڕه‌نج و جغاره
بچۆ کێو و مه‌زرا ببینه چ باسه
چلۆن حوکمی میری ئه‌وین به‌رقه‌راره
چلۆن ڕۆژ و با و ئاو و هه‌ور و هه‌واکان
هه‌مووی گوڵ ڕه‌نێوهێن و خزمه‌ت گوزاره
فرشته‌ی به‌هه‌شتی سه‌فا و خۆشه‌ویستی
له‌نێو گوڵ له‌نێو گیالهنێوبهردوداره
ده‌زانی ئه‌تۆ ئه‌ی دڵی مات و ماندووم
به‌هار ڕێ نیشان دانی په‌روه‌ردگاره
ڕچه‌ی ژیان و هه‌م ژینه‌وه‌ی پاش نه‌مانه
که وا بێ جیهانیش هه‌ر ڕێبواره
غه زه لی ماموستا عبدالکریمی ر‌سولی(ریبوار)
ارسال کننده : یاسرسیدعزیزی دانشجوی کارشناسی رشته حقوق