دل نوشتهمناجات

ئیلاهی تۆ ڕەحمانی

ئیلاهی تۆ ڕەحمانی،تۆ بەخشەندەی، زۆر میهرەبان و ڕەحیمی
ئیلاهی تۆ غەففاری،تۆ لێبوردەی،فرە لێزان و حەکیمی

ئیلاهی شوکری نیعمەت چۆن تەواو کەم،بێ ئەژمارن پێم ناکرێ
شەرمەزارم بەندەگیم ناتەواوە،حەققەکەم پێ نادرێ

ئیلاهی پێم لە ناو کارێک خزاندۆە گەر نەبی تۆ پشتیوانم(۱)
ئەمنی بەندە بەو هەمۆە زەعفە بەبێ لوتفت چۆن دەتوانم

ئیلاهی لوتفی تۆیە بەردەوام،سێبەرە بۆ ماڵ و منداڵم
ئەی ئیلاهی،ئەی ئومێدم ، پێم کەرەم کە ، تۆ بکە رەحمێ بە حاڵم

ئیلاهی دەوری داوم مەعسییەت، غەرقی تاوان و گوناهم
چاوەڕێی ڕەحمی تۆمە ،دەستگرم بی، بێ پەناهم

ئیلاهی ئەمری تۆیە “لاتقنطوا” نا ئومێد نیم دەسا لوتفێ
لەسۆزی عەفو و بەخشینت حەواڵەم کە ئەتۆ نەختێ

ئیلاهی تۆبە بێ لە عوسیان و لەتاوان و لەلادانم
ڕەنگە تووش بم،لەڕێ دەرچم چون زەعیف و ناتەوانم

دەسا ئەی قودرەتی بێ ئینتیها،ئەی خالەقی عەرز و سەما
قبووڵم کەی،دەستگرم بی،چونکە هەر تۆی پشت و پەنا

بێجگە لە تۆ کەسێک نییە دەرم بێنێ و بم رەهێنێ
بمخاتە ناو وەزعی خۆشی ناخۆشیشم تێک شکێنێ

—————————————————————————-
۱- مەبەست لە کار ، کاری دەعوەت و بانگەوازە لە خودای گەورە داواکارم یارمەتی دەری هەموو بانگخوازان بێ .

۱۳۹۸/۸/۲۸
ڕۆژی سێ شەممە
قەڵاجۆغە
پاڕانەوەی : یونس سلیمان زادە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
برچسب ها

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن