
هۆ خوشکی لەچک بەسەرم
خاوەن قەدرو حەیاو شەرم
نەکەی هەرگیز وەلای بنێی
تاجی دەستی پێغەمبەرم ﷺ
ئیسلام بەجوانی ڕێزی لێناوی
موژدەی بەهەشتی پێداوی
دایکی ماڵی ،خاوەن ڕێزی
بەجوانی پەروردەکراوی
نەکەی بەقسەی ناحەزان
بە هەراو و هوریای دوژمنان
تاجی سەربەرزیت وەلانێیت
دڵت بلەرزێ بۆ تاوان
ئەو لەچکەی لە سەرت دایە
بۆتۆ بووە بەسەر مایە
کەی ئازادی و مرۆڤ دۆستی
گرانقەدری و خۆشەویستی
لە ڕووت بونی جەستە دایە؟
دەیانهەوێ ڕووتت بکەن
بێ ئابڕوو و سوکت بکەن
ئەوانەی کە ڕێكخراوەن
مرۆڤ گەلێکی دۆڕاوەن
بێ زار کەرو گێژ و وڕن
بێ شەرم و شکۆن دوژمنن
دەیانەوێ تۆش وەك ئەوان
ڕووڕەش ببی تۆ بەتاوان
ڕێز و شکۆ و دین وەلانێی
باڵاپۆشی و دین و ئیمان
✍ #ســـــــانــا
#سۆزیمیحڕاب
═══༻🍁༺═══
🕋 @Sozimihrab🌹
═══༻🍁༺═══