دل نوشتهکوردی

شەوی میعراجی سەروەرە

شەوی میعراجی سەروەرە

شەوی میعراجی سەروەرە
موسافـرێکی شەوگەڕە

بانگهێشتی کرد خوا گیان
تەشریفی چوو بۆ ئاسمان

پێغەمبەرمان دڵ بەخەم بوو
ساڵێکی پڕ لە ماتەم بوو

ساڵی مەرگی ئازیزانی
خەم و خەفەت ئاوێزانی

ئەبووتالیب پشت و پانـای
خەدیجە هاوسەری زانـای

بەجییان هێشت ماوە تەنیا
لێ تاریک بوو هەموو دونیا

بە دڵێکی وا پر لە کەســەر
تەیاری کرد باری سەفـەر

ڕەسووڵ میوانی تاییفە
نەیزانی چن ئەو تایـفە

ڕۆیشت خوا بناسێــنێ
بەرگی جەهلیان لێ دەربێنی

بڕژێنێ وا خێر و ڕەحمەت
ژینێک بکەن بەبێ میحنەت

بێ ئەدەب بوون لە خزمەتی
نەیان زانی وا حورمەتی

لای خوا، لە خۆی شکاتی کرد
دەستی نزای بۆ لای وی برد

فەرمووی خوایە زوێر نەبی
فیدای تۆیە ڕۆحی نەبی

لاقی مووبارەکی بریین
ئەسرینی پاکی هەڵوەرین

فەرمووی ڕەسووڵی میهرەبان
ببوورە تاوانی ئەوان

خودا فەرمووی ئەهلی زەوی
کە ناو هەوێ سایەی ئەوی

ئەو حەبیبە میوان دەکەم
عەرش و سەمای بۆ ڕادەخەم

بەو شێوە بردی پێغەمبەر
خەمی لە دڵ هێنایە دەر

دیتی لە گەڵ جەمعی مەلەک
قودرەتی حەق لە بان فەلەک

نزارەی کرد بەچاوی سەر
بەهەشت و دۆزەخیش یەکسەر

لە نێو ئاگر تاونباران
کەیف خۆشی ئیمانداران

سەدان دیمەنی نەدیتراو
هەمووی یەکجار هاتە بەرچاو

خۆشەویستمان گەڕایەوە
دڵخۆشی هاتە لایەوه

لە یادی ئوومەتی دیسان
پاڕایەوە لەبەر یەزدان

بێ بەش نەبن موسوڵمانان
لە نوور و ڕەحمەتی یەزدان

دیاری بۆ ئوومەتی هێنا
پێنج فەڕزەکەی نۆژی دانا

بە ئیزنی خالقی باری
ڕەحمەت لە بۆ ئوومەت باری

یادی میعراج زۆر بەسۆزە
شەوێکی بەرز و پیرۆزە

✍️شەیدا مەحموودی شنۆ

میعراج شەوی شکۆی پێغەمبەرمانه (ص) با زیاتر بیناسێنین
بە تایبەت بە مناڵەکانمان

از طريق
شیدا محمودی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا