ژیانی عومهرى کورِى عبدالعزیز رضی الله عنه

نوسینى ـ ئیمامى سیوتى
وهرگێرانى بوَ کوردى: نێردین عبدالرحمن قادر
مێژووى پێش جىَ نشین:
ئهم سه رکرده یه له پاش خه لیفهى ئهمهوى (سلێمانى کورِى عبدول الملیک) بوو به جىَ نشین,واته ههشتهمین خه لیفه ى ئه مهوى بووه له پاش هه ریه ک له خه لیفه کان (معاویهى کورى ئه بو سوفیان, یزیدى کورى معاویه وه معاویه ى کورِِى یهزیدوعبدول مهلیکى کورِى مه رِوان ووه لیدى کورِى عبدولمهلیک له پاشدا سلیمانى کورِى عبدول مه لیک وه له پاشدا ئه م پێشه وایه هاته ده سته ڵات, (عومه رى کورِى عه بدول عزیزى کورِى مه روان) ئاموَزاى (سلێَمان)و برازاى (عبدول مهلیک) ده کات ,بون به جىَ نشینى (عومه ر) به نسبه ت کورِه کانى ( عه بدول مه لیک) هوه شتێکى چاوه رِوان نه کراو بوو,(عومهر) له سه رده مى (سلیمان) دا وه زیر بوه.
ئیبن سیرین ده ڵێت : رِه حمه تى خودا له (سلێمان) بێت به زیندوو کردنهوه ى نوێژه کان له کاتى خوَیدا ده ستى به خه لافه ت کردو,وه کوَتاى ژیانى هێنا به دانانى خه لیفه (عومه ر) به جىَ نشینى,
(عبد الرحمن کورى حسن الکنانى) ده ڵێت: (سلێمان کاتێک نه خوَش که وت به (رجائى کورِى حیوه )ى ووتوه ئایه ئهم خه لافه ته بده ین به کىَ دواى من؟ ئایه کورِه که م بکه م؟ (رجاْْ ) ووتى: کورِه که ت لێره نى یه, (سلیمان) وتى ئه ى کورِه که ى ترم ؟(رجاْ ) ووتى منداله,سلیمان وتى توَده ڵىَ ى چى ؟وتى (عومهرى کورى عبدول عهزیز) بکه به جێگر (سلێمان) ووتى : ئه ترسم براکه م رِازى نه بێت له پاشدا(رجاْ ) پىًى ووت: عومه ر بکه دواى ئهو بیده به (یزیدى کورِى عبدول مهلیک),(ر جاْ ) ده ڵێت له پاش گه رِانهوهم گه شتم به هه ریه ک له (هشام) ى کورِى عه بدول مه لیک وه له پاش ئه ویش گه شتم به عومهرى کورى عبدول عهزیز) ده ڵێت عومه ر پىَى ووتم ئه ى (رجاْ ) من شتێکى گهوره چوَته ناو دڵم له و پیاوه مهبه ستى له (سلێَمان)ه ( ئه ترسم ئهو کارو بارهى سپاردبىَ به من ,وه من نه توانم هه ستم پىَ ى,پێم بڵىَ ئه گه روایه تا هه ناسه یه ک ماوه له ژیانم دا بارِاکه م و خوَم له م به رپرسیارێته رِزگار بکه م ) (رجاْ ) ده ڵىَ: ووتم پا ک و بىَ گه ردى بوَ خودا, ئه میرى مسوڵمان کارێکى لاى من شاردوَتهوه ( مه به ستى له وه سیه ته که یه) من چوَن ده بێت ئاشکراى بکه م.پاش ئهوه ى (سلیمان) مرد له ساڵى (۹۹) کوچى دا له ۱۰ ى سه فه رى رِوَژى هه ینى, نووسراوه که یان کردهوه تێیدا نوسرابوو ئهم جىَ نشینه بوَ عومه رى کورِى عبدول عزیز.هه موو کورِانى (عبدول مه لیک) ده م و چاویان تێک چوو , به ڵام گوىَ یان لىَ بوو وترا بو پاشان بوَ(یزیدى کورِى عبدول مه لیک) له پاشدا هاتن بوَ لاى (عومهر ) خه لافه تى ته سلیم کرا, له پاشدا عومه ر نه یتوانى هه ڵسێتهوه هه تا دوو که س چونه ژێر باڵیان وبردیانهوه سه ر وتارگه که و دانیشت و زوَر قسه ى نه کرد,(رجاْ ) به خه ڵکه که ى ووت بوَ هه ڵناسن به یعه ت بده ن به ئه میرى برِواداران , ,به یعه تیان پێدا, ئهو یش ده ستى درێژ کردو هه ڵساو سو پاس وستایشى پهروه ردگارى کرد,ووتى: ئه ى خه ڵکى نا من داد وه ر نیم به ڵام جىَ به جىَ که رى فه رمانم,من دا هێنه ر نیم به ڵام شوێن کهوتهم ئه گه ر ئه و هه موو وڵاتانه به گوێیان کردم ئهوه من والیتانم ,ئه گه رنا ئهوا من والى نینم پاشان دا به زى و هه ڵگرى ته خته سواره کان لىَ ى نزیک بونهوه و هاتن بوَلاى عومهر ,عومه ر وتى ئهمه چى یه؟ ووتیان ئهوه جێگه سواربوونى خه لیفه یه,ووتى من پێویستم پىَ ى نى یه وڵاخه که ى خوَمم بده نىَ وه گه رِایهوه بوَماڵهوه,له پاشدا نووسراوى نووسى بوَههموو کارگوزاره کان.
(ئهوناودارانهى له سه رده مى (سلێمان)دا مردون ئهمانهن :حهسهن کورِى حسێن کورِى على کورِى ئه بى تالیب,قیس کورِى حازم,عبد الرحمانى کورِى ئه سوه دى نه خهفی.هى تر.
سهره تاى ژیانى:
ئهو یه کێکه له باشترین سه رکردهو بێشه واکانى سه ردهمى خه لافه تى (ئه مهوى)و, نمونهى سه رکردهو پێشه واى دادوهره له مێژوى ئیسلام و مروَڤایه تى دا,له لایه ن هه ندێک مێژوونوس و پیاو چاکانهوه به پێنجه مین خه لیفه ى رِاشیدین ئه ژمار ده کرێت دواى چوار هاوه ڵهکه,باوکى حه فێ بووه
(سوفیانى سه ورى) ده ڵێ:خه لیفه پێنجن ئه بو بکر و عومه رو عوسمان و عهلى و عومه رى کورِى عه بدول عه زیز)
ئه بوداود له (سنن) دا هێناویه تى ده فه رموێت(عومه ر له (حلوان) له دایک بووه,شارێکه له میسر باوکى له وىَ ئه میر بووه له ساڵى ۶۱ ى کوَچى یان ۶۳ ى کوَچى بهرامبه ر به ساڵى(۷۱۷ بو ۷۲۰ ى زاینى , له دایک بووه, دا یکى ناوى (عاێم) بووه که له کورِێکى عومه رى کورِى خه تتاب) بووه (ره زاى خوداى له سه ربێت. ده گێرنهوه ( عاصم) به ده مو چاویه وه شکاویه ک ههبوه که وڵاخ لىَ ى دابوو به منداڵى,باوکى(عاێم) واته کورِه که ى عومه رى کورِى خه تاب خوێنه که ى کچه که ى ده سرِى,پىَ ى وتوه ئه گه رتوَشکاوه که ى (بنى ئومیه بیت واته ئهمهوى بیت ئهوه خوَش به خت ده بیت,
عومه رى کورِى خه تتاب) رِه زاى خوداى لىَ بێت فه رموویه تى: له منداڵانى من پیاوێک ده بێت ده مو چاوى شکاندنێکى تێدایه ,ههموو زهوى پرده کات له دادوهرى,ترمزى له مێژوه که یدا باسى ده کات ده ڵێت گومانه کانى باوانى رِاست ده رچوو.
ئهو قور ئانى هه ر به منداڵى کوَکردوَتهوه باوکى ناردویه تى بوَ (مه دینه) تافێرى ئه ده ب و رِهوشت بێت پاش مردنى باو کى خوَى, (عه بدول مه لیک) داواى کرد بێت بوَ دیمه شق,وه کچه که ى خوَى پىَ دا که ناوى (فاتیمه ) بوو,ئهو پێش خه لافه تى چاکه خوازبوه به ڵام زیاده رِوَى له بواره کاندا ده کرد وه ک خوَراک و پوَشاک.ته نها ده توانرا له و رِوهوه عه یبى لىَ بگیرێت.
(مزات کورِى سائیب) ده ڵىَ عومه ووتى به (فاتمه) ى خێزانى:که ههموو ئهو ئالتون و زیوانه ى پێوه یه تى بیگهرِێنێتهوه بوَ خانهى داراى مسوڵمانان(بیت المال) وه گه رنا من و توَو ئهو ئاڵنتونانه له یه کماندا نامانگرێتهوه,یان من یان ئاڵتون و زیوه کان,فاتمه ووتى:نامن ته نها توَم دهوىَ,فه رمانى دا ههموویان بردهوه بوَ (بیت المال) پاش مردنى عومه ر که (یزید بوو به خه لیفه ووتى:ئهگه ر ئهتهوىَ ئه یگه رِێنمهوه بوَت له خانه ى دالارایى؟ فاتمه وتى:نا سوێند به خوانامهوێت,چونکه من له ژیانى عومهردا خوَشیم لىَ ى نه دى بادواى عومهریش لىَ ى نه بینم.
هه ندێک له وته ى زانایان و پیاوانى سه ردهمى خوَى که باس له چاکى و داد وهرى (عومهر) ده که ن:
(ئیبراهیم السکونى) ده ڵىَ: عومهر ووتى: دروَم نه کردووه له و رِوَژه ى که زانیومه دروَ رِه شیه به سه ر خاوه نهکه یهوه.
(وهب کورِى منبه) ده ڵىَ: ئه گه ر له م گه ل و سه ردهمه دا دا(مهدى ) هه بىَ (عومهرى کورِى عبدالعزیز)ه
پرسیارکرا له (محمدى کورِى عه لى کورِى حسین) له باره ى عومهرهوه,فهرمووى ئهو پیاو چاکى نهوهکانى (بنى ئومیه) یه له رِوَژى دوایى دا خوَى تهنها گه لێکه.
له (حماد)هوه ده یگێرِنهوه دهڵێت:عومه ر کاتێک بوو به خه لیفه گریاو وتى:ئه ى باوکى فڵان ئه تر سم له سه رم ؟حماد ووتى: خوَشه ویستیت بوَ پاره چوَنه؟عومه ر فهرمووى خوَشم ناوێت ,وتى ده ى مه ترسه خواى گهوره یارمه تیت ده دات.
(عبد العزیزى کورِى عومه رى کورِى عه بدالعزیز)ده ڵىَ: (ئه بو جه عفهرى منێور) پىَ ى ووتم:پارهو موڵکى باوکت چوَن بوو کاتىَ بوو به خه لیفه؟ ووتم چل هه زار دینار؟ووتى ئه ى کاتىَ کوَچى کرد؟ووتم :چوار سه د دیناروه ئه گه بمایایه تهوه له ژیان له وه ش که مترى ده کرد.
(ئه بو ئومیه خه سى) که خزمه تکارى عومهر بووه ده ڵىَ:چومه لاى خێزانى عومه ر رِوَژێک,که ههموو رِوَژێک نیسکى ده داینىَ ووتم پىَ ى:بوَههموو رِوَژێک نیسک بخوَین؟ووتى ئهوه خواردنى گهورهت ئهمیرى باوهرِدارانیشه.
( مسلمه ى کورِى عبدالله) ده ڵىَ: چومه لاى عومه ر کاتىَ که نه خوَش بوو له سهر جێگه,وه جلێکى چڵکنى له بهر دابوو,ووتم به فاتیمهى خێزانى ئهوه بوَکراسه که ى بوَ ناشوَى؟ووتى سوێند به خوا تهنها ئهو کراسهى هه یه.
(عون کورِى معومهر ) ده ڵىَ: عومه ر چوو بوَ لاى خێزانى پىَ ى ووت: ئهوه درهه مێکت لانى یه بیده یت به ترىَ خێزانى ووتى: نه خێر. ووتى :باشه توَ گهوره ى باوه رِ دارانیت ناتوانیت درههمێک بده یت به ترىَ؟ووتى ئهوه ئاسنتره له کوَت وزنجیرى به یانیانى جه هه نهم.
(عومه رى کورِى ئه سید) ده ڵىَ: سوێند به خوا عومه ر نه مرد هه تا پیاو ئه هات به سه روه تێکى زوَرهوه پارهى ده دانىَ و ئه یووت: ئه رىَ بزانن هه ژار ماوه پىَ ى بده ن عومه ر هه موو که سیبَکى دهوڵه مه ند کردبوو.
(ئه زهر)ده ڵىَ: عومه رم بینى ووتارى ده دا بوَ خه ڵک کراسێکى پینه کراوى له به ردا بوو.
(مکحول ده ڵىَ: ئه گه ر سوێند بخوَم رِاست ده که م که سم نه دیوه وه ک عومه ر دونیانهویست و له خواترس بێت.
(عه تا ) ده ڵىَ: شهوانه عومه ر قوتابى یه کانى کوَده کردهوهو باسى یادى مردن و رِوَژى دوایى ده کرد,پاشان ده گریا,ههروهک له به ردهمیا مردویه ک هه بىَ.
(حکم کورِى عومه ر ) ده ڵىَ:بوَخه لیفه ۳۰۰ پاسهوان و۳۰۰ شورته هه بووه,عومهر ووتى بهپاسهوانه کان من ئهم بژێویهم پىَ نادرێت,هه رکه س ده مێنێتهوه۱۰ دینارى ده ده ینىَ,وه هه ر که س نایهوێت بابرِواتهوه ماڵهوه.ئایه ئێوه ده بنه رِێگرى قه دهرم و پاسهوانى ئه جه لم.
(عومهرى کورِى مهاجر) ده لىَ: عومهر موَمێکى داده گیرسان هى ده وڵه ت,هه تا پێداویستیه کى مسولمان مابوو,کارى پىَده کرد,که کاریان نه مایه ده یکوژاندهوهو موَمه که ى خوَى داده گیرساند.
( حسن القصاب ) ده ڵىَ: ده مبینى که گورگ و مه رِ پێکهوه بوون له لادىَ له سه رده مى (عومه رى کورِى عه بدول عزیزدا)ووتم پاک و بىَ گه ردى بوَ خودا چوَن زیانیان پىَ ناگه یه نىَ شوانه که ووتى: کاتىَ که سه ر چاک بوو ئهوا جه سته زیانى پىَ ناگات.
(مالیکى کورِى دینار) ده لىَ: کاتىَ عومه ر بوو به جىَ نشین,شوانه کان ده یان ووت:ئهوه کىَ بووه به خه لیفه ى خه ڵک؟ که هوَکارى داد وه ریه که ى ناهێڵێت گورگ مه رِه کان بخوات.
(موسى کورِى ئه عین) ده ڵىَ :ئێمه له( کرمان) له سه رده مى خه لافه تى عومه ردا مه رِو بزنمانى ده له وهرِاند گورگ له گه ڵیان بوو له یه ک جێگادا,به ڵام له پرِ شه وێک مه رِێکى فرِاند, ووتم ئه بىَ ئهو پیاوه چاکه نه مابێت وا گورگ مهرِ ده خوات,پاشان بوَمان ده رکهوت ئهو شهوه بوو که عومه ر مردوه.
کوَتاى ژیان و وه فاتى :
عومه ر وه فاتى کرد له (دیر سیمعان) له کارگوزارى (حمس) له ۲۰ ى رِه جه بى ساڵى (۱۰۱ ى کوَچى) له تهمه نى ۳۹ ساڵى و ۶ مانگ,واته به لاوى مردوه, مه رگى به ژه هر بووه,
(میمونى کورِى سهران ده ڵێت: زاناکان له گه ڵ عومه رد وه ک قوتابى بون, له ساڵى ۹۹ ى کوَچى به یعه تى پێدراو ماوه ى ده سته لاتى (دووساڵ و پێنج مانگ) بوو وه ک ئه بو به کر.
(مجاهد) ده ڵێ: عومه ر که له جێگادابوو پىَ ى وتم خه ڵکى له باره ى منهوه چى ده ڵێن,وتم ده ڵێن سیحرى لىَ کراوه,وتى من سیحرم لىَ نه کراوه به ڵام ده زانم خواردنهوهیه کم پىَ دراوه,ئینجا خزمه ت گوزره که ى بانگ کردوو وتى ئه ى تیاچوو چى واى لىَ کردیت که زه هر بکه یته ناو خواردنهکهمهوه,وتى هه زار دیناره که که ده م ده نىَ و پاشان ئازادم ده که ن,پاشان عومه ر هه زار دیناره که ى دوَزیهوه خسته خانه ى دارایى باوه رِداران و وتى برَوَ بوَ جێگایه ک که س نه ت بینىَ.
(عبید کورِى حسان) ده ڵىَ:کاتىَ عومه ر کهوته سه ره مه رگ وتى برَوَنه ده رهوه لام (مسلمهو فاتیمه) له سه رلاى ده رگاکه دانیشتن و گوێیان لىَ بوو ده یوت: مرحبا له و ده م و چاوانه که ده م و چاوى مروَڤ و جنوَکه نین, پاشان وتى (تلک الدار الاخره) ئایه تى قصص ,پاشان بێده نگ بوو که چونه سه ریان دیتیان گیانى سپاردوه.
(خلد ربیعى ده ڵىَ):ئێمه دیومانه له (التورات)دا که ئاسمانهکان و زهوى ده گرین بوَ(عمربن عبد العزیز) چل به یانى.
له سهرده مى (عمر بن عبدالعزیز) دا ئه م ناودارانه مردون:ئه بوئومامه,سعد کورِى سهل کورِى حنیف,خارجه کورِى زه یدى کورِى سابت,سالم کورِى ئه بى جعد,ئه بو عوسمان نهدى,وشهر کورِى حوشب شامی,حنش کورِى عبدالله عیساى کورِى ته لحه ى کورِى عبدالله ى قورِه یشى.که یه کێک بوه له پیاوه زاناو گهوره کانى قورِهیش.
له پاش (عومه ر ) ده ستهڵات چوه ده ستى (یهزیدى کورِى عه بدول مه لیک,له سه ر په یمانى (سوله یمان) ى براى,(عومه ر) نووسى بوَ یه زید له کاتى سه ره مه رگدا پىَ ى وت سه لامت له سه ربىَ ..تاکوَتاى پىَى وت توَ واده بینم وه ک منى واته توَش وه ک من زوده مریت. خودا به سه بوَگهلى محمد(درودى خوداى لىَ بێت) توَ ش دونیا جىَ ده هێڵى بوَ که سىَ که سوپاست ناکات.له پاش خوَى چل رِوَژ به شێوه ى ژیانى عومه ر چوو پاشان داى به لادا,له پاشدا هشامى کورِى عهبدول مه لیک ده سته ڵاتى گرته ده ست.
سهر چاوه:
کتێبى مێژووى خه لیفه کانى ئیسلام ـ رِاشیدین ـ ئهمهوى ـ عه باسى:نوسینى ـ ئیمام جه لاله دینى سیوتى,
وه ر گێرانى بوَزمانى کوردى:نێردین عبد الرحمن قادرـ ساڵى ۲۰۱۰ (لا۱۵۰ بوَ ۱۶۳)