
عمر عبد العزیز
یادی مه‌ولود یادێكی پڕ له وانه‌و عیبره‌تی مێژووی بانگه‌وازی ئیسلامیی، بگره مێژووی مرۆڤایه‌تییه، جێی خۆیه‌تی له ئاست ئه‌و یاده و ژیانی خاوه‌نی ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیی ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارو ته‌مه‌نی پڕ خزمه‌ت و جیهادو خه‌باتی، بخرێته‌وه به‌رچاوو خۆ دوور بگرین لە بیدعەت و کار‌و گوفتارانێک کە لەگەڵ سوننەتی ئەو سەروەرەدا یەک ناگرنەوە.
٭ یادی مه‌ولود: یادی هاتنه دونیای هه‌ڵگری دوا په‌یامی خوایه ، بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد ، هه‌تا هه‌تایه.
٭ یادی مه‌ولود: یادی ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیی له كۆیلایه‌تیی چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد‌و به‌ره‌و لوتكه‌ی عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی خواپه‌رستیی بردنی.
٭ یادی ڕابهرێكه كه له دواكه‌وتووترین سه‌رده‌مدا، شۆڕشێكی دژی نهفامێتیی دواكه‌وتن بهرپاكردو نه‌وه‌یه‌كی پێشه‌نگی په‌روه‌رده كرد‌و ژیار‌و شارستانێتییه‌كی بێوێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان پێكهێنا.
٭ یادی خواپه‌رست و خواناسێكه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌رمی و كاره گرنگانه‌ی، به شه‌و ـ كه‌مێك نه‌بێت ـ نه‌ده‌نووست، له‌به‌ر نوێژی زۆر‌و شه‌ونخونیی و بیركردنه‌وه، قاچه‌كانی دەئاوسان.
٭ یادی ئه‌و هاوڕێ خه‌مخۆرو ئه‌و دراوسێ به ڕه‌حمه‌یه، كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ برسێتیی دراوسێكه‌یدا به تێریی سه‌ری نه‌ده‌نایه‌وه.
٭ یادی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، یادی ئه‌و پیاوه‌یه كه سه‌ر له نوێ نرخ و ڕێزی بۆ ئافره‌ت گێڕایه‌وه، كه ژنانی له لێواری زینده‌به‌چاڵ كردنه‌وه، گێڕایه‌وه بۆ كۆڕی حورمه‌ت و سه‌كۆی سیاسه‌ت و میحرابی عیبادهت و سه‌نگه‌ری مزگه‌وت و سه‌كۆی زانست و مه‌یدانی جیهاد و خزمه‌ت.
٭ یادی ئه‌و مافناسه بهڕهحمهیه كه ده‌ستی قڵیشاوی كرێكاری ده‌گوشی و خۆی و خوای گه‌وره‌ی به خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌سته قڵیشاوانه ده‌زانی.
٭ یادی ئه‌و باوكه میهره‌بان و به‌سۆزه‌یه كه له نوێژدا منداڵه نه‌وه‌كانی ده‌چوونه قهڵادۆچكانی و داینهدهگرتن و نوێژی به‌لاوه به‌تاڵ نه‌ده‌بووه‌وه، تا چه‌مك و واتای مافی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵمان فێربكات.
٭ یادی پێغه‌مبه‌ر یادی ئه‌و هاوسه‌ره نه‌رم و به‌ئه‌مه‌ك و بهڕهوشتهیه، كه خۆی ده‌یفه‌رموو: له دونیای ئێوه‌دا هاوسه‌ره‌كانم خۆش ده‌وێ. كه هه‌میشه پاش وه‌فاتی خه‌دیجه ـ ته‌نانه‌ت به ناوبردنی ـ سۆزی بۆی ده‌جووڵایه‌وه‌و یادی ده‌كرده‌وه‌و چاوانی پڕ دەبوون لە فرمێسك. بۆ وا نەبێ؟ خه‌دیجه ئه‌و ئافره‌ته بوو كه جبریل ده‌هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رو هاوكات له‌گه‌ڵ هێنانی (وه‌حی)، ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی محمد! به خه‌دیجه بڵێ: خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كات!
٭ یادی پێغه‌مبه‌ری خوا یادی ئه‌و سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌یه كه ئازادییه‌كانی پاراست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نموونه‌یی وه‌ك (مه‌دینه)ی له بواری هاوژیانیی و ئازادی‌دا پێكهێنا. هه‌روه‌ها یادی موجاهیدێكه كه هه‌موو ته‌مه‌نی به جیهادی بانگه‌وازو گه‌یاندنی په‌یامی خوا برده سه‌ر، كاتێكیش كه دوژمنان په‌یمانه‌كانیان شكاند‌و پیلانیان گێڕا‌و ئاشتی و ئازادیی و ئاسایشیان تێكدا‌و ڕێیان له گه‌یاندنی په‌یامی خوا گرت، هه‌ر ئه‌و بوو كه به گژ سته‌مكاراندا چووەوەو له‌و مه‌یدانه‌شدا نموونه‌ی ئازایه‌تیی و خۆڕاگریی و لێبڕانی نیشان دا.
٭ یادی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یادی كه‌سێكه كه مانا‌و ئیعتباری بۆ ژیان گێڕایه‌وه، كه وه‌ڵامی پرسیاره سه‌خت و ئاڵۆزه‌كانی دایه‌وه: له كوێوه؟ بۆ كوێ؟ تا كه‌ی؟ له‌به‌رچی؟
٭ یادی كه‌سێكه كه حیکمەتی هاتنه‌دونیای بۆ مرۆڤایه‌تیی ڕوون كرده‌وه، كه نهێنیی دروستبوونی مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌ری فێری خه‌ڵكی كرد.
٭ یادی سهروهرێكه كه چه‌ندانی وه‌ك سه‌لمانی فارسی و بیلالی حه‌به‌شی و صوهه‌یبی ڕۆمی و گاوانی كوردی، شه‌یدای په‌یامه‌كه‌ی بوون و مژده‌ی ئازادیی یه‌كجارییان بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌برده‌وه.
٭ یادی پێغه‌مبه‌ر یادی كه‌سایه‌تییه‌كه كه په‌یوه‌ندیی ئاسمانی له‌گه‌ڵ زه‌وی پته‌و كرده‌وه، كه په‌یامی به‌رزی خوای بۆ به‌نده‌كانی هێنا، په‌یامێك كه ورد‌و درشتی ژیانی دیاری كرد، وه‌ڵامی هه‌موو گرفتێكی دایه‌وه، چاره‌ی هه‌ر گرێیه‌كی خسته ڕوو، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی مرۆڤی ڕێكخست.
ئیتر بۆ یادی نه‌كرێته‌وه؟ كورد به تایبه‌تی بۆ یادی نه‌كاته‌وه؟ كوردێك كه چوارده سه‌ده‌یه له سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ده‌نۆشێت، به نیعمه‌تی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و به‌هره‌مه‌ند ئه‌بێت.. بۆ یادی نه‌كاته‌وه؟ كه به هۆی په‌یامه پڕ له عیززهتهكهی ئه‌وه‌وه ـ وه‌ك ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تری ڕووی زه‌وی ـ له كۆیلایه‌تی و پاشكۆیه‌تیی و بهندهپهرستیی، ڕزگاری كرد‌و نرخ و به‌های خۆی بۆ گێڕایه‌وه؟