دل نوشتهزنکوردی

ژن ژیانە

ژن ژیانە

شیدا محمودی

ژن ژیانە
مانای مانە
خۆشەویستێکی هەرمانە
ژین هەست و هەناسەیە
هستیارترین پێناسەیە
دایک خەزنەی خێرە
بۆ پەرتووکی ئەوین سەردێرە
خۆبەخشترین مێرە…
ئەوکاتەی هەموو برسین ئەو تێرە
ژن نەوایە
ڕاز و ڕەمزی لایە لایە،
هەر لە دەنگی دایک دایە
شەوبێدارێکی نەسرەوتوو،
پەرستارێکی خۆبەخشی بێ تایە
لە پەژاراندا سوکنایە
ژن ئەسرینە
حەکایەتێکی حەزینە
بۆ ژانی ڕۆڵەکان کۆڵەوارترین برینە
ژن سروشتە
بە گوڵخەندەی ژین بەهار و بەهەشتە
گۆنای خەمی گوڵی ژاکاوی پێدەشتە
ژن بارانە
ڕەحمەتی بێ سنووری یەزدانە
هەتاوی گەرمی ڕێبەندانە
ژن شابە یتی دێوانی دڵانە
لە دادگەی دونیا دادوەرێکی دڵوڤانە
ژن شاپەڕی پەروازە
پڕخۆشترین ئاوازە
چاوی چیایی چەختی ڕازە

شەیدا مەحموودی شنۆ

ڕۆژی ژن لە هەموو ژنانی وڵات پیرۆز?

┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا