قنوتی نویژی به‌یانی

خوێندنی قنووت و رای زانایان
توێژینه‌وه‌ی: حه‌سه‌نی پێنجوێنی
پاش سوپاس و ستایشی بێ سنوور بۆ په‌روه‌رگاری میهره‌بان، و لێزمه‌ی بارانی سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاکی پێغه‌ممه‌رو که‌سوکاری وهاوهلاَنی، ده‌لێم:
کاتی خۆی پرسیارێکیان لێ کردبووم : ئایا قنووت خوێندن له‌نوێژی به‌یانیدا سوننه‌ته یان نه؟
منیش بۆ وهلاَمی ئه‌و پرسیاره ده‌ستم به توێژینهوهکرد، چونکه ده‌مویست به‌ڵگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان بزانم، چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی ده‌زانن و چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی نازانن، و چ ئه‌وانه‌ش بوون و نه‌بوونیان پێ یه‌کسانه.. وهلاَمی ئه‌و پرسیاره ئه‌م باسه‌ی لێ ده‌رچوو که له‌به‌ر ده‌ستایه..
زانایان به‌پێی به‌ڵگه‌کان رای جیاوازیان له‌خوێندنی قنووتی نوێژی به‌یانیاندا هه‌یه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تازه نییه‌وه بگره له‌زۆر کۆنه‌وه ئه‌م جیاوازی راو بۆچوونه‌ی تیا هه‌یه. له‌ناو چوار مه‌زه‌به ناوداره‌که‌دا قنووتی به‌یانیان ته‌نیا له‌مه‌زه‌بی شافیعی و مالیکیدا سوونه‌ته، و لای دوو مه‌زه‌به‌که‌ی تر سوننه‌ت نییه..
شه‌وکانی ده‌فه‌رموێ: کۆمهلًَێک پێیان وایه که قنوت له‌نوێژی به‌یانیدا کارێکی په‌سه‌نده‌و رێ پێدراوه، حازیمی وای باس کردووه که به‌شی زۆری هاوه‌ڵ و تابیعییه‌کان و زانایانی ولاَتانی تریش پاش ئه‌وان خوێندوویانه، وله‌ناو ئه‌وانه‌دا چوار خه‌لیفه‌که‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم باس ده‌کات و ژماره‌ی هاوه‌ڵه‌کان ده‌گه‌یه‌نێته نۆزده، ئه‌وانه‌ش که هه‌ردوو سه‌رده‌میان دیوه وه‌ک ئه‌بو ره‌جای عه‌تاردی، و سوه‌یدی کورِی غه‌فله، و ئه‌بو عوسمانی نه‌هدی، وئه‌بو رافیعی سائیغ، و لهتابیعییهکانیشدا باسی دوانزه‌یان ده‌کات، و لهپێشهوایان و زانایانی ناوداری جیهانی ئیسلامی‌دا باسی ئه‌بو ئیسحاقی فه‌زاری، وئهبوبهکری کورِی موحه‌ممه‌د و حه‌که‌می کورِی عوته‌یبه، و حه‌مماد و مالیکی کورِی ئه‌نه‌س، وزانایانی خه‌ڵکی حیجارز و ئه‌وزاعی و به‌شی زۆری خه‌ڵکی شام و شافیعی و هاوه‌ڵه‌کانی، وله {سه‌وری}یه‌وه دوو ریوایه‌ت باس ده‌کات، و پاشان دهلَِێت: جگه له‌مانه‌ش خه‌ڵکێکی زۆری تر هه‌ن..
{عیراقی}یش عهبدورِرهحمانی کوری مه‌هدی و سه‌عیدی تهنووخی، و ئیبنو ئه‌بی له‌یلا و حه‌سه‌نی کورِی ساڵح و داوود و موحه‌ممه‌دی کورِی جه‌ریر، و کۆمه‌ڵێ له‌ئه‌هلی حه‌دیسی وه‌ک: ئه‌بوحاتیمی رازی و ئه‌بو زورعه‌ی رازی، و ئه‌بو عه‌بدوڵلای حاکیم، و به‌یهه‌قی وخهتتابی، و ئه‌بو مه‌سعودی دیمشقی بۆ زیاد کردووه. خه‌تتابیش له‌کتێبی مه‌عالیمدا باسی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌حمه‌دی کورِی حه‌نبه‌ل و ئیسحاقی کورِی راههوهیه قنووتیان له‌نوێژی به‌یانیدا خوێندووه، و ترمزیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه باسیان ده‌کات.
نه‌وه‌ویش له مه‌جموعی شه‌رحی موهه‌ززه‌بدا ده‌فه‌رموێ: قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا مه‌زه‌بی ئێمه‌یه، و به‌شی زۆری پێشینان و زۆرێ له‌وانه‌ی پاش ئه‌وانیش رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه. مه‌هدی له‌کتێبی{ به‌حر}دا باسی ده‌کات که ئه‌لهادی، و قاسم و زه‌یدی کوری عه‌لی و ناسر و موئه‌ییه‌د بیللا له‌وانه‌بوون که قنووتیان خوێندووه. بهلاَم سه‌وری وئیبنو حه‌زم دوو رایان هه‌بووه، و پێیان وابووه، کردن و نه‌کردنی هه‌ردوو باشن، ئه‌وه‌ش بزانه زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یهکرِان که له‌چوار نوێژیانا قنووت ناخوێنرێ، واته: له نوێژی نیوهرِۆ و عه‌سرو مه‌غریب و عیشادا ناکۆکییان نییه، له‌ناو نوێژه فه‌رزه‌کاندا ته‌نیا له‌نوێژی به‌یانیدا رای جیاوازیان هه‌یه: ئایا قنووتی تیایه یان نه؟ (۱).
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی ده‌زانن:
شافیعییه‌کان که ده‌ڵێن: سوننه‌ته، به‌ڵگه‌یان هه‌یه، و فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌نه‌س دێننه‌وه که له‌بوخاریدا ریوایه‌ت کراوه و و ترمزیش به‌سه‌نه‌دێکی سه‌حیح ریوایه‌تی کردوه، که ده‌فه‌رموێ:
۱- پرسیار له ئه‌نه‌س کرا: ئایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌نوێژی به‌یانیدا قنووتی خوێندووه؟ فه‌رمووی به‌ڵێ.. عه‌رزیان کرد: ئایا قنووتهکهی له‌پێش رکووعهوه ده‌خوێند؟ فه‌رمووی: که‌مێک له‌پاش رکووعهوه.
” حدثنا مسدد قال: حدثنا حماد بن زید، عن أیوب، عن محمد{ابن سیرین} قال: سُئِلَ أنَسٌ: أقَنَتَ النبیُّ صلى الله علیه وسلم فِی الصُّبحِ؟ قالَ: نَعمْ. فقیل له: أوقنتَ قبْلَ الرکوُعِ؟ قالَ: بَعدَ الرکُوعِ یَسِیرًا. ” (۲)
۲- هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش که {بوخاری} و{به‌یهه‌قی} له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تیان کردووه که فه‌رموویه‌تی: قنووت له‌نوێژی به‌یانیان وئێواران{المغرب}دا هه‌بوو. ” عَنْ أَنَسٍ قَالَ: کَانَ الْقُنُوتُ فِی الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ “.(۳)
۳- وه موسلیم و ئه‌حمه‌د و ترمزیش له {بهرِاء}ه‌وه ریوایه‌تیان کردووه که فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌نوێژی مه‌غریب وبه‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش دروسته و ترمزی به سه‌حیحی داناوه. ” عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ أَنَّ النَّبِیَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ کَانَ یَقْنُتُ فِی صَلاهِ الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ”.(۴)
۴- ئیمامی نه‌وه‌وی له مه‌جموعی شه‌رحی موهه‌ززه‌بدا ده‌فه‌رموێ: زانایانی ئێمه به‌ڵگه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌نه‌س دێننه‌وه که ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم مانگێ قنووتی خوێند و تیایدا دوعای لێده‌کردن{له ره‌عل و زه‌کوان}، و پاشان وازی لێ هێنا. بهلاَم له‌نوێژی به‌یانیدا به‌رده‌وام قنوتی ده‌خوێند تا کۆچی دوایی کرد. ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌یه‌کی دروسته، و کۆمه‌ڵێ له زانایانی به‌ناوبانگی فه‌رمووده ریوایه‌تیان کردووه، و به‌ساغ و دروستیان داناوه. ” عَنْ أَنَسٍ: أَنَّ النَّبِىَّ صلى الله علیه وسلم قَنَتَ شَهْرًا یَدْعُو عَلَیْهِمْ، ثُمَّ تَرَکَهُ، فَأَمَّا فِى الصُّبْحِ فَلَمْ یَزَلْ یَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْیَا. “(۵)
به‌شی یه‌که‌می ئه‌و فه‌رموده‌یه بوخاری ریوایه‌تی کردووه له {ئه‌بو میجله‌ز}ه‌وه که{ئه‌نه‌س} فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم مانگێک قنووتی خوێند وتیایدا دوعای له{ره‌عل و زه‌کوان} ده‌کرد. ” عَنْ أَنَسٍ قال: قَنَتَ النَّبِىُّ صلى الله علیه وسلم شَهْرًا، یَدْعُو عَلَى رَعْلٍ وَذَکْوَانَ ” .(۶)
۵- هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش که به‌یهه‌قی له عه‌بدوڵلای کورِی{مه‌عقیل}ی تابیعی یه‌وه ریوایه‌تی کردووه که: فه‌رموویه‌تی: عه‌لی خوا لێی رازی بێ له نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. ” به‌یهه‌قی فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌یه‌کی دروست و به‌ناوباگه. ” عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَعْقِلٍ قَالَ : قَنَتَ عَلِىٌّ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ فِى الْفَجْرِ. وَهَذَا عَنْ عَلِىٍّ صَحِیحٌ مَشْهُورٌ”. (۷) و کذلک رواه عَنْ یَزِیدَ بْنِ أَبِى زِیَادٍ قَالَ: سَمِعْتُ أَشْیَاخَنَا یُحَدِّثُونَ: ” أَنَّ عَلِیًّا کَانَ یَقْنُتُ فِى صَلاَهِ الصُّبْحِ بَعْدَ الرُّکُوعِ. “(۷)
نه‌سازی و هاودژی:
زانایانێ کهشافیعی نه‌بوون فه‌رموویانه: ئه‌م به‌ڵگانه‌ی ئێوه نه‌سازییان تێدایه‌و دژ به‌یه‌کن، شتی وایش بۆ به‌ڵگه ناشێ.. چونکه له‌لایه‌که‌وه ئه‌نه‌س فه‌رموویه‌تی: تاکاتێ له‌دنیا ده‌رچووه قنووتی خوێندووه، وله‌لایه‌کی تره‌وه فه‌رموویه‌تی: مانگێ قنوتی خوێندووه‌و دوعای له‌و دوو هۆزه کردووه، وپاشان وازی هێناوه، رێسایه‌کی شه‌رعیش هه‌یه که ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌کان دژبه‌یه‌ک بوون، کاریان پێ ناکرێ و لێ ده‌که‌ون. رێسا‌و قیاسیش نه‌خوێندنی قنووته: ” إذا تعارضا تساقطا ” والأصل والقیاس عدم القنوت.(۸)
زانایانی شافیعیش لهوهلاَمی ئه‌وانه‌دا ئه‌و دووفهرموودهیان یه‌کخستووه و نه‌سازییان نه‌هێشتووه‌و فه‌رموویانه: مه‌به‌ست له‌و وازهێنانه‌ی پێغه‌ممه‌ر { صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ } وازهێنان بووه له دوعا لێکردن و نه‌فرین لێکردنیان، نه‌ک وازهێنان له قنووت، یا مه‌به‌ست لهوازهێنانهکه وازهێنان بووه له‌قنووت له‌نوێژه‌کانی ترا جگه له نوێژی به‌یانی..
ئه‌م ته‌فسیرو ته‌ئویله‌یان شیاوه و ده‌گونجێ چونکه ئه‌نه‌س فه‌رموویه‌تی: ” أَنَّ النَّبِیَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا یَدْعُو عَلَى قَاتِلِی أَصْحَابِهِ بِبِئْرِ مَعُونَهَ ثُمَّ تَرَکَ، فَأَمَّا الصُّبْحُ فَلَمْ یَزَلْ یَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْیَا “(۹). پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ مانگێک قنووتی خوێندووه، ودوعای لهوانهدهکرد که له‌بیری مه‌عوونه‌دا هاوه‌ڵه‌کانیان کوشت، پاشان وازی لێ هێنا، بهلاَم به‌رده‌وام قنووتی له‌نوێژی به‌یانیاندا خوێندووه تا له‌ژیانی دنیا جیا بووه‌ته‌وه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش که ئه‌نه‌س دهیگێرِێتهوه سه‌حیح و سه‌ریحه، و ده‌بێ له نێوان ئه‌و دوو فه‌رمووده‌یه‌دا ته‌وافوق بکرێ، و ئه‌مه‌ی باس کرا باشترین وهلاَمه بۆ یه‌کخستنی ئه‌و دوو فه‌رمووده ساغ و درووستانه.
بهیههقیش به ئیسنادی خوێ له ئیمام {عبدالرحمن}ی کورِی مه‌هدییه‌وه ریوایه‌تی ده‌کات که فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نیا وازی له نه‌فرین لێکردنیان هێناوه. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه‌ش ته‌فسیر و ته‌ئویله‌که‌ی ئێمه پشت راست ده‌کاته‌وه.(۱۰).
هه‌روه‌ها شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش له فه‌تحدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوو داود به‌سه‌نه‌دێکی به‌رز له یه‌حیاوه ریوایه‌تی ده‌کات که پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم مانگێک قنووتی خوێندووه.. ئیشکال له‌وه‌دایه که قنووتهکهی تایبه‌ت کردووه بهمانگێکهوه، بۆ لابردنی ئه‌و ئیشکاله ده‌لێم: ده‌گونجێ مانگێک ته‌نیا جۆره دوعایه‌کی لێ کردبن، وه‌ک ئه‌و دوعایه: ” اللَّهُمَّ اشْدُدْ وَطْأَتَکَ عَلَى مُضَرَ “(۱۱) خوایه! کوتاندنهوهکهت بۆ موزهر به‌هێزتر بکه. و باشتر بیان کوتهرهوه، پاشان وازی له‌و جۆره دوعایه هێنابێ. (۱۲)
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه سوننه‌ت نییه:
ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه سونه‌ت نییه کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌یان هه‌یه، وه ک فه‌رمووده‌که‌ی ۱- سه‌عدی کورِی تاریق، و ۲- ئیبنو عه‌بباس، و۳ – ئیبنو عومه‌ر، و ۴- ئیبنو مه‌سعود، و ۵- ئوممو سه‌له‌مه، و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی تریش، که یه‌کێک له‌وانه نه‌سسائی و ترمزی ریوایه‌تیان کردووه، و ترمزی به‌دروستی داناوه، و له‌مه‌ولا باسیان ده‌که‌ین.
شێخی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ کار به فه‌رمووده‌که‌ی سه‌عدی کورِی تاریق بکه‌ن، که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: ۱- “عَنْ أَبِی مَالِکٍ الأَشْجَعِیِّ-سعد بن طارق- قَالَ: { قُلْت لأَبِی: یَا أَبَتِ! إنَّک قَدْ صَلَّیْت خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِی بَکْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ وَعَلِیٍّ، أَکَانُوا یَقْنُتُونَ فِی الْفَجْرِ؟ قَالَ: أَیْ بُنَیَّ مُحْدَثٌ “(۱۳) سه‌عدی کوری تاریق ده‌ڵێت: به‌بام گوت: ئه‌رێ بابه! تۆ له‌پشت پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ وئهبوبهکرو عومه‌ر و عوسمان وعهلییهوه نوێژت کردووه، ئایا له‌نوێژی به‌یانیاندا قنووتیان ده‌خوێند؟ ئه‌ویش گوتی: کورِم! ئه‌وه تازه داهێنراوه،{ و لهریوایهتهکهی نه‌سائیدا به‌راشکاوی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه بیدعه‌یه.}. ئێمه(ئیمامی نه‌وه‌وی) پێیان ده‌ڵێین: که ریوایه‌تی ئه‌وانه‌ی بوونی قنووتیان سه‌لماندووه زیاده‌ی زانیاری‌یان پێیه، ئه‌وانه‌ش که‌وه‌ها ریوایهتێکیان پێ بێ – به‌پێی رێسای زانیارییه‌کانی فه‌رمووده- ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ترا پێش بخرێ.. (۱۴)
۲- شه‌وکانی له‌په‌رچی ئه‌وانه‌دا که‌ده‌ڵێن: قنووت بیدعه‌و داهێنراوه ده‌ڵێت: له ریوایه‌تی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا که داره‌قوتنی و به‌یهه‌قی له ئیبنو عه‌بباسه‌وه دهیگێرِنهوه که فه‌رموویه‌تی: { الْقُنُوتُ فِی صلاهِ الصبْحِ بِدْعَهٌ }، قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا بیدعه‌یه، به‌یهه‌قی فه‌رموویه‌تی: ئه‌و فه‌رمووده‌یه سه‌حیح نییه. ۳- بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ش که ته‌به‌رانی له‌ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌تی ده‌کات که‌فه‌رموویه‌تی: له‌پاش ته‌واوبوونی فاتیحه‌و سووره‌تی دوایه‌وه قنووت خوێندن بیدعه‌یه و پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ کاری وای نه‌کردووه، فه‌رمووده‌یه‌کی لاوازه، چونکه لهسهنهدهکهیا پیاوێک هه‌یه به‌ناوی:{ بِشْرُ بْنُ حَرْبٍ الدَّارِیِّ}(۱۵)که زانایانی فه‌رمووده به‌لاوازیان داناوه.
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش له‌فه‌تحا ده‌فه‌رموێ: { الزَّینُ بنُ المُنیرِ}وتوویه‌تی: کاتێ بۆخاری ئه‌م ناونیشانه داده‌نێت {قنووت له پێش رکوع و پاش رکوعدا هه‌بووه}، ده‌یه‌وێت په‌رچی ئه‌وانه بداته‌وه که قنووت به‌بیدعه ده‌زانن. گوایه: شتێکی وا له ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌ت کراوه. (۱۶)
بۆ وهلاَمی فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنو عومه‌ریش که ئه‌بو میجله‌ز ده‌فه‌رموێ: له‌پشت ئیبنو عومه‌ره‌وه نوێژی به‌یانیم کرد و قنووتی نه‌خوێند، پێم گوت: نه‌مبینی قنووت بخوێنی؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌و باره‌وه هیچم له‌به‌ر نییه. ” عَنْ أَبِى مِجْلَزٍ قَالَ: صَلَّیْتُ مَعَ ابْنِ عُمَرَ صَلاَهَ الصُّبْحِ فَلَمْ یَقْنُتْ ، فَقُلْتُ لاِبْنِ عُمَرَ: لاَ أَرَاکَ تَقْنُتُ. قَالَ: لاَ أَحْفَظْهُ ” (۱۷) ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌به‌ری نییه ئه‌نه‌س و بهرِای کورِی عازیب و جگه له‌وانیش له‌به‌ریان کردووه.. به‌پێی یاسای زانیاری فه‌رمووده ئه‌وه‌ی توانای بییرمانی زیاتر بێ به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا پێش ده‌خرێ که توانای بییرمانی که‌متربێ. (۱۸)
