رمضانفتاویفقه

زەکاتى سەرفیترە… ئەحکامەکانى، دروستیى دەرکردنى بە پارە

زەکاتى سەرفیترە

ئیسلام ئاینى رەحمەتە، لە یاسا و لە حوکمە شەرعییەکانیدا بە بەزەییە، لە هەڵسوکەوت و گرێبەست و دادوەرى و ئاڵوگۆڕدا ئاینى بەزەییە.
بەزەیى خواى گەورە بە بەندەکانى لەوەدایە کە هەموو پایەکانى ئیسلامى بەستوەتەوە بە دڵخۆشکردنى کەسانى لانەواز و هەژار و نەدار، چونکە زەکات -کە سێیەمین پایەى ئیسلامە- بۆ ئەوە دانراوە تا ئێش و ئازار و بارگرانى هەژاریى و بێکاریى لەسەر خەڵکى سوک بکات، یان هەر نەیهێڵێ ئەوەش بە بەشداریکردن لە دابەشکردنەوەى داهات بەشێوەیەکى دادپەروەرانە، بۆ پایەى حەجیش خواى گەورە دیارى مەککەو قوربانى و فیدیە و کەفارەتى داناوە تا ببێتە هاوکارى هەژاران لە نەهێشتنى پێویستییەکانیان، ئەو هەژارانە لە بازنەى هەژاریى دەربهێنرێن و بچنە ناو بازنەى خودکەفائی، یان سنورى خود کەفائى.
خواى گەورە زەکاتى سەرفیترەى کردووەتە فەرز لەسەر هەموو موسڵمانان، دەوڵەمەند و هەژاریان، بچوک و گەورەیان مادامێ توانایان هەیە دەرى بکەن، ئیبن عومەر وتوویەتى: ((پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم زەکاتى سەرفیترەى فەرز کرد کە بریتییە لە: (صاع)ێک لە خورما، یان (صاع)ێک لە جۆ، فەرزیکرد لەسەر هەر کەسێکى ئازاد، یان کۆیلەى نێر یان مێ لە موسڵمانان، هەروەها فەرمانیداوە کە دەبێ بەرلەوە خەڵکى بڕۆن بۆ نوێژى جەژن دەرى بکەن)). بوخارى لەگەڵ الفتح الباری بە ژمارە (3/367) و موسلیم بە ژمارە (2/677) و هەموو خاوەن سونەنەکان گێڕاویانەتەوە، ئەمەش کۆدەنگى لەسەرەو راجیاوازى تێدا نییە.
حیکمەتى فەرزبوونى لەم فەرموودەیەى ئیبن عەبباسدا رووندەبێتەوە کە ئەبو داود بە سەنەدێکى باش لە سونەنەکەیدا بە ژمارە (1609) و دارلقوتنى بە ژمارە (2/327)، هەروەها حاکمیش لە المستدرک دا گێڕاویانەتەوە، حافزى مونزیرى وتوویەتى سەنەدەکە راستە یان باشە، ئیبن مولەقین لە شەرحى بوخاریدا (10/636) راستیکردووەتەوە کە ئیبن عەبباس وتوویەتى: ((پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم زەکاتى سەرفیترەى کردووەتە پاککەرەوەى رۆژووەوان لە هەر زیادەوتن و دەمەقاڵەیەکى بێمانا، هاوکات خواردنیشە بۆ هەژاران، هەرکەس بەرلە نوێژى جەژن بیدات ئەوا زەکاتێکى قوبوڵە، هەرکەسیش لەدواى نوێژ بیدات ئەوا خێر و بەخشینێکە لە بەخشینەکان)).
کەواتە لەبەر رۆشنایى ئەم فەرموودە راست و جێگیرەدا پێغەمبەر ێلى الله علیە وسلم روونیکردووەتەوە کە حیکمەت لە دەرکردنى زەکاتى سەرفیترە بۆ دوو مەسەلەیە، ئەوانیش ئەمانەن:
مەسەلەى یەکەم: سەرفیترە رۆژووەوان پاکدەکاتەوە لە قسەى زیادەو بێمانا، هەروەها لە دەمەقاڵە کە لە سنور دەردەچێ، نەوەوى لە کتێبى (المجموع)دا لە وەکیع کوڕى جەڕاحەوە دەگێڕێتەوە کە وتوویەتى: ((زەکاتى سەرفیترەى مانگى رەمەزان وەک هەردوو سوژدەى سەهووە لە نوێژدا، جا هەروەک چۆن سوژدە کەموکووڕى نوێژەکە پڕدەکاتەوە ئەوا سەرفیترەش نوقێانى رۆژووەکە پڕدەکاتەوە)).
خواى گەورە حیکمەتى دەرکردنى هەموو جۆرە زەکاتێکى روونکردووەتەوە کە هەر هەمووى بۆ پاککردنەوەو پاکژکردنە، خواى گەورە دەفەرموێ: [خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (103)التوبة… واتە: دەروونى زەکاتدەر پاکدەکاتەوە لە هەر جۆرە چاوچنۆکى و تەماعبازییەک، دەروونى ئەو کەسەش کە زەکاتەکەى پێدەدرێ پاکدەکاتەوە لە رق و کینەو ئیرەیى و رقلێبوونەوە لە دەوڵەمەندان، هەروەها هۆکارێکە بۆ گەشەپێدانى گشتگیریش.
مەسەلەى دووەم: پڕکردنەوەى پێویستى هەژاران لەو رۆژەدا کە موسڵمانان تیایدا دڵخۆش دەبن، دەوڵەمەندانیش سنگفراوان دەبن، بەمەش هەژاران بەشدار دەبن لەگەڵیان کە لە ماڵ و سامانیان ئەوەندە دەدەن بە هەژاران کە پێویستییان جێبەجێ دەکەن.
جا لەگەڵ ئەم دوو حیکمەتەدا دوو حیکمەتى تریش بوونیان هەیە، ئەوانیش بریتین لە:
ڕ- بێنیازبوونى هەژاران لەوەى لە رۆژى جەژندا بکەونە داواکردن، لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیە وسلم هاتووە کە فەرموویەتى: ((بێنیازیان بکەن لە گەڕان و لە داواکردن لەو رۆژەدا)) بەیهەقى لە السنن الکبرى دا بە ژمارە (4/175) گێڕاویەتەوە، لە سەنەدەکەیدا ئەبو میعشەر نەجیعى مەدەنى هەیە، قسەى لەسەر کردووە، لەبەرئەوە بە لاواز زانراوە، بەڵام حافز ئیبن حەجەر لە کتێبى (الدرایە) دا بە ژمارە (1/274) لەدواى ئەوە کەو وتوویەتى سەنەدەکەى لاوازە، وتوویەتى: ئەسڵەکە لە هەردوو ێەحیحدایە کە لە ئیبن عومەرەوەیە.

ب- نواندنى سوپاسگوزارى لەسەر نیعمەتى تەندروستى و ژیان و دەستکەوتنى خێرى رۆژووگرتنى تەواوى رەمەزان.

زەکاتى سەرفیترە چۆن دەردەکرێ:
ئەو کەسەى کە خۆى تواناى هەیە دەریبکات ئەوا لەجیاتى خۆى و هاوسەر و منداڵە بچوکەکانى دەریدەکات، بەڵام منداڵە گەورەکان ئەگەر دەوڵەمەند بن ئەوا دەبێت خۆیان بیدەن، ئەگەریش هەژار بوون ئەوا راى بەهێزى زانایان ئەوەیە کە باوکەکە لەجیاتى ئەوان دەیدات، هەروەک لەم فەرموودەیەى ئیبن عومەردا هاتووە کە: ((پێغەمبەرى خوا صلی الله علیە وسلم فەرمانیدا بە دەرکردنى سەرفیترە لەجیاتى بچوک و گەورە، لەجیاتى کەسى ئازاد، هەروەها لەجیاتى ئەو کۆیلانەش کە خەرجیان دەکێشن))، زۆرێک لە فەرموودەناسان ئەم فەرموودەیەیان بەم لەفزە بە لاواز زانیوە، بەڵام ئەلبانى لە کتێبى (إرواء الغلیل) بە ژمارە (839) لەفزەکەى بەمجۆرە بە باش زانیوە کە: ((زەکاتى سەرفیترە بدەن لەجیاتى ئەوانەى خەرجیان دەکێشن)).

بڕى سەرفیترە:
پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم بڕەکەى بە (صاع)ێک لە خورما، یان (صاع)ێک لە جۆ دیاریکردووە، هەروەک لە فەرموودەکەى ئیبن عومەردایە کە لە هەردوو ێەحیحەکەدا هاتووە، ئەبو سەعیدى خودرى وتوویەتى: ((ئێمە بە صاعێک لە خواردن، یان ێاعێک لە جۆ، یان ێاعێک لە خورما، یان ێاعێک لە کەشک، یان ێاعێک لە مێوژ سەرفیترەمان دەردەکرد)). بوخارى بە ژمارە (1056) گێڕاویەتەوە. لە فەرموودەیەکى ترى بوخاریدا بە ژمارە (1058) بەم لەفزە هاتووە کە دەفەرموێ: ((ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەردا صلى الله علیە وسلم بە ێاعێک لە خواردن….تادوایى سەرفیترەمان دەردەکرد)). لە گێڕانەوەیەکى سێیەمیشدا بە ژمارە (1510) بەم لەفزە هاتووە کە: ((ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا صلى الله علیە وسلم رۆژى جەژن بە ێاعێک لە خواردن یان کەشک یان خورما سەرفیترەمان دەردەکرد)). ئەبو سەعید وتوویەتى: خواردنى ئێمەش جۆ و مێوژ بوو.
فیقهناسان لەسەر ئەوە کۆدەنگن ئەو کەسەى سەرفیترە دەردەکات ئەوا نیو ێاع لەو چوار جۆرە کە لە فەرموودەکەى ئەبو سەعیدى خودرى دا هاتووە بەشى سەرفیترە ناکات، زۆربەى زانایانى (مالیکى و شافیعى و حەنبەلى) هەر هەمان بۆچوونیان هەیە کە نیو ێاع لە گەنم و هاوشێوەى بەشى سەرفیترە ناکات، بەڵام حەنەفییەکان رێگایانداوە کە سەرفیترە بە نیو ێاع لە گەنم جێدەگرێ، ئەمەش لە روانگەى ئەم فەرموودەى ئەبو سەعیدى خودریەوەیە کە وتوویەتى: ((موعاویە هات بۆ حەج یان بۆ عومرە، ئینجا لەسەر مینبەر قسەى بۆ خەڵکى کرد، لەو شتانەى کە بە خەڵکى وت ئەمە بوو کە وتى: من وادەبینم کە دوو مشت لە خواردنە بۆرەکەى شام (واتە گەنم) بەرانبەر بە یەک ێاعە لە خورما، خەڵکیش کاریان پێکرد، بەڵام من هەتا لە ژیاندابم پێشتر چۆنم دەرکردووە هەروا دەکەم)). بوخارى لەگەڵ الفتح بە ژمارە (3/372) و موسلیمیش بە ژمارە (2/678) فەرموودەى ژمارە (985) گێڕاویانەتەوە.
راکەى موعاویە خوا لێى رازى بێت پشتى بەستووە بە رەئى جێنشینى راشید عومەرى فاروق خوا لێى رازى بێت، چونکە موسلیم لە (التمییز الحدیپ) دا بە ژمارە (181) و ئەبو داود لە سونەنەکەیدا بە ژمارە (1614) بە سەنەدێکى باشەوە لە ئیبن عومەرە گێڕاویانەتەوە کە وتوویەتى: ((خەڵکى لە سەردەمى پێغەمبەردا ێلى الله علیە وسلم زەکاتى سەرفیترەیان بە ێاعێک لە جۆ، یان خورما، یان …. یان مێوژ، دەردەکرد، عەبدوالله وتوویەتى کاتێ لە سەردەمى عومەردا گەنم زۆر بوو عومەر نیو ێاع لە گەنمى خستە جێگاى ێاعێک لەو شتانەى باسکران)). ئیبن هومام لە شەرحى فتح القدیردا (2/300) وتوویەتى: (سەنەدەکەى بە ئیبن ئەبو رواد لەق بووە، ئیبن حەببان قسەى تێدا کردووە، زیاد لە کەسێک پشتڕاستیان کردووەتەوە، ئەوانەى پشتڕاستیان کردووەتەوە زاناترن پێى) لەبەرئەوە ئەبو داود لێى بێدەنگ بووە، کەواتە فەرموودەیەکى باشە هەروەک لە مەنهجەکەیدا گوزارشى لێکردووە، بەڵام ئەلبانى لەناو فەرموودە لاوازەکانى ئەبو داود بە ژمارە (1614) بە لاوازى داناوە: وتوویەتى: (عومەر و ئەوانیش باسیان کردووە، راستترینیان: ئەوى موعاویەیە).

بڕى (صاع) لە سەردەمى ئەمڕۆدا:
ێاع لە سەردەمى ئەمڕۆماندا بە غرام -وەک یەکەیەکى کێشانە- یەکسانە بە نزیکەى دوو کیلۆ و چارەکە کیلۆیەک، لەو بڕە زیاتر نیە، بەڵام لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکیتر بەپێى کێشانەى جیاوازى هەیە، لەبەرئەوە ئەوا پێدانى دوو کیلۆ و چارەکە کیلۆیەک سەرفیترە بۆ یەک کەس لەو جۆرانە کە فەرموودە پێشووەکان باسیان کردووە یان لە برنج ئەوا لە رووى شەرعیەوە دروستە و بەدڵنیایى بە ویستى خواى گەورە بەسەو قوبوڵە.
لە ئەمڕۆشدا یەکسانە بە 15-20 ریاڵى قەتەرى، جا هەر کەس 15 ریاڵ بدات بەسە، بەڵام ئەگەر 20 ریاڵ بدات ئەوا باشترە، هەر وڵاتێکیش ئەو بڕە (دوو کیلۆ و چارەکە کیلۆیەک) بەپێى خواردنى باوى ئەو وڵاتەو دراوى باوى خۆى هەڵدەسەنگێنێ و کارى پێدەکات .

شوێنى دەرکردنى سەرفیترە و دروستى گواستنەوەى بەپێى پێویست:
شوێنى دەرکردنى سەرفیترە ئەو شوێن و ناوچەیەیە کە موسڵمان تیایدا دەژى، بەڵام بۆ زەکاتى ماڵ و دارایى ئەوا لە جێى خۆیدایە، لەم حاڵەتانەى خوارەوەشدا دروستە بگوێزرێتەوە، هەروەک لەمبارەیەوە فەتوایەک لەلایەن دەستەى جیهانیى پرسە هاوچەرخەکانى زەکاتەوە هاتووە، کە بریتییە لە:
یەکەم: لە مەسەلەى زەکاتدان دا ئەسڵ ئەوەیە لەو جێگایە دابەشبکرێ کە شوێنى ئەو ماڵ و سامانەیە زەکاتى لێدەدرێ -نەک زەکاتدەر-، دروستیشە زەکات بۆ بەرژەوەندییەکى شەرعى بەهێز لە شوێنى خۆیەوە بگوێزرێتەوە.
ئەمانەش چەند لایەنێکى بەرژەوەندین بۆ گواستنەوەى زەکات:
ڕ- بگوێزرێتەوە بۆ ئەو شوێنانە جیهادیان لەپێناوى خوادا تێدا دەکرێ.
ب- بگوێزرێتەوە بۆ دامەزراوە بانگخوازیی یان فێرکاری یان تەندروستییەکان کە شایستەن زەکاتیان بۆ خەرجبکرێ وەک یەکێک لە هەشت جۆرەکە کە زەکاتیان پێدەدرێ.
ج- بگوێزرێتەوە بۆ ئەو ناوچانە کە خەڵکەکەى برسین، هەروەها ئەو ناوچە کارەساتبارانە کە هەندێ لە موسڵمانان لە جیهاندا تووشیان بووە.
د- بگوێزرێتەوە بۆ خزم و کەسوکارە نزیکەکانى کەسى زەکاتدەر لەوانەى کە شایستەى زەکاتن.
دووەم: گواستنەوەى زەکات بۆ شوێنانى تر جگە لەو حاڵەتە پێشووانە رێگرى ناکات لە زەکاتدان بەڵام بەناپەسەندییەوە، بە مەرجێ بدرێ بەوانەى شایستەى زەکاتن و دەچنە خانەى ئەو هەشت جۆرەوە زەکاتیان دەدرێتێ.
سێیەم: نیشتمانى زەکات بریتییە لەو شار و گوندانەى نزیکن لێیەوە، هەروەها ئەو ناوچانەى سەر بەو شارەوانیەن کە دووریان لێیەوە کەمترە لە (نزیکەى 82 کلم) چونکە ئەم شوێنانە دەچنە ژێر حوکمى یەک شار.
چوارەم: شوێنى زەکات بۆ زەکاتى سەرفیترە شوێنى ئەو کەسەیە سەرفیترەکە دەدات چونکە ئەوە زەکاتى جەستەیە.
پێنجەم: ئەو شتانەى کە لە حاڵەتەکانى گواستنەوەدا رێگایان پێدراوە:
ڕ-پەلەکردن لە دەرکردنى زەکاتى پارە لە کۆتایى ساڵدا بە ماوەیەک کە لەگەڵ تەواوبوونى ساڵدا بگاتە دەست ئەوانەى شایستەن، ئەمە لەبارێکدا کە مەرجەکانى فەرزبوونى زەکات دەستەبەر ببن، زەکاتى سەرفیترەش پێشناکەوێ بۆ سەرەتاى رەمەزان.
ب- دواخستنى دەرکردنى زەکات بدرێتە دەست ئەو ماوەیە کە گواستنەوەى پێویستیەتى.

کاتى دەرکردنى:
مەبەست و حیکمەتى زەکاتى سەرفیترە بۆ بەجێگەیاندنى ئامانجەکانى کەسى هەژارە تا لە خۆشییەکانى رۆژى جەژندا بەشدار بێت لەگەڵ دەوڵەمەندان، لەبەرئەوە ئیبن عومەر بە رۆژێک یان دوو رۆژ بەرلە جەژن سەرفیترەى دەرکردووە، ئەبو داود بە سەنەدى راست بە ژمارە (1610) گێڕاویەتەوە کە: ((ئیبن عومەر بە رۆژێک یان دوو رۆژ پێش رۆژى جەژن سەرفیترەى داوە))، ئەلبانیش لە ێەحیحى ئەبو داودا وتوویەتى: (فەرموودەیەکى راستە). مەعلومیشە کە ئیبن عومەر لە هەموو هاوەڵان توندگیرتر بووە لە پەیڕەوکردنى سوننەت و ئیقتیداکردن بە پێغەمبەرەوە صلى الله علیە وسلم، کەچى لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە رۆژێک یان بە دوو رۆژ پێش جەژن سەرفیترەى داوە بۆئەوەى هەژار بتوانێ سودى لێوەربگرێ، چونکە ئەگەر لە هەمان رۆژى جەژندا بدرێ بە هەژار ئەوا ناتوانێت وەک پێویست سودى لێببینێ.
پاشان فیقهناسان راجیاواز بوون، گروپێک لە فیقهناسان لەوانەش ئیبن عومەر و مالکیى و حەنبەلیەکان پێیان وایە دروستە کە سەرفیترە بە رۆژێک یان دوو رۆژ لە پێش جەژن بدرێ (سەیرى: لغە السالک 1/201، کشاف القناع 1/471 بکرێ)، مەزهەبى شافیعیش پێیوایە کە کاتى دەرکردنى سەرفیترە دەکەوێتە پێش نوێژى جەژن، بەڵام دروستیشە کە پێشبخرێ و بخرێتە سەرەتاى مانگى رەمەزان تا کۆتاییەکەى، (سەیرى روچە الطالبین 2/292 بکرێ)، حەنەفییەکان پێیانوایە کاتى دەرکردنى سەرفیترە مەجالى فراوانە، چونکە فەرزەو کاتى دەرکردنى رەهایە، کەى ویستى دەیدات، هەرکات بیەوێ بیدات ئەوا دەیدات، ناچار ناکرێ لەسەر کاتێکى دیاریکراو بەڵام باشتر وایە پێش ئەوەى بڕوات بۆ نوێژى جەژن دەریبکات باشە (سەیرى روضە الطالبین 2/292 بکرێ). بەڵام زۆرینەى هەرە زۆرى زانایان لەنێویشیاندا حەسەن کوڕى زیاد لە مەزهەبى حەنەفى پێیانوایە کە کاتى سەرفیترە دان بە تەواوبوونى رۆژى جەژن تەواو دەبێت. (سەیرى سەرچاوە فیقهییە پێشووەکان و مەوسوعەى فیقهى کوێتى بکرى).

حوکمى شەرعى دەرکردنى سەرفیترە بە پارە:
فیقهناسان لە کۆن و نوێدا دابەشبوون بۆ سێ راو بۆچوون:
رەئى یەکەم: پێیوایە بە هیچ جۆر دروست نیە سەرفیترە بە پارە بدرێ، بەڵکو دەبێت ێاعێک لەو خواردنە بدرێ کە خواردنى زۆرینەى خەڵکی ئەو شارەیە، یان نیو ێاع لە گەنم لاى هەندێکیان، ئەمەش مەزهەبى کارپێکراوە لاى مالیکى و شافیعى و حەنبەلییەکان. (سەیرى: بدائع الێنائع 2/205 چاپى: دار إحیاء التراث العربی، وە مؤسسە التاریخ العربی 2000م، وە حاشیەى ئیبن عابدین 2/79، وە الشرح الکبیر مع الدسوقی 1/805، و نهایە المطلب 3/420، والروضە 2/301، و مغنی المحتاج 3/116، والفروع 2/ 540 بکرێ).

مەزهەبى زاهیریش هەمان رەئى هەیە، تەنانەت وتوویەتى کە بە خورما و بە جۆ نەبێت دروست نیە، (سەیرى المحلى ى ئیبن حەزم 6/118 بکرێ).
رەئى دووەم: پێیوایە کە لە هەموو بارێکدا بە رەهایى دروستە کە بە پارە دەربکرێ، ئەمەش مەزهەبى ئەبو حەنیفە و ئەبو یوسفە، ئەبو جەعفەرى تەحاوى کە فیقهناس و فەرموودەناسە و لاى حەنەفییەکان متمانەپێکراوە کارى بەم رەئییە کردووە، کە ئەویش لە سوفیانى سەورى و عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز و حەسەنى بەێرى و کەسانى تریشەوە گێڕدراوەتەوە، ریوایەتێکیش لە ئەحمەدەوە هاتووە کە لەبەر زەرورەت یان بەرژەوەندییەکى بەهێز کار بەم رەئییە دەکرێ، ئەمەش رەئى زۆرینەى هەرە زۆرى زانا هاوچەرخەکانە، هەروەها رەئى دەستەى جیهانیى پرسە هاوچەرخەکانى زەکاتە، هەروەها رەئى شێخى پێشووترى ئەزهەر مامۆستا مەحمود شەلتوت و مامۆستا یوسف قەرەزاوییە. (سەیرى سەرچاوە فیقهییە پێشووەکان بکرێ).
ئیبن ئەى شەیبە لە موێەنەفەکەیدا لە (قڕە)وە گێڕاویەتەوە کە وتوویەتى: (نوسراوى عومەرى کوڕى عەبدولعەزیمان دەربارەى سەرفیترە پێگەیشت کە نیو ێاعە -واتە لە گەنم- بۆ هەر کەسێک، یان نرخەکەى کە نیو درهەمە)، حەسەن وتوویەتى: خراپ نیە گەر یەک درهەم لەجیاتى سەرفیترە بدرێ، ئەبو ئیسحاق وتوویەتى: (گەیشتمەوە پێیان کە لەجیاتى دەرکردنى سەرفیترە نرخى خواردنەکەیان بە درهەم دەدا. سەیرى: مێنف ئەبى شەیبە بکرێ 3/174).
پێشەوا سەرخسى وتوویەتى: (فیقهناس ئەبو جەعفەر بە رەحمەت بێت دەیوت: نرخەکەى بدرێ باشترە، چونکە سودى بۆ هەژار زیاترە، ئەوەى کە پێویستییەتى بەو نرخە دەیکڕێ ، باسەکەش لەسەر گەنم و جۆ بووە، چونکە کڕین و فرۆشتن لەو کاتەدا لە مەدینە بەوان بووە، بەڵام لە ناوچەو وڵاتى ئێمە ئەوا کڕین و فرۆشتن بە پارە ئەنجام دەدرا، کە خۆشەویستترینى ماڵ و سامانەکانەو دەرکردنى سەرفیترە بەو باشترە). تەنانەت ئەم گوتە پێشووەى داوەتە پاڵ ئەبو یوسف و وتوویەتى: (بە درهەم باشتر و لەپێشترە لە ئارد، چونکە پێویستى هەژار باشتر بەڕێدەکات، هەروەها خێراتریشە، بەهەمانشێوەش ئارد لە گەنم باشترە). سەیرى: المبسوط (2/149) بکرێ.
رەئى سێیەم: پێیوایە ئەسڵ ئەوەیە سەرفیترە بە ێاعێک لە خواردن دەربکرێ، بەڵام لەبەر بەرژەوەندى بەهێز، یان پێویستبوون بە دەرکردنى بە نرخ، یان بە دەستەواژەیەکى تر بڵێین وەها بێت کە پارەى نەقد بۆ هەژاران لە خواردن باشترە.
ئەمەش رەئى ئەبو ئیسحاق راهویە و ئەبو سەورە، لە مەوسوعە فیقهییەکەى سوفیانى سەورى دا هاتووە کە: (ئەگەر نرخى خواردەمەنیەکە بە پارە بدرێ ئەوا سودى بۆ هەژار زیاترەو دروستە، چونکە مەبەست پێى بێنیازکردنى هەژارانە لە دەستپانکردنەوە، هەروەها بۆ بەجێگەیاندنى پێویستییانە لە ئەمڕۆدا)، ئەمەش هەمان بژاردەى شێخى ئیسلام ئیبن تەیمییەیە. سەیرى: موسوعەى فیقهى سوفیانى سەورى ل473 بکە.

بەڵگەى مەزهەبە فیقهییەکان:
یەکەم: ئەو زانایانە کە رێگرن لەوەى زەکاتى سەرفیترە بە پارە بدرێ ئەم بەڵگانەیان هەیە:
1- ئەو فەرموودە راست و دروستانە کە پێماندەڵێن پێغەمبەرى خوا ێلى الله علیە وسلم زەکاتى سەرفیترەى بە ێاعێک لە خورما…تادوایى دیاریکردووە، لێرەدا باسى بەهاکەى بە پارە نەکردووە کە ئەگەر دروست بوایە ئەوا باسی دەکرد، بەم پێیەش ئەوا هەرکەس بە نرخى خواردەمەنیەکە دەریبکات ئەوا فەرمانى پێغەمبەرى صلى الله علیە وسلم جێبەجێ نەکردووە.
2- زەکاتدان پەرستش و نزیکبوونەوەیە لە خواى گەورە، کەواتە ئەوەى ئەسڵەو فەرزە بەگوێکردن و شوێنکەوتن بێت نەک داهێنانکردن تیایدا، بە دەستەواژەیەکى فیقهیش بڵێین سەرفیترە کارێکى پەرستشییەو ناچێتە ژێر پێوانەگیرى و ئیجتیهادەوە.
ئەمانە گرنگترینى ئەو بەڵگانە بوون کە ئەوانەى رێگرن لە دەرکردنى سەرفیترە بە پارە لە کۆن و نوێدا پشتیان پێدەبەستن، بەڵام دەکرێ بەمجۆرەى لاى خوارەوە مشتومڕى ئەو مەسەلەیە بکەین:
ڕ- ئەو باسەى لە فەرموودە پیرۆزەکانى پێغەمبەردا صلى الله علیە وسلم هاتووە ئەوەیە کە پێغەمبەرى خوا ێاعێک لە خورماى….تادوایى داناوە، ئەمەش لە داڕشتنى ئەو هاوەڵەیە لەوەدا کە پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم سەرفیترەى فەرزکردووە نەک ئەوە فەرموودەى پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم بێت بە شێوازێک کە ئەوە بگەیەنێ رێگرى کراوە لە دەرکردنى بە جگە لەو، چونکە دەقێکى جێگیر و راشکاومان لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیە وسلم نیە ئاماژە بێت کە ئەو سەرفیترەیە قەتیسکراوە لە صاع دا لە هەموو ئەو فەرموودانەدا کە لەوبارەیەوە هاتوون، گەورەترین بەڵگەش ئەوەیە کە کۆى زانا رێگرەکان رێگادەدەن بە دەرکردنى یەک صاع لە گەنم لەجیاتى سەرفیترە، ئەمە لە کاتێکدا کە بەکۆى دەنگ لە فەرموودە راست و راشکاوەکاندا نەهاتووە، هەروەها زۆرینە رێگادەدەن بە دەرکردنى یەک صاع لە برنج لەجیاتى زەکاتى سەرفیترە، کە ئەمەش لە هیچ فەرموودەیەکى نە راست و نە راشکاودا نەهاتووە.

جا ئەگەر ئەم پێوانەگیرییە راست و پەسەند بێت ئیتر چ جیاوازییەک لە نێوان ئەو و نێوان ئیجتیهاد کردن بە دروستى دەرکردنى سەرفیترە بە پارە هەیە، بەڵکو دیاریکردنى نرخى خورما یان جۆ کە لە دەقەکەدا هاتووە نزیکترە لەوەى جۆرەکانى ترى دانەوێڵە بلکێن پێیەوە کە لە دەقەکانى شەریعەتدا نەهاتوون.
ب- لە راستیدا زەکات بە گشتى، زەکاتى سەرفیترەش بەتایبەتى نیە لەناو رێوڕەسمە تەنها پەرستشییەکاندا، بەڵکو لەو پەرستشانەیە کە دەچێتە ناو ئەو مانا ئەقڵگیرانەوە کە دەتوانرێ ئیجتیهادى تێدا بکرى، ئێمەش بینیمان کە کۆى زانا رێگرەکان ئیجتیهادیان کردووە، ئینجا کێشانەیان کردووە دەرهەق بە گەنم یان برنج یان هاوشێوەیان مادامێ وێناى زۆرترین خواردنى شارەکە دەکات.
بەمجۆرەش ئەوا بەڵگەکەیان هەڵدەگەڕێنەوەو دەبنە بەڵگە لەسەریان، چونکە پابەند نەبوونە بەوەى کە پەرستشێکى رووتەو هیچ پێوانەگیرییەکى تێدا نیە، جا ئەگەر ئەم پێوانەگیرییە کە ئیجتیهادى تێدا کراوە دروست بێت کەواتە بۆچى نابێت ئیجتیهاد بکرێ کە دروستە بە پارە بدرێ؟
ج- جگە لەوەش ئەوا ئەو باسەى لە فەرموودەکەى ئیبن عومەردا هاتووە کە سەرفیترە بە خورما و جۆ و کەشک دەبێت، ئەوە باس لە جۆرەکانى خواردنى ئەو چەرخەى کردووە، بە بەڵگەى ئەوە کاتێ جۆرەکانى تریش هاتنە ناو باسەکە پشتیان پێبەسترا، هەروەک ئەبو سەعیدى خودرى لەبارەى گەنمەوە وتوویەتى.
دووەم: ئەو زانایانەش کە رێگایانداوە سەرفیترە بە پارە بدرێ پشتیان بەم بەڵگانە بەستووە:
1- دانانى زەکاتى سەرفیترەو مەبەستى شەرع لێى تێکردن و دڵخۆشکردن و بێنیازبوونى هەژارانە بە داواکردن لە رۆژى جەژندا، بۆ خۆشى خستنە دڵیانە لە رێگاى دابینکردنى پێداویستییە سەرەکییەکانیان، ئەمەش بەدڵنیایى لەم سەردەمەماندا بە زۆرى بە پارە دەستەبەر دەبێت، تا ئەوان پێویستیە سەرەکییەکانیان بکڕن کە تەنها لە خورماو گەنم و جۆ و برنج و هاوشێوەیاندا تەواو نابن.
هاوەڵە بەڕێزەکانیش ئەم تێگەیشتنەیان بۆ سەرفیترە هەبووە، کە دەستکۆتا نەبوون تەنها بەوە کە پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم لە سەردەمى خۆیدا بڕیارى لەسەر داوە لەسەر خورما و جۆ و کەشک بەڵکو گەنمیشیان زیادکردووە، تەنانەت زۆربەیان نیو صاعیان لە گەنم یەکسان کردووە بە ێاعێک لە خورما یان جۆ -هەروەک پێشتر باسکرا-.
2- لە راستیدا گەورەترین بەڵگە: ئەو بۆچوونەى موعاویەیە خوا لێى رازى بێت کە لە حەج یان عومرەکەیدا پێشنیارى کردووە بۆ هاوەڵە بەڕێزەکان کە نیو ێاع لە بۆرەى گەنمى شام یەکسانە بە یەک صاع لە خورما، هەروەک هاوەڵى بەڕێز ئەبو سەعیدى خودرى و هیتریش دەڵێن و هاوەڵانیش رەزامەندییان لەسەر داوە.
کەواتە ئەو کۆدەنگییەیان بەڵگەیەکى بەهێزە لەسەر دروستى دەرکردنى بە پارە چونکە یەکسانکردنى نیو ێاع لە گەنم بە ێاعێک خورما لە رێگاى پارەوە نەبێت جێبەجێ نابێت، ئەم هاوکێشەیەش لە عومەرەوە خوا لێى رازى بێت -هەروەک پێشتر وترا- گێڕدراوەتەوە.
3- لە دەقى شەرعى راست و دروستدا جێگیر بووە کە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم و جێنشینە راشیدەکان پارەیان لەجیاتى زەکاتى هەندێ کەسانى دیاریکراو لە چەندین حاڵەتدا وەرگرتووە، وەک وەرگرتنى درهەم و دینار لە جێگاى جیاوازى لە تەمەنى خوازراو لە زەکاتى وشتردا، کە باقیاتەکە مەزەندە کراوە بە دوو مەڕ یان بیست درهەم.
4- هەروەها کاتێ پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم مەعازى نارد بۆ یەمەن تا زەکاتى فەرز کۆبکاتەوە، مەعاز پێیوتن: (بە نرخى پۆشاکى خەمیێ یان لەبیس بێنن بۆم بۆتان ئاسانترە لەوەى لە مەدینە هەیە لاى کۆچبەران و پشتیوانان) بوخارى لە بەشى قسەکردن لەسەر زەکات گێڕاویەتەوە، گاوس وتوویەتى: (مەعاز بە خەڵکى یەمەنى وتووە: بە نرخى پۆشاکى خەمیێ یان لەبیس بێنن بۆم لەجیاتى زەکات لە جێگاى جۆ و گەنمەشامى بۆتان باشترە….). بەیهەقى لە السنن الکبرى دا بە ژمارە 4/113، والمحلى 6/25، گێڕاویانەتەوە، حافز ئیبن حەجەر لە کتێبى تعلیق التعلیق دا 3/13 بە سەنەدى راست لە گاوسەوە گێڕاویەتەوە، بەڵام لە مەعازى نەبیستووە چونکە پچڕاوە، ئیبن ئەبى شەیبەش لە مێنفەکەیدا بە ژمارە 3/174 گێڕاویەتەوە.
چەندین بەڵگەى تریشیان هەیە لێرەدا بوارى باسکردنیان نیە.
رەئى سێیەم: بەڵگەى ئەم بۆچوونەش، هەمان بەڵگەى رەئى دووەمن (رێگادەرەکان) لەگەڵ مەرجدارکردنى بە بەرژەوەندییەکى بەهێزەوە، بەم پێیە ئەوا لەگەڵ رەچاوکردنى ئەو مەرجە دا ئیتر کار بە رێگادان بە پارە دەکرێ.
راى بەهێز:
لەدواى خستنەڕووى ئەو بەڵگانە بەپێى توانا، هەروەها لەدواى چەندین مشتومڕى زۆر دەربارەى ئەم مەسەلەیە کە کات بوارى نەداین هەموویان بخەینەڕوو، بۆم دەرکەوت کە راى دووەم بەهێزترە لەگەڵ توندوتۆڵکردنى بەوەى کە ئەهلى رەئى سێیەم وتوویانە کە دەرکردنى بە پارە سودى بۆ هەژاران زیاترە، بەم پێیەش ئەوا ئەگەر دەرکردنى بە پێدانى خواردن و دانەوێڵە سودى زیاتر بێت ئەوا هەر ئەوە ئەسڵە، خواى گەورە زاناترە ئەوەش لەبەر رۆشنایى ئەمەى خوارەوە:

یەکەم: هیچ راجیاییەک لە نێوان فیقهناساندا نیە کە دروستە کار بە رواڵەتى دەقەکان بکرێَََ و ێاعێک لە خواردنى باوى ئەو شارە بدرێ یان لەوەى کە فەرموودە پیرۆزەکە باسیکردووە (ئەوەش بەپێى وردەکارى پێشتر).
دووەم: جا بەو پێیە کە راجیایى لە دەرکردنى سەرفیترە بە پارە راجیاییەکى زۆر بەهێزە، ئیتر نابێت رەخنەى لێبگیرێ، هەرکەس کار بە فڵان رەئى بکات کارەکەى رەتناکرێتەوە و هیچ یەک لە بۆچوونەکانیش بە خراپ ناناسرێ، چونکە ئەوە راجیاییەکى رێگاپێدراوە و هەر موسڵمانێک بۆى هەیە پرس بە دڵى خۆى بکات لە کارکردن بە رەئى رێگرەکان یان رێگادەرەکان، ئامۆژکاران و وتاربێژانى مزگەوتەکان بۆیان نیە ئەم مەسەلەیە لە وتارى ئامۆژگارى و وتارداندا بوروژێنن بۆئەوەى گرفت یان ژاوەژاو لە نێوان موسڵماناندا دروست نەبێت، چونکە مینبەرەکان جێگاى وروژاندنى ناکۆکییەکان نین، هەر ئەمەش رێبازى زانا خواناسەکانمانە کە راى جیاوازى رێگاپێدراو وەربگرن و رێزى لێبگرن تەنانەت با رایەکى جیاواز بێت بەرانبەر بە راى ئەویتر.
سێیەم: بەدڵنیایى کە ئەم ئاینە لە پرسى بەخشین و وەرگرتن و لە بانگەواز و فەتوادا لەسەر ئاسانکارى و نەهێشتنى سەغڵەتى دامەزراوە، کەواتە دەرکردنى زەکاتى سەرفیترە بە پارەى کاش کارێکى ئاسانترە لە دەرکردنى بە خورما و جۆ و گەنم و هاوشێوەیان، جۆرێک لە سەغڵەتى و ناڕەحەتیش هەیە لە هەموو ئەو سەرفیترانەدا کە بە گەنم یان خورما یان برنج لە شارە گەورەکاندا لەم سەردەمەماندا دەدرێن، ئەمە لەپاڵ ئەوەدا کە ئەگەر لە ئەمڕۆدا بەو خواردنانە بدرێت ئەوا هەر هەموویان دەڕۆن دەیفرۆشن تا بە نرخەکەى پێویستییەکانى تریان بکڕن، لەلایەکى تریشەوە وادەبینین کە بەرنامەى پێغەمبەر ێلى الله علیە وسلم لە زەکاتدان و هیتریشدا لەسەر ئاسانکارى بۆ خەڵکى دامەزراوە، کەواتە هەر کەس ئەو ئەسڵەى کە فەرزە زەکاتى لێبدرێ بەردەست نەبوو ئەوا جێگرەکەى وەردەگیرێ، یان جیاوازییەکە هەروەک لە زەکاتى وشتردا هەیە.
چوارەم: مەبەستەکانى شەریعەتى ئیسلامى لە زەکاتى سەرفیترە روونە، ئەویش بریتییە لە بەجێگەیاندنى پێداویستییەکانى کەسى هەژار، گومانى تێدا نییە کە پێویستییەکانى ئەمڕۆش بریتى نین تەنها لە خواردنى خورما و نانى گەنم یان برنج بەڵکو زۆرتر و فرەجۆرن، لەبەرئەوە پارە ئەو مەبەستانە باشتر دەستەبەر دەکات، کەواتە شایانى ئەوەیە پەسەند و قوبوڵ بێت ئەمە ئەگەر دەرکردنى بە پارە باشتریش نەبێت، مەعلومیشە کە شەریعەت بونیاتنراوە لەسەر رەچاوکردنى بەرژەوەندییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە.
پێنجەم: ئەم وتەیە تەنها هى حەنفییەکان نیە هەرچەندە ئەمە بەسەو زیاتریشە، بەڵکو ئەوە رەئى کۆمەڵێک لە هاوەڵان و شوێنکەوتووانە، چونکە هەموو هاوەڵان یان شوێنکەوتووان ئەوانەى کە رێگایانداوە نیو ێاع لە گەنم بدرێ لە جێگاى ێاعێک لە جۆ یان خورما، ئەوە لەخۆیەوە نەهاتووە تا نەوترێ کە نرخ بە هەڵسەنگاندن دەنرخێنرێ، بەم پێیەش ئەوە رەئى ئیبن عومەر و ئیبن عەبباس و موعاویە و هەموو ئەوانەیە کە کاریان بە رەئییەکەى کردووە کاتێ لە حەجەکەى یان عومرەکەیدا خستییە پێشچاویان.
ئەو گوتەیەش کە دەڵێ دەکرێ راستەوخۆ نرخەکە بدرێ ئەوە لاى عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز و حەسەنى بەێرى و ئەبو ئیسحاق و سەورى جێگیرە، هاوکات مەزهەبى زەیدییەکانیشە هەروەک لە البحر الزخار دا بە ژمارە 3/202 هاتووە، هەروەها ئەوانى ئالوبەیتیش هەروەک لە السبیل الجرار بە ژمارە 2/86 هاتووە، بەهەمانشێوە گوتەى تاقمێک لە مالیکییەکانە وەک حەبیب و ئیبن ئەبى جازم و ئیبن دینار و ئیبن وەهەب.
پێشەوا حافز ئیبن ئەبى شەیبە لە بەشى پێدانى درهەم لە زەکاتى سەرفیترە 3/174 لە عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز و حەسەنى بەێرى و ئەبو ئیسحاقەوە وتوویەتى: (من گەیشتمەوە پێیان کە زەکاتى سەرفیترەیان بە درهەم بە بەهاى خواردن دەردەکرد)، ئەم گوتەیە لەم کەسە شوێنکەوتووەوە کە چاوى بە عەلى و تاقمێک لە هاوەڵان خوا لێیان رازى بێت کەوتووە بەڵگەیە کە دەکرێ پارە (واتە بەهاى) لەجیاتى ئەو خواردنە کە لەو سەردەمەدا بووە دروستە، کە چاکترینى سەدەکانە ئەویش سەدەى هاوەڵانە.
هەر لەمبارەیەوە یەکێک لە زانایانى وڵاتى یەمەن -کە حافز ئەبولفەیز ئەحمەد کوڕى موحەممەد کوڕى ێدیق غەمارییە، خاوەنى کتێبە ناودارەکان -لە سەدەى چواردەیەمدا- کتێبێکى نایابى داناوە بەناوى: تحقیق اڵامال فی إخراج زکاە الفطر بالمال، کە مامۆستا نیزام یەعقوبى بڵاویکردووەتەوە، تیایدا راى زۆرێک لە هاوەڵان و شوێنکەوتووان و فیقهناسانى لە سەردەمە جیا جیاکاندا هێناوە لەگەڵ بەڵگەى باوەڕپێکراو، لە لاپەڕە 47-48 دا دەڵێ: (هەر کەسێ شوێنکەوتە (مقلد) بێت ئەوا شوێنکەوتنى ئەو پێشەوایانەى بەسە با لە مەزهەبەکەى خۆیشى نەبن…، چونکە ئەوە لە هەموو مەزهەبەکاندا دروستە، بەڵام کەسێک کە خۆى لە زانایان و ئەهلى تێڕوانین و وەرگرتنى بەڵگە بێت با بزانێ کە ئەم بەڵگانەمان بۆ ئەو مەسەلەیە لە لە چەند روویەکەوەیە) ئینجا بەڵگەکانى هێناوە، لەوانە: لە راستیدا وەرگرتنى

