ترجمه: سعدی مرادی
ئایا دروستە حەج لە بری بەندکراو بکرێ؟
ئایا واجبە پێشتر ئیزنی لێ وەربگریت؟
✍️ وەڵام لە لایەن مامۆستا یووسف قەرزاویەوە”
ـ بنەمای پەرەستشەکان ئەوەیە بە بەدەن و لاشە بکرێن، واتە خوددی مرۆڤ هەستێ بە کردنیان وەک قورئان ئەفەرموێ: وَأَن لَّیْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَی (۳۹)
بەس خوای پەروەردگار بە گەورەیی و ڕەحمەتی خۆی ڕوخسەتی داوە لە بڕێک عیباداتا کە کەسانیتر بۆیان جێبەجێ بکەن! ئهویش لە حاڵاتێکی تایبەتیدا وەک”
ئەوەی کەسێ بمرێ و هەلی بۆ نەڕەخسابێ بچێتە حەج بە تایبەت کە توانای ماڵی بووبێ…
یان کەمتەرخەمی کردبێ؛ ئەوە خوای مەزن ڕوخسەتی داوەتێ کە ئەولادەکانی یان خزمە نێزیکەکانی لەباتی وی بچنە حەج وەک لە حەدیسدا هاتوە.
ـ وەک حەج لە باتی مردوو وایە کەسێ حەج بکات بۆ پیرێکی بە تەمەن کە ناتوانێ سەفەر بکات بۆ بەجێ هێنانی فەرزەکەی، نە بە ترومبیل، نە بە فڕۆکە، نە بە چەرخ ناتوانێ حەجەکەی بکات.
ـ هەروەها کەسێ ناسازە بە ناسازیێکی وەها کە ئومێدی چاک بوونەوەی نییە وەک کەسێ شەپڵۆکە یا فەلەجە یا تووشی لە بیرچوونەوەی مێشک بووە.
ـ جا بزانە؛ دیل لەم پێڕە کەسانە نییە ئومێدە خوای گەورە کۆتی بەربدا و ڕزگاری ببێ، چون دەوامی ئەو حاڵە مەحاڵە، هەروەک قورئان ئەفەرموێ: ( وَتِلْکَ الأیَّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ) پێویستە بێ ئومێد نەبین لە داهاتوو، متمانەمان بە سەبر ببێ، هەرگیز بێ هیوا نەبین..
هەروەک قورئان ئەفەرموێ: (وَلاَ تَیْأَسُواْ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِنَّهُ لاَ یَیْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْکَافِرُونَ (۸۷). جا وێچوانی پیری پەککەوتە و نەخۆشی دایمی بە دیلەوە وێچوونێکی دروست نییە.
ـ کەوابوو” دروست نییە حەج کردن لە باتی دیل نە بە ئیجازە نە بەبێ ئیزن.
٭ خوای مەزن زاناترە.
👌 یوسف القرضاوی
وهرگیر: سعدی مرادی “بڵۆ”