تاریخ

بو فیراقی حه ج(دل نوشته)

لبیک اللهم لبیک لبیک لا شریک لک لبیک

خۆاێە گـیان سالانـێکە روح وگیانم تەیار کردوە
سالانێکە کات ژمێـری دەکەم و
بەرگی ئیحرامم بە خەێاڵ پۆشیوە و ئاواتە کانم لە حـەریمی حە رەمت بڵاو کردونەوە
زۆر لەمێژە بەهیوای بانگ هێشتنی تۆم ٬لە مالە دڵ رفێنەکەت لەم جێگەیە کە مەکۆی عاشقانو ئەویندارانە پەناگای دڵ شکاوانە
جێی ئومیدی شەرمە سارانە
منیش هەروەک هەمو تامەزرویان
خەفەتەکانم ٬ سکالاکانی ژیانم ٬ توبەکانی وەرنەگیراوم ٬ دوعاکانی ئیستیجابه نەکراوم٬ رازەکانی قەت نەکوتراوم ٬ شوکرانە پێداوەکانت٬ هەموم لە ناۆ سەندوقی دلم حەشارداۆن
بۆت هەڵرێژم
دەرێاێەک فرمێسکی حەرسرەتو پەشیمانی خۆشی وشادومانی لەناۆ گۆمی چاۆانم دا راگرتوون کە لە کاتی تەواف و میناو رەمی جەمەراتو کێوی حیرا هەڵیان رێژم
خوایە گیان وا دیارە من شایستەی سەفەر نیم
ئاخر خواێە گیان دەم هەوی بچمە خزمەت خۆشەویستەکەت
خزمەت پێغەمبەر
کە سالانێکە لە دورەوە قبەالخضراء چاوی دڵمی مەست کردوە و بورکانی خۆشە ویستی ناخی دڵمی وێران کردوە
دەمهەوێ بچمەلاییو سارێژی کەم ئەم برینە
حەز دەکەم بۆنو بەرامەی خۆشی هەلکێشم و روحی ماندوی لێ وەحەسێنم
ئاخر مەگەر تاوانی من هێندە زۆرە دەستی لەرزۆکم قەت نەگا بەو ئاواتە کە زیارەت کا رەوضە و حجرالاسود
من لێرەوە نەفسی پیسم قوربانی دەکەم
ولە سەحرای عەرەفاتی دەرونم چاو لە ئاسۆ دەبڕم
بەو هیوایە کە هەرچی هەتاوی رەشە ئاۆابێ و جەژنێک بگرم تا بە ئەوڕۆ کەس وەها جیژنیکی بە باڵای خوێەوە نەدێتبێ
شەیدا مەحمودی
لە ذی الحجە ی نەوەدو پێنج

برچسب ها
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن