دایک (شیعر)
بخشی از شعر مثنوی “مادر”
به‌شێک له “شیعرێ بۆ … دایک…”
شه‌وێک ویستم له دایک شیعرێ چێ که‌م
گه‌ڵاڵه‌ی مه‌سنه‌وییه‌ک جێبه‌جێ که‌م
بنووسم وه‌سفی دایک، ئه‌و فرشته‌ی
له گوێن ئاو پاکه ئه‌و زات و سرشتهی
له دوو لێوم ترازا نێوی به‌رزی
سه‌رم سوڕما گه‌ڵای لێنووس ده‌له‌رزی
ده‌سم برد بۆ قه‌ڵه‌م خۆی دا که‌نارێ
سرنجم دایه فرمێسکی ده‌بارێ
له پێنووسی له‌پی ده‌ستم ده‌ڕوانی
ئاخر تا ئه‌مشه‌وه قه‌ت نه‌مده‌زانی
که پێنووس و که لێنووسیش به هه‌ستن
سه‌یر نێ گه‌ر له خه‌مڵاندن بوه‌ستن
وتم: چیتانه چیه وه‌رنه ڕه‌دایه
دڵم ته‌نگه و ده‌نووسم وه‌سفی دایه
سڕی فرمێسک و پێنووس هاته گوفتار
شکاندی ده‌نگی بێده‌نگی شه‌وی تار:
به من دایک، له حه‌ق وه‌ڵڵا به دووری
ئه‌گه‌ر نێوی نه‌نێی کێوی سه‌بووری
سه‌راسه‌ر عه‌شقه ئه‌و هێمای ئه‌وینه
دڵی گڕکانه ده‌ریای ئاگرینه
له بۆنی خوا ده‌چێ بۆنی هه‌ناسه‌ی
سنووری بۆ نیه ئاوات و تاسه‌ی
به فه‌رمووده به‌هه‌شت ژێر پێی نراوه
ئاخر زاتی له ره‌حمه‌ت چێ کراوه
له شیره‌ی ڕه‌ز ده‌کا شیری مهمانی
حیکایه‌ت خوانه چاوانی ده‌زانی؟!
که شه‌و دادێ ده‌بیسی لایه لایه‌ی
جیهان هێور به نۆتی ئه‌و نه‌وایه‌ی:
هه‌ی لایه لایه لایه لایه لایه
بنوو کۆرپه‌ی شیرینم گیانی دایه!
بنوو ڕۆڵه‌م خه‌وت خێر و شه‌وت خێر
به دوور بێ لێت شه‌وه‌ی به‌دزاتی بێ خێر
ده‌سی هه‌ڵده‌بڕێ بۆ ڕاز و نیازێ
ده‌یان ئاواتی جوانت بۆ ده‌خوازێ
چه‌لێک ده‌بیه په‌ری ده‌ریای خه‌یاڵی
گه‌هێ شازاده‌که‌ی کۆشکی و له ماڵی
….
ده‌نا ده‌تکا به زاوای میر و به‌گله‌ر
چه‌کی فه‌خرت ده‌کاته شان له بۆ شه‌ڕ
له سه‌نگه‌ر دای به‌ره‌و ڕووی دوژمنانی
ده‌کا پێت فه‌خر و شانازی ده‌زانی؟!
شه‌هیدیش بی به بڕوا و بیری دایه
دڵۆپێک خوێنی تۆ ناچێ به زایه
سه‌ری ڕۆڵه‌ی له ئامێزی نیانه
سرنجڕاکێشترین تابلۆی ژیانه
به‌ڵێ ره‌حم و به‌زه و دڵسۆزی دایه
به پێنووس و به شیعر تاریفی نایه
به بێ دایک ژیان شه‌وگاری تاره
ئاخر دایک نسێی په‌روه‌ردگاره
ببووره دایه گیان وه‌سفت مه‌حاڵه
مه‌خابن جێت له ژیانمدا به‌تاڵه …
ڕ.ش “هاوڕاز”