روژوی مانگی شه‌عبان
مانگی شه‌عبان له مانگه کۆچییه پیرۆزه‌کانه. ناو نراوه به شه‌عبان چونکه عه‌ره‌به‌کان ئه‌ملاولایان ده‌کرد و شی‌و و دۆڵه‌کان ده‌گه‌ڕان بۆ ئاو؛ وتراویشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و مانگه‌دا به ناو ئه‌شکه‌وته‌کاندا ده‌گه‌ڕان؛ وتراویشه بۆیه ناونراوه چونکه له‌نێوان هه‌ردوو مانگی ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ر که‌وتووه. کۆکهشی – جمع -(شعبانات) و (شعابین)ه.
حوکمی ڕۆژوو له شه‌عباندا
چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی صحیح له فه‌زڵی به‌رۆژووبوون له مانگی شه‌عباندا هاتووه؛ له‌وانه که دایکی ئیمانداران عائیشه -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: کان رسول الله یصوم حتى نقول لا یفطر، و یفطر حتى نقول لا یصوم، و ما رأیت رسول الله استکمل صیام شهر الا رمضان، وما رأیته أکثر صیاما منه فی شعبان. [متفق علیه]. وه له ڕیوایه‌تی (مسلم)دا: کان یصوم شعبان کله، کان یصوم شعبان الا قلیلا. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕۆژوو ده‌بوو هه‌تا ده‌مانگوت ئیتر ڕۆژوو ناشکێنێت، وه به‌ڕۆژووش نه‌ده‌بوو هه‌تا ده‌مانگوت ئیتر به‌ڕۆژوو نابێت. وه نه‌مدیوه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕۆژووی مانگێکی ته‌واو کردبێت -هه‌مووی گرتبێت- ته‌نها ڕه‌مه‌زان نه‌بێت و نه‌مدیوه له هیچ مانگێکدا له شه‌عبان زیاتر به‌ڕۆژوو بووبێت. وه له ڕیوایه‌تی (مسلم)دا هاتووه: شه‌عبانی هه‌موو ده‌گرت یان که‌مێکی نه‌بووایه هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو.
(ابن حجر) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: “به‌ڕۆژووبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له شه‌عباندا و به ویستی خۆی (تطوعا) زۆرتر بووه له ڕۆژووه‌کانی له مانگه‌کانی تردا و زۆربه‌ی شه‌عبانی ده‌گرت.”
له ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یده‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناتبینم له هیچ مانگێک له مانگه‌کاندا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بیت؟! فه‌رمووی: (ئه‌وه مانگێکه که خه‌ڵکی لێی بێ‌ئاگا ده‌بن، له‌نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندایه، مانگێکه که تێیدا کرده‌وه‌کان به‌رز ده‌کرێنه‌وه بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، حه‌ز ده‌که‌م که کرده‌وه‌که‌م به‌رز ده‌کرێته‌وه من به‌ڕۆژوو بم) [رواه النسائی].
وه له ڕیوایه‌تێکدا که ئه‌بووداوود له عائیشه‌وه گێڕاوێتییه‌وه فه‌رموویه‌تی: خۆشه‌ویسترین مانگێک لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که تێیدا به‌ڕۆژوو بووایه، شه‌عبان بوو. پاشان ئهیلکاند به ڕه‌مه‌زانه‌وه. رواه أبو داوود.
(ابن رجب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: ڕۆژووی شه‌عبان خێری زیاتره له ڕۆژووی مانگه حه‌رامه‌کان، وه باشترین خۆته‌رخانکردن- تطوع- بۆ به‌ڕۆژووبوون ئه‌وه‌یه که نزیک بێت له ڕه‌مه‌زانه‌وه له پێشه‌وه‌ی یان له پاشه‌وه، وه پله‌وپایه‌ی له ڕۆژوودا وه‌ک پله‌ی سوننه‌ته‌کانی پێش و پاشی فه‌رزه‌کان وایه. هه‌روه‌ک سوننه‌تی نوێژه‌کان خێریان زیاتره له نوێژێکی سوننه‌تی ڕه‌ها، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ڕۆژووی پاش و پێشی ڕه‌مه‌زان خێریان زیاتره له ڕۆژووکانی تر که دوورترن.
وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که ده‌فه‌رموێت: (شه‌عبان مانگێکه له نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندا و خه‌ڵکی لێی بێ‌ئاگا ده‌بن)، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌نێوان دوو مانگی پیرۆزدایه (ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زان) و خه‌ڵکیش خه‌ریکن به‌ڕۆژووی ئه‌و دوو مانگه‌وه ئه‌ویان له‌یاد ده‌چێته‌وه و زۆر گوێی پێ ناده‌ن. وه زۆرێک له خه‌ڵکیش گومان وا ده‌بات که ڕۆژووی ڕه‌جه‌ب خێری زیاتره له ڕۆژووی شه‌عبان، چونکه ڕه‌جه‌ب له مانگه حه‌رامه‌کانه، به‌ڵام وا نییه.
ده نگی ئیسلام
خدایه بی بشمان نکه له خیرو برکتی مانگی شه عبان امین یارب العالمین