۵ ئاموژگاری یه حیا و ۵ ئاموژگاری محمد(ص)
پێنج ئامۆژگاریه‌که‌ی یه‌حیا و پێنج ئامۆژگاریه‌که‌ی محمد(د.خ)
حارسی ئه‌شعه‌ری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینهوهو فه‌رمووی خوای گه‌وره فه‌رمانی به (یه‌حیای کوڕی زه‌که‌ریا) کرد : که پێنج ئامۆژگاری هه‌ن پێویسته به‌نی ئیسرائیلییه‌کانی لێ ئاگادار بکاته‌وه‌و خۆشی جێ به‌جێیان بکات.
(عیسای کوڕی مریه‌م) چووه لای یه‌حیاو پێی فه‌رموو خوا پێنج ئامۆژگاری پێ ڕاگه‌یاندوویت که به به‌نی ئیسرائیلییه‌کانی ڕابگه‌یه‌نیت جا یان بۆ خۆت ئه‌و کاره بکه یان لێم گه‌ڕێ با من پێیان بڵێم ، یه‌حیاش فه‌رمووی ئه‌گه‌ر تۆ پێش من پێیان بڵێیت له‌وه ده‌ترسم خوا سزام بدات و زه‌وی قووتم بدات ، ئیتر خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌موو له (بیت المقد‌س) دا کۆکرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ک کهمزگهوتهکه ته‌واو پڕببوو، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه که له‌سه‌ر دیواره‌کان دانیشتبوون ، پاشان ده‌ستی کرد به ئامۆژگاری کردنیان و فه‌رمووی:
خه‌ڵکینه خوا پێنچ شتی پێ ڕاگه‌یاندووم ، له‌سه‌رتانه کاری پێ بکه‌ن و له پێش هه‌مووشتانه‌وه من ده‌بێت کاریان پێ بکه‌م :
@ یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ر خوا بپه‌رستین و هیچ هاو به‌شێکی بۆ قه‌رار نه‌ده‌ن هه‌رکه‌سێک ئه‌و کاره بکات واته هاوبه‌شی بۆ دابنێ وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پاره‌و پوڵی خۆی -ئاڵتوون یان زیو- بدات به کارکه ره که ی و پێ ڕابگه‌یه‌نێت: ئه‌مه ماڵی منه و ئه‌وه‌یش ئیشه‌که‌مه ده‌بێت ئیش بۆ من بکه‌یت و پاره‌که‌ش بده‌ی بهمن ، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌وه هه رچی په‌یدای بکات بیدات به یه‌کێکی تر، جا ئایا کامه‌تان پێ خۆشه کارکه ره که‌ی کاری وا‌بکات؟ ئه‌و خوایه‌ی ئیوه‌ی دروست کردووه و ڕزق و ڕۆزی پێداون نابێت هاو به‌شی بۆ دابنێین .
@ دووه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌که‌م نوێژ بکه‌ن و لێی پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه.
@ سێ یه‌م:فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م که ڕۆژو بگرن ، ئه‌وه‌ی ڕۆژو بگرێت وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که بوخچه‌یه‌کی پڕ له(میسکی ) پێ بێت بچێته ناو کۆمه‌ڵێکه‌وه هه‌موویان حه‌ز له بۆنه خۆشه‌که‌ی بکه‌ن به‌ڕاستی ڕۆژو لای خوا له بۆنی (میسک) خۆشتره.
@ چواره‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م که خێر‌و خێرات بکه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وه بکات وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که دوژمن دیلی کردبێت و هه‌ردووده‌ستی بکه‌نه ملی و به‌گوریس شه‌ته‌کی بده‌ن ئه‌ویش داوایان لێ بکات که به پاره خۆی ڕزگار بکات ئیتر که‌م وزۆر چی هه‌بێت بیان داتێ تا خۆی ڕزگار بکات .
@ پێنچه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م به‌زۆری زیکری خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که دوژمن ڕاوی ئه‌نێت و دوای ده‌که‌وێت ئه‌ویش قهلاَتێکی قایم ده‌دۆزێته‌وه و تیا حه‌شار ده‌دات ، به‌نده‌ش وایه ته‌نها زیکری خوایه له‌ده‌ست شه‌یتان ڕزگاری ده‌کات.
ئینجا پێغه‌مبه‌ر (درووی و ه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی: منیش پێنچ شتان پێ ده‌ڵێم که خوا فه‌رمانی پێ کردووم ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
@هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕای زۆرینه‌دابن .
@ گوێڕایه‌ڵی سه‌رکرده‌کانتان بن ، له فه‌رمانیان سه‌ر پێچی مه‌که‌ن .
@ کۆچ بکه‌ن بۆ چاکه له‌ڕێگای خوادا .
@ جیهاد بکه‌ن واته تیبکوشن بو سه ر که وتنی دینی ئیسلام.
@ هه‌رکه‌سێکیش به‌قه‌ده‌ر بستێک ، خۆی له کۆمه‌ڵ و “جه ماعه ت”دوور بخاته‌وه ، ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌کات له ئیسلام ده‌شۆرێته‌وه و فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نامێنێت هه‌رکه‌سێکیش نه‌ریتی (جاهیلیه‌ت) زیندوو بکاته‌وه ئه‌وه ده‌کرێته ده‌سته چیله‌ی دۆزه‌خ عه‌رزیان کرد: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نوێژ‌و ڕۆژووه‌ش بکات ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ڕۆژو نوێژه‌که‌ی به دادی ناگات ، ئیوه به‌قسه‌ی خوا بکه‌ن ، ئه‌و خوایه‌ی ناوی ئیسلامی لێ ناون ، به‌نده‌کانی خوا.
(حدیث صحیح اخرجه الترمذی والنسائی واحمد وابن حبان واحاکم الذهبى)
روژان ره ئوف