شعرکوردی

یووسفی ونبوو دێته‌وه‌ هەمیسـان خەم مەخۆ

ترجمه شعر حافظ شیرازی بە کردی و نظم
وەرگێڕانی شێعری «یوسف گم گشتە باز آید بە کنعان غم مخور »
حەزرەتی حافزی شیرازی لە زمانی فارسییه‌وە بۆ زمانی کوردی
لە لایان ئەندازیار محه‌ممه‌د فەتحی نژاد ـ چیا
دێتەوە کەنعانێ ڕۆژێ یووسفی ونبوو هەمیسـان خەم مەخۆ
کەپری هەزنان ڕۆژێ دادێ بێتەوە کۆشک و گوڵستان خەم مەخۆ
هۆ دڵەی خەم دیوەکەی من وامەکە دێ بار و دۆخت باش ئەبێ
ئەوسەرە شێواو و گێژە دێتەوە سەر زەوت و هێدان خەم مەخۆ
هاتوو ڕۆژێ وا بەهاری نوێ تەمەن بێ و بێتە سەر کورسی شەکار
دێ بەسەردا چەتری گوڵ دەکرێتەوە هۆ مڕغی خۆشخوان خەم مەخۆ
گەرکوو ڕەوتی گەردی گەردوون ڕۆژێ دوان هاتوو بە مەیلی تۆ نەچوو
بۆهەتایە یێک هەوا ناخولێتەوە چەرخی لە گەڕیان خەم مەخۆ
ژیر و وریا پێ بنێ هۆبڕ مەبە چۆن سوڕڕی غەیبت لێ ونە
باش بزانە هەن له پاش پەرده هەزاران وازی پینهان خەم مەخۆ
هۆ دڵە سێڵاوی فەوتانێ ئەگەر بێ و گۆی زەوی بن بڕ بکات
تۆ هەتاکوو کەشتیوانت حەزرەتی نوح بێ لە تۆفان خەم مەخۆ
گەر لەشەوقی کابەتوڵڵا بۆ تەوافی پێ لە لەیلانێ دەنێی
لەو ڕێگایە تەوس و لۆمانت بکا چەقڵی موغیلان خەم مەخۆ
گەرچی مزڵان پڕ تەلووکە و مەقسەدیش سەد هێنده دوور و پڕ گەوە
ڕێ نییە کۆتای نەبێ و ئەنجام نەبینێ تاکوو هەرمان خەم مەخۆ
دۆخی ئێمە وا لە داخی فیرقەتی یار و سەهەندانی حەریف
کۆی دەزانێ باس و خواسی خاوەنی گۆڕانی دەوران خەم مەخۆ
تا لەناو کونجی هەژاری و خەڵوەتی شەوگاری تاریک حافزا
ویرد و زیکرت هەر نزا و پاڕانەوەت بێ و دەرسی قوڕئان خەم مەخۆ

ئه‌ندازیار محه‌ممه‌د فه‌تحی نژاد ـ چیا

سۆزی میحڕاب

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
http://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا