یا خوا دوژمنه که شم جگه ره نه کیشیت
ئاشكرایه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ى كه جگه له‌زیان هیچ سودێكى تر‌ى نیه و ههمومانیش ده‌زانین كه هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ره‌تانى لچ ولێو پیس بوون وگیرانى سیه‌كان جگه‌ره‌یه.
من لێره‌دا نامه‌وێت وه‌كو كه‌سێكى ده‌رونناس یان دكتۆر یان پسپۆرِێك له‌بوارى ئه‌و دیارده‌یه قسه‌بكه‌م وبنوسم له‌سه‌رى ؛ به‌ڵكو گه‌ره‌كمه بیرهێنانهوهیهكى كورت یادى جگه‌ره خۆره‌كان بكه‌مه‌وه ئه‌ویش ده‌رخستن وئاشكراكردنى چه‌ند هۆكارێكى لاوه‌كییه له‌وانه:-
یه‌كه‌م – هه‌موو جگه‌ره کیشهكان باتهماشایهكى به‌ینى ئه‌و په‌نجه‌یه‌یان بكه‌ن كه جگه‌ره‌ى پێ ده‌خۆن و پاشان سه‌یرێكى نێوان هه‌مان په‌نجه‌ى كه‌سانێكیش بكه‌ن كه جگه‌ره ناكێشن ئه‌و سا خۆیان با برِیار بده‌ن وبزانن چى ده‌بینن.
دووه‌م– سه‌رجه‌م جگهرهخۆرهكان با برِواننه لچ ولێوى ره‌شه‌وه بوویان وددانه رزیوو زه‌رده‌كه‌یان و به‌راوردى هه‌موو ئه‌وانه‌یان بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى دا.
سىَ یه‌م – زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه كۆكه‌و به‌ڵغه‌میان هه‌یه له‌جگه‌ره كێشانن بیهێنه‌وه یادت كه له‌سه‌ر ئه‌م كۆكه‌و به‌ڵغه‌مه پیسه چه‌ند جار لهشوێنان ولهخودى ماڵه‌وه لهرووت دراوه‌و به‌هۆیه‌وه پیس وپۆخڵ كراویت یانیش كورد وته‌نى خه‌جاڵه‌ت كراویت.
چواره‌م – زۆرجار بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه له‌كاتى نه‌خۆشى دا دره‌نگتر له‌كه‌سانى ئاسایی چاك ده‌بیته‌وه له كاتێكدا كه‌سێكى جگه‌ره نه‌خۆر هه‌مان نه‌خۆشى وهه‌مان چاره‌سه‌ر بهكاردینێت و زووتر چاك دهبیچتهوه.
پێنجه‌م– بیر بكه‌ره‌وه كه چه‌ند جار پێت وتراوه چرِه دوكه‌ڵ مه‌كه به‌سه‌رمان دا یان قانگت داین ده‌به‌سه یانیش چه‌ند جار بهئیکسۆز ناویان بردویت له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بیهێنه‌وه یادت كه چه‌ند جار له‌ناو پاس ولاى هاورێكانت وته‌نانه‌ت له‌ماڵى خۆت له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشانت بهشهرِهاتوویت.
پێنجه‌م– ته‌ماشایه‌كى جگهرهكێشهكانى ده‌وروبه‌رت كه بۆچى بۆنهخۆشیهك ئه‌چن كه‌چى نه‌خۆشیه‌كى تریانه یانیش بۆچى ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌كه‌سانى ئاسایین.
شه‌شه‌م– ئه‌گه‌ر خێزانداریت زوڵمى لێمهكهو ئه‌ویش ژه‌هراوى مه‌كه، وریاى خۆشت بكه زۆر خێزان له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشانى ئه‌ندامێك له‌ماڵه‌كه‌یان په‌رته‌وازه بوونه.
حه‌وته‌م– ته‌ماشایه‌كى به‌رگى ئه‌و پاكه‌ته بكه كه جگه‌ره‌كه‌ى تێدایه‌و بزانه چى لێنوسراوه ئه‌و كات برِیارى یه‌كلایی كه‌ره‌وه بده له‌سه‌ر جگه‌ره كێشان یان نهكێشانت.
هه‌شته‌م– بیر بكه‌ره‌وه چه‌ند هاورِێى نزیكت به‌هۆى تۆوه فێرى ئه‌م ژه‌هره كوشنده‌یه بوون و ئێستا دوعاى خێرت بۆ ده‌كه‌ن چوونكه بێگومانم له‌هه‌ر كاتێكى ئه‌و یاده‌وه‌ریه‌دا (……!!) ت بۆ ده‌نێرن.
نۆیه‌م – به‌سه‌رتا هاتووه جلێكى تازه‌ت كرِیبىَ و زۆریش به‌لاته‌وه جوان بووه كه‌چى به‌هۆى جگهرهكێشانتهوه چه‌ندین كونت تێكردووه ،وه‌ك ئه‌وه‌ى كهبابت برژاندبێت یان فه‌رش وراخهرێكى جوانت كریوه‌و كونت تێكردووه بۆیه بویته‌ته یاریچهى ده‌ستى خێزانت دیفاعى بۆڵه بۆڵهكانى.
ده‌یه‌م- له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر گه‌ر به‌سه‌ریشت نههاتبىَ بیستوته كه چه‌ند به‌نزینخانه یاخود ئوتومبێل یان پوش وپهڵاشى لادێكان یانیش خودى ماڵه‌كان به‌هۆى جگه‌ره‌وه سوتاوون و له‌ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ى كه جگه‌ره كێشه بۆته خۆڵه مێش.
كورده‌وارى ده‌بێژێت مشتێك نمونه‌ى خه‌رمانێكه كه‌وابوو سه‌رجه‌م بیر كردنه‌وه‌كان بۆتۆى جگه‌ره‌كێش جێده‌هێڵم وبرِیاریش به‌ده‌ست خۆته.
ئه‌وه‌ش بزانه گه‌ر بهمشتێك پێنهزانیت به‌خواى گه‌وره به ده‌شتێك پێ نازانیت.
نوسه ر : سیروان سه‌ید
منبع : وب‌سایت مسجد حاج صفری