لیکولینه وه یه ک له باره ی حه دیثی(..وستفترق أمتي على ثلاث وسبعين فرقة..)
لیکولینه وه یه ک له باره ی حه دیثی «پارچه پارچه بوونی ئوممه تی ئیسلامی بو هه فتا و سی تاقم»
یه کیک له و شتانه که لومه ی حه دیسزانه کانی له سه ر ئه کریت ، حه دیسی پارچه پارچه بوونی ئوممه تی ئیسلامی بو حه فتا و سی تاقمه ، که هه مویان له ئاگر دان ته نیا یه ک تاقمیان نه بیت ؛ له وه دا لومه ئه کرین ک دونیایه ک هه ول ئه ده ن ئه و حه دیسه به هیز بکه ن با ضعیفیش بیت!
له ریگه ی زوری ریوایه ته کانییه وه ، حه دیسه که خودی خوی ناچیته پله ی { صحیح } ، هه ر بویه نه ئیمام بوخاری و نه موسلیم له صه حیحه کانیاندا ئه و حدیسه یان نه هیناوه .
ئه م حه دیسه کاریگه ری زوری هه بووه ؛ به شی خوی لێڵێ له دیدی مێژوونوساندا دروست کردووە ؛ کاتێک کە بۆ ئه و ده سته و تاقمانه یان روانیوه ، ئه و میژوونوسانه که سه یری ئه و ده سته و تاقمانه یان کردووه وه ک خه لکانیکی جه هه ننه می و هاوه لانی ئاگر بویان روانیوون ! من – یوسف القرضاوی – له کتیبی ( الصحوة الإسلامية بین الاختلاف المشروع و التفرق المذموم ) دا موناقه شه ی ( سندی) ئه و حه دیسه م کردووه ؛ هه ندی له وشتانه ی له ویدا وتوومن ئه وه یه : سه باره ت به حه دیسی «پارچه پارچه بوونی ئوممه تی ئیسلامی بو زیاتر له حه فتا تاقم» که هه مویان له ئاگردان ، یه کیکیان نه بیت، قسه یه کی زور هه یه ده رباره ی ماناکانی و ده رباره ی ریگه کانی سه لماندنی:
1- یه که مین شتیک که پیویسته بزانریت ده رباره ی ئه م حه دیسه ئه وه یه که ئه م حه دیسه له هه ردوو صحیحه که دا نه هاتووه ؛ له گه ل ئه وه دا بابه ته که ی زور گرینگیشه ؛ ئه مه ش به لگه یه له سه ر ئه وه ی که مه رجی صحیح بوونی هیچ کام له بوخاری و موسیلمی تیدا نیه !
ئه وه شی که ئه وتری ده ی خو بوخاری و موسلیم هه موو حه دیسه صه حیحه کانیان له خو نه گرتوه! ئه وه بیگومان وایه ؛ به لام چ بوخاری و چ موسیلم زور له سه ر ئه وه سوور بوون که (باب)یکی گرنگ چیه له زانستدا جیی نه هیلین تا ئه گه ر یه ک حه دیسیش بووبیت ریوایه تی نه که ن تییدا!
2 – هه ندی له ریوایه ته کانی ئه و حه دیسه باسی ئه وه ناکه ن که تاقمیکیان نه بیت هه مو له ئاگردان ؛ به لکو ته نیا هه ر باسی پارچه پارچه بوونه که ئه که ن و ئه یانژمیرن ، ئه وه تا حه دیسه که ی ئه بو هوره یره خوای لی رازی بیت که ئه بوداود و ترمیزی و ئیبن ماجه و ئیبن و حه ببان و حاکیم ریوایه تی ئه که ن به م شیوه یه هاتووه که: پیغه مبه ر صلی الله عليه وسلم ئه فه رموی: افترقت الیهود علی احدی او اثنتین و سبعین فرقة و تفترق أمتي على ثلاث و سبعين فرقة // رواه أحمد ؛ إبن ماجه ؛ وابوداود ؛ والترمذی.
