گرنگی به کام له چوار ژنه‌که‌ت ده‌ده‌یت؟ ( داستان)
له کۆندا پادشایه‌ک هه‌بوو چوار ژنی هه‌بوو ….
ژنی چواره‌می زۆر خۆش ده‌ویست به جۆرێک ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بوو بۆی ده‌کرد تا ڕازی بکات….
ژنی سێهه‌میشی خۆش ده‌ویست به‌ڵام هه‌ستی ده‌کرد له‌به‌ر که‌سێکی تر وازی لێده‌هێنێ…
ژنی دووه‌م له کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ده‌برد ، ئه‌ویش هه‌میشه گوێی بۆ ده‌گرت و له‌و کاتانه‌دا خزمه تی به مێرده که ی ده کرد …
به‌ڵام ژنی یه‌که‌می فه‌رامۆش کردبوو وه مافی خۆی پێ نه‌ده‌دا هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆری خۆش ده‌ویست وه ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له پاراستنی ماڵ و سامانه‌که‌ی دا هه‌بوو…
ڕۆژان هات و تێپه‌ڕی پادشا نه‌خۆش که‌وت و هه‌ستی به نزیک بوونه‌وه‌ی مردنی کرد بۆیه بیری کرده‌وه‌و وتی : من چوار ژنم هه‌یه بۆچی به ته‌نها بچمه گۆڕه‌وه …!!!
به ژنی چواره‌می ده‌ڵێت : له هه‌موو ژنه‌کانی ترم زیاتر خۆشم ویستووی وه هه‌موو ئاره‌زوو و داواکاریهکانتم به‌جێ هێناوه، ئایا له‌گه‌ڵم دێیته ناو گۆڕه‌وه ؟
وتی: مه‌حاڵه ! یه‌کسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ سۆزێکی بۆ ده‌ربڕێت به جێی هێشت.
که‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژنی سێهه‌م و وتی: به درێژایی ته‌مه‌نم خۆشم ویستووی ئایا هاوڕێیه‌تیم ده‌که‌ی بۆ ناو گۆڕ ؟؟
وتی: بێ گومان نه‌خێر!! ژیان خۆشه ، دوای مردنت شوو به که‌سێکی تر ده‌که‌م..!!
ئینجا نۆره‌ی ژنی دووه‌م هات و پێی وت: وه‌ک ده‌زانی من هه‌موو کات په‌نام بۆت هێناوه تۆش له ته‌نگانه‌دا فریام که‌وتووی وه قوربانیت بۆم داوه ئایا دێیته گۆڕه‌وه له‌گه‌ڵم؟
ئه‌ویش وتی: لێم ببوره ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌یت ناتونم بۆتی بکه‌م، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت تا سه‌ر گۆڕه‌که‌ت هاوڕێیه‌تیت ده‌که‌م و پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه …
ئه‌مه بووه هۆی خه‌م خواردن و دڵ ته‌نگی پادشابه هۆی وه‌ڵامی سێ خێزانه‌که ی
له‌و کاته‌دا ده‌نگێک هات له دووره‌وه و وتی: من له‌گه‌ڵت دێم بۆ ناو گۆڕه‌که‌ت..
من بۆ هه‌رکوێیه‌ک بڕۆی له‌گه‌ڵت ده‌بم ..
که پادشا لای کرده‌وه ده‌بینێ ژنی یه‌که‌میه‌تی، له شێوه‌یه‌کدا بوو که نیشانه‌ی لاوازی و نه‌خۆشی پێوه دیار بوو به هۆی فه‌رامۆش کردنی له‌لایه‌ن پادشاوه بۆی…
به‌م دیمه‌نه پادشا په‌شیمان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا مافی ئه‌م ژنه‌ی پێشێل کردبوو وه گرنگی ته‌واوی پێ نه‌دابوو..
بۆیه وتی:
ئه‌بوایه زیاتر له هه‌موویان گرنگیم به تۆ بدایه، ئه‌گه‌ر ژیان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه تۆ له هه‌موویان زیاتر گرنگیم پێ ده‌دای و موراعاتم ده‌کردی..!!!
له ڕاستیدا هه‌موومان ئه‌و چوار خێزانه‌مان هه‌یه..!!!
ژنی چوارام: بریتیه له له‌شمان (بدن)، هه‌رچه‌نده گرنگی پێ بده‌ین و ئاره‌زووه‌کانی بو به راورد بکه‌ین کاتێ مردین یه‌کسه‌ر لێمان جیا ده‌بێته‌وه.
ژنی سێیه‌م: پاره و سامانه ، که مردین بۆ که‌سانی تر ده‌مێنێته‌وه..
ژنی دووه‌م: خێزان و هاوڕێکانمانن، کاتی مردن هه‌تا کاتی ناشتن له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه..
ژنی یه‌که‌م: کاری باش و چاکهکانمانه، ته‌نها شتێک بۆ ناو گۆڕیش له‌گه‌ڵمان دێت کرداری چاکه‌یه.
سه‌رقاڵین به کارکردن و گرنگی پێدانی به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی ئاره‌زوه‌کانمان و پاره و هاوڕێ و خێزانه‌کانمان..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها کاره‌کانمان هاوڕێی ناو گۆڕمانن..
ئه‌گه‌ر کاره‌کانمان له‌سه‌ر شێوه‌ی که‌سێکدا خۆمان پێ نیشان بدات ئاخۆ شێوه‌ی چۆن بێت ؟؟
لاواز و نه‌خۆشه ؟؟
یان به‌هێزه و گرنگیمان پێ داوه؟؟
سایه فارس (ده نگی ئیسلام)
ده ست خوش تشبیه ی کی جوانه