شعرکوردی

‍ سۆزی مێحراب

‍ سۆزی مێحراب

شاعیر: عبدالله خالیدی – مهاباد

مێحڕابی قەڵای لەشکان نەهاتو
دەنگی ئازادیو ڕزگاری هەرتو
دەریای بێ بنی سەرچاوەی حەیات
ڕێ پێشاندەری بۆژیانو مەمات
جێگەی وتاری زاناو عولەما
هەڵ دێری وتەو وەحی ئەنبییا
تۆ ئاسۆی ڕونی بۆبڕواداران
پێشتیندی هیوای،بۆ فیداکاران
تۆهەم سەنگەری گڵ کۆی خەباتی
ڕوگەی هەرکەس بی دەی دەی نەجاتی
تۆهەم هەتاوی ڕۆناکی کەری
وشەی ڕەحمەتی سۆزو دڵبەری
نییە مینبەرێک وەک سۆزی میحراب
جێی ئاڵوگۆری فکرو بیری ناب
میحراب قیبلەگای موسوڵمانانە
جێی وەعزو ئیڕشاد،بۆ بانگ خوازانە
میحراب سەنگەری دژبە نەیاران
هەم یاری دەری چینی هەژاران
سۆزی میحرابی رسولی ئەکرم
هەم دوایین نەبی وهەم بۆخۆی خاتەم
مەرهەمی زامە بۆدڵ برینداران
خۆشترین پەیامە بۆئەوینداران
قورسترین سیلاحە بۆدڵی جەبباران
باشترین پەرتوکە بۆ کۆی خوێندکاران
دەنگو ئاوازە سوبحو ئێواران
بۆگوندو لادێو بۆخەڵکی شاران
سۆزی مێحرابی کۆڕی هەڤاڵان
هەرگەشەدارە دوای چندین ساڵان
هەشتەمین ساڵی دامەزرانیەتی
زاناو دانای زۆر دەستەو ملانیەتی
پیروز بێ لێتان گەورەوپیروجوان
هەربەردەوام بێ ڕێگای گرتوتان
من هیوادارم هەروابمێنێ
تامافی گەلو قورئان دەستێنێ

ئێوارەی 2721/9/21 کوردی

✍عەوڵای خالێدی

┈••✾•???•✾••┈
@sozimihrab
┈┉┉━━❋✺❋━━┉┉┈

نمایش بیشتر

عبدالله خالدی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا