دعوت اسلامیکوردی

با موحەممەد پێغەمبەر (د.خ) بکەینە پێشەنگی خۆمان

موحەممەد پێغەمبەر

(جیاوازی بانگەواز بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام لای پێغەمبەر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و لای موسڵمانانی ئەمڕۆ).

_ ئەگەر ئەمڕۆ گەنجێک لە ناو مزگەوتدا میز بکات موسڵمانان چۆن بەرپەرچی دەدەنەوە.؟ ئەی ئەو کاردانەوەی چۆن بەرامبەر ئەو گەنجەی کە وایکرد!؟

– ئەگەر ئەمڕۆ گەنجێک داوای ڕێگەدان بە (زینا) لە کەسێکی دیندار بکات، چۆن بەرپەرچی دەدرێتەوە.؟ ئەی ئەو چۆن ئەو بابەتەی لە گەنجەکە گەیاند؟!

– کام لە ئێمە لە کار و کاسبی و مامەڵەدا فێڵ و ساختە لە بەرامبەرناکات، لە کاتێکدا ئەو هەڕەشەی ( لەئێمەنیە) ی لێکردوین.! – لەمڕۆدا چەند خێزان بەهۆی ئەزیەتدانی دراوسێوە خانوی خۆی فرۆشتووە و ماڵی گواستۆتەوە، ئەی هەر ئەو نەبوە هەڕەشەی لەوکەسەکردووە گەر ئەزیەتی ماڵە دراوسێکەی بدات.!

– ئەگەر کەسانێک تۆمەتی ئەخلاقی بۆ خێزانی کەسێکمان هەڵببەستن، کاردانەوەی ئەو کەسە چۆن و چی دەبێت بەرامبەریان.؟ ئەی ئایا کاردانەوەی ئەو چۆن بوو لە بەرامبەر ئەو کەسانەی تۆمەتەکەیانکرد، لە کاتێکدا کەسەکان ناسراویش بون!؟

– ئەگەر کەسانێک دەست بەسەر ماڵ و مڵکتدا بگرن و خۆت و شوێن کەوتوانت شار بەدەر بکەن، کاتێک هەر ئەو کەسانەی کەتۆیان بەو دەردەبرد، بە زەلیلی بکەونە بەردەستت تۆ لە بەرامبەردا چیان لێ دەکەیت.؟ ئەی ئەو کاردانەوەی چۆن بو بەرامبەر نەیارە بەزیوەکانی!؟

– ئەگەر لیستی ناوی دوڕووەکانی ئەمڕۆی ناو موسڵمانان بدەن بە ئێمە، ئایا بەر نەفرەتی دونیاو دواڕۆژیان ناکەین.؟ ئەی ئەو چۆن ژیان وماڵ و کەرامەتی ئەوانی پاراست!؟

– ئایا هەر ئێمە نین ئەمڕۆ تۆمەتی (موشریک و موبتەدع و گومڕا و مورتەد و کافر) دەدەینە پاڵ براکانمان.؟

ئەی هەر ئەو نەبوو هەڕەشەیکردووە لەوەی کە کسێک تۆمەتی ئاوا بخاتە پاڵ موسڵمانێک ئەگەر وانەبێت.!

– ئەگەر لەمڕۆدا هەوڵی دەرمانخوارکردنی سەرکردەیەکی دەستڕۆشتوو بدرێت، ئاخۆ سەرکردە و دەست و پێوەندەکەی کاردانەوەیان بەرامبەر ئەوانەی دەستیان هەبوە لەو کارەدا و چی و چۆن دەبێت.؟

ئەی لێبوردنی ئەو چۆن بوو لە بەرامبەر ئەوانە ویستیان دەرمانخوارد بکەن!؟

– ئایا ئەمڕۆ ئەوەندەی موسڵمان بە دەستی موسڵمان دەکوژرێت، ئەوەندە بێ بڕواکان موسڵمان دەکوژن؟

لە کاتێکدا ئەو ڕێگریکردووە لە کوشتنی کافری جەنگاوەریش ئەگەر وتەی (شەهادە)ی بەزارداهات، با لە ترسیشدا بوبێت.!

ئەمانە کۆمەڵێک فەرمان و قەدەغەکردن و ڕێنمایین کەلە ژیننامەی پێغەمبەری خودا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)باسکراوە، دەی ئێمەی شوێن کەوتەی ئەو ئەمڕۆ تاچەند پابەندین پێوەی؟ وەڵامەکەی جێدێڵم بۆ خۆتان.

 جەمال غەریب حەمە 

برچسب ها
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن