لە کتێبی فیقهولئیسلامیدا لە بەرگی چوارەما لاپەڕەی ۲۵۸۷ باسی ئەو خواردنو خواردنەوانە ئەکات کە قەدەغەن یاخود یاساغ نین (الحظرو الاباحه) جا لە بڕگەی هەشتەمدا کە باسی ناچاریو تەوزی[زەرووری] دەکات بۆ ئەوانەی بەلای باخاتو بێستانی خەڵکیدا تێپەڕ ئەبن ڕوونکردنەوەیێکی جوان بەرچاو ئەخات (کە من بۆ ئەم وەرزی هاوینەم بە باش زانی وەریگێڕمە سەر کوردی بۆ هاووڵاتیان چون باسی خواردنی میوەی باخاتە بۆ ڕێبوارو بێگانە)ئاوا ئەفەرموێ: ۱ـ خواردن لە میوەو بەرهەمی بێستان" ـ کەسێ بڕوات بە ڕێگەداو باخێکی تووش دەبێ ئەتوانێ لێی بخوا هەرچەن دیوارو پەرژینی ببێ بەمەرجێ پارەی میوەکە بدات. ـ ئەگەر تەوزیێک نەبوو بۆ خواردنی میوەکە دروست نییە بۆ یارۆی ڕێبوار ( بەلای جمهووری فوقەهاوە) یەک دانە میوە هەڵبگرێتەوە بۆ خواردن یا بیبات لەگەڵ خۆی بەبێ ئیزنی خاوەن باخەکە. بەبەڵگەی ئەوەی پێغەمبەری خوا (دخ) فەرمووی: لایحل مال امرئ مسلم الا بطیب نفسه، یا" ان دمائکم و اموالکم و اعراضکم حرام علیکم کحرمه یومکم هذا؛ جا ئەم بۆچوونە پاکترو نزیکترە لە وەرعو لە شەریعەتی ئیسلامەوە. ✅ ئێستا بابزانین لە نێوان مەزهەبەکاندا چی ئەفەرموون؟ پێشەوا ئەحمەد ئاوا ڕوونی دەکاتەوە؛ ۱ـ دروستە لە حاڵەتی برسیایەتیو پێویستا بۆ کەسێک بەلای باخدا تێپەڕ ئەبێ لێی بخوات بەڵام لێی هەڵناگرێ لەگەڵ خۆی بیبات. ٭ هەروەها ئەگەر باخەکە پەرژینی نەبوو ئەر برسی بوو لێ دەخوا گەر برسی نەبوو لێی ناخوا، هاوەڵانی پێغەمبەر(دخ) وایان کردوە چون کاتێ پەرژینان لەدەور باخەکە دیبێ نەیان خواردوە لەبەر ئەوەی وەک شبهەتەحریم وابوە، ئیبنوعەباس ئەفەرموێ: باخەکە گەر تێلی لێدرابوو ئەوە سنوور دارەو لێی ناخورێ بەس ئەگەر تەلی لێنەدرابوو ئەوە قەیناکە لێی بخوا. چون تەل لێدانی باخ بەڵگەیە کە باخەوانەکە حەزی لێی نییە کەس لێی بخواو چرووکە. ٭ بەڵگەی ئەوەی کە دروستە لێی بخوات کاتێ پێویستی بوو کە دیوار نەکرابوو باخو بێستانەکە ئەمەیە کە پێغەمبەر(دخ) ئەفەرموێ: ما اصاب منه من ذی حاجه غیر متخذه خبنه فلا شیئ علیه، و من اخرج منه شیئا فعلیه غرامه مثلیه والعقوبه. رواهالترمذی. وقوله ایضا: اذا اتیت علی حائط ـ بستانـ فناد صاحب البستان ثلاثا فٳن اجابک والا فکل من غیر ان تفسد. ٭ ئەبی زەینەبی تەمیمی ئەڵێت: لەگەڵ ئەنەسی کوری مالکو عەبدوڕەحمانی کوری سەموڕە... چوینە سەفەر ئەوان کاتێ بەلای باخێکدا ئەڕۆشتن لێیان ئەخوارد بە ئیشتیا تاکو تێرئەبوون. ئەمە بۆچوونی پێشەوا عومەرو ئیبنوعەباسو ئەبووبوردەیە، پێشەوە عومەر ئەیفەرموو: یٲکل ولایتخذ خبنه" واتە لێی ئەخوا بە قەدەر نەفسی خۆیو کۆشی لێ پڕ ناکاتو بیباتەوە. ۲ـ پێشەوا ئەحمەد بۆچوونێتری هەیە کە" ئەو باخو بێستانانەی دەورە نەدراون بە ڕەهایی دروستە لێیان بخورێ واتە برسیت بێ یانە. لە کتێبی ئیقناعو کەششافولقیناعدا هاوتوە: کەسێ تێپەڕبوو بەلای باخێکداو میوەکەی کەوتوبوە خوار یانە پەرژینو چاودێری نەبوو مسافیربێ یانە برسیو ناچارو پێویستی بێ یانە ئەتوانێ لێی بخوات. ? بەڵام لە ڕاستیا ئەمە ئەگەڕێتەوە بۆ عورفو عادەتی ناوچەو خەڵکەکە، چون بەپێی نەریتی ناوچەکان ئەگۆڕێو جیایە. ? بۆ بێستانی کاڵەکو خرچەو گندۆریش دوو بۆچوونی هەیە ئیمام ئەحمەد کە دانەیێکیان بە دروستی ئەزانێ. وه رگێر: سه عدی مورادی