حه دیسه که هه رچه نده ترمیزی ده رباره ی ئه لی: «حسن صحيح » و حاکیم و ئیبنوحیببانیش به « صحیح»ی ئه زانن ؛ به لام حه دیسه که به ده وری موحه ممه دی کوری عه مری عه لقه مه ی کوری وه ققاصی له یسی دا ئه سوریته وه و هه رکه سیش ژیاننامه ی ئه م موحه ممه ده بخوینیته وه له { تهذیب الکمال } دا یان له ( تهذیب التهذيب ) دا تیده گات که ئه م پیاوه خه لکی زور باسی لاوازی له به رکردنی ئه که ن و که س نیه بی قه ید و شه رت قه بولی کردبیت …
کوی هه موو ئه و قسانه ی له سه ر ئه م پیاوه کراوه ئه وه یه که ئه میان لا باشتره له وانه ی که له و لاوازترن !
هه ر بویه حافظ إبن حجر له التقريب دا ته نیا ئه وه نده ئه لی: «صدوق له أوهام» که سیکی راستگویه و وه هم و خه یالاتی زوری لا کوبوته وه ….
ده ی خو ( راستگویی – صدوق) به ته نیا لیره دا به س نیه تا (کونترولکردن = ضبط) ی نه خه یته پال، نه خوازه کابرا ئه وهام و خه یالاتیشی لا کوبووبیته وه؟!
ئه وه شی زانراوه تیرمیزی وئیبنوحیببان و حاکیم له و که سانه ن که ده ستیان شل کردووه بو به( صحيح) دانانی حه دیسه کانی پیغه مبه ر صلی الله عليه وسلم !
گومان له وه دا نییه که حاکیم وا وه سفکراوه که ( هه نگاوی دریژ ئه نیت بو به صحیح کردنی حه دیس !).
ده ی حاکیم لیره دا ئه م حه دیسه ی به پیی مه رجه کانی موسلیم به صحیح داناوه ، به و حسابه ی که پیشه وا موسلیم حه دیسی له موحه ممه دی کوری عه مر وه رگرتووه و لای مقبول بووه ، به لام پیشه وا زه هه بی ئه م رایه ی ( حاکیم) ی رتکردووته وه ، له به ر ئه وه ی موسلیم به ته نیا حه دیسی له موحه ممه دی کوری عه مر وه ر نه گرتووه ؛ به لکو له گه ل خه لکی تردا پیکه وه حه دیسه کانی وه ر گرتووه !
ئه ی خو حه دیسه که ی حه زره تی ئه بو هوره یره سه لامی خوای له سه ربیت له م باسه دا ئه و زیاده یه ی تیدا نییه که ئه لی : «كلها فى النارإلا واحده» ئه م زیاده یه که هه موو شه ره که ی له سه رهه لگیرساوه !
به لی ئه م حه دیسه به و زیاده یه وه له ریگه ی چه ند صه حابه یه کی تریشه وه ریوایه ت کراوه وه ک : عه بدولای کوری عه مر، موعاویه و عه وفی کوری مالیک و ئه نه سه وه ؛ به لام هه موو ئه و حه دیسانه ضعیفن له رووی سه نه ده وه، زانایانیش ئه م حه دیسانه یان یه ک داوه ته ده م ئه وی تر، بویه به به هیزی ئه زانن ؛ نه ک له به رحه دیسه که خوی به ته نیا!
کاتی ئه توانی حه دیسه که به به هیز وه رگری که ئه و حه دیسه شتی تری له گه ل نه بیت که پیچه وانه ی ئه وبیت و ئیشکالیش له ماناکه یدا نه بیت !
ده ی لیره دا نه ک هه ر ئیشکال هه یه ؛ به لکو ئیشکالیکی گه وره ش هه یه له وه دا گوایه ئه م ئوممه تی ئیسلامه له جووله که و گاور زیاتر پارچه پارچه ئه بن.
ئه مه له لایه ک له لایه کی تریشه وه یانی چی ئه م تاقمانه هه موو ئه چنه ئاگر ته نیا یه کیکیان نه بیت ؟ئه مه وا ئه کات هه ریه ک له و تاقمانه لافی ئه وه لیبدات که ته نها هه ر ئه و تاقمه رزگار بووه که یه و ئه وه ی له گه ل ئه م نه بی ئه وه خه ساره تمه ند و دوراوه !
ده ی ئه مه خوی بو خوی مایه ی پارچه پارچه کردنی ئوممه تی ئیسلامیه و وایان لیده کات ئه م قسه به وی تر بلیت ؛ که ئه وه ش هه موو لایه ک لاواز ئه کات و دوژمنه کانیشیان به هیز ئه کات و وایان لیدی چاویان تی ببرن .
هه روه ها پیچه وانه ی ئه وه شه که ئه م ئوممه ته باشترین ئوممه ته که خوا دابیتی به خه لکی و فه زلی رشتبیت به سه ریدا و به زه یی هاتبیته وه پییدا « كنتم خير أمة أخرجت للناس تأمرون بالمعروف و …..» ئیوه ئه ی ئوممه تی موحه ممه د باشترین ئوممه تیکن که له لایه نی په روه رده گاری جیهانیان دروستکراون بو په یره وی له پیغه مبه ران. وه سیرری ئه و چاکی و چاکتری ئیوه ئه وه یه ئه مر ئه که ن به چاکه وهتد سوره آل عمران / ۱۱۰ 》.
هه ر بویه زانای گه وره ( إبن الوزیر ) هه موو ئه و حه دیسانه عه یبدار ئه کات و به تایبه تی ئه و زیاده یه ی که له ریوایه ته کانی تر دا هاتووه ، چونکه ئه م حه دیسه به رای ئه و بووه ته هوی ئه وه هه ندیک له م ئوممه ته هه ندیکی تری به سه ر لیشیواو بزانی و نه ک ئه وه به لکو هه ندیکی تر به کافر بزانن !!
به ره حمه ت بیت له کتیبی { العواصم } دا که دیته سه ر باسی فه زل و گه وره یی ئوممه تی ئیسلامی و هوشیاری دان به خه لکی تا که س هیچ موسلمانیک به کافر نه زانی ، ئه لی ؛ ده خیلتم هه رگیز به وه فریو مه خو که ئه لی { کلها هالکة إلا واحدة } چونکه ئه وه زیاده یکی گه نده له و راست نییه له بناغه دا و دووریش نییه خه لکانی مولحیدو بیدین خزاندبیتیانه ناو حه دیسه کان !
ئه لیت ؛ له ئیبن حه زمیشه وه گوزراوه ته وه که وتوویه تی ؛ ئه و زیاده یه (موضوع)ه ، نه به رز کراوه ته وه بو پیغه مبه ر صلی الله عليه وسلم نه به رزیش کراوه ته وه بو صه حابه کان ، به هه مان شیوه هه موو ئه و حه دیسانه نه ی زه می ( قه ده ریه کان ) و ( مورجیئه کان ) و ( ئه شعه ریه کان) ئه که ن ، هه موو حه دیسی (ضعیف )ن و به هیز نین . ( بروانه کتیبی العواصم و القواصم فی الذب عن سنه ابی قاسم ) .
جا له کون و له تازه شدا چه ندین زانا هه یه له رووی متن و مه عناوه ره تی کردووته وه .
ئه وه تا ئه بوموحه ممه دی کوری حه زم ره تی هه موو ئه وانه ئه داته وه که خه لکی به کافر ئه داته قه له م له به ر ئه وه ی جیاوازی بیرورای هه یه له شتانیکدا که ئه و باسیان ئه کات .
هه ندی له و شتانه باسی کردوون و خه لکی ئه یانکات به بلگه بو به کافر دانانی به رانبه ره کانیان دوو حه دیسه که ئه یده نه پال پیغه مبه ر صلی الله عليه وسلم که بریتین له ؛
1- القدریة والمرجئة مجوس هذه الامة / واته قه ده ریه کان و مورجیئه کان ئاگرپه رستانی ناو ئه م ئوممه تی ئیسلامه ن .
2- تفترق هذه الامة على بعض و سبعين فرقة ، كلها فى النار حاش واحدة ، فهي في الجنة
ئه بو موحه ممه د ئه لی ؛ ئه م دو حه دیسه له بناغه دا هیچیان صحیح نین له رووی سند -ه وه ، هه ر حه دیسیکیش حالی وه ها بیتزکاری پیناکریت لای ئه وانه ش که کار به ( حه دیسی ئاحاد ) ئه که ن ، ئیتر لای ئه وانه ی که کاری پی ناکه ن هه ر مه پرسه .
موحه ممه دی کوری ئیبراهیمی وه زیریش که پیشه وایه کی یه مه نیه و موجته هیدیشه و به سه رخه ری سوننه تی پیغه مبه ر صلی الله عليه وسلم دا ئه نریت و له راستیدا ( مه عقول ) و ( مه نقول ) یشی
پیکه وه کو کردووته وه ، ئه م زانایه له کتیبی ( العواصم و القواصم)ه که یدا و له و به شه دا که حه دیسه ریوایه تکراوه کانی موعاویه باس ئه کات ( ره زای خوای لی بیت) له حه دیسی هه شته مدا ئه لیت ؛ حه دیسی پارچه پارچه بوونی ئوممه تی ئیسلامی بو حه فتاو ئه وه نده تاقم ، هه موو بچنه ئاگر ته نیا یه ک تاقمیان نه بیت ئه وه ئه لیم ( سند)ی ئه و حه دیسه دا کابرایکی ( ناصبی ) هه یه ،
بویه ئه و حه دیسه له به ر ئه و نابی صحیح بیت ، ترمیذیش به هه مان شیوه له عه بدولای کوری عه مری کوری عاصه وه ئه و حه دیسه ریوایه ت ئه کات و ئه لی ؛ == حديث غريب == ، له باسی الایمان دا هیناویتی و له ریگه ی ( الافریقی ) یه وه که که ناوی ( عبدالرحمن بن زیاد )ه له عبدالله بن یزیده وه ( له عه بدولای کوری عه مره ) وه .
إبن ماجه ش نموونه یه کی ئه و حه دیسه له عه وفی کوری مالیک و له ( انس)ه وه ریوایه ت ئه کات ……. جا ئه لیت ؛ هیچ کامیک له و حه دیسانه مه رجی – صحیح – یان تیدا نییه ، هه ر بویه هیچکام له بوخاری و موسلیم ئه و حه دیسه یان ریوایه ت نه کردووه .
پیشه وا ترمیزی حه دیسه که ی ئه بوهوره یره به صحیح دا ئه نی که له ریگه ی موحه ممه دی کوری عه مری عه لقه مه وه ریوایه تی کردووه ، به لام ئه و حه دیسه ی ( کلها فی النار إلا فرقة واحدة ) ی تیدا نییه ، به پیی قسه ی ئیبن حه زمیش بیت ئه و زیاده یه ( موضوع )ه ، ئه مه ی رابورد خاوه نی کتیبی ؛ البدرالمنیر ؛ باسیان ده کات .
پیشه وا شه وکانیش باسی قسه کانی ئیبن که سیر ئه کات له سه ر ئه م حه دیسه و پاشان ئه لیت ؛ منیش ئه لیم : راسته ئه و زیاده یه ی که ئه لی ( کلها فی النار إلا واحده ) کومه لیک له زانایانی حه دیس به ( ضعیف ) ی ئه ده نه قه له م ، به لکو ئیبنوحه زم ئه لی ؛ ئه و زیاده یه موضوع ه . ( شه وکانی له ته فسیری ئایه ته کانی 65-67/ سوره مائده باسیان ده کات).
نوسین و ئاماده کردن ؛ عبدالله علی پور
سه رچاوه ؛ تاريخنا المفترى عليه