بەها -واتە زەکاتى پارە- مەسەلەیەکى جێگیرە لە پێغەمبەرى خواوە ێلى الله علیە وسلم، هەروەها لە تاقمێک لە هاوەڵانى سەردەمى پێغەمبەر و سەردەمى دواى ئەویش، ئینجا هاتووە تا ئەوە بسەلمێنێ سەنەدە متمانەپێکراوەکانى هێناوە.
پاشان جا ئەگەر ئەم رەئییە لەلاى هەندێ لە زانا هاوچەرخەکان وەک مامۆستا ئیبن باز و ئیبن عوسەیمین بە رەحمەت بن کارى پێنەکرا بێت، هەروەها لەلایەن زۆرینەى زانایانى سعودیەوە، ئەوا کۆى زانا هاوچەرخەکان لە وێنەى شێخە پێشووەکانى ئەزهەر لە سەدەى پێشوودا و زۆربەى زانایانى عیراق و شام و فەلەستین کاریان پێکردووە، مامۆستاى پایەبەرزیش یوسف قەرەزاوى لە کتێبى فیقهى زەکاتدا 2/948-951 ئەمەى بەوپەڕى هێزەوە لاپەسەندە، تەنانەت فەتوایەکى دەستەجەمعى لە شەشەم کۆڕبەندى پرسە هاوچەرخەکانى زەکاتدا کە لە شارقە لە ساڵى 1996ز بەسترا بە دەق دەڵێ: (دروستە زەکاتى سەرفیترە بە پارەى کاش بە بەهاى فەرزبوونى خواردن بدرێ، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ساڵانە ئەو بەهایە دەخەمڵێنن).
ئەمەمان وت خواى گەورەش زاناترە
کۆتا نزاو پاڕانەوەمان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگارى جیهانیان
درود لەسەر گەورەمان موحەممەد و لەسەر ماڵبات و گشت هاوەڵانى

بە پێنوسى
پ. د. عەلى محێدین قەرەداغى
ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى ئەوروپى بۆ فەتوا و توێژینەوە

نمایش بیشتر

قرداغی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا