دایکم جیی شانازیه بو ئیمه (داستان بسیار جذاب و مؤثر)

دایكم جێی شانازییه بۆ ئێمه(داستان بسیار جذاب و مؤثر)
پياوێكی لاو له رووداوێكی ترومبێلدا تیاده‌چێت وژنێكی لاو،و پێنچ كوڕ و سێ كچ له‌دوای خۆی به‌جێ دێڵێت، ههرهگهورهكهیان هێشتا له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ده‌بێت!! حاڵی ماددیان تا بڵێیت خراپ ده‌بێت، لهدێیهكی دوورلهئاوهدانیدا ده‌ژین، هیچ كه‌ره‌سه‌یه‌كی هاتوچۆیان نابێت، ئه‌و تهقاعودییهی- حقوق بازنشستگی – ئه‌م ژنه بۆ منداڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرد ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێت..
ئافره‌ته‌كه تابڵێيت هيممه‌ت به‌رز ده‌بێت، له‌ته‌ك یه‌كێك لهمنداڵهكانیا به‌پێ ده‌ڕۆیشت بۆ شار تاپێویستییهكانی خێزانه‌كه‌یان بێنێت، خه‌ڵكێكی زۆر داوای ده‌كه‌ن، به‌لام نايهويت شووبكاته وه، و فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر ێ له‌به‌رده‌م خۆ‌یا داده‌نێت كه‌ده‌فه‌رموێ:” انا وكافل الیتیم كهاتین ” من و به‌خێو كه‌ری هه‌تیو وه‌ك ئه‌و دوو په‌نجه‌یه پێكه‌وه‌ین له به‌هه‌شتا!! ئافره‌ته‌كه به‌ئافره‌تێكی داوێن پاكی پارێزكار و روو له‌خوا ده‌ناسرێت، منداڵه‌كانی به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاینی جوان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌موو ناخۆشییه‌كی ژیانیان به‌هۆی ئه‌و باسی پاشه رۆژ و مژده‌ی به‌هه‌شته‌وه له‌بییر ده‌باته‌وه، وبه‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی خوا بۆ ئارامگرانی ئاماده‌كردووه. بۆیه خۆی به‌ته‌واوی ئارامی گرتبوو، و ئه‌وانیشی له‌سه‌ر ئه‌و ئارامییه راهێنابوو..
ئێستا دریژه ی چیروکه که ده‌ده‌ینه ده‌ست كوڕی چواره‌می ئه‌م دایكه تا له‌باره‌ی خۆیان و دایكیانه‌وه بۆمان بدوێت:
به‌ڵێ، من شانازی بهودایكهمهوه ده‌كه‌م، له‌راستیشدا دایكم هه‌ر جێی شانازییه بۆ ئێمه، یه‌كێك له‌وانه‌ی ژیانی دایكم و خۆ گری و ئارامی و هیممه‌ت به‌رزی ئه‌وی بیستبوو پێی گوتم: سوێند به‌خوای بێ هاوتا ئه‌گه‌ر ئه‌وه دایكی من بوایه له‌جیاتی ناوی باوكم ناوی دایكم داده‌نا، بۆشانازیكردن پێیه‌وه!!
وه‌ڵلاهی ئه‌م دایكهمان هه‌م دایك بوو هه‌م باوك بوو بۆمان، هه‌موو ئیش و كارێكی ناوماڵ خۆی ده‌یكرد، له گسكدان و چێشت لێنان و قاپ شوردن و جل‌شۆردن و سۆزی دایكایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زبری و گرژی ژیانه‌دا كه ئێمه‌ی تیابووین!!
هه‌موو پێویستییه‌كی ئێمه‌ی له‌بازاڕ ده‌كڕی و بهپێیش ده‌ڕۆیشت بو شار ؛ چونكه ئه‌وسه‌رده‌مه كه‌ره‌سه‌ی هاتوچۆمان نه‌بوو، زۆر ماندوو ده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌موو ئیش وكارێكی ماڵه‌وه‌یشی ئه‌نجام ده‌دا!! دایكم ده‌رسی دادهداین، په‌روه‌رده‌ی ده‌كردین، هه‌م مامۆستا‌و هه‌م پهروهرشكارمانبوو، به‌ڵكو جێگه‌ی هه‌موو خزم و كه‌س وكاری بۆ گرتبووینهوه پاش ئه‌وه كه به‌شی زۆریان وازیان لێهێناین، ته‌نانه‌ت مامهكهشمان كه ته‌نیا برایه‌كی دایكوباوكی باوكم بوو، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی داوای دایكمی كردووه‌و شووی پێنه‌كردووه نه‌سه‌ری ده‌داین و نه‌لێی ده‌پرسین!!
به‌لام خوای بالاده‌ست و كه‌سی بێكه‌سان ماندووبوونی دایكمانی به‌رزنرخاند، و ئێمه‌ی گه‌وره‌كرد و پێی گه‌یاندین، و خوا وه‌زیفه‌و جێ وڕێی باشی پێ به‌خشین، هه‌موومان گواستمانه‌وه بۆ(ریاز)ی پایته‌خت، و ئێستا له‌وێ ده‌ژین.. نامه‌وێ زۆر سه‌رتان بیه‌شێنم، باوه‌ڕتان هه‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌زار لاپه‌ڕه‌ش له‌باره‌ی دایكمه‌وه بنووسم هێشتا هه‌ر كه‌مه.. كه چه‌ند زه‌حمه‌تی له‌ته‌ك ئێمه‌دا كێشاوه خوا پاداشتی خێری بداته‌وه..
بهلاَم ته‌نیا چیرۆكیكیتان بۆ باس ده‌كه‌م كه‌چه‌ند ئارام و خۆ راگربوو كاتێ پچوكترین كوڕی، كوڕی پێنجه‌می كه سێ ساڵ له‌من منداڵ تربوو وه‌فاتی كرد، ئه‌و برایه‌م ته‌مه‌نی گه‌یشتبوه 22 ساڵ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناسۆر و ئازاراوی به‌رووداوی ترومبێل وه‌فاتی كرد..
ئه‌م برایه‌م چۆن وه‌فاتی كرد؟
له‌سه‌ره‌تاوه نه‌مانزانی چی به‌سه‌رهاتووه؟ چونكه ماوه‌یه‌ك دیار نه‌بوو، چه‌ند رۆژێك بێ سه‌رو شوێن بوو، هه‌رشوێنێ جێی گومان بووبێ سه‌رمان دا‌و به‌دوایا زۆر گه‌ڕاین نهماندیته وه، ناچار پۆلیسمان ئاگادار كرده‌وه، دایكم هه‌ر ده‌م به‌دوعاو پاڕانه‌وه بوو، و رۆژێكیان كه من له‌سه‌ر كار گه‌ڕامه‌وه دیتم برایه‌كی ترم له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوه‌و چاوه‌ڕوانی من ده‌كات.. ترس و شڵه‌ژاوی پێوه دیار بوو، لێم پرسی بۆچ وا شپرزه‌ی؟ گوتی: له‌بنكه‌ی پۆلیسی خه‌ریس(خریص)ه‌وه ته‌له‌فونێكم بۆكراو ده‌ڵێ: گورج له‌م بنكه‌یه ئاماده‌بن!! منیش گورج هه‌ڵم گرت و پێكه‌وه رۆیشتین بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیس كه به‌و تیژییه‌ی سه یاره که مان لێده‌خوڕی بهدووسهعات ئینجا گه‌یشتین..
كاتێ گه‌یشتینه بنكه‌كه دیمان ترومبێلی براكه‌مان بهساق وسهلیمی له‌وێ راوه‌ستاوه، ته‌نیا رووشانێكیشی پێوه نه‌بوو، ئیتر ئێمه‌ش دڵمان خۆش بوو ده‌ستمان به پێكه‌نین كرد وسه‌رزه‌نشتی خۆمانمان كرد كه‌بۆچ نه‌شه‌مه‌ی خراپمان لێداوه؟! گوتمان: بێگومان سه‌رپێچییه‌كی یاسای هاتوچۆی كردووه‌و گرتوویانه، به‌لام كاتێ رۆیشتینه لای ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌واڵێكی پێداین له‌بروسكه كاریگهرتربوو!!هه‌واڵی پێداین كه براكه‌مان ترومبێله‌كه‌ی له‌م به‌ر جاده‌كه‌وه وه‌ستاندووه‌و خۆیشی به‌پێ رۆیشتووه بۆ ئه‌و به‌ر جاده‌كه، ئیترنازانین بۆچ؟ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یا ترومێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره لێیداوه‌و پلیشاندوویهتيهوه!! ئیتر له‌ویا ئێمه ده‌ستمان به گریان كرد، به‌لام پیاوانی ئاسایش دڵخۆشی زۆریان داینه‌وه، و به‌وهۆیه‌وه توانیمان خهمو داخمان كه‌مێ دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكه‌ین، ئهوراقهكانیان بۆ ته‌واو كردین و هه‌واڵیان داینێ كه ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌هده له شاری (ئیحساء)دا.
ئێمه‌ش هاتینه‌وه بۆماڵ و گوتمان: ئێستا چی بهدایكمان بڵێین؟ و چۆن ئه‌م هه‌واڵه‌ی بده‌ینێ؟! هه‌ر وه‌ك پێشتر باسم كرد دایكم ئه‌م برایهشمانی زۆر خۆش ده‌ویست، له‌گه‌ڵ براكه‌ی ترما بڕیارماندا پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به‌دایكم بده‌ین بڕۆین پوورم ئاگادار بكه‌ین ئه‌گه‌ر دایكم زۆر ناره‌حه‌ت بوو، یا له‌هۆش خۆی چوو بائه‌و ئاگای لێي بێ!!
هه‌روامان كرد و رۆیشتین پورمان له‌گه‌ل خۆماندا هێنا و له‌ناو ترومبێلهكهدا ئاگادارمان كرده‌وه، ده‌ستی به شین و خۆكوتان كرد، ئێمه‌ش تكامان لێ كرد كه له‌سه‌رخۆبێ، و خۆی بگرێ بادایكیشم ناڕه‌حه‌ت نه‌بێ.. ناچارمان كرد فرمێسكه‌كانی بشارێته‌وه‌و له‌به‌ر چاوی دایكمان په‌رێشانبوون پیشان نه‌دات، چونكه ئه‌و زۆر ناره‌حه‌ت ده‌بێت.. قه‌ناعه‌تی كرد..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌ترسام دایكم تووشی په‌رێشانی ببێت، و نه‌شم ده‌ویست ئه‌و دیمه‌نه ببینم، پوورم له قهمهرهكه دابه‌زاند و رۆیشتم بۆلای كوڕه‌كه‌ی پوورم ئه‌و له‌ماڵه‌وه بوو!! پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك میرده‌كه‌ی پوورم هاته‌وه، منیش كه ئه‌گریام به‌ده‌م گریانهكهوه هه‌واڵی دایكمم لێ پرسی و گوتم: كه‌دایكم ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌یشت وه‌زعی چۆن بوو؟ چی به‌سه‌ر هات؟
ئه‌ویش گوتی: دایكت له‌ناوماندا له‌هه‌موومان ئارامتر و خۆراگرتربوو!! ئه‌و خوای بییر ده‌خستینه‌وه. ئه‌ی پیاو! ئه‌و له‌تۆ زۆر وره به‌رزتر و خۆگرتربوو!! بڕوام نه‌ده‌كرد بۆیه رۆیشتم بۆ لای ترومبێله‌كه قاپییهكهم كرده‌وه‌و رووم كرده دایكم و گوتم: دایه‌گیان! چۆنیت؟ حاڵت باشه؟! ئه‌ویش ده‌م به بزه، وه‌ك ئیماندارێكی كامڵ و رازی به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا گوتی: كوڕم! تا ئێستا عه‌لی ئه‌مانه‌تی خوابوو له‌لامان، ئێستاش خوا ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی خۆی بردۆته‌وه!!
دایکمان یه‌قینی به‌خودا ئه‌وه‌ند پته‌و بوو هه‌موو بهلاونههامهتییهكی لا ئاسان كردبوو!! به‌رده‌وام ئه‌و خوای بییر دهخستمهوهو ده‌یگوت: كوڕم! ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌تێكی له‌لابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی بێت بیباته‌وه هیچ ناره‌حه‌ت ده‌بێت؟!
نه‌مبینی ناره‌حه‌تییه‌ك بنوێنێ، ئه‌و ئامۆژگاری ئێمه‌ی ده‌كرد و هێوری ده‌كردینه‌وه، و سوپاسگوزاری خوا بوو، ده‌يگوت: كوڕم! به‌س نییه له‌سه‌ر خراپه‌و له فهرمانشكێنی خوادا نه‌مردووه..
كوڕم! موسیبه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئینسان لهگوناهدا بمرێت!! سوپاس بۆخوا كه به‌نده‌یه‌كی سالح و فه‌رمانبه‌رداری خوابوو، ئێستا رووی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه باره‌گای دادی په‌روه‌ردگاری..
گوتم: دایه‌گیان عه‌لی پلیشاوه‌ته‌وه، و بووه به‌ژێر ترۆمبیلهكی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌وه، من ناتوانم وابزانم كه مردووه، ئێستا ئێوه چۆن ده‌تانه‌وێ بیبینم كه پارچه‌پارچه بووبێت؟! گوتی: كوڕم! مه‌ترسه من لهتهنیشتهوهم..
كه ئه‌و هه‌ڵوێسته شێرانهم لێ بینی، خۆم شه‌رمم له‌خوا ده‌كرد، شه‌رمم له‌خۆم ده‌كرد، فرمێسكه‌كانی چاوم سڕی و له‌دڵی خۆمدا گوتم: تۆ بڵێیت دایكم خۆی وا پیشان بدات و وانه‌بێ؟! باشه ئه‌گه‌ر رۆیشتینه خه‌سته‌خانه‌و له‌ناو یهخچاڵهكهدا لاشه‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن كراوی كوڕه‌كه‌ی بینی ده‌بێت چ بكات؟
چووین بۆ خه‌سته‌خانه‌و رۆیشتینه لای یه‌خچاڵی مردووه‌كان، و مامم و خالیشم لهتهكماندابون، هه‌موو پێكه‌وه رۆیشتینهلای جوستهكه و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناو خستیانه سه‌ر زه‌وییه‌كه‌و كرێكاره‌كه گوتی: بیكهنهوهو سه‌یری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێی دڵنیا ببن.. وه‌ڵڵاهی كه‌سێكمان له‌م چوار پیاوه نه‌یتوانی لێی نزیك ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته‌وه..
دایكم ده‌م به‌زیكر و یادی خواوه رۆیشته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته‌وه، وبراكهیشی واته خاڵم پێی گوت: بۆ كوێ ده‌چیت؟ ناتوانی ئه‌ودیمه‌نه ببینیت! بهلاَم هیچ وه‌لامی خاڵمی نه‌دایه‌وه‌و بێ باكانه ده‌م به‌یادی خواوه رۆیشته پێشه‌وه‌و كفنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و چی به‌سه‌ره‌وه‌بوو به‌راست و چه‌پا لای برد، و له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه‌و داوای ره‌حمه‌تی بۆ ده‌كرد.. ئێمه هه‌موو له‌ترسا رۆیشتبووینه دواوه، ته‌نانه‌ت كرێكاره‌كه پرسیاری كرد: ئه‌و ئافره‌ته چی مردووه‌كه‌یه؟ گوتمان: دایكییه‌تی، بڕوای نه‌ده‌كرد!! ئینجا دایكم ناوچاوی عه‌لی برامی ماچ كرد و سه‌ری داپۆشیهوهو داوای ره‌حمه‌ت و لێخۆشبون و پاداشتی گه‌وره‌ی بۆده‌كرد، وبه‌دڵ له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه بۆی.. هه‌رده‌یگوت: ” إ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ” و رازیم بهقهزات په‌روه‌ردگار!!
به‌راستی دایكی وا جێی فه‌خر و شانازییه، و شياوی ئه‌وه‌ن پێلاویان له‌سه‌ر چاو دابنرێت.. ئه‌وانه مه‌گه‌ر ئه‌و پاداشته خواییه قه‌ره‌بوویان بۆ بكاته‌وه كه له‌باره‌ی وێنه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌فه‌رموێ:
وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ “، أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ، وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ” البقرة/ ١٥٧. واته: بێگومان ناوبه‌ناو به ئه‌ندازێك له ترس و برسیه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناوچوونی ماڵ وزیانی گیانیی و تیاچوونی به‌روو بوومهكانتان؛ تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه! ده‌سا تۆش مژده به‌ئارام وخۆڕاگرهكان بده.. ئه‌وانه‌ی كه تووشی هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌ك ده‌بن خێرا ده‌ڵێن: ئێمه لهدنيادا ههرهی خواین و، لهقیامهتيشدا هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌چینه‌وه .. ئه‌وانه ده‌كه‌ونه به‌ر دروودو ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری خۆیان وشاره‌زاو رێنوێنكراو هه‌رئه.
تکایه ئه گه ر توش وه ک من دوای خویندنه وه ی ئه م چیروکه فرمیسک به چاوه کانت دا هاته خوار ، سوزی خوتمان له خواره وه بو بنوسه .
حه سه ن پینجوینی
خوا جه زاتان بداته وه، به راستی تیر و پر گریام، هه زاران ره حمه ت له م جوره شیره دایکانه که له کوردستانیش زورن