۴- بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبنو مه‌سعوودیش که‌فه‌رموویه‌تی:” مَا قَنَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ فِی شَیْءٍ مِنْ صَلاتِهِ “(۱۷) پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ له هیچ نوێژێکیدا قنووتی نه‌خوێندووه. نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌یه‌کی هه‌ر زۆر لاوازه، چونکه محمدی کورِی جابیر ریوایه‌تی کردووه و ئه‌ویش زۆر لاوازبووه وقسه‌ی وه‌رناگیرێ.. ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه حه‌دیسه‌که‌ی ئیبنو مه‌سعود نه‌رێیه، و ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌س ئهرێیه، له‌حاڵه‌تی وادا ئه‌رێ پێش نه‌رێ ده‌خرێ. (۱۶)
بۆ په‌رچی ئه‌م بۆچوونه‌ی نه‌وه‌وی هه‌ندێ له‌زانایان فه‌رموویانه: کاتێ ئیبنو عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: هیچم له‌وباره‌وه له‌به‌ر نییه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که شتی له‌بییر چووبێته‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه که شتێکی به‌رده‌وام له‌و باره‌وه نییه، ده‌نا سالم له ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌تی کردووه که خۆی گوێی لێ بووه کاتێ پێغه‌مه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ له‌نوێژی به‌یانیدا و له رکاتی دووه‌مدا کاتێ سه‌ری له‌رکوع به‌رز کردۆته‌وه فه‌رموویه‌تی: { اللهم ربنا! لک الحمد}و پاشان فه‌رموویه‌تی: خوایه ! نه‌فرین لهفلاَن و فلاَن بکه‌یت، خوای بالاَ ده‌ستیش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ” لیس لک من الأمر شئ.”. آل عمران /۱۲۸٫ واته: له‌و باره‌وه تۆ هیچت بۆ نییه.. زانایان فه‌رموویانه: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که ئیبنوو عومه‌ر ئاگای لێ بووه و ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌و قنووتهی بهلاَوه کاتی بووه بۆیه وای فه‌رمووه.. چونکه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له له‌بییر چوونه‌وه بوایه ئه‌وه‌ی بۆ سالم باس نه‌ده‌کرد..
۵- له‌باره‌ی فه‌رمووده‌که‌ی ئوممو سهلهمهیشهوه که فه‌رموویه‌تی: ” نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الْقُنُوتِ فِی الْفَجْرِ “(۱۹). پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌هی له قنووت خوێندن کردووه له‌نوێژی به‌یانیدا.. زانایانی فه‌رمووده ده‌فه‌رموون: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش لاوازه، چونکه محمدی کورِی یه‌علا له عهنبهسهوه و ئه‌ویش له عه‌بدوڵلای کورِی نافیعه‌وه ریوایه‌تیان کردووه، داره‌قوتنی فه‌رموویه‌تی: هه‌رسێکیان لاوازن و نافیع له ئوممو سه‌له‌مه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌یری مه‌جمووعی شه‌رحی موههززهب بکه..(۲۰)
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه قنووت بۆ کاره‌ساته:
ئه‌وزانایانه‌ی تر که‌پێیان وایه قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا سوننه‌ت نییه، ده‌فه‌رموون: ئێمه باوهرِمان به‌وه‌هه‌یه کهپێغهممهر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قنووتی خوێندووه، و ناکۆکیمان له‌وه‌دا نییه که له‌نوێژی به‌یانیشدا قنووتی خوێندووه، بهلاَم پێمان وایه ئه‌و قنووته بۆ کاتی لێقه‌ومان و کاره‌سات بووه، نه‌ک بۆ هه‌میشه‌یی، و به‌ڵگه‌شمان چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی ساغ و دروسته له‌وباره‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌زانایان ناکۆکییان له‌بوونی قنووتدا نییه، به‌ڵکو ناکۆکییان له‌وه‌دایه ئایا به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری، یان نه؟ چونکه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: له‌نوێژی به‌یانیدا قنووت بووه، فه‌رمووده‌ی ساغ ودروست هه‌یه‌که ده‌فه‌رموێ: له‌نوێژی مهغریبیشدابووه! وه‌ک ئه‌وفه‌رمووده‌ی که بوخاری له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تی ده‌کات که فه‌رموویه‌تی: قنووت له‌نوێژی به‌یانیان وئێواران{المغرب}دا بوو. ” عَنْ أَنَسٍ قَالَ : کَانَ الْقُنُوتُ فِی الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ “.(۲۱) ئێوه وهلاَمتان چییه؟
ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌حیحه، و بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان کردووه، ئه‌ی بۆچ له مه‌غریبا قنووت ناخوێنن؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: له‌نوێژی مه‌غریبدا بووه‌و نه‌سخ بووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: له‌نوێژی به‌یانیدا هه‌بووه‌و نه‌سخ بووه‌ته‌وه، ئه‌و وهلاَمهی ئێوه بۆ مه‌غریب وهلاَمی ئێمه‌یشه بۆ نوێژی به‌یانی.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: وشه‌ی:{کَانَ ێفْعَلُ}به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی به‌رده‌وامی قنوووت خوێندن له‌نوێژی به‌یانیدا؟ نه‌وه‌وی فه‌رموویه‌تی: جه‌ماوه‌ری توێژه‌ره‌وان پێیان وایه که ئه‌و واتایه ناگه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی جه‌ده‌لی سه‌لماندمان که واتای به‌رده‌وامبوون ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه نه‌فی ئه‌وه ناکات که له‌دواییدا وازی لێ هێنراوه، هه‌روه‌ک ئه‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه روونی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و دووفهرموودهیه به‌م جۆره ریوایه‌ت کراون: ” کَانَ یَفْعَلُ ذَلِکَ فِی الْفَجْرِ وَالْمَغْرِبِ ” (۲۲)، واته: پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ ئه‌وه‌ی له‌نوێژی به‌یانی و مه‌غریبا ده‌کرد.
ئه‌وه‌ته له‌فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوو هوره‌یره‌دا که له‌بوخاری وموسلیما ریوایهتکراوه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ له دواین رکاتی نیوهرِۆ و عیشای دواین، و نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. ” أَنَّهُ کَانَ یَقْنُتُ فِی الرَّکْعَهِ الأَخِیرَهِ مِنْ صَلاهِ الظُّهْرِ وَالْعِشَاءِ الآخِرَهِ وَصَلاهِ الصُّبْحِ”(۲۳) وهلاَمتان لێره‌دا بۆ واتای وشه‌ی {کَانَ}ه چییه، ئه‌وه وهلاَمی ئێمه‌یه بۆ واتای {کَانَ}ه له‌نوێژی فه‌جردا.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌وشه‌ی {کان} باسکراوه و سه‌حیح و سهریحیشه، و که‌چی له‌نوێژی نیوهرِۆ و عیشادا قنووت ناخوێنن.
شافیعییه‌کان ده‌فه‌رموون: ئێمه که‌ده‌ڵێین: قنووت له‌نوێژی به‌یانییدا به‌رده‌وام بووه، نه‌ک له‌نوێژی مه‌غریبدا به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه که له‌رێی سه‌نه‌دێکی ساغ و دروسته‌وه کۆمه‌ڵێک له‌زانایانی فه‌رمووده وه‌ک به‌ڵخی، و حاکم و به‌یهه‌قی وداره‌قوتنی له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تیان کردووه که پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ، یه‌ک مانگ قنووتی خوێند و له‌وێدا دوعای لهوکافرانه ده‌کرد به‌هۆی ئه‌و غه‌دره‌وه که کردبوویان، و پاشان وازی له‌و دوعا کردنه هێنا، بهلاَم به‌رده‌وام له‌نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند تا له‌دنیا کۆچی دوایی کرد.. عَنْ أَنَسٍ: أَنَّ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا یَدْعُو عَلَیْهِمْ، ثُمَّ تَرَکَهُ، فَأَمَّا فِى الصُّبْحِ فَلَمْ یَزَلْ یَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْیَا. ” (۲۴) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ساغ و دروسته.
شێخی شه‌وکانی له په‌رچی ئه‌و بۆ چوونه‌ی ئیمامی نه‌وه‌ویدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن، دوو به‌شه، به‌شی یه‌که‌می له بوخاری و موسلیم دایه، و ناکۆکیمان له‌سه‌ری نییه، بهلاَم ناکۆکیمان له‌به‌شی دووه‌می فهرموودهکهدایه.
حسن پینجوینی