زه‌کات له قورئان و سوننه‌تدا
نووسینى / پڕۆفیسۆر عەلى قەرەداغى
وشه‌ى زه‌کات (الزکاه) وشه لێ تاشراوهکانى ده‌یان جار له‌قورئانى پیرۆزدا هاتون و باسیان لێ کراوه، ئه‌وه‌ته له‌باره‌ى زه‌کاته‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر ئایه‌ت هاتوه، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت {وَأَقِیمُواْ الصَّلاَهَ وَآتُواْ الزَّکَاهَ وَارْکَعُواْ مَعَ الرَّاکِعِینَ}البقره۴۳٫ واته: به‌رێک و پێکى نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن و ملى به‌ندایه‌تى له‌نوێژى به‌کۆمه‌ڵدا (جه‌ماعه‌ت) له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانى تردا بۆ خواى گه‌وره که‌چ بکه‌ن.
له‌هه‌ندێ ئایه‌تدا زه‌کات به‌سیفه‌ت و ره‌وشتى برِواداران باس کراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَالَّذِینَ هُمْ لِلزَّکَاهِ فَاعِلُونَ }المؤمنون۴واته: ئه‌و برِوادارانهى کهزهکاتى سامانه‌که‌یان به‌چاکى ئه‌ده‌ن، بێ گومان گه‌یشتون به‌ئاواتى خۆیان و ده‌چنه فیرده‌وسه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت {..وَالْمُقِیمِینَ الصَّلاَهَ وَالْمُؤْتُونَ الزَّکَاهَ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْیَوْمِ الآخِرِ أُوْلَـئِکَ سَنُؤْتِیهِمْ أَجْراً عَظِیماً}النساء۱۶۲٫ واته: ئه‌و برِوادارانهى کهبهجوانى نوێژ ده‌که‌ن و زه‌کات به‌پێ شیاوان ئه‌ده‌ن و باوهرِیان به‌تاک و ته‌نهایى خواى گه‌وره‌و رۆژى قیامه‌ت هه‌یه، ئه‌وانه ئێمه پاداشتى چاکه‌یان ئه‌ده‌ینه‌وه، وه‌ده‌فه‌رموێت: {….وَأَقَامُواْ الصَّلاَهَ وَآتَوُاْ الزَّکَاهَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَیْهِمْ وَلاَ هُمْ یَحْزَنُونَ }البقره۲۷۷ واته: ئه‌و برِواداره کرده‌وه چاک و نوێژکه‌رو زه‌کات ده‌رانه بێگومان پاداشتیان هه‌یه لاى په‌روه‌ردگاریان .
له‌هه‌ندێ ئایه‌تدا زه‌کات کراوه به‌مه‌رج بۆ باوهرِو چونه به‌هه‌شت و برایه‌تى برِوادارى و وه‌رگرتنى تۆبه‌و لابردنى گوناهه‌کان، وه‌ک خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت {…..لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلاَهَ وَآتَیْتُمُ الزَّکَاهَ وَآمَنتُم بِرُسُلِی وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللّهَ قَرْضاً حَسَناً لَّأُکَفِّرَنَّ عَنکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ وَلأُدْخِلَنَّکُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ ……. }المائده۱۲٫ واته: سوێند به‌گه‌وره‌یى و بێ هاوتایى خۆم، ئه‌گه‌ر ئێوه بهرِێک و پێکى نوێژتان کرد‌و زه‌کاتتان دا‌و برِواتان بهپێغهمبهرانى من کرد‌و یارمه‌تیتان دان و هه‌روه‌ک قه‌رز به‌خواى گه‌وره بده‌ن به‌بێ منه‌ت و روشکاندن ده‌ستگیرۆیى خه‌ڵکتان کرد، منیش له‌پاداشتى ئه‌وه‌دا چاوپۆشى لهخراپهکانتان ده‌که‌م و رۆژى دوایى ئهتانبهمه ئه‌و به‌هه‌شت و باخانه‌ى کهرووبارى ئاوى پاک و رونیان پێدا دهرِوا.
هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت :{فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَهَ وَآتَوُاْ الزَّکَاهَ فَإِخْوَانُکُمْ فِی الدِّینِ وَنُفَصِّلُ الآیَاتِ لِقَوْمٍ یَعْلَمُونَ}التوبه۱۱٫ . واته: ئه‌گه‌ر کافران تۆبه‌یان کرد‌و وازیان له‌کوفرو په‌یمان شکاندن هێناو نوێژیان کرد‌و زه‌کاتیان ده‌رکرد، ئیتر ده‌بنه براى ئاینى ئێوه‌و له‌هه‌موو ماف و ئه‌رکێکدا وه‌ک یه‌ک نه‌بن.
خواى گه‌وره له‌هه‌ندێ ئایه‌تدا رونى کردۆته‌وه که‌ماڵ و سامان به‌هۆى زه‌کات لێدانه‌وه که‌م ناکات، به‌ڵکو پیت و به‌ره‌که‌تى تێده‌که‌وێت. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{….. وَمَا آتَیْتُم مِّن زَکَاهٍ تُرِیدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُوْلَئِکَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ }الروم۳۹٫ واته: ئه‌و ماڵه‌ى ئێوه ئه‌یده‌ن به‌زه‌کات ته‌نها له‌به‌ر ره‌زاى خواى گه‌وره، بێ گومان ئه‌و که‌سانه‌ى زه‌کاته‌که ئه‌ده‌ن خاوه‌نى چه‌ندجاره پاداشتن و پیت و به‌ره‌که‌تیش ئه‌که‌وێته سامانه‌که‌یانه‌وه.
له‌لایه‌کى تریشه‌وه خواى گه‌وره باسى کافر‌و بت په‌رسته‌کانى کردوه‌و ههرِهشهى لێ کردون به‌وه‌ى که‌زه‌کات ناده‌ن، ده‌فه‌رموێت: :{……وَوَیْلٌ لِّلْمُشْرِکِینَ،الَّذِینَ لَا یُؤْتُونَ الزَّکَاهَ وَهُم بِالْآخِرَهِ هُمْ کَافِرُونَ }فصلت۶-۷٫ واته: سزاى سه‌ختى دوارۆژ بۆ بت په‌رستان، ئه‌وانه‌ى زه‌کاتى سامانه‌که‌یان ناده‌ن و برِواى ته‌واویان بهزیندوبونهوهى دواى مردن نیه‌و هیچ سۆز‌و دڵنهرمیهکیان بۆ هه‌ژاران نیه.
گشتگیرى وشه‌ى (الزکاه) بۆ سامان و ده‌رون:
قورئانى پیرۆز وشه‌ى زه‌کاتى به‌کارهێناوه له‌پاککردنه‌وه‌ى ماڵ و ساماندا به‌تایبه‌تى چه‌مکى (الزکاه) وه‌ک له‌و ئایه‌ته‌ى کهرابوردن، ئه‌مه‌یش له‌کاتێکدا کهوشهکارییهکانى (فعله)کانى له‌خاوێن کردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌رونا به‌کارهێناوه له‌چه‌ند ئایه‌تى تردا، له‌وانه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قَدْ أَفْلَحَ مَن زَکَّاهَا }الشمس۹٫ واته: به‌راستى که‌سانێ سه‌رکه‌وتن و به‌هره‌مه‌ند بون کهدهروونى خۆیان پاک و گه‌شه‌دار کرد‌و له‌خه‌وش و خراپه رزگاریان کرد، وه‌زیان و رۆچونیش بۆ ئه‌وانه‌ى به‌هه‌وه‌س و ئارهزوکارى خۆیان خسته پله‌ى ئاژه‌ڵ و ده‌روون پاکى و ژیرییه‌که‌ى خۆیان له‌ده‌ستدا. وهئهفهرموێت:{خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَهً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَکِّیهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَیْهِمْ إِنَّ صَلاَتَکَ سَکَنٌ لَّهُمْ وَاللّهُ سَمِیعٌ عَلِیمٌ }التوبه۱۰۳٫ واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر له‌ماڵ و سامانى مسوڵمانه‌کان وه‌ربگره‌و بیبه‌خشه به‌هه‌ژاران، بۆ خاوێن کردنیان له‌خراپه‌و گه‌شه‌پێدانى ده‌رونیان و دوعاى خێر‌و چاکه‌یان بۆ بکه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {کَمَا أَرْسَلْنَا فِیکُمْ رَسُولاً مِّنکُمْ یَتْلُو عَلَیْکُمْ آیَاتِنَا وَیُزَکِّیکُمْ وَیُعَلِّمُکُمُ الْکِتَابَ وَالْحِکْمَهَ وَیُعَلِّمُکُم مَّا لَمْ تَکُونُواْ تَعْلَمُونَ }البقره۱۵۱٫۵۱٫ واته: وه‌ک ئه‌وه‌ى نازو نیعمه‌تى ته‌واوم پێدان هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رم له‌خۆتان بۆ ناردن هه‌تا ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌تان به‌سه‌را بخوێنێت و به‌ره‌و چاکه‌و دڵ پاکى بتانگۆرِێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{هُوَ الَّذِی بَعَثَ فِی الْأُمِّیِّینَ رَسُولاً مِّنْهُمْ یَتْلُو عَلَیْهِمْ آیَاتِهِ وَیُزَکِّیهِمْ وَیُعَلِّمُهُمُ الْکِتَابَ وَالْحِکْمَهَ وَإِن کَانُوا مِن قَبْلُ لَفِی ضَلَالٍ مُّبِینٍ}الجمعه۲٫واته:ئه‌و خوایه‌ى له‌ناو نه‌خوێنده‌واره‌کاندا پێغه‌مبه‌رێکى نه‌خوێنده‌وارى له‌خۆیان بۆ ره‌وانه کردون و ئایه‌ته‌کانى خوایان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێت و دڵ و ده‌رونیان خاوێن ئه‌کات و قورئان و زانستى به‌سودیان فێر ده‌کات، خۆ گومانیش له‌وه‌دا نیه که‌ئه‌وان پێش ئیسلام به‌ته‌واوى لهرێگاى راست و دروست سه‌رگه‌ردان بوون.
خواى گه‌وره رونى کردۆته‌وه ئه‌و که‌سانه سه‌رکه‌وتون که‌دڵ و ده‌رونى خۆیان له‌هه‌موو خه‌وش و ره‌وشتێکى نارِهوا خاوێن کردۆته‌وه‌و زه‌کاتى سامانه‌که‌یان به‌چاکى ئه‌ده‌ن که‌ئه‌فه‌رموێت: {قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَکَّى }الأعلى۱۴٫ وهپاک و خاوێن کردنى سامان و دڵ و ده‌روونى یه‌کخستوه‌و له‌گۆشه نیگایه‌که‌وه سه‌یریان ده‌کات. که‌ده‌فه‌رموێت: :{وَسَیُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى، الَّذِی یُؤْتِی مَالَهُ یَتَزَکَّى }اللیل۱۷-۱۸٫ واته: ئه‌و که‌سه لهدۆزهخهوه دوور ئه‌بێت کهبهچاکى خواپه‌رستى ئه‌کات و ماڵ و سامان له‌خێرو چاکه‌دا خه‌رج ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا دڵ و ده‌رونى له‌خه‌وش و خووه گه‌نده‌کان خاوێن ده‌کات.
دیاره کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو جۆره پاکسازییه لهگشتگیرى ئیسلامى پیرۆزه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌و لهبهخۆ گرتنى په‌روه‌رده‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نێکى مرۆڤ و ژیان هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌و نیازه‌ى که‌مرۆڤ بژى به‌ژیانێکى له‌خوا نزیک و دوور له‌و کهسیهته دووبه‌ش و دورِیهیه که‌ئێستا ئه‌م چه‌رخه‌ى ئێمه‌ى تیا ئه‌ژى.
که‌واته مرۆڤى باوهرِدار وه‌ک ئه‌بێ سامانه‌که‌ى خاوێن بکات به‌زه‌کات لێ ده‌رکردن، ده‌بێ باشتر دڵ و ده‌رونى خۆى پاک و خاوێن بکات له‌نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و کرده‌وه‌و ره‌وشته ناپه‌سه‌نده‌کانى وه‌ک: رق و حه‌سودى و خۆبه‌گه‌وره زانین و له‌خۆ بایى بوون و پێشێل کردنى مافى خه‌ڵکى و فرِوفێڵ کردن و هه‌موو خوارو خێچیهک، له‌راستیدا برِواى ته‌واوى راسته‌قینه کاتێ به‌دى دێت که‌مرۆڤ په‌یوه‌ندى به‌خواى گه‌وره‌وه توند‌و به‌هێز بێت و دڵ و ده‌رونى بهرِهزاى خواوه به‌سترا بێت و گیان و ماڵ و سامانى بۆ خواى گه‌وره ته‌رخان کردبێت و خۆى له‌هه‌وه‌س کارى و ئاره‌زوو بازى خاوێن بکات، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌موو ئاره‌زوه‌کانى به‌پێى ئیسلام و به‌رنامه پیرۆزه‌که‌ى خواى گه‌وره بێت.
وشه‌ى (الصدقه) وداتاشراوهکانى زیاتر له (۱۵۰) سه‌دوپه‌نجا جار له‌قورئانى پیرۆزدا دوباره بۆته‌وه‌و ئه‌میش وه‌ک وشه‌ى (الزکاه) وشه‌یه‌کى پرِ واتا‌و ناوازه‌یه، چونکه ئه‌م لایه‌نانه ئه‌گرێته خۆ: راست و دروستى کار‌و کرده‌وه، که‌ئه‌ویش به‌زه‌کات ده‌رکردن و خێر‌و چاکه کردن ده‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ک راست و دروستى وته‌و بیر‌و باوهرِ ئه‌گرێته خۆ، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جه‌خت کردنى ئاینى ئیسلام له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى هه‌مه لایه‌نه‌ى راست و دروست کردنى تاکى رێک و پێکى ته‌واو له‌کۆمه‌ڵدا.
زه‌کات له‌سوننه‌تدا:
قورئانى پیرۆز چۆنیه‌تى زه‌کات دان و ئه‌و جۆره شتانه‌ى که‌ده‌بێ زه‌کاتیان لێ بدرێت و مه‌رجه‌کان و پایه‌کانى زه‌کاتى به‌درێژى باس نه‌کردووه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ى هه‌موو هێشتۆته‌وه بۆ رِێ و ره‌سمێ که‌پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌یست(درودى خواى له‌سه‌ر) به‌جوانى رونى کردۆته‌وه‌و له‌شارى مه‌دینه‌ى پیرۆز به‌کارى هێناوه‌و زه‌کاتى کردووه بهشادهمارى ئابوریى یه‌که‌م ده‌وڵه‌تى ئیسلام، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر فه‌رمووده هه‌یه، بهلاَم لێره‌دا هه‌ندێ له‌و فه‌رمودانه باس ده‌که‌ین که‌مامۆستا (دکتۆر یوسف قه‌رزاوى) له‌کتێبى (النتقى) دا بهراگواستن له‌کتێبى (الترغیب والترهیب) دانراوى (الحافظ المننذری) یه‌وه وه‌رى گرتوون و گه‌لێ په‌راوێزى به‌نرخى له‌سه‌ر نوسیون، وه‌ک 🙁 عن ابی هریره وابى سعد الخدرى (رضی الله عنهما) قالا: خطبنا رسول الله صلى الله علیه وسلم (یوما)، فقال: والذی نفسی بیده (ثلاث مرات) ثم اکب، فاکب کل رجل منا یبکی لایدری على ماذا حلف؟ ثم رفع رأسه وفی وجهه البشرى، فکانت احب الینا من حمر النعم. ثم قال: ومامن عبد یصلی الصلوات الخمس ویصوم رمضان ویخرج الزکاه، ویجتنب الکبائر السبع الا فتحت له ابواب الجنه، وقیل له: أدخل بسلام ) راوه النسائی واللفظ له، وابن ماجه، وابن خزیمه، وابن حبان فی صحیحهما، والحاکم وقال: صحیح الاسناد. ووافقه الذهبی (۱/۲۰۰) وفی اخره: ثم تلا: {إِن تَجْتَنِبُواْ کَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُکَفِّرْ عَنکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ وَنُدْخِلْکُم مُّدْخَلاً کَرِیماً }النساء۳۱
واته: ئهبوهریرهو ئه‌بو سه‌عیدى (خدرى) ره‌زاى خوایان لێ بێت، وتیان: رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) وتارێکى پێشکه‌ش کردین و سێ جار فه‌رمووى: سوێند به‌وکه‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته، ئیتر وه‌ستاو سه‌رى دانه‌واند، ئینجا هه‌ریه‌که له‌ئێمه‌ش سه‌رى خۆى نه‌وى کرد‌و ده‌ستى کرد به‌گریان، نهمنادهزانى له‌سه‌ر چى سوێندى خوارد. پاشان سه‌رى ههڵبرِى و به‌جۆرێ موژده‌و خۆشى له‌رووى پیرۆزى ده‌بینرا ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌مان گه‌له حوشترێکى سورى (که‌باشترین ماڵى عه‌ره‌به) ده‌س بکه‌وتایه ئه‌وه‌نده خۆشحاڵ نه‌ده‌بوو، ئینجا فه‌رمووى: هه‌رکه‌س له‌به‌نده‌کانى خوا پێنج نوێژه فه‌رزه‌که بکات و، رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان بگرێت و، زه‌کاتى سامانه‌که‌ى بدات و، له‌حه‌وت گوناهه گه‌وره‌کان دووربکه‌وێته‌وه، بێ گومان هه‌موو ده‌رگاکانى به‌هه‌شتى بۆ ده‌کرێته‌وه‌و پێى ده‌ڵێن: فه‌رموو له‌کام ده‌رگاوه پێت خۆشه بچۆره ژوره‌وه. ئه‌م فه‌رموده‌یه نهسائى به‌م بێژه‌یه گێرِاویهتیهوه. وهئیبن ماجه‌و ابن خوزهیمهو ئیبن حهببانیش گێرِاویانهتهوه، حاکمیش گێرِاویهتیهوهو فه‌رمویه‌تى: رشتهکهى رِاسته(زه‌هه‌بیش په‌سه‌ندى کردوه‌و، هاورِاى حاکمى کردوه) (۱/۲۰۰) له‌کۆتایى فه‌رموده‌که‌دا هاتوه، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه
:{إِن تَجْتَنِبُواْ کَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُکَفِّرْ عَنکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ وَنُدْخِلْکُم مُّدْخَلاً کَرِیماً}النساء۳۱٫
وعن ان‌س بن مالک رضی الله عنه قال: أتى رجل من تمیم رسول(صلى الله علیه وسلم) فقال: یارسول الله! انى ذو مال کثیرو ذو اهل ومال، وحاضره، فأخبرنی کیف أصنع، وکیف أنفق؟ فقال رسول الله صلى الله علیه وسلم: (تخرج الزکاه من مالک فانها طهره تطهرک، وتصل أقرباءک، تعرف حق المسکین، والجار، والسائل….) الحدیث رواه احمد، ورجاله رجال الصحیح.۱
واته: ئه‌نه‌سى کورِى مالک ره‌زاى خواى لێ بێت وتى: پیاوێک له‌هۆزى ته‌میم هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) من خاوه‌نى ماڵێکى زۆر‌و خزم و که‌س و کار‌و خانوبه‌ره‌م و نیشته‌جێم، پێم بڵێ چۆن و چى بکه‌م و چۆن له‌ماڵه‌که‌م ببه‌خشم؟ پێغه‌به‌ر( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمووى: زه‌کاتى ماڵه‌که‌ت ئه‌ده‌یت، چونکه ئه‌وه پاکت ئه‌کاته‌وه له‌خراپه، وههاتووچۆو دهسگیرۆیى خزمه‌کانت ئه‌که‌یت و ئاگات له‌مافى هه‌ژارو دراوسێ و سواڵکه‌ر ئه‌بێت … تاکۆتایى فه‌رموده‌که. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌حمه‌د گێرِاویهتیهوهو پیاوانى رشتهکهشى پیاوانى بێژه دروستن.۲
(وعن عائیشه رضی الله عنهما. ان رسول الله صلى الله علیه وسلم. قال: ثلاث أحلف علیهن: لایجعل الله من له فی الاسلام کمن لاسهم له، وأسهم الاسلام ثلاثه: الصلاه، والصوم، والزکاه، ولایتولى الله عبدا فی الدنیا فیولیه غیره یوم القیامه… الحدیث) رواه احمد باسناد جید. ونسبه فی الجامع الصغیر الى النسائی والحاکم، والبیهقی فی الشعب أیضا من حدیث عائیشه، وذکر شارحه المناوى: أن فی اسناده مقالا، والى عبد الرزاق عن ابن مسعود، والى الطبرانی عن ابی امامه، ونقل المناوى عن الهیثمی ان رجاله ثقاه) (الفیض ۳/۲۹۸).
واته: دایکى برِواداران حه‌زره‌تى عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێت وتى: پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمووى: من له‌سه‌ر سێ شت سوێند ئه‌خۆم: که‌سێ که‌به‌شى له‌ئیسلامدا هه‌بێت و کهسىَ به‌شى ته‌نیا نه‌بێت خواى گه‌وره له‌یه‌ک پله‌وپایه‌دا دایان نانێت و به‌شه‌کانى ئیسلامیش سیانن، نوێژه فه‌رزه‌کان و رۆژوى مانگى ره‌مه‌زان و زه‌کات ده‌رکردن) ئه‌وکه‌سه‌ى خواى گه‌وره له‌دونیادا خۆى چاودێرى بکات هه‌رگیز له‌قیامه‌تدا به‌ره‌و رووى یه‌کێکى تر‌ى ناکات و ده‌سبه‌ردارى نابێت…. تاکۆتاى فه‌رموده‌که. ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌حمه‌د بهرشتهیهکى چاکه‌وه گێرِاویهتیهوه. له‌کتێبى (الجامع الصغیر) دا گێرِانهوهى ئه‌م فه‌رموده‌یه لهنهسائى و حاکمه‌وه باس کراوه. وهلهبهیههقیهوه لهشوعهبدا هه‌روه‌ها لهعائیشهوه. مه‌ناوى راڤهکهرى فه رمودهکه ده‌ڵێ: رشتهکهى قسه‌ى له‌سه‌ره. وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه عبدالرزاق له‌ئیبن مه‌سعوده‌وه گێرِاویهتیهوه وه گهبهرانیش له‌ئه‌بو نوماوه. مه‌ناوى لهههیسهمیهوه راگوێزى کردوه کهپیاوانى فه‌رموده‌که متمانه پێکراون. (الفیچ ۳/۲۹۸).
ارسال: یوسف مکاری زاده- اشنویه