له باره ی مانگی شه‌عبان
۱- وه‌رگرتن و قبووڵکردنی کرده‌وه‌کان.
مانگی شه‌عبان له‌و مانگانه ده‌ژمێرێت که فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه‌کی زۆری هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) بۆی به‌یان کردووین ڕێنوماییکردووین که له‌و مانگه‌دا چی بکه‌ین و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، هه‌تاکو نزیک ببینه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا.
(ما رأیت رسول الله صلى الله علیه و سلم استکمل صیام شهر قط إلا شهر رمضان، و کان یصوم شعبان کله، کان یصوم شعبان إلا قلیلا) واته: له (صحیحه)ین هاتووه که له دایکمان عائیشه (خوا لێی ڕازی بێ) ده‌گێڕنه‌وه که‌وا فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌رم نه‌بینیوه که قه‌ت مانگێک به کامڵی به‌ڕۆژوو بووبێت، جگه له مانگی ڕه‌مه‌زان، وه له‌مانگی شه‌عبانیش هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو که‌مێکی نه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌ی به‌نده‌ی خوا که له‌م مانگه‌دا خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌کانی خۆی چون ته‌کریم ده‌کات به ویستی خۆی و پایه‌داری خۆی، وه‌کو:
۱- کار و کرده‌وه‌کانیان به‌یان ئه‌کرێت له‌لای خوا ئه‌وه‌ی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت لێی قبوڵ ئه‌فه‌رمووێ.
۲-له گوناهی به‌نده‌کانی خۆش ئه‌بێت، وه ئه‌مه‌یش پاداشتێکی گه‌وره‌یه له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه.
به‌ڵام ئه‌ویش بزانه که به‌م دوو فه‌زڵه گه‌وره‌یه ناگه‌یت، ئه‌گه‌ر هاتوو گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگاریه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌بیت.
ثبت عند النسائی عن أسامه بن زید رضی الله عنهما قال: قلت: یا رسول الله، لم أرک تصوم من شهر ما تصوم من شعبان، فقال صلى الله علیه و سلم: (ذاک شهر یغفل فیه الناس؛ بین رجب و رمضان ، وهو شهر ترفع فی الأعمال إلى رب العالمین فأحب أن یرفع عملی و أنا صائم).
له له‌لایه‌ن (النسائی) هاتووه له ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید (خوایان لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)، ناتبینم که له مانگه‌کانی تر ئه‌وه‌نده‌ی مانگی شه‌عبان به ڕۆژوو بیت؟ وه‌ڵامی دایه‌وه(صلی الله علیه وسلم)و فه‌رمووی: ئه‌و مانگه مانگێکه که خه‌ڵکی لێی بێ ئاگان، ئه‌ویش که‌وتۆته نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زان، له‌و مانگه‌دا کار و کرده‌وه‌کانمان به‌رز ئه‌کرێته‌وه بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار وه منیش حه‌ز ئه‌که‌م که کار و کرده‌وه‌کانم به‌رز بکرێته‌وه له کاتێکدا به‌ڕۆژوم.
وه ئه‌وه‌یش بزانن زۆری ڕۆژو گرتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له شه عبان دوو هۆکاری بووه:
یه‌که‌م:
مانگێکه خه‌ڵکی زۆر بێ ئاگان لێی، چونکه ئه‌که‌وێته نێوان مانگی ڕه‌جه‌ب و مانگی ڕه‌مه‌زان، وه ئه‌بینین که خه‌ڵکی ئه‌بنه دووبه‌شه‌وه به‌شێک زۆر خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن له مانگی ڕه‌جه‌ب و خۆیان توشی کۆمه‌ڵێ (بیدعه)و خه‌رافیات ده‌که‌ن وه مانگی ڕه‌جه‌بیان لا گه وره تره له مانگی شه‌عبان. وه کۆمه‌ڵێکی تریش وا ده‌زانن که به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی ته‌نها له مانگی ڕه‌مه‌زان ئهکرێتو له مانگی شه عبان به روژوو نابن.
دووه‌م:
له‌م مانگه‌دا کردوه‌کانی مرۆڤ به‌رز ئه‌کرێته‌وه بۆ لای خوا، هه‌ر بۆیه به باشترین کرده‌وه ئه‌و به‌نده‌یه خوا لێی ڕازی ئه‌بێت، وه باشترین به‌ندایه‌تی ئه‌وه‌یه که به‌ڕۆژوو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندایه‌تییه خۆ زه‌لیلکردن و نه‌فس تۆراندن خۆ ماندووکردنێکی تێدایه له پێناو خوادا، وه له هه‌مان کاتیش خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌یه بۆ خوا.
هه‌ر بۆیه ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! تا ئه‌توانی له‌م مانگی شه‌عبانه دا به‌ڕۆژو به، جا ئه‌گه‌ر که‌م بێت یان زۆر، یان ته‌واوی مانگه‌که بێت هه‌تاکو کار و کردوه‌کانت کاتێ ده‌چێته‌وه دیوانی خوا به زوبانی به ڕؤژو بێت، هه‌تاکو قبوڵ بێت له‌لای خوا.
وه زۆر که‌س هه‌یه که ده‌گات به مانگی شه‌عبان، ده‌ست ده‌کات به ڕۆژو گرتن وه به‌تایبه‌تی کاتێ نزیک ئه‌بێته‌وه له نیوه‌ی شه‌عبان، یاخود پاش نیوه‌ی شه‌عبان، وه ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هیی کردووه له ڕۆژوگرتنی دوای نیوه‌ی مانگی شه‌عبان، هه‌روه‌ک چۆن له فه‌رموده‌ی (صحیح) هاتووه وه هه‌ندێ له زانایان به فه‌رمووده‌یه‌کی دروستیان داناون، وه هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: إذا انتصف شعبان فلا تصوموا… ئه‌گه‌ر مانگی شه‌عبان بوو به نیوه ئیتر به ڕۆژوو مه‌بن.. ) ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که له پاش نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ڕۆژوگرتن که‌راهه‌تی هه‌یه _خوایش زاناتره_
ئه‌و فه‌رموودانه‌ی که (ضعیف)ـن سه‌باره‌ت به ڕۆژو گرتن له مانگی شه‌عبان:
۱- فه‌رمووده‌ی : (اللهم بارک لنا فی رجب و شعبان و بلغنا رمضان) واته: خوایه به‌ره که‌تمان به‌سه‌ر بڕژه له مانگی ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان، وه بمانگه‌ینه مانگی ڕه‌مه‌زان. له م کتیبانی خواره وه ئه م فه رموده یه به “ضعیف” دا نراوه
کتاب الأذکار للنووی و کتاب میزان الاعتدال للذهبی ۳ / ۹۶ طبعه دار الکتب العلمیه لعام ۱۹۹۵ و کتاب مجمع الزوائد للهیثمی ۲ / ۱۶۵ طبعه دار الریان لعام ۱۴۰۷هـ و کتاب ضعیف الجامع للألبانی حدیث رقم ۴۳۹۵٫
۲- فه‌رمووده‌ی : (فضل شهر شعبان کفضلی على سائر الأنبیاء) واته: فه‌زڵی مانگی شه‌عبان وه‌ک فه‌زڵی من وایه به سه‌ر باقی پێغه‌مبه‌رانی تردا .
ابن حجر: ئه م فه رموده یه ” موضوع” ـه .
کتاب کشف الخفاء ۲ / ۱۱۰ للعجلونی طبعه مؤسسه الرساله لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب المصنوع لعلی بن سلطان القاری ۱ / ۱۲۸ طبعه مکتبه الرشد لعام ۱۴۰۴هـ
۳- فه‌رمووده‌ی:إذا کانت لیله النصف من شعبان فقوموا لیلها وصوموا نهارها)واته: ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان هاته پێش ، ئه‌وه شه‌وه‌که‌ی شه‌ونوێژو ڕۆژووه‌که‌ی به ڕۆژوو بن.
ئه م فه رموده یه ش به ” صحیح” نه زانراوه ، کتاب العلل المتناهیه لأبن الجوزی ۲ / ۵۶۲ طبعه دار الکتب العلمیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب مصباح الزجاجه للکنانی ۲ / ۱۰ طبعه دار العربیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب الفوائد المجموعه للشوکانی ص ۵۱ و کتاب تحفه الأحوذی للمبارکفوری ۳ / ۳۶۶ طبعه دار الکتب العلمیه و کتاب سلسله الأحادیث الضعیفه للألبانی حدیث رقم ۲۱۳۲
۴- فه‌رمووده‌ی : (خمس لیال لا ترد فیهن الدعوه: أول لیله من رجب، و لیله النصف من شعبان، ولیله الجمعه، و لیله الفطر، و لیله النحر) واته: پێنج شه‌و هه‌ن، که خوا دوعاکانی تیدا ڕه ت ناکاته‌وه، یه‌که‌م شه‌وی مانگی ڕه‌جه‌ب، شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان، شه‌وه‌ی هه‌ینی، شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، وه شه‌وی جه‌ژنی قوربان.
کتاب سلسله الأحادیث الضعیفه للألبانی حدیث رقم ۱۴۵۲
۵- فه‌رمووده‌ی: (أتانی جبریل علیه السلام فقال لی هذه لیله النصف من شعبان و لله فیها عتقاء من النار بعدد شعر غنم کلب) واته: جوبریل هاته لام پێی وتم: ئه‌م شه‌وه شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبانه، ئه‌م شه‌و خوا به ژماره‌ی مه‌ڕوماڵاتی دێهاته‌کان له گوناهی به‌نده‌کان خۆش ده‌بێ و له ئاگر ده‌ریان ده‌هێنێ.
کتاب السنن للترمذی ۳ / ۱۱۶ طبعه دار إحیا‌ء التراث و کتاب العلل المتناهیه لأبن الجوزی ۲ / ۵۵۶ طبعه دار الکتب العلمیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب ضعیف ابن ماجه للألبانی حدیث رقم ۲۹۵
۶- فه‌رمووده‌ی: (یا علی من صلى لیله النصف من شعبان مئه رکعه بألف قل هو الله أحد قضى الله له کل حاجه طلبها تلک اللیله) واته: ئه‌ی عه‌لی! هه‌ر که‌سێک به شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا سه‌د ڕکات نوێژ بکاو هه‌زار “قل هو الله احد” ی تیا بخوێنێت ئه‌وه خوا هه‌موو حاجهتێکی بۆ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌م شه‌وه‌دا.
کتاب المنار المنیف لأبی عبد الله محمد الحنبلی طبعه دار المطبوعات الإسلامیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب کشف الخفاء للعجلونی ۲ / ۵۶۶ طبعه الرساله لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب الفوائد المجموعه للشوکانی ص ۵۰ و کتاب نقد المنقول لزرعی ۱ / ۸۵ طبعه دار القادری لعام ۱۴۱۱هـ
۷- فه‌رمووده‌ی: (من قرأ لیله النصف من شعبان ألف مره قل هو الله أحد بعث الله إلیه مئه ألف ملک یبشرونه) واته: هه‌ر که‌سێکی له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا هه‌زار جار قل هو الله احد بخوێنێت، ئه‌وه خوا سه‌دهه‌زار فریشته‌ی بۆ دا ئه‌به‌زێنێ و موژده‌ی پێ ئه‌ده‌ن.
کتاب لسان المیزان لأبن حجر ۵ / ۲۷۱ طبعه مؤسسه الأعلمی لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب المنار المنیف لأبی عبد الله محمد الحنبلی طبعه دار المطبوعات الإسلامیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب نقد المنقول لزرعی ۱ / ۸۵ طبعه دار القادری لعام ۱۴۱۱هـ
۸- فه‌رمووده‌ی : (من صلى لیله النصف من شعبان ثلاث مئه رکعه ( فی لفظ ثنتی عشر رکعه ) یقرأ فی کل رکعه ثلاثین مره قل هو الله أحد شفع فی عشره قد استوجبوا النار) واته: هه‌ر که‌سێکی له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا سێسه‌د ڕکات نوێژ بخوێنێت، له روایه تیکی تردا یازدهڕکات نوێژ بخوێنێ و له هه‌ر ڕکاتێکدا سی جار قل هو الله احد بخوێنێت ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌بێت به شه‌فاعه‌ت و له ئاگر ڕزگاری ده‌بێت.
کتاب کشف الخفاء للعجلونی ۲ / ۵۶۶ طبعه الرساله لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب المنار المنیف لأبی عبد الله محمد الحنبلی طبعه دار المطبوعات الإسلامیه لعام ۱۴۰۳هـ و کتاب نقد المنقول لزرعی ۱ / ۸۵ طبعه دار القادری لعام ۱۴۱۱هـ
۹- فه‌رمووده‌ی: (شعبان شه‌ری) واته: شه‌عبان مانگی منه.
کتاب کشف الخفاء ۲ / ۱۳ طبعه الرساله لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب سلسله الأحادیث الضعیفه للألبانی حدیث رقم ۴۴۰۰ و کتاب الفوائد المجموعه للشوکانی ص ۱۰۰
۱۰- فه‌رمووده‌ی : (من أحیا لیلتی العید ولیله النصف من شعبان لم یمت قلبه یوم تموت القلوب) واته: هه‌ر که‌سێکی هه‌ردوو شه‌وی جه‌ژن و شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان زیندوو بکاته‌وه ( به تاعه‌ت و عیباده ت ) ئه‌وه دڵی نامرێت له‌و ڕۆژه‌ی که دڵه‌کان ده‌مرن.
کتاب میزان الاعتدال للذهبی ۵ / ۳۷۲ طبعه دار الکتب العلمیه لعام ۱۴۰۵هـ و کتاب الإصابه لأبن حجر ۵ / ۵۸۰ طبعه دار الجیل ۱۴۱۲هـ و کتاب العلل المتناهیه لأبن الجوزی ۲ / ۵۶۲ طبعه دار الکتب العلمیه لعام ۱۴۰۳هـ
۱۱- فه‌رمووده‌ی : (من أحیا اللیالی الخمس ؛ وجبت له الجنه: لیله الترویه، ولیله عرفه، ولیله النحر، ولیله الفطر، ولیله النصف من شعبان)واته: هه‌ر که‌سێکی پێنج شه‌وان زیندوو بکاته‌وه به تاعه‌ت، ئه‌وه به‌هه‌شتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه، شه‌وی ته‌ڕویه، وه شه‌وی عه‌ڕه‌فه، وه شه‌وی جه‌ژنی قوربان، وه شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، وه شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان.
کتاب ضعیف الترغیب للألبانی حدیث رقم ۶۶۷
بزانن ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت، ئه‌م فه‌رموودانه‌ی که بۆمان هێناون، وه به شێوه‌یه‌کی زۆر بڵاو بوونه‌وته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی اینترنێت، هیچیان فه‌رمووده‌ی درووست نین سه‌باره‌ت به‌م باسه. وه هه‌موو فه‌رمووده‌کان لاوازن و جێگای گومانن.
(ده نگی ئیسلام)