داستاندعوت اسلامی

چیرۆکی شووەکەی هێند پێش ئەبو سوفیان

چیرۆکی شووەکەی هێند پێش ئەبو سوفیان

نویسنده: دکتر حسن پێنجوێنی

عەرەبەکان پێش ئیسلام عادەت و باوی سەیریان هەبوو، کاتێ کێشەو گۆ بەندێک رووی تێبکردنایە، پەنایان بۆ دەبرد، فاڵچی کردن بە حەکەم یەکێ بوو لەو عادەتە سەیرو سەمەرانەیان.. 

لەنێوان هیندی کچی عوتبە، و (فاکه)ی کوڕی (مغیرة)ی هاوسەری یەکەمیدا، کێشەیەک دروست بوو،(عوتبەی کوڕی رەبیعە) باوکی هیند، یەکێ بوو لە گەورە پیاوانی قورەیش، ناچار بوو پەنا بباتە بەر فاڵچی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکەیان، تابیسەڵمێنێت کیژەکەی ئافرەتێکی بەشەرەفە. 

بنەمای داستانەکە: 

پێش ئەبوسوفیان هیندی کچی عوتبە شووی کردبوو بە (فاکه)ی کوڕی موغیرە، (فاکه)ی مێردی یەکێک بوو لە گەنجە ناودارەکانی قورەیش، خانەی میوانداری هەبوو، لەدەرەوەی ماڵەکاندا، خەڵکی بەبێ پرس روویان تێ دەکرد.

رۆژێک هیند و میردەکەی لەو خانووەدا راکشابوون، پاشان مێردەکەی بۆ پێویستییەک هەستا،و رۆیشتە دەرەوەی خانووەکە، پیاوێک لەوانەی کەهەمو کاتێک ئاموشۆی ئەو خانوەی دەکرد، هات و خۆی کرد بە ژوورێدا..  

کە دیتی هیند لەوێ راکشاوە بە راکردن گەڕایە دواوە، کاتێ (فاکه) بەوجۆرە کابرای بینی، رۆیشتە لای هیند و نووکە شەقێکی تێ هەڵدا و پێی گوت: ئەوە کێ بوو لای تۆ هاتە دەرەوە؟ 

ئەویش دەڵێ: کەسم نەدیوە.. ئاگایشم لەدنیا نەبووە، تا تۆ خەبەرت کردمەوە..

پێی گوت: بڕۆرەوە بۆ ماڵ باوکت.. 

خەڵکی کەوتنە قسە کردن… قیل و قال زۆربوو.. 

باوکی پێی گوت: کچم خەڵکی قسەی زۆر دەکەن لەبارەی تۆوە، ئەگەر قسەی میردەکەت راستە، تا پیاوێک بنێرم ئەو زەلامە بکوژن، و قسەی خەڵکی کۆتایی پێ بێنین. ئەگەر درۆیش دەکات، ئەوا دەچین بۆلای یەکێ لە فاڵچییە ناودارەکانی ناوچەکە.

هیندیش دەڵێ: نەوەڵڵاهی راست ناکات.. 

باوکیشی بە (فاکیه) دەڵێت: تۆ کچەکەی منت بەتاوانێکی گەورە تۆمەتبار کردووە، من دەمەوێ بڕۆینە لای یەکێ لەفاڵچییەکانی یەمەن،تا لەنێوانماندا داوەری بکات.. 

(فاکیه) لەگەڵ کۆمەڵێک لە پیاوانی بەنی مەخزوم رۆیشتنە دەر، و باوکیشی لەگەڵ هیند و کۆمەڵێ ژنان و کۆمەڵێک پیاوانی بەنی عەبدی مەناف رێکەوتن بەرەو یەمەن.. 

فێڵێکی زیرەکانە لەباوکی هیندەوە:

کاتێ گەیشتنە دەورو بەری شاری فاڵچییەکە هیند رەنگی هەڵبزرکا، و بێ تاقەت بوو، باوکی پێی گوت: کچم! بۆچ ئەم حاڵە رووی تێ نەکردیت پێش ئەوەی بێینە دەرەوە،و هەواڵەکەمان لەناو خەڵکا بڵاو ببێتەوە؟!

گوتی: بابە گیان! وەڵڵاهی ئەوەم پێ ناخۆشە، بەڵام تۆ دەبێ ئەوە بزانیت کە ئەم فالچییەی ئێمە بۆلای دەچین ئینسانە، قابیلی ئەوەیە هەڵە بکات، هەروەک قابیلە راستیش بکات..؟ لەوانەیە ناوێکم لێ بنێ تادنیا دنیایە بەسەر زمانی عەرەبەوە بمێنێت!!

باوکی پێی گوت: راست دەکەیت، بەڵام من پێش ئەوەی بچینە لای تاقی دەکەمەوە.. قەمچییەکی لە ئەسپەکەی خۆی دا و نزیک بووەوە دەنکە گەنمێکی خستە ناو کونی زەکەریەوە.. پاشان بەپەرۆیەک دایپۆشی و رۆیشتن.

کاتێ لای فاڵچییەکە دابەزین رێزی لێ گرتن و مەرێکی بۆ سەر بڕین، عوتبە پێی گوت: ئێمە بۆ کارێک هاتووین بۆلات، بەڵام شتێکمان لێ شاردویتەوە، ئەوە چییە؟

ئەویش گوتی بەرهەمێکە لە کونێکا.. گوتی رونتر بۆمان باس بکە.

گوتی: دەنکە گەنمێکە لەناو رێ میزی ئەسپەکەتدا.. !!

ئەویش گوتی: راست دەکەیت..ئێستا لەبارەی وەزعی ئەم ئافرەتانەوە بۆمان باس بکە.. ئەویش یەک بەیەک دەستی دەهێنا بەسەریاندا، و دەیگوت: هەستە بەلای کاری خۆتەوە، تا گەیشتە هیند، دەستی هێنا بەسەری ئەویشدا وگوتی: هەستە سەرپێ، پاکیت و دوریت لەداوێن پیسی، و لەئایندەدا کوڕێکت دەبێتە مەلیک، ناوی بنێ موعاوییە، کاتێ هاتنە دەرەوە (فاکیه) دەستی گرت و ئەویش تاهێزی تیا بوو دەستی فڕێدا، وگوتی وەڵڵاهی نابی ئەو کوڕە لەتۆ بێت، دەبێ شووبەکەسێکی تر بکەم،و ئەو کوڕە لەو بێت..  

                                 ٥/٤/٢٠٢٢ بریزبن/ئوسترالیا.

وەرگیراوە لە عقد الفرید: لابن عبد ربه الأندلسي : (2/421 ).                       

                        #  #  #

لەم بەسەرهاتەوە:

 لەگەڵ ئەوەدا کە کۆمەڵگەی قورەیش لەپێش ئیسلامدا کافربوون و بت پەرست، بەڵام داوێن پیسی و بێ رەوشتیان پێ ناشیرین وقیزە ون بووە.

کاتێ بەبێ تەحقیق و لێکۆڵینەوە تۆمەتێکی وا قیزەون کراوەتە ئەستۆی ئافرەتێکەوە، هەوڵیان داوە بۆئەوەی پاکبوونی خۆیان بسەلمێنن، و ئەو تۆمەتە لەسەرخۆیان لابەرن.

ژییری ئەو ئافرەتە لەوا دەردەکەوێت کە بە باوکی دەڵێت: تۆ من بۆلای ئینسانێک دەبەیت، هەروەک قابیلی ئەوەیە راست بکات، قابیلی ئەوەشە هەڵە بکات! وئەگەر هەڵەی کرد، تا دنیا دنیایە، تۆمەتبار دەکرێم!

زیرەکی باوکی هیند کە دەڵێت: من پێش ئەوەی مەبەستەکەی خۆمانی بۆ باسبکەین، تاقی دەکەمەوە، تا تۆ دڵنیایی تەواوت هەبێت..

هەروەها ئامادەکردنی کۆمەڵێ ئافرەت بۆ ئەوەی نەزانێ کامیان هیندە!!  

هەروەها کاتێ داوێن پاکی هیند دەردەکەوێت، و مێردەکەی دەستی دەگرێت کە سەرلەنوێ پێکەوە بژین، چۆن غیرەت دەیگرێ و دەستی تووڕ دەدات، و پێی دەڵێت: وەڵلاهی نابێ ئەوکوڕەم لە تۆ بێت، کەدەبێتە مەلیک.. بەو کارەی تۆڵەی خۆی لێ دەکاتەوە!!

سعدی مرادی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا