قرآن

نۆ نهێنی بۆ ئەوکەسەی دەیەێت قورئان لەبەربکات

نۆ نهێنی بۆ ئەوکەسەی دەیەێت قورئان لەبەربکات

نۆ نهێنی زۆر مەزن بۆ ئەوکەسەی دەیەێت قورئان لەبەربکات:

نهێنی یەکەم: پێویستە لەسەری بە شەوق و زەوق خۆشەویستیەوە قورئان لەبەربکات، نەک وابزانێت شتێکی نامۆ و عەیبەیە کە خەریکه خزمەتی دەکات.
نهێنی دووەم: هەمووکاتێک نزابکات، تاوەکو خوای گەورە لەبەرکردنەکەی بۆ ئاسان بکات.
نهێنی سێیەم: قورئان لەبەر کردن بەرپرسیارەتیە، نەوەک خۆ نەجاتدان و سەرفرازی لە دونیادا، بەڵکو بارگەی خێر و چاکەیە بۆ دوارۆژت.
نهێنی چوارەم: لات وابێ بەم قورئانە سەرئەکەویت، سەفراز ئەبێ و نەفست ئاسوودە ئەبێ و کۆمەڵگای پێ بونیاد ئەنێی.
نهێنی پێنجەم: لەکاتێکدا لەخزمەتی لەبەرکردنی قورئان بە، کە دەروونت ئاسوودەیە، کە کاتەکەت گونجاوە، کە سەرتقاڵ نیە، کە دووری لە ژاوە ژاو، ئەویش باشترین کات دوای نوێژی بەیانیە.
نهێنی شەشەم: هەوڵدە هەر پێنج هەستەوەرەکەت ئامادەی لەبەرکردنی قورئان بێ، نەوەک بە زار و بەچاو قورئان لەبەر کەیت، بەڵام هۆش و هزر و حەواسەکانی ترت سەرقاڵی شتی تربن.
نهێنی حەوتەم: یەکێک لەو کارانەی کەوادەکات لەبەرکردنەکەت بەردەوام و هەمیشەیی بێت، پێداچوونەوە و دووبارەکردنەوەی ئەو بەشانەیە کە لەبەرت کردوون، جا باشترین رێکار ئەوەیە، لە باتی گوێ لە شتی وەک سروود و وتار بگریت بەزۆری، با زیاتر و زۆرتر گوێ لە قورئان و بەتایبەت ئەو بەشانەی لەبەرت کردوون بگریت، هەوڵدە لە کاتی نوێژەکانت و بەتایبەت نوێژە سونەتەکان دووبارەیەیان بکەوە چونکە ناکرێت حافیزی قورئان مانگێک بڕوا و خەتمێکی نەکردبێ.
نهێنی هەشتەم: ئەبێت پەیڕەوەی شێوازێک بکەی بۆ لەبەرکردنی قورئان و بەتەواوی ئەو بەرنامەیە رێساکانی جێبەجێ بکەیت و رەچاوی تەواوی خشتەی لەبەرکردنەکە بدەیت.
نهێنی نۆیەم: دەبێت کەسێک هەبێت گوێت لێبگرێت و زۆرت لێبکات، تاوەکو بەچاکی و بەباشی و بەتۆکمەیی لەبەری بکەیت، چونکە مرۆڤەکان بەتەنها سستی و لاوازی زوو زوو ڕویان تێ ئەکات و بەرەو کزی و بێزاری و بێتاقەتی ئەدبات، بۆیە باشترین کەس کە دەیەوێت قورئان لەبەر بکا، بێ هاندەر و پاڵنەر و مامۆستا ناتوانێ هەنگاوی جی بنێ و هەموو قورئان لەبەربکات.

✍️ عثمان محمد غریب

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا