
کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای دوازده‌هه‌م
«وَ العَاقِبَهٌ لِلمُتَّقِینَ» واته: «سه‌ره‌نجامی باش و پیرۆز هه‌ر بۆ که‌سانی پارێزکار و به‌ته‌قوایه.»
ئه‌و وته‌یه جارێک له زمانی حه‌زره‌تی مو‌سا وتراوه که موژده به بڕوادارانی گه‌له‌که‌ی ده‌دا که بڕواداران ئه‌گه‌ر پابه‌ند به ته‌قوای په‌روه‌ردگاریان بن، ئه‌وه هه‌ر له دونیادا به سه‌ره‌نجامی خێر و چاک و به هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن.
جارێکی دیکه‌ش خوای گه‌وره به واتایه‌کی هاوچه‌شن ڕوو ده‌کاته دوایین پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و له کۆتایی سوڕه‌تی (تاها)دا ده‌فه‌رموێت:
«وَأمُر أَهلَکَ بِالصَّلَاهِ وَاصطَبِر عَلَیهَا لَا نَسأَلُکَ رِزقًا نَّحنُ نَرزُقُکَ وَالعَاقِبَهُ لِلتَّقوَی» (تاها:١٣٢)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به باشی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕوحه) و به‌رده‌وام و خۆڕاگر به له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆژی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆژی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و پارێزکارانه.»
له کۆتایی سوڕه‌تی قێسه‌س که باس له به‌سه‌رهاتی قاڕوون ده‌کات، جارێکی‌تر ئه‌و یاسا قوڕئانییه دووپاته ده‌بێته‌وه و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«تِلکَ الدَّارُ الآخِرَهُ نَجعَلُهَا لِلَّذِینَ لَا یُرِیدُونَ عُلُوًّا فِی الأرضِ وَ لَا فَسَادًا وَ العَاقِبَهُ لِلمُتَّقِینَ» (قێسه‌س:٨٣)
واته: «(جا با خه‌ڵک دڵنیا بن) که: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده کردووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نه لووتبه‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌ساد و گوناه و خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزکاران و خواناسهکانه.»
ئاشکرایه که سه‌ره‌نجام؛ ته‌نیا تایبه‌ت به دواڕۆژ نییه، هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه که بڕوادارن له‌و ڕۆژه‌دا ڕزگار بکات، له شوێنێکی دی ده‌فه‌رموێت: «وَالآخِرَهُ عِندَ رَبِّکَ لِلمُتَّقِینَ» (زوخڕوف:٣۵) واته: «دواڕۆژی خێر و خۆشی لای په‌روه‌ردگارت ئی پارێزکارانه.»
به‌ڵکوو ئه‌و سه‌ره‌نجامه، گشتییه و هه‌م دونیا و هه‌م دواڕۆژ ده‌گریته‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌یکه له خۆمان بپرسین که ئه‌و یاسایه له کوێی ژیانی ئێمه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌و پرسیاره ده‌کرێ که پارێزکاری ڕاسته‌قینه چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ؟ چونکه به‌ڵێنی خوای گه‌وره بێگومان دێته دی.
ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌و ئایه‌تانه‌دا ورد بینه‌وه -له هه‌موو چه‌شنه شێوازه‌کانی- بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه یاسایه‌کی گشتگیره؛ خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: «وَالعَاقِبَهُ لِلتَّقوَی» دوای به‌سه‌رهاتی قاڕوونیش ده‌فه‌رموێت: «وَالعَاقِبَهُ لِلمُتَّقِینَ»
خوای گه‌وره ئه‌و مزگێنییه‌ی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی مه‌حه‌ممه‌د(د.خ) داوه.
عاقیبه‌ت واته ئه‌مرێک که دواییه‌که‌ی به خێر و یا شه‌ڕ کۆتایی پێ دێت؛ به‌ڵام زۆرتر له بواری خێر به‌کار ده‌بردرێت و واتای ئه‌و ئایه‌ته ئه‌وه‌یه که پارێزکاری به سه‌ره‌نجام و ئاکامی خێر کۆتایی پێ دێت.
«ال» له وشه‌ی «للتقوی» و «للمتقین» له جۆری خاوهنیهتییه و ئاماژه به ئاکامی خێر ده‌کات، چونکه «لام»ی خاوه‌نیه‌تی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌نجامی خێر و چاکه. به‌ڵام زۆرتر بۆ خێر و خۆشی دواڕۆژ به‌کار ده‌هێندرێت و جاری واشه پارێزکاری ده‌بێته هۆی سه‌ره‌نجامی خێر و په‌سه‌ند له دونیادا.
ئه‌و ڕسته‌یه بهمچهشنه ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یێنیت که شتێکی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، واته بێگومان ده‌ره‌نجامی خێر ته‌نیا به پارێزکاری دێته دی و ئه‌وه وته‌یه‌کی به‌ناوبانگه.
پێویسته له ئاستی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ختێک له‌و یاسایه ورد بینه‌وه.
له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌لی موسوڵمان چه‌ند سه‌ده‌یه‌که که تووشی لاوازی و بێهێزی بووه، موسوڵمانان لێک دابڕوان و له زۆر بواردا دوژمنان به‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌واندا زاڵ بوون. ئه‌وه بۆته هۆکارێک که هێندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته به‌دوای ڕۆچنه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامدا و له نێو مه‌زهه‌ب و ئایینه‌کانی دی که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به ئیسلامه‌وه نییه له ڕێگاچاره بگه‌ڕێن، ئه‌وان ڕوویان کردۆته ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. ته‌نیا هۆکاری ئه‌و کێشه‌یه، بێهیوایی و داماوی له ئاست ده‌ره‌نجامی ناکۆکی و لێکدابڕانی نه‌ته‌وه ئیسلامییه‌کانه که هاوکات چاویان بڕیوه‌ته پێشکه‌وتنه ماددییه‌کان و مافی به‌شه‌ر و ده‌ستکه‌وته ئه‌رێنییه‌کانی دیکه‌ی هێندێک وڵاتان، که بۆته هۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و که‌سانه.
به داخی گرانه‌وه که هێندێک له‌و جۆره مرۆڤانه ته‌نیا چاویان بڕیوه‌ته لایه‌نه ئه‌رێنییه‌کانی ژیاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و بێ‌ئاگا له عه‌یب و که‌مایه‌سی و بواره نه‌رێنییه‌کانی ئه‌وانن که به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر دێته به‌رچاو. ژیارێک که ته‌نیا به جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕاده‌گات و ڕوحی ئه‌وی پشت گوێ خستووه، دونیای ئاوه‌دان و دواڕۆژی ته‌رت و توونا کردووه و ته‌واوی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌کانی لاواز به‌کار گرتووه و کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی خۆی به‌سه‌ر هه‌ر که‌س که بیهه‌وێت دادهسهپێنیت.
بۆ نموونه ڕاپه‌ڕینی فه‌ڕانسه که به بۆچوونی زۆر که‌س بنیاتنانی مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری و یه‌کسانی نێوان مرۆڤه‌کان له‌وێوه ده‌ستی پێ کرد، به‌رگری له له‌ناوچوونی سێ له یه‌کی خه‌ڵکی هاییتی نه‌کرد، چونکه ئه‌و خه‌ڵکه دژ به به‌رده‌داری شۆڕ‌شیان کردبوو. ناپێلئۆن فه‌رمانده‌ی به‌ناوبانگی فه‌ڕانسه‌وی که له ڕاپه‌ڕینی فه‌ڕانسه سه‌ری هه‌ڵدا، میسری داگیر کرد تاکوو ڕژێمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی خۆی له‌وێ دابمه‌زرێنیت و پیاده‌ی بکات.
له‌و بواره‌دا نموونه‌ی زۆر هه‌یه که ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه ئاماژه به هه‌موویان بکه‌ین؛ به‌ڵام جێی خۆیه‌تی که ئاماژه به هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بکه‌ین که له به‌رامبه‌ر شێوازی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئیسلام ڕاوه‌ستابوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به چاوی خۆیان دیتیان که چۆن به‌ڵێنی خوا سه‌باره‌ت به له‌ناوچوونی سوودخۆران هاته دی. ڕۆژانه ده‌بیستین که چه‌ندین میلیارد تمه‌ن پاره به فیڕۆ ده‌چیت و شه‌ریکه‌کان لێده‌که‌ون و سه‌دان بانک له ئاستی جیهاندا داده‌خرێن. له‌و کاته‌دا له زمانی هێندێک له‌وان ده‌بیستین که ده‌ڵێن: ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سیسته‌می ئابووری ئیسلامی. خوای گه‌وره ڕاستی فه‌رمووه:
«وَ مَن أَحسَنُ مِنَ اللهِ حُکمًا لِّقَومٍ یُوقِنُونَ» (مائیده:۵٠)
واته: «کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.»
و هه‌روه‌ها: «وَالعَاقِبَهُ لِلتَّقوَی»
وڵات و گروپه ئیسلامییه‌کان له سه‌راسه‌ری جیهاندا پێویستیان به‌وه‌یه که ئه‌و یاسایه له ژیانی خۆیاندا به‌کار بێنن و له سه‌ره‌نجامی ڕژێم و شێوازه‌کانی پێچه‌وانه‌ی پارێزکاریش تێفکرن که ئاکامیان به کوێ ده‌گات.
ئه‌گه‌ر له‌و ئایه‌ته ورد بینه‌وه که چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌و پێش حه‌زره‌تی مو‌سا به گه‌له داماو و سته‌ملێکراوه‌که‌ی خۆی ڕاده‌گێنیت: «إِنَّ الأرضَ لِلهِ یُورِثُهَا مَن یَشَآءُ مِن عِبَادِهِ وَ العَاقِبَهُ لِلمُتَّقِینَ» (ئهعڕاف:١٢٨)
واته: «مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: داوای کۆمه‌کی و پشتیوانی له خوا بکه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و ئارامگر بن، به‌ڕاستی زه‌وی موڵکی خوایه و ده‌یسپێریت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ پارێزکارانه.»
به‌وه ده‌گه‌ین که وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکان زۆریان پێویستی به وردبوونه‌وه له‌و ئایه‌ته‌یه و به دڵنیاییه‌وه به‌ڵێنی خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به پارێزکاران جا چ ده‌سه‌ڵاتداران و حوکمڕانان بن و چ نه‌ته‌وه‌کان دێته دی. دڵنیا بین که ده‌ره‌نجامی هه‌موو کارێک به‌ده‌ست خوایه.
«الَّذِینَ إِن مَّکَّنَّاهُم فِی الأرضِ أَقَامُوا الصَّلَاهَ وَ آتُوا الزَّکَاهَ وَأمَرُوا بِالمَعرُوفِ وَ نَهَوا عَنِ المُنکَرِ وَ لِلهِ عَاقِبَهُ الأُمُورِ» (حه‌ج:۴١)
واته: «ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کان به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به چاکه ده‌که‌ن، قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن، سه‌ره‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.»
که‌سێک که ده‌یهه‌وێت زۆرتر سه‌باره‌ت به ئاسه‌وار و زه‌ره‌ره‌کانی دووربوونه‌وه‌ی موسوڵمانان له ئیسلام و خه‌ساره‌تی جیهان به هۆی دووری له دین بزانیت، با کتێبی «حدود خسارات جهان از انحطاط مسلمین» بخوێنیته‌وه که له به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کانی شێخ ئه‌بوولحه‌سه‌ن نه‌ده‌وییه.
له ئاستی تاکه‌که‌سی:
له ئاستی تاکیدا پێویستیمان به شیکردنه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به ڕاده‌ی گرینگی ده‌کارکردنی ئه‌و یاسایه له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆماندا ده‌که‌ین:
ئایه‌تی: «العَاقِبَهُ لِلمُتَّقِینَ» دوای به‌سه‌رهاتی قاڕوون هاتووه که به‌یده‌ستی ماڵ و سامانی ببوو. ئه‌و ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت: هه‌ر به‌نده‌یه‌کی بڕوادار جا ئافره‌ت بێت یا پیاو پێویستی به وردبوونه‌وه له‌و یاسایه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا که له دۆخێکی پڕاوپڕ له شه‌ڕ و فیتنه و ئاژاوه و ئامراز و که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و دژی دین ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین. ئه‌و ئایه‌ته بڕوادار له ئاستی هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زوو و چێژه‌کانی دونیایی به‌هێز ده‌کات و ئه‌گه‌ر نه‌فسی به‌دکاری بیهه‌وێت فریوی بدات که به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌قوای په‌روه‌ردگاری بجوڵێته‌وه، ئه‌و به بیرکردنه‌وه له ده‌ره‌نجامی خێر و خۆشی پارێزکاران له دونیا و دواڕۆژ به‌سه‌ریدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و بانگخوازانه‌ی که ڕێگای ئه‌سته‌م و دژوار و پڕ له ده‌رد و ئێشیان له پێشه، پێویستیان به‌و ڕێنماییه‌ی خوای گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت کاتێک که هیچ یاریده‌رێکی نییه و له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا کاری دژوارتر ده‌بێت.
عه‌للامه‌ی کوڕی باز دوای ئاماژه به هێندێک له گرفته‌کانی پێشه‌وای بانگخوازان؛ مه‌حه‌ممه‌دی موسته‌فا ده‌ڵێت:
«له دوای ئه‌وه چۆن چاوه‌ڕوانی ئاسووده‌یی ده‌که‌ن؟ چۆن ده‌توانن بڵێن ئه‌گه‌ر پارێزکار و بڕوادار بم تووشی کێشه و گرفت نابم. به‌و شێوه نییه و بێگومان به‌رده‌وام له لایه‌ن خواوه تاقی ده‌کرێنه‌وه و هه‌ر که‌س پشوودرێژ و خۆڕاگر بێت ئه‌وه سه‌ره‌نجام و ئاکامی ئه‌و خێر ده‌بێت.»
خوای گه‌وره‌ی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:
«فَاصبِر إِنَّ العَاقِبَهِ لِلمُتَّقِینَ» (هود:۴٩)
و هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: « العَاقِبَهُ لِلتَّقوَی» واته: «سه‌ره‌نجامی خێر بۆ پارێزکارانه». هه‌ر کات پشوودرێژ و خۆڕاگر بن، دڵسۆزانه و بێمهرایی له‌سه‌ر ڕێبازی خوا به‌رده‌وام بن و جیهاد له‌گه‌ڵ دوژمنانی خوا و نه‌فسی به‌دکرداری خۆیان بکه‌ن، سه‌ره‌نجامی خێر له دونیا و دواڕۆژدا بۆ ئه‌وان ده‌بێت.
«وَالَّذِینَ جَاهَدُوا فِینَا لَنَهدِیَنَّهُم سُبُلَنَا وَ إِنَّ اللهَ لَمَعَ المُحسِنِینَ» (عه‌نکه‌بووت:۶٩)
واته: «ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌دا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه، هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه) بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه.»
ئه‌ی به‌نده‌ی خوا زۆر پێویستیت به پارێزکاری و به‌رده‌وامی و ڕاوه‌ستاوی هه‌یه؛ بێگومان تاقیکردنه‌وه‌ی خوات له پێشه و ڕێبازێکت گرتووه به‌ر که بێ گرفت و کێشه نییه، گاڵته و گه‌مه‌ی دوژمنان و ئازاری تاوانبارانی به‌دوا دایه. دڵته‌نگ مه‌به و پێغه‌مبه‌ران بیر خۆت بێنه‌وه و هه‌روه‌ها شوێنکه‌وتووانی ئه‌وان که چه‌نده ڕووبه‌ڕووی ئازار و ڕه‌نج و گه‌مه‌ی دوژمنانی خوا ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام پشوودرێژ ده‌بوون و سه‌ره‌نجامی خێر له دونیا و دوڕاۆژیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد. که‌واته به‌رده‌وام خۆڕاگر به.
واتای ئه‌و یاسا قوڕئانییه:
هه‌ر که‌س له گوفتار و کرداریدا پارێزکار نه‌بێت، سه‌ره‌نجامێکی خێری چاوه‌ڕی ناکرێت، هه‌رچه‌ند کاتێکی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیت و ئه‌وه سوننه‌تی خوایه سه‌باره‌ت به به‌نده‌کانی. شێخولئیسلام ئیبنی ته‌یمییه له کاتی هێرشی مه‌غوول بۆ وڵاته ئیسلامییه‌کان به‌و یاسا قوڕئانییه به‌سه‌نده‌ی ده‌کرد: «وَالعَاقِبَهُ لِلمُتَّقِینَ» ئه‌و سوێندی ده‌خوارد که مه‌غوول سه‌رکه‌وتوو نابێت، به‌ڵکو له کۆتاییدا شکست ده‌خوات و سه‌رشۆڕ ده‌بێت. ئه‌و ده‌یگوت: «سوێند به خوا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست موسوڵمانان ده‌بێت و سه‌ره‌نجامی باش هه‌ر بۆ پارێزکارانه. خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ که‌سانێکه که پارێزکار و چاکه‌کار بن و ئه‌و قه‌ومه سه‌رکه‌شه له ده‌ره‌نجامدا شکست ده‌خۆن و تێک ده‌شکێن. خوای بێگه‌رد ئێمه یارمه‌تی ده‌دات له ئاست ئه‌وان و تۆڵه‌ی ئێمه‌یان لێ ده‌ستێنیته‌وه. هیچ ده‌سه‌ڵاتێک بانتر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نییه. که‌واته موژده‌ی سه‌رکه‌وتن و ئاکامی خێر و خۆشیان پێ بده‌ن و ئه‌وه شتێکه که بڕوامان پێی هه‌یه و حه‌مد و سپاس ته‌نیا بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه.»
خوایه ئێمه له‌و که‌سانه بژمێره که پارێزکار و چاکه‌کارن و دڵسۆز و موخلیسی ڕێبازی تۆن. «ئامین»
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب