اندیشه

پیغه مبه ر(ص) وه ک بانگخوازیکی دلسوز و وشیار

نمونەیەک لە ژیانی پێغەمبەر(ص) تەماشاکە لەگەڵ جوولەکە چۆن بووە؟ جوولەکە کە ئەو پەڕی دوژمنایەتی موسڵمانیان دەکرد، دایکی ئیمانداران حەزرەتی عایشە (ص) دەفەرموێ:رۆژێکیان چەند جوولەکەیەک دێنە لای پێغەمبەر(ص) (أتی من الیهود إلی رسول الله فقالوا السام علیکم یا محمد ) هاتن لە جیاتی بڵێن: (السلام علیک) گوتیان:( السام علیکم) نەک (السلام علیک) (سام) بەزمانی عەرەبی یانی مردن. هەتا وا تێبگا کە گوتوویانە (السلام علیک)!! پێغەمبەریش(ص) وڵامی دانەوە (وعلیکم): واتە بە سەر ئێوەش (وعلیکم) تەواو. ئێوە چێتان گوتووە بۆ خۆشتان هەر هەمان شت. ئەگەر سەلامە(وعلیک السلام) ئەگەر (سامَ) (وعلیکم السام). حەزرەتی عائیشە(ص) لەوێ بوو زۆر تووڕە بوو فەرمووێ: (السام علیکم ولعنهالله علیکم وغضب الله علیکم یایهود): حەزرەتی عائیشە بەتووڕەییەوە فەرموێ: ئەوە چدەڵێن؟ هەی دوژمنانی خودا، وەڵڵا مردن بەسەر ئێوە، لەعنەتی خودا بەسەر ئێوە غەزەبی خودا بە سەر ئێوە بێ.

پێغەمبەر(ص) فەرمووی: “ئەی عائیشە وامەکە ( رفقاً یا عائشه ، مهلاً علیکِ بالرفق، وإیاکِ والفحش والتفحش ):” ئەی عائیشە لەسەرخۆبە،هاوار مەکە،قسەی خراپ مەکە،بە زمانی ناشیرین قسە لەگەڵ ئەوانە مەکە”،لەگەڵ کێ ؟! ئەوانە خۆ دوژمنن ،ئەوانە جوولەکە بوون و هاتن بەپێغەمبەری خودا دەڵێن: مردن بۆ تۆ ! ئەوجا کە حەزرەتی عائیشە(ص) دەفەرموێ: نەوەڵڵا مردن بۆ خۆتان و غەزەبی خودا بۆ خۆتان،لەعنەتی خودا بۆخۆتان. پێغەمبەر(ص)  قبوو ڵ ناکا.

 تەماشای ئەو ئەخلاقە بکە قه بوول ناکاو دەفەرموێ: (مهلاً یا عائشه):” لەسەرەخۆ بە ئەی عائیشە،( إیاکِ والفحش والتفحش) دوور کەوە لە قسەی خراپ گوتی:یارەسوڵەڵڵا (أما سمعت ما یقولون؟)گوێت لێنەبوو ئەوان چدەڵێن؟ دەڵێن (سام) پێغەمبەریش() فەرموێ: (أما سمعتی ما قلتُ الهم یا عائشه) :”ئەدی گوێت لێنەبوو ئەمن چۆن وڵامم دانەوە ئەمنیش گوتم (وعلیکم فان الله یستجیب لی ولایستجیب لهم فیَّ): ئەی عائیشە گوێ مەدەیە منیش وەکو وان وڵامم دانەوە، بەڵام بە زمانێکی توند نا، منیش گوتم: بەسەر ئێوە، یانی مردن بەسەر ئێوە خودا دوعایەکەم قبۆل دەکا بۆ وان بەڵام قسەی ئەوان بۆ من قبۆل نەکا.”

 ئەوە ئەخلاقی پێغەمبەر(ص) بوو لەگەڵ کێ؟لەگەڵ جوولەکە ئایا پێغەمبەر(ص) قەبوڵی نەبێ بەرامبەر بە جوولەکە تۆ ئاوا مامەڵەی بکا عائیشە،چۆن قەبوڵ دەکا بەرامبەر بە موسڵمانێک توند بی، برینداری کەی لەکاتی ئامۆژگاری کردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکەیدا بەتوندی لەگەڵ بجووڵێینەوە.

ئەوسا خۆشەویستان ئەوانەی ئامۆژگاری خەڵک دەکەن ئێمە مانانیش مامۆستایانی ئایینی کە نەسیحەتی خەڵک دەکەین و هەڵەیەک لە ناو کۆمەڵگا چاک دەکەینەوە فڵانە کەس هەڵەیەکی هەیە، بۆی چاک دەکەمەوە پێویستە ئەخلاقی پێغەمبەر(ص) لە خۆماندا بەدیی بکەین.

ئاوا بەنەرمی هەڵەی خەڵک و کۆمەڵگا و تەنانەت حکومەتیش هەڵەی بێ و هەر کێ بێ چاککردنەوەی هەڵەکان بە نەرمی و بە چاکی و بە وڕیایی دەبێ، بۆ ئەوەی جێی بگرێ و بە قسەت بکرێ و هەڵەکە چاک بکرێتەوە ئێمە نالێین: هەڵە نییە،ئێمە نالێێن: حکومەت هەڵەی نەکردووە یا لەناو کۆمەڵگادا هیچ چەشنە چەوتی و ناڕاستێک نییە؟لە ناو کۆمەڵگاماندا هەڵە زۆرە،گەندەڵی زۆرە نا دادپەروەری هەیە؟بەڵێ زۆرە. گەندەڵی هەیە؟ بەڵێ زۆرە. غەدر هەیە؟ بەڵێ زۆرە. بێ دینی هەیە؟ بەڵێ زۆرە.

بەڵام ئایا ئەمانە بەهاتوهاوارو جوێندان و بە بریندارکردن چارە سەر دەکرێن؟ دەوەرن با بزانین پێغەمبەر(ص) چۆن هەڵەکان و کەموکوڕییەکانی کۆمەڵگای چارە کردووە تا ئێمەش ئاوا چارە سەری بکەین. بەو شێوەیە چارەی بکەین کە ڕێکۆپێک بێ.

بۆیە خۆشەویستان ئەو کەسانەی ئامۆژگاری خەڵک دەکەن و بانگی خەڵک دەکەن بۆ پەروەردە و ڕێگەی خودا پێویستە چەند تایبەتمندێکییان تێدا هەبێ.

یەکەم تایبەتمەندی ئەوەیە: ئەو کەسەی کە قسە لەگەڵ خەڵک دەکا و بانگەوازی دەکا بەناوی خوداوەند و بانگی خەڵک دەکا پێویستە دڵسوزی هەبێ و ئیخلاس و نیەتپاکی لە وتارو کرداردا هەبێ، نەک بۆ ڕیا و بۆ ناوبانگ دەرکردن بێ، نەک خوتبەیەکم خوێندەوە بڵێن وەڵڵا خوتبێکی ئاگرینی خۆیندەوە و بڵێین مەلایەکی چاک و باش و چاو نەترسە بۆیە ئەوەم نەبی.

بۆ ئەوەم نەبێ بڵێم: وەڵڵا پێنج هەزار کەسی لە مزگەوتەکەم نوێژ دەکەن نەوەڵڵا بۆ ئەوەم نەبێ. چونکی پێغەمبەری(ص ) وا هەبووە (۹۵۰)ساڵ بانگەوازی کردووە و بیست و چەند کەس باوەرێ پێهێناوە و لەگەڵی بووە ئەوە نیشانەی شکست هێنان نیە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە دەبێ خودای گەورە ڕەحم بکا و شێواز باش بێ، خەڵک دڵیان نەرم بێتەوە. بۆیە مزگەوتی من پڕە یا پڕە نییە،مزگەوتی خەڵکی دیکە پڕە یان پڕ نییە ئەمە نیشانەی ئەوە نییە ئەم شتە بۆخودایە یان نا. نیشانەی ئیش بو خودا،یەکەم ئیخلاس و دڵسۆزییە بۆخودا کار بکەی و بۆ ڕیا و خۆ دەرکێشان و ناو بانگ دەرکردن نەبێ، بۆ  بابەتێکی دونیایی نەبێ، بۆ خودا بێ ئەمە ئیشەکەیە، کێ بەقسەم دەکا کەیفی خۆیەتی کێ بەقسەم ناکا بە قسەی خۆیەتی.

یەکەم تایبەتمەندی کەوا بوو دڵپاکی و دڵسوزییە ( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ ﴿فصلت: ٣٣﴾):” کێ لەو کەسە باشترە کە بە قسەی شیرین بانگی خەڵک بکا و کردەوەی خۆی چاک بێ و بڵێ: خودایە بۆ تۆ ئەو ئیشە،بۆ خۆم و ڕیا و ناو بانگ دەرکرن نییە.”

 دووەم تایبەتمەندی بانگەوازیکەر  بۆلای خودا (ألبیّه والتّبسر والعلم) زانستمان هەبێ کە باسی دین دەکەین پێویستە لە دین شارەزا بین،کە باسی حەدیسی پێغەمبەر(ص) دەکەین پێویستە شارەزا بین.فتوا لە شتێک دەدەین پێویستە  شارەزا بین. عەیب نییە ئەگەر شتێک نەزانین لە خۆمان گەورەترو لە خۆمان زاناتر پرسیار بکەین ئەو بابەتە چییە؟ پێویستە هەر کەسێک لە جێگای پێغەمبەر(ص) ڕاوەستا پێویستە زانستی پێغەمبەر(ص) بزانێ خۆی شارەزا بکا و فێر بکا.

ڕاستە هەمووشت نازانین بەڵام ئەو شتەی کە نازانم خۆم لێهەلناقۆرتێنم. باسی شتێک ناکەم کەلێی نازانم بەغەڵەت و پەڵەت بە ناوی کەوم نا، شتێک دەپرسم چۆنە؟( فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّکْرِ إِن کُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿الأنبیاء: ٧﴾)وەرە لە خەڵکانێک بپرسە ئەم مەسەلەیە چۆنە؟ ئەو بابەتە چۆنە؟ ژمارەی چەندە؟ تاییبەتمەندی چۆنە؟چۆن بووە و چۆن نەبووە؟ تا بە لێزانی قسەی لێبکەم نەک بە نەزانیەوە.

خودای گەورە دەفەرموێ:( قُلْ هَٰذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَىٰ بَصِیرَهٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی﴿یوسف: ١٠٨﴾):” بڵێ ئەوە تا من بانگەوازی خودا بڵاو دەکەمەوە(عَلَىٰ بَصِیرَهٍ) واتە بەزانست و زانین و شارەزاییەوە نەک بەنەزانیەوە.

تایبەتمەندی سێهەم بۆ ئەوانەی بانگەوازی خەڵک دەکەن سەبرە. نەرمی و قسە جوانی و قسەی شیرینییە. ئامۆژگاری بە جوانی و ڕێکوپێکی وەکو باسمان کرد، پێغەمبەر(ص) بە نەرمی و ڕەحمەت (فَبِمَا رَحْمَهٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ) ئەوە لە بیرمان نەجێ. لەپاشان بزانە چۆن خودا داوای نەرمی دەکا خودای گەورە حەزرەتی موسا(ص )لەگەڵ هارونی برای دەنێرێ بۆ لای فێرعەون،دەزانن فیرعەون کێیە؟ فێرعەون ئەو کەسەیە دەیگوت: ئەمن خوامە کەدەگوت:( أَنَا رَبُّکُمُ الْأَعْلَىٰ ﴿النازعات: ٢۴﴾)ئەوە فیرعەون بوو کە داوای خوایەتی کرد ئەوەندە زاڵم وکافر بوو نەک موشریک بوو نەیدەگوت : خودا هەیە و دەیگوت: هەر ئەمن خودامە جگە لەمن خودا نییە ئەوە فێرعەونە،دەبێ چەندە خراپ و تاوانبار بێ!

ئەگەر بە دەست ئێمە بکەوتبایە چمان لێدەکرد ؟ پارچە پارچەمان دەکرد وا نییە؟ هەر ڕاست دەمانگرت و لەوانەیە بمانکردایە پەندی خەڵکی. بەڵام کە خودای گەورە حەزرەتی موسا(ص ) لەگەڵ هاقوونی برای دەنێرێتە لای و بڕۆن ئامۆژگاری بکەن بەڵام ئاگاتان لێبێ خودای گەورە دەفەرموێ:( اذْهَبَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ ﴿طه: ۴٣﴾):”بڕۆنە لای فێرعەون (إِنَّهُ طَغَىٰ)لە ئەندازە دەرچووە سنووری لە بێ دینی بەزاندووە.

(فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّیِّنًا ﴿طه: ۴۴﴾):” ئەمە ئاگاتان لێبێ موسا و هاڕوون کە دەچنەلای فیرعەون بە توندی قسەی لەگەڵ نەکەن دوایە توندتر دەبێ، بەرقی لەگەڵی مەجووڵێنەوە دوایە ڕەقتر دەبێ. ئەدی چێبکەین خودایە؟( فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّیِّنًا) بەنەرمی قسەی لەگەڵ بکەن بۆ (لَّعَلَّهُ یَتَذَکَّرُ أَوْ یَخْشَىٰ﴿طه: ۴۴﴾) ئومێد وایە بەو نەرمی و شێوازی جوانی ئێوە ئەو بیر بکاتەوە و پەشیمان بێتەوە یان لەخودا بترسێ.”

تەماشا کە خودا پێغەمبەری ناردووە پێغەمبەر!(أولوالعزم) بۆ دوژمنترین کەسی خودا ئەو جا دەڵێ: بەنەرمی لەگەڵی بجۆڵێنەوە. بەڵام خۆ ئێمە پێغەمبەر نین و لەگەڵ  فیرعەونیش مامەڵە ناکەین،ئەوجا لە فیرعەون خراپتر بانگەوازی هێندێک خەڵک دەکەین. بۆیە خۆشکان و برایانی بەڕێزم نەرمی و نیانی و قسەی خۆش پێغەمبەر(ص) دەفەرموێ (إن الرفق فی شیء إلا زانه ولا ینزع من شیء إلاشانه):”  ئەگەر نەرمی و نیانی لە شتاندا بێ جوان دەبێ شتەکان،لەهەر شتێک نەرمی نەبێ ئەو شتە ناشیرین دەبێ.”(الرفق یزین الأمور غیاب الرفق یشین الأمور). بۆیە ئەوە ترس نییە کە یەکێک بە حیکمەت قسە دەکا مانای ئەوە نییە دەترسێ. مانای ئەوە نییە ئەوە لەگەڵ فڵان کەس و فڵان لایەنە. پێغەمبەر(ص) وا دەفەرموێ،خوا(ج)وا دەفەرموێ.

بەڵێ کاتێکیش کە کاتی شەڕو جەنگ هات ئەو کات شەڕ و جیهادە ولێکدانەو بیکوژە، بەڵام تا دەکرێ بە نەرمی و خۆشی و ڕێکوپێکی پێویستە شتەکان بکرێ. بۆیە پێغەمبەر(ص) کاتێ دەیدی هێندێک سەحابە ڕەقن لەگەڵ یەکتریدا؛ یەکێکیان دەفەرموێ: یەک لەسەحابەکان پێشنوێژی دەکرد سەحابەیەک گوتی: یارەسوڵڵا(ص) فڵانی پێشنوێژیمان بۆ دەکا نوێژەکەی زۆر درێژ دەکاتەوە بێ تاقەت دەبین پێغەمبەر(ص) فەرمووی:( إن منکم لمنفرین):” ئێوە هێندێک دڵی خەڵک دەڕەنجێنن خەڵک لە دین وەردەگەرێنن.” خەڵک بێزار مەکەن لە نوێژ بۆ نوێژەکەت درێژ دەکەیەوە؟کورتی بکەوە(إن منکم لمنفرین یسروا ولا تعسروا وبشروا ولا تنفروا)  ئێوەقسەی جوان بکەن، قسەی خراپ مەکەن، دڵی خەڵکی نەرم بکەن، خەڵکی مەڕەوێننەوە لە ئیسلام، لە ناو دڵی خەڵکدا ئیسلام جوان بکەن، وا مەکە خەڵک ڕقی لە ئیسلام بێتەوە.

( رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَهً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِینَ ﴿یونس: ٨۵﴾):” ئەوە دوعای پێغەمبەران(ص ) بووە خودایە وامان لێنەکەی بە ڕەقی خۆمان و کردەوەی ناشیرینمان خەڵک کافر بێ و ڕەقتر بێ و لە ئیسلام دوور بکەوێتەوە.” ئێمە ئیستا هەندێکمان وا دەکەین بە زمان و کردەوەمان ئیسلام لای خەڵکی ناشیرین دەکەین . ئەوسا  بەڕێزان: ئەمە تایبەتمەندی پێغەمبەرانە(ص )و ئێمە کە ئەوڕۆ ئامۆژگاری خەڵک دەکەین پێویستە ئاوا ئامۆژگاری خەڵک بکەین. ئێمە مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ مرۆڤ دەکەین، ئامۆژگاری مرۆڤ دەکەین، ئامۆژگاری مەلائیکەت ناکەین، ئینسان ناچار تووشی هەڵە دەبێ و هەڵەی هەیە نابێ ئێمە تەماشای ئەو خەڵکە بکەین چۆن دەبێ هەڵە بکەی؟ ئینسانە ئینسانە (کل بنی آدم خطاءً )  بەڵام هەڵە دوو جۆری هەیە ئەو خەڵکە دەبێنی خراپەیەک دەکا ئەگەر خراپە بەرامبەر خودی خۆت بوو، جوێنی بە خۆتدا ،شێوازێکی خراپی لەگەڵتدا بەکار هێنا ( فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِیلَ ﴿الحجر: ٨۵﴾):”لێی ببورە ئەگەر کارەکە هی خۆت بوو بیبەخشە و وازی لێبێنە. پێغەمبەر(ص)چەند جار کابرا هاتووە،ملی پێغەمبەر(ص)گرتووە و چاکەتی ڕاکێشاوە تەنانەت یەخەی گرتووە و ئازاری داوە،ملی موباەرکی پێغەمبەری(ص) سوور بووەتەوە لەبەر ئەوەیکە ئەو جلکەی بەتوندی ڕاکێشاوە (یامحمدأعطنی لما اتاک الله ):” لەو ماڵەی خودا داویەتی بەتۆ هەندێکم دەیە.”

خەڵکی توندو سروشت خراپ هەبووە لە ناو عەرەبەکان و موسڵمانەکان ئاوا پێغەمبەری(ص) ڕاکێشاوە کە ئاوڕی داوەتەوە نەیگوتووە کوڕە هەی فڵانەکەس،جوێنێ پێداوە نا پێکەنیوە و فەرمووی شتێکی بدەنێ و زیادیشی بدەنێ پێغەمبەر(ص)قەرزداری یەکێک لەجولەکەکان دەبێ و جوولەکە دێتە لای کە ئیستا وەختی پارەکەی نەهاتووە بەس ئەو جولەکەیە دەیهەوێ پێغەمبەر(ص)تاقی بکاتەوە،دێتەلای ناو خەڵکی دەڵێ: (یابنی عبدالمطلب أنتم قوم مُطُل):” ئەی ئێوە هۆزی بەنی عەبدولموتەللیب ئێوە هەموو ئاوانە ماڵی خەڵی دەخۆن پارەی خەڵکی نادەنەوە.” بۆ پارەکەم نادەیەوە یا موحەممەد؟! ئا بەو شێوازە  ئەوڕۆ یەک بێ ئاوا بەتۆ بڵێ چی لێدەکەی؟ هەزار جوێنێ پێنادەی ؟ ریسوای ناو خەڵکی ناکەی؟ بەڵام پێغەمبەر(ص) بەڕووی پێدەکەنێ ئیمام عومەر(رض) هەستا بۆ ئەوەی بگرێ بڵێ بۆ وا دەکەی؟ کابرای گرت و ڕاێکیشا گوتی: چۆن ئاوا قسە لەگەڵ پێغەمبەر(ص) فەرمووی:( یاعمر دعوه فانه لصاحب الحق مقال):”لێگەری ئەوە ساحێب حەقە تۆ بەوی بڵێ (أطلب الحقک لینن) و بەمنیش بڵێ (أعطی حق الناس إلین): بڵێ بەچاکی داوای حەقی خۆت بکە و بەمنیش بڵێ حەقی وی بدە ئاوا بەوشێوەیە دەبێ ئامۆژگاریمان بکەی.”

ئینجا پارەکەی دایە و زیادیشی دایە،ئەوجا جولەکە وتی (أشهد ان لا اله الاالله وأشهد أن محمد رسول الله) ئەوە ئەخلاقەی پێغەمبەر(ص) بوو،ئەگەر شتێک پەیوەندی بە خودی خۆمانەوە بوو پێویستە ئاوا بین. ئەدی ئەگەر شتێک پەیوەندی بەدین هەبوو؟ هەڵەی دینی کرد بوو، زوڵمێکی کرد بوو؟ شتێکی گشتی بوو کە مافی من نەبوو ئەوجا دیسان وازی لێناهێنم چونکی هەڵەکە دووپات دەبێتەوە بەڵام پێویستە بە نەرمی چاکی بکەمەوە بە شێوازێکی جوان چاکی بکەمەوە و رێکی بخەم.

گرفتی ئێمە خۆشەویستان دەزانی چییە؟ زۆربەی گرفتەکان ئێمە تەماشای خراپە و هەڵەکە ناکەین بەڵکو تەماشای کابراکە دەکەین: ئەوەیکە هەڵەکەی دەکا ناوی کابرا و جوێن بەکابرا و سووککردنی کابرا ئەوە یان لەبەر چاوە. بایە تۆ هەڵەڕاست بکەوە، هەڵەکە، بڵێ هەر کەس وا بکا هەڵەیە ئیتر فڵان بێ،زانا بێ،هەرکێ بێ ئەوە هەڵەیە، هەڵەکە چاک بکەینەوە،پێویستە کابرای هەڵەکاریش نەڕەوێنینەوە و چاکی بکەینەوە بۆ لای خۆمانی ڕابکێشین و دڵەکەی وەدەس بێنین.

تەماشای کە حەزرەتی لووت (ص )کە یەکێکە لە پێغەمبەران، دیارە هۆزی لووت(ص ) چەندە پیس بوون و نێربازیان دەکرد. نێر لەگەڵ نێر ڕایدەبوارد ئەوجا نەیگوت: کوڕە ئەنگۆ چەند تاوانبارو خراپەکاران! نەیگوت: چەندە پیس و دوژمنی خودانە؟! نا، دەزانی چی گوت حەزرەتی لوت(ص )؟( قَالَ إِنِّی لِعَمَلِکُم مِّنَ الْقَالِینَ ﴿الشعراء: ١۶٨﴾) هەڵەکە چاک دەکەینەوە و کابراش دڵەکەی چاک دەکەینەوە و دەیگەڕێننەوە.

خۆشکان و برایانی خۆشەویستم ئەمانە تایبەتمەندی و ڕەوشتی پێغەمبەرانن(ص) بۆیە پێویستە هەموومان دایک و بابان کە ئامۆژگاری منداڵان دەکەن ئا بەو شێوەیە نەرمونیان بن و ڕێکۆپێک بێ.

مامۆستای ئایینی کە ئامۆژگاری خەڵک دەکا لە وتارو ئامۆژگارییەکان ئاوا بە نەرمونیانی و ڕێکۆپێک و جوان دڵی خەڵکی تێدا نەشکێنی و جوێندان ناوزڕاندن و هاتوهاوارو دەنگ بەرز کردنەوەی زۆرو ناڕێک، یان درێژکردنەوەی خۆتبە بۆ کاتژمێرێک ئەوانەی تێدا نەبێ، خەڵک بێزار دەبن ئەمە ترس نییە و مانای ئەوەنییە چاوەپۆشی لە هەڵەکان و خراپەکان بکەین،هەڵەکان چاک دەکەینەوە و دەشیانڵێین بەڵام بەشێوازی پێغەمبەر(ص) و بە شێوازی قورئانی پێرۆز،بەشێوەیەک کە مەبەستمان چاککردنەوە بێ نەک مەبەستمان دوژمنکاری و ڕوخاندن و تێکدان بێ .

 

وتاری دکتۆر بەشیر خەلیل حەدداد

نووسین و ئامادەکردنی سەیید حوسەین خودکام

پێشکەش بە مالپه ری خۆشەویست و ڕازاوەی سۆزی مێحڕاب

نمایش بیشتر

سید حسین خودکام

استان آذربایجان غربی - مهاباد کارمند صدا و سیما مترجم و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا