کوردیمناجات

ئیلاهی…

ئیلاهی...

ئیلاهی وا دیسان کاروانی دڵبرینداران بەرەو دوایین قۆناغ و مەنزڵگە دەڕۆن
خوایە خۆت دەزانی ماوەیێکە ڕێگا دەپێون تا بگەنە مەبەست بگەنە سەرچاوەی ئامانج
شەکەت و ماندوو
برسی و تێنوو
بەڵام بە ورەێیکی بەرز و ڕۆحێکی سوووک و هێوایەکی بێ بڕانەوە
دواین هەنگاوەکانیان دەنێنەوە
خوایی حەکیم خوای حەلیم
خوای ڕحمان و خوای ڕەحیم
تۆ سەرچاوەی هەموو کۆتایێکی و کۆتایی هەموو دەسپێکەکانی یا ئیلاهی
دەزانی ڕێچکەی ئەم کاروانە بە رەوە تۆ دێت تۆش دەرگاکەتمان لێ بکەوە
با بسرەوێن و ئۆقرە بگرین
لە مەودای ئەم ڕێگەیە گەلێ هاوار و ناڵە و فوغان و گریانت بیستن
گەلێ دەستی لەرزۆک و سەری شۆڕ و
چاوی بە فرمێسک و دڵی پر کوڵت دیتن خوایە گیان
گەلێ باری تاوانیان هێنا بۆ عەفو
گەلێ زمانی پەشیمانیان سوڕاند و دانیان بە گوناە داهێنا
زۆریش ناڵە ناڵی بە کوڵ استغفاری بە دڵ
لە شەوە زیندوەکانا دەزرینگانەوە
یائیلاهی هەموت دیت و بیستت
چ پێشانگایەکی جوان بوو بۆ بەندایەتی
چ دەرفەتێکی بێ وێنە بوو بوو گەڕانەوە ئاخ چەندە ساتێکی خولیای بوو بۆ بەهشتی بوون
خوایە لێمان وەرگرە لە گشت نزاکەران
لە گشت سوژدە بەران لە گشت هیوادارن
لە گشت ئەو کەسانەی لەم کاروانە ڕێگەیان پێوا

شەیدا مەحمودی شنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا