روداوه کانی مانگی شه عبان (۱)

مانگی شه‌عبان، به درێژاییی مێژووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵێ ڕووداو و به‌سه‌رهاتی به‌خۆوه بینیوه، که کاریگه‌ریی زۆریان به‌جێ هێشتووه؛ له گرنگترین ئه‌و ڕووداوانه:
١. گۆڕینی ڕووگه (تحویل القبله)
له شه‌عبانی ساڵی ٢٢ی کۆچی (شوباتی ۶٢۴ی زایینی)، خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به گۆڕینی ڕووگه له (بیت المقد‌س)ه‌وه بۆ (مسجد الحرام).
پێش گۆڕینی ڕووگه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له نوێژه‌کانیدا ڕووی ده‌کرده (بیت المقد‌س). زیاتر له پازده مانگ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌مه، ده‌یڕوانییه ئاسمان و به‌دڵ حه‌زی ده‌کرد که ڕوو بکاته که‌عبه‌ی پیرۆز، ئیتر خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێنایه خواره‌وه: قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِکَ فِی السَّمَاء فَلَنُوَلِّیَنَّکَ قِبْلَهً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَکَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَیْثُ مَا کُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوِهَکُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِینَ أُوْتُواْ الْکِتَابَ لَیَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا یَعْمَلُونَ[البقره: ١۴۴] واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسووڕانی ڕووخسارت ڕوو به ئاسمان ئه‌بینین (که به هیوای ڕووگه‌یه‌کی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) بێگومان ئێمه‌یش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ک پێی ڕازی و خۆشنوود بیت. ده ڕووت وه‌رچه‌رخێنه به‌ره‌و لای که‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له هه‌رکوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌و ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش کتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور و جوو)، چاک ده‌زانن ( که ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نییه له‌و کار و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن..
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌وه زۆر دڵخۆش بوو، ئیتر ڕووگه‌ی به‌ره‌و که‌عبه‌ی پیرۆز گۆڕی. ئیتر هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه گشت موسڵمانان ڕووگه‌ی خۆیان به‌ره‌و که‌عبه‌ی پیرۆز گۆڕی تا ڕۆژی دوایی.
به‌مه‌ش ئه‌و جووله‌که و دووڕووانه‌ی خۆیان خزاندبۆوه ڕیزی موسڵمانه‌کان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی له‌نێوان موسڵماناندا، به‌م ڕووداوه هه‌موویان ده‌رکه‌وتن و که‌وتنه تانه و ته‌شه‌رلێدان له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بوون. به‌م شێوه‌ی ڕیزی موسڵمانان له زۆرێک له ئه‌هلی غه‌در و خیانه‌تکار جووله‌که و دوڕووه‌کان پاک بۆوه.
هه‌روه‌ها ڕووداوی گۆڕینی ڕووگه ئاماژه‌یه‌که به‌وه‌ی که واجبه و ده‌بێت که‌عبه له ده‌ستی موسڵماناندا بێت. چونکه نابێت و ناکرێت ڕووگه‌ی گه‌لێک له‌ژێر ده‌ستی دوژمنه‌کانیاندا بێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌و کاته‌وه کاری به‌رده‌وام و بێ‌وچان ده‌کرا بۆ ڕزگارکردن و پاککردنه‌وه‌ی که‌عبه له ده‌ستی هاوه‌ڵگیران وموشریکان تاکوو له ساڵی ٨ ی کۆچیدا موسڵمانان مه‌ککه‌یان ڕزگار کرد؛ مه‌ککه بووه موڵکی خۆیان و که‌وته ژێرده‌ستیان.
٢. فه‌رزبوونی ڕۆژوو
له شه‌عبانی ساڵی ٢ی کۆچی (شوباتی ۶٢۴ی زایینی) پێش شه‌ڕی به‌در، خوای گه‌وره ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز کرد، کاتێک فه‌رمووده‌ی خوا (سبحانه وتعالی) هاته خواره‌وه: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ کُتِبَ عَلَیْکُمُ الصِّیَامُ کَمَا کُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ * أَیَّامًا مَّعْدُودَاتٍ فَمَن کَانَ مِنکُم مَّرِیضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّهٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِینَ یُطِیقُونَهُ فِدْیَهٌ طَعَامُ مِسْکِینٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَیْرًا فَهُوَ خَیْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَیْرٌ لَّکُمْ إِن کُنتُمْ تَعْلَمُونَ * شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِیَ أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنکُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ وَمَن کَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّهٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ یُرِیدُ اللّهُ بِکُمُ الْیُسْرَ وَلاَ یُرِیدُ بِکُمُ الْعُسْرَ وَلِتُکْمِلُواْ الْعِدَّهَ وَلِتُکَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاکُمْ وَلَعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ [البقره: ١٨٣-١٨۵].
٣. فه‌رزبوونی شه‌ڕ و جیهاد
له شه‌عبانی ساڵی ٢ی کۆچی (شوباتی ۶٢۴ی زایینی) خوای گه‌وره جیهادی له‌سه‌ر موسڵمانان واجب کرد؛ مۆڵه‌تی شه‌ڕکردنی دان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیان و ئه‌وانه‌ی دژیان ده‌جه‌نگن؛ فه‌رمووده‌ی خوا هاته خواره‌وه: وَقَاتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ الَّذِینَ یُقَاتِلُونَکُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یُحِبِّ الْمُعْتَدِین* وَاقْتُلُوهُمْ حَیْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَیْثُ أَخْرَجُوکُمْ وَالْفِتْنَهُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلاَ تُقَاتِلُوهُمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى یُقَاتِلُوکُمْ فِیهِ فَإِن قَاتَلُوکُمْ فَاقْتُلُوهُمْ کَذَلِکَ جَزَاء الْکَافِرِینَ* فإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ* وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَکُونَ فِتْنَهٌ وَیَکُونَ الدِّینُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِینَ [البقره: ١٩٠-١٩٣]. واته: بجه‌نگێن له‌پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی دژتان ده‌جه‌نگێن. نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌ن (دژی ژن و منداڵ و ماڵات وهتد…) چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژکه‌رانه‌ی خۆش ناوێت* (ده‌ستدرێژکه‌ران) بکوژن له هه‌رکوێیه‌کدا ده‌ستان که‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بکه‌ن له‌و شوێنه‌ی که ده‌ریان کردوون (که شاری مه‌ککه بوو٩)، بێ گومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆرکردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئایینه‌که‌ی له کوشتن خراپتره. مه‌جه‌نگن دژی کافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه‌جه‌نگن دژتان. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان، ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونکه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوهڕانه* خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کۆڵ‌یان دا و شه‌ڕیان وه‌ستاند، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه..
ئه‌م ئایه‌تانه یه‌که‌م ئایه‌تێک بوون له‌سه‌ر شه‌ڕ دابه‌زین. مه‌به‌ستی فه‌رزبوونی جیهادیشی به‌ته‌واوی سنووردار کرد. ئه‌ویش که به‌رهه‌ڵستییه بۆ هه‌رکه‌سێک بیه‌وێ ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامدا یان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی موسڵمانان ده‌که‌ن. مه‌به‌ست له‌م ئایه‌تانه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام نییه به شمشێر، به‌ڵکوو زه‌مانه‌تکردنی ئازادیی بیروباوه‌ڕه و دژایه‌تیکردنی هه‌رکه‌سێکه که به‌ربه‌ست ئه‌خاته به‌رده‌م بانگه‌واز له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یدا، ئه‌وه‌ش که زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵی موسڵمانان ده‌کات له ڕۆشتن له ڕێگه‌ی گه‌یاندن بێ ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ریان.
شه‌ڕ له ئیسلامدا له‌پێناوی خوادایه، بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی تر نییه له‌وانه‌ی که مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی شه‌ڕه‌کانی خۆی پێوه‌ی خه‌ریک بووه، به‌ڵکوو ته‌نها له ڕێگه‌ی خوادایه، نه له ڕێگه‌ی به‌رزی و بڵندی و خۆسه‌پاندن له‌سه‌ر زه‌ویدا و نه له ڕێگه‌ی ده‌سکه‌وت و غه‌نیمه وه نه له ڕێگه‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی چینێک به‌سه‌ر چێنێک یان ڕه‌گه‌زێک به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێکی دیکه‌دا، به‌ڵکوو ته‌نها له‌پێناو ئه‌و مه‌به‌سته دیاریکراوانه‌یه که له‌پێناویاندا جیهاد له ئیسلامدا ڕێی پێ دراوه. جه‌نگان له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی و جێگیرکردن و دانانی په‌یڕه‌وه‌که‌ی له ژیاندا و پاراستنی باوه‌ڕداران پێی له‌وه‌ی تووشی فیتنه و ئاژاوه نه‌بن له ئایینه‌که‌یاندا یان نه‌وه‌ک فه‌ساد و گومڕایی ڕایانماڵێت و بیانبات له‌گه‌ڵ خۆیدا. جا هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه له‌مانه به‌دوور بوو، ئه‌وه مه‌به‌ستی ناشه‌رعییه له حوکم و فه‌رمانی ئیسلامدا. ئه‌وه‌شی ده‌یکات و ده‌چێته ژێری هیچ پله و پاداشتێکی نییه لای خوا. ته‌نها مه‌گه‌ر به‌رگری بێت له هه‌ق و په‌رچدانه‌وه‌ی سته‌می سته‌مکار بێ. هه‌ڵگرتنی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر سته‌ملێکراو یان به‌رگری له ماڵ و سامان و داوێن و که‌سوکاری، که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌و به‌رگرییه‌ی ڕێی پێ دراوه.
۴. به‌دری دووه‌م (به‌دری بچووک)
له شه‌عبانی ساڵی ۴‌ی کۆچی (کانوونی دووه‌می ۶٢۶ی زایینی) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به هه‌زاروپێنجسه‌د که‌سه‌وه له مه‌دینه چووه ده‌ره‌وه به‌ره‌و به‌در بۆ به‌یه‌کگه‌یشتن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی قوره‌یش به‌سه‌رکردایه‌تیی ئه‌بووسوفیانی کوڕی حه‌رب. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) عه‌لیی کوڕی ئه‌بووتالیبی له‌سه‌ر مه‌دینه دانا. ئیتر سوپاکه به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشتنه به‌در. له‌وێدا هه‌ڵیان دا و چاوه‌ڕێی هاوه‌ڵگیرانی مه‌ککه‌یان ده‌کرد. ئه‌بووسوفیانیش له‌گه‌ڵ دووهه‌زار له هاوه‌ڵگیران گه‌یشتنه شوێنێک به ناوی (مر الظهران). ئیتر له‌وێ باریان خست، ترس و بیم ئه‌بووسوفیانی داگرتبوو؛ ته‌واو ترسی لێ نیشتبوو و ئه‌ژنۆی ده‌له‌رزی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی موسڵمانه‌کان؛ عه‌زیمه‌ت و بوێریی لاواز بووبوو و نه‌یده‌توانی بڕیاری شه‌ڕ بدات. که‌وته بیرکردنه‌وه چۆن فێڵێک دروست بکات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ککه. هه‌ستا و قسه‌ی بۆ سوپاکه‌ی کرد و وتی: ئه‌ی گرۆهی قوره‌یش، به‌ڕاستی هیچکاتێک باش و له‌بار نییه بۆ شه‌ڕکردنی ئێوه ته‌نها ئه‌و ساڵانه نه‌بێت که گژوگیا ته‌ڕه‌و و باراناوییه؛ شتهکانتانی تێدا ئاو بده‌ن و شیریشی تێدا بخۆنه‌وه. ئه‌مساڵیش وه‌ک ده‌زانن ساڵێکی بێ‌بارانی و وشک و برنگه. ئیتر من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕ ناکه‌ین. له‌م کاته‌شدا ترس به‌ته‌واوی دڵی سووپاکه‌ی داگرتبوو. ئیتر هیچکه‌سێک موناقه‌شه‌ی نه‌کرد و ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕی، هه‌موو به گوێیان کرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ککه. له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانه‌کان هه‌شت ڕۆژ چاوه‌ڕوانی دوژمنیان کرد، جا کاتێک زانیان که ئه‌بووسوفیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌ره‌و مه‌دینه هاتنه‌وه. شانوشهوکهتیان به‌رز بۆوه له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکیدا، وایان لێ هات ده‌ستی باڵایان په‌یدا کرد.
۵. سریه‌ی ئیبن عه‌وف
له شه‌عبانی ساڵی ۶‌ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٧ی ز) ێپغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) عه‌بدولڕحمانی کوڕی عه‌وفی بانگ کرد و له به‌رده‌می خۆی داینیشاند. به ده‌ستی خۆی مێزه‌رێکی بۆ به‌ست، هه‌واڵی پێ دا که کردوویه‌تیه ئه‌میر له‌سه‌ر سریه‌یه‌ک بۆ سه‌ر به‌نی که‌لب له (دومه الجندل) له‌سه‌ر سنووری مه‌دینه. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به باشترین شێوه‌ی کاروباری جه‌نگ ڕاسپێرده‌ی کرد و پێی وت: “ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان کردی ئه‌وه کچی سه‌رگه‌وره‌که‌یان بخوازه!” جا ئیتر عه‌بدولڕحمانی کوری عه‌وف -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌رچوو بۆیان. سێ ڕۆژ مایه‌وه و بانگی کردن بۆ ئیسلام، هه‌موویان موسڵمان بوون و عه‌بدولڕحمانیش کچی گه‌وره‌که‌یان (تماضر بنت الأصبغ)ی ماره کرد. [ابن سعد].
۶. سریه‌ی عه‌لیی کوڕی ئه‌بووتالیب
له شه‌عبانی ساڵی ۶‌ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٧ی ز) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زانی که نه‌وه‌ی سه‌عدی کوڕی به‌کر له فه‌ده‌ک، له‌سه‌ر سنووری مه‌دینه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی جووله‌که‌کانی خه‌یبه‌ر بده‌ن بۆ شه‌ڕی موسڵمانان. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌کی به پێشه‌وایه‌تیی عه‌لیی کوڕی ئه‌بووتالیب بۆ ناردن. به‌شه‌و ده‌ڕۆیشن و به‌ڕۆژ خۆیان ئه‌شارده‌وه هه‌تا گه‌یشتنه شوێنی نه‌وه‌ی سه‌عد. ئیتر هه‌ڵیانکوتایه سه‌ریان و شکاندیانن و په‌رت و بڵاویان کردن. وه پێنجسه‌د حوشتر و دووهه‌زار مه‌ڕیان لێ گرتن و به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه مه‌دینه.
٧. غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق)
له شه‌عبانی ساڵی ۶‌ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٧ی ز) غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) یان (المریسع) ڕووی دا. هۆکه‌شی ئه‌وه بوو که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زانی که حارسی کوڕی زیرار سه‌رۆکی (بنی المصطلق) گه‌له‌که‌ی و هه‌ندێ له تیره و هۆزه عه‌ره‌به‌کانی کۆ کرده‌وه تا هه‌ڵکوتنه سه‌ر مه‌دینه و داگیری بکه‌ن. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێرا خۆی کۆکرده‌وه و سوپای ئاماده کرد. ئه‌مجاره‌یان کۆمه‌ڵێک له دووڕووه‌کانیش له سوپاکه‌دا بوون. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌یدی کوڕی حاریسه‌ی له‌سه‌ر مه‌دینه دانا. کاتێک حارسی کوڕی زیرار به‌مه‌ی زانی، خۆی و ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی بوون ترس و بیمیان لێ نیشت. کاتێکیش سوپاکه گه‌یشته شوێنێک به ناوی (المریسع)، بینیان وا (بنی المصطلق) له‌وێن، هێرشیان برده سه‌ریان و شکستخواردوویان کردن. زۆرێک غه‌نیمه و ده‌سته‌که‌وت ده‌ستی موسڵمانه‌کان که‌وت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له ئافره‌تانیشیان. له کۆی ئه‌وانه‌ی سه‌بی کران جووه‌یریه‌ی کچی حارسی کچی ئه‌بی زیرار بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕزگاری کرد و خواستی. موسڵمانه‌کانیش کاتێک ئه‌مه‌یان بینی، سه‌د که‌س له‌وانه‌ی (بنی المصطلق) که گرتبوویانن هه‌موویان ڕزگار کردن و ئه‌وانیش موسڵمان بوون.
دوای ته‌واوبوون له‌م غه‌زوه و له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا، جیاوازییه‌ک له‌سه‌ر ئاو له‌نێوان پیاوێکی کۆچکه‌ر و یه‌کێکی پشتیواندا دروست بوو، ئیتر یه‌کسه‌ر سه‌رۆکی دووڕووه‌کان عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌بووسه‌لوول ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و که‌وته به‌رپاکردنی فیتنه و دووبه‌ره‌کی له‌نێوان کۆچکه‌ران و پشتیواناندا؛ ئه‌و قسه ناشیرینه‌ی وت: ئه‌وه ئه‌وانه بوون (کۆچکه‌ره‌کان) که شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ کردین و له وڵات و زێدی خۆماندا زاڵ بوون به‌سه‌رماندا. ده‌ی سوێند بێ به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه ئه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتمان زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵاتمان ده‌رده‌کات. زه‌یدی کوڕی ئه‌رقه‌م که له‌و کاته‌دا گه‌نجێکی مناڵکار بوو، گوێی له‌م قسه‌یه بوو، چوو هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ر و بۆی گێڕایه‌وه. که گه‌وره‌ی پشتیوانان ئوسه‌یدی کوڕی حوزیر (حضیر) به‌مه‌ی زانی، وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد و ویستت ده‌ری بکه له مه‌دینه. سوێند به خوا ئه‌و زه‌لیله و تۆ به‌عیززه‌ت و سه‌رکه‌وتوویت. له‌پاشاندا عه‌بدوڵڵا هات و سوێندی خوارد که شتی وای نه‌وتووه. ئیتر خوای گه‌وره سووره‌تی (المنافقون)ی دابه‌زاند و کاره‌که‌ی ئاشکرا بوو و ئابڕووی چوو.
٨. ڕووداوی ئیفک (بوختانی هه‌ره‌گه‌وره)
له مانگی شه‌عبانی ساڵی ۶‌ی کۆچی (کانوونی یه‌که‌می ۶٢٧ی ز) دوای ته‌واوبوون له غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانه‌کان بۆ مه‌دینه و پێش گه‌یشتنه‌وه‌یان به مه‌دینه له شوێنێک لایان دا. دایکی ئیمانداران عائیشه له که‌ژاوه‌که‌ی خۆی هاته ده‌ره‌وه له‌دووی ئه‌ڵقه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕا که لێی ون ببوو. له کاتی دیارنه‌مانی عائیشه (بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بزانێ که له که‌ژاوه‌که‌یدا نه‌ماوه) فه‌رمانی دا به ڕۆیشتنی سوپاکه، موسڵمانه‌کانیش کهژاوهکهیان هه‌ڵگرت و خستیانه‌وه سه‌ر حوشتره‌که و وایان زانی که دایکی ئیماندارانی تێدایه. جا کاتێ گه‌ڕایه‌وه، بینی که‌س له‌وێ نه‌ماوه. ئیتر له جێی خۆی دانیشت. سه‌فوانی کوڕی موعه‌تته‌لیش له‌دوای سوپاکه‌وه بوو. کاتێک گه‌یشته ئه‌و شوێنه، سه‌یری کرد وا دایکی ئیمانداران عائیشه له‌وێ دانیشتووه. ئیتر وتی: إنا لله و إنا إلیه را‌جعون، خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)؟ پاشان حوشتره‌که‌ی بۆ خست و خۆی دوور که‌وته‌وه تا سوار بوو. ئه‌وجا ڕه‌شمه‌ی حوشتره‌که‌ی گرت و له پێشییه‌وه ڕۆیشت تا گه‌یشتنه‌وه سوپاکه.
کاتێک دووڕووه‌کان ئه‌مه‌یان بینی، که‌وتنه قسه‌کردن له حه‌قی عائیشه و سه‌فوان. بڵاویان کرده‌وه له‌ناو خه‌ڵکدا که کاری فاحیشه‌یان کردووه. ئیتر ئه‌م بوختانه زۆر گه‌وره‌یه بڵاو بوویه‌وه تا گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). عائیشه‌ش -خوا لێی ڕازی بێت- له‌و کاته‌دا نه‌خۆش بوو. کاتێک بیستی که چی‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌وه‌نده‌ی تر بێزاری کرد و زۆر گریا. ئه‌وه‌ش که زۆر غه‌مباری کرد ئه‌وه‌بوو که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: ئه‌ی عائیشه به‌ڕاستی پێم گه‌یشتووه که تۆ ئه‌وه و ئه‌وه‌ت کردووه. جا ئه‌گه‌ر تۆ بێتاوانی ئه‌وه خوا ده‌تپۆشێت و بێتاوانیت ده‌رده‌خات و ئه‌گه‌ریش تاوانێکت کردووه داوای لێبوردن له خوا بکه و په‌شیمان ببه‌وه. چونکه به‌نده ئه‌گه‌ر دانی نا به تاوانه‌که‌ی خۆیدا و ته‌وبه‌ی کرد، خوا لێی خۆش ده‌بێت. [ البخاری]. خاتوو عائیشه وتی: سوێند به خوا ئه‌م قسه‌یه‌تان بیستووه له ده‌روونتاندا جێگیر بووه و به ڕاستتان زانیوه. خۆ ئه‌گه‌ر پێم وتن من به‌ری و بێ‌تاوانم -وه‌خواش ئه‌زانێ که من به‌ریم-، باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن و ئه‌گه‌ر دان بنێم بۆتان به کارێک‌دا- که خوا ده‌زانێ من لێی به‌ریم-، ئه‌وه بێ گومان باوه‌ڕم پێ ده‌که‌ن. سوێند به خوا هیچ هاوشێوه‌یه‌کی نییه، ئه‌م ڕووداوه‌ی من ته‌نها وته‌که‌ی یوسف نه‌بێ: فصبر جمیل و الله المستعان علی ما تصفون.
جا ئیتر پاش ماوه‌یه‌ک خوا (سبحانه وتعالی) نیگای هێنایه خواره‌وه و دایکی ئیماندارانی له‌و تۆمه‌ته پاک کردووه و پاکێتیی ده‌رکه‌وت: إِنَّ الَّذِینَ جَاؤُوا بِالْإِفْکِ عُصْبَهٌ مِّنکُمْ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّکُم بَلْ هُوَ خَیْرٌ لَّکُمْ لِکُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اکْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ وَالَّذِی تَوَلَّى کِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِیمٌ* لوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَیْرًا وَقَالُوا هَذَا إِفْکٌ مُّبِینٌ* لَوْلَا جَاؤُوا عَلَیْهِ بِأَرْبَعَهِ شُهَدَاء فَإِذْ لَمْ یَأْتُوا بِالشُّهَدَاء فَأُوْلَئِکَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْکَاذِبُونَ* وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَیْکُمْ وَرَحْمَتُهُ فِی الدُّنْیَا وَالْآخِرَهِ لَمَسَّکُمْ فِی مَا أَفَضْتُمْ فِیهِ عَذَابٌ عَظِیمٌ* إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِکُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِکُم مَّا لَیْسَ لَکُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَیِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِیمٌ* وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا یَکُونُ لَنَا أَن نَّتَکَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَکَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِیمٌ* َعِظُکُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن کُنتُم مُّؤْمِنِینَ [النور: ١١-١٧]. بێ گومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ک بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وا مه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕ و خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکوو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا ببنه‌وه، ئیماندارانی دڵپاک وریا ببنه‌وه) بێ گومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچییانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌وکه‌سه‌ش سه‌رۆک و گه‌وره‌هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌یه* ده‌بوا بوختانچییه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێک چوار شایه‌تیان نه‌هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان* خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌ییی خوا و بهخشندهیییهکهی نه‌بوایه له‌سه‌رتان له دونیا و قیامه‌تدا، به هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر سه‌ختتان تووش ده‌بوو. به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگوباسه‌دا* ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماوده‌م قسه له‌سه‌ر زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێک به زارتان شتێک ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نییه؟! ئێوه وا ده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره و ناقۆڵایه* ده‌بوا کاتێک گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نییه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا. ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه؟)* خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی وا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
کاتێک ئه‌م ئایه‌تانه هاتنه خواره‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر دڵخۆش بوو، فه‌رمووی: (ئه‌ی عائیشه سوێند به خوا، خوا پاکێتیی ده‌رخستی.) ئیتر خه‌ڵکی هه‌موو به‌رائه‌تی دایکی ئیماندارانیان بۆ ڕوون بۆوه و دڵخۆش بوون و درۆ و پیلانی بۆگه‌نی دووڕووه‌کان تووشی نسکۆ هات.
ده نگی ئیسلام