خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئان بەشی [١٨]

پەیامی قوڕئان

سعدی مرادی

(إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيراً (145) نساء/ یانی:

بێ شک دووڕوەکان لە ناو قووڵایی دۆزەخ دان، کەسیشت وەگیرناکەوێ یارمەتیان بدات..

👌وانە”

1⃣ کوفری ڕاشکاوانە باشترە لە ئیمانی درۆیینە، هەر دووکیان هەر شەڕ و خراپن..

ـ گەر دووڕوویی خراپتر نەبوایە لە بێ باوەڕی ئاشکرا، خوای گەورە سزای دووڕووانی زیاتر دانەئەنا..

ـ ئەوەش ڕوونە و لە چەمکی ئایەتەکان ئەفامرێتەوە کە عەرەب بە دەستەواژەی دووڕوویی [نفاق] لە مەککەدا ئاشنا نەبووە، بە واتایەکی‌تر پرۆڤەیان نەکردووە.
ـ ئەوەش بۆچوونی خۆمە بە دوو هۆ”

١ـ قورەیش پاک و خالیس بوو لە عەرەبایەتی‌دا، زمان ڕەوانترینی عەرەب بوون، بەرزترین نەژاد بوون، نەژادی عەرەبی ڕەسەن ڕۆژانی ڕەش و دژواریان زۆر دیوە بەس ترسیان تۆمار نەکردووە..
ـ بەڵام لە شاری مەدینەدا دووڕوویی سەری هەڵدا لەبەر بوونی فرە نەتەوەیی و ئاینی جۆراوجۆر و ناکۆکی ڕامیاری..
ــ شاری مەدینە کۆمەڵگایەکی کراوەبوو بۆ کێش کردن و ململانێکان بە دژوارترین جۆری بۆ سەلماندن و مانەوەی خۆی.
تایفەی ئەوس و خەزرەج و یەهوود و مەسیحییەکان لە بازنەی تنگژی‌دا بوون، بە شێوازێک ماوەیەک لە کاتیان تەرخان کردبوو بۆ فێربوونی ڕامیاری. جا ڕامیاری لقێک بوو لە لقەکانی دووڕوویی..

ئەم مژارە شتێک بوو قوڕەیش فامیان نەکردبوو. لە ڕاستی‌دا قوڕەیش بە هۆی ڕامیاری و لێزانیەوە خۆی هێشتبووە و کەیفی ئەکرد، هەروەها بە دابەشکردنی پلەکانی تیرە و هۆزەکانی عەرەب بۆسەر ئەوانەی شایستەن، خزمایەتی لە نێوانیاندا هەموویانی گرێ دابوو پێکەوە، جا ئەوە ببووە هۆی تەبایی نەک نەبانی.

٢ـ ئەم هۆیەش لە یەکەم کەمتر نیە کە بریتیە لەوەی:
ئیسلام لە مەککەدا زۆر بێ هێز بوو و ستەم لێکراو، بۆیە دەسەڵاتی ڕامیاری و ماددیات بە قازانجی قوڕەیش بوو. بەڵام لە مەدینە دۆخەکە پێچەوانە بوو واتە؛ ئیسلام لەوێ دەسەڵات و هێزی بوو، ئیتر لەوێدا ئەم گرووپە کەمینە دەست وەردانیان نەبوو..
ـ لەبەر ئەم هۆیانە یەکێ لەم دوو هەڵبژاردنەی لە پێش بوو:
اـ یا بە ئاشکرا کوفر هەڵبژێرێ و دژی کۆمەڵگە ڕاوەستێ..
ب‌ـ یا ئیمان هەڵبژێرێ و لە ناخیدا هەڵگری بێ بڕوایی بێت.!
ـ یا ئەبوا دژی دەسەڵات بوەستانایە و ئەوەی بە دووڕوویی ئەیان پاراست لە دەستیان بدایە..

2⃣ مرۆ ئەوەی لە ناخی دایە قەت دەری نابڕێ مەگەر لە حاڵەتی ترسدا نەبێ، ئینا ئەسڵ ئەوەیە بیروباوەڕەکان بەپێی هەڵوێستەکان بێت..
ـــــــــــــــــــــــــــ

(وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَي أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُواْ بَلَي شَهِدْنَا أَن تَقُولُواْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (172) الاعراف/ واتە”

بیری ئەو کاتە بکەوە؛ کە پەروەردگارت لە پشتی نەوەکانی ئادەم نەوەو مناڵانیان هێناو کردینی بە شاهید لەسەر خۆیان و فەرمووی: ئایا من پەروەرێنتان نیم؟ تێکڕا وتیان: بەڵێ، شاهیدیمان دا کە تۆ پەروەرێنی مەی، ئەم گرتنە شاهیدیەش بۆ ئەوەیە لە دوارۆژا نەڵێن: ئێمە بێ ئاگا بووین لەم بەڵێنە!.

👌 وانەکانی”

ــ ئەوەی تا ئێستا خوێندوومەتەوە و بیستوومە و قەناعەتم پێی کردووە ئەوەیە کە مێژووی مرۆڤەکان پوخت ئەبێتەوە لە دە بڕگەدا؛

1⃣ نەبوون: مرۆ و سەرجەم بوونەوەر لێرەدا یەکسانن، بە جۆرێ بەس زاتی ئەڵڵا بووە و هیچی‌تر بوونی نەبووە..

2⃣ ئافرانی بابە ئادەم [ع‌س] خوای گەورە دەستووری‌دا بە گڵی مردوو کە ببێتە مرۆڤێکی ڕاست و ڕێک و ڕەوان، ئەویش بوو!.

3⃣ دروستکردنی دایە حەوا [س‌خ] خوای خولقێنەر لە پەراسووی باوکە ئادەم چێی کرد، تا لای یەک بحەسێنەوە. ئەمە ڕێگەیەکە پڕە لە حیکمەتێک کە بەردەوامی ژیانی مرۆڤ پێی گەیشتووە..

4⃣ نەوەکان: ئەو بڕگەیەی کە ئایەتەکە باسی ئەکات، بە جۆرێ کە ئەڵڵا تەعالا پشتی بابە ئادەمی مەسح کرد، هاتە دەر هەرچی وەچە و نەوە و نەتیژەیە تا کۆتایی دنیا لەسەر شکڵی مێروولەی چکۆلە! هەموویانی کردە شاهید لەسەر تاک و تەنیایی و پەروەردگاریەتی خۆی گشتیان شاهیدیان‌دا، پاشان سەرجەمی گێڕانەوە بۆ ناو پشتی بابە ئادەم تاکوو بە کات و سەردەمی گونجاو لە دایک ببن..

5⃣ ژیان لە بەهەشت‌دا:
خوای گەورە منەتی خستە سەر دوو هاوسەر لە بەهەشت‌دا کە لەوێدا بژین. بۆی ڕەوا کردن هەرچی خواردنە بێجگە لە دانەیەک نەبێ، شەیتان خولیای کردن و شیرینی کرد، هەردوکیان لێیان خوارد!
ـ ئەم یەک هەڵەیە بووە هۆی هاتنە خوارەوەیان بۆ سەر زەوی..

6⃣ جێنشینایەتی سەر زەوی: درێژەی کێشا هەر لە سەردەمی هاتنە خوارەوەی ئادەم و حەواوە تا فوو ئەکرێ بە کەڕەنای یەکەم دا..

7⃣ بەرزەخ: بریتیە لە ژیانی ئەو گیانانەی لاشەیان جێ هێشتووە، جا وان لە ناو خۆشیدا یا وان لەناو ناخۆشیدا.
ـ لە ساتی مەرگەوە دەست پێ دەکات تا دوایین مرۆڤ کۆتایی نایەت، کە فووی دووهەمی ئیسرافیلە بە کەڕەنادا و ڕاپەڕینی خەڵکی دەست پێ ئەکات بۆ لێپرسینەوە..

8⃣ بەرزەخی بە کۆمەڵ:
ئەو مەودایەی درێژ ئەبێتەوە لە بەینی دوو فووەکەی ئیسرافیل دا، بە جۆرێک خوای مەزن مردووەکان وێڵ ئەکات تا خۆی مەیلی لێیە…

9⃣ لێپرسینەوە:
کۆ ئەبێتەوە لە ڕۆژی دوایی دا بە دانانی تەرازووی کردار، دادگە دادەنرێ، خەڵکی ئەهێنرێن بۆ لێپرسینەوە لە خزمەت دادوەری زەوی و حەوا. (اللەاکبر)

🔟 ژیانی نەبراوە: یا بۆ بەهەشتە یا بۆ ئاگرە!

🤔 ئایەتەکە چ ئامۆژگاریەکی تێدایە؟

ـ وانەی یەکەم:
مەسەلەی تاک پەرەستی، مەسەلەی  گەردوونی گەورەیە، بەڵکوو تاکە دۆسیەیە! لەبەر خاتری ئەوە خوای گەورە خەڵکی دروست کردووە، پێغەمبەرانی ناردووە، پەڕاوی دابەزاندووە، تەرازووی داناوە، پووشەی داناوە [دواوین]، بازاڕی بەهەشت و دۆزەخی داناوە…

ـ ئەمە دۆسیەیێکە خوای گەورە جگە لەو هیچی‌تر وەرناگرێ! نە پشتیوان نە بەرابەر، نە دیرهەم و دینار، نە ڕۆژوو و نە نوێژ، لەبەر گرنگی ئەوە گشت خەڵکی لە پانتایی مەحشەردا کۆ کردوەتەوە! پەیمانی باشی لێ وەرگرتوون کە هەر ئەوە خولقێنەریان، ڕۆزی دەریان، مرێنەر و ژیندەریان، پاشان خڕیان دەکاتەوە بزانێ تا کوێ پەیمانەکەیان بردوەتە سەر…

ب‌ـ وانەی دووهەم:
کاتێ خوای تەعالا خەڵکی لەسەر شێوەی مێروولە کۆ کردەوە؛
ـ باسی ڕۆزی بۆ نەکردن، چونکە ئەوە کاری خۆیەتی!
ـ باسی نەوە و نەتیجەی بۆ نەکردن، چونکە ئەوە بەخششی خۆیەتی!
ـ باسی کاتی مردنی بۆ نەکردنی، چونکه ئەوە بڕیاری خۆیەتی!
ـ بەڵکوو باسی یەکتاپەرەستی بۆ کردن، چونکە ئەوە کار و ئەرکی ئەوانە!.

ج‌ـ وانەی سێیەم:

خوای گەورە گیانی [روح] مرۆڤەکانی چێ کرد و لای خۆی هێشتنیەوە، جا هەر کاتێ بیهەوێ بیکاتە مرۆڤ، دەستوور ئەدات بە فریشتەیەک ئەو گیانە بکاتە لاشەیەوە، دوایی ڕزق و ئەجەل و دارایی بۆ دیاری ئەکات..

دـ وانەی چوارەم:
خوای گەورە بۆ هەموو جەستەیەک گیانێکی داناوە، ماوەیەک لە ناویدا ئارام ئەگرێ، پاشان لە نێوان ئەرکی گرنگی دوو فریشتەوە دەر ئەچێ؛
١ـ وەختێکە مرۆڤ کۆرپەڵەیە لە ناو سکی دایکی‌دا.
٢ـ کاتی گیان کێشانیەتی بە دەست فریشتەی مەرگەوە وەختێ کاتی  تەواو بوو و تۆماری پێچراوە..

هـ ـ وانەی پێنجەم:
گیان لە بەین ناچێت وەک لاشە، پارێزراوە لە شوێنی خۆی کە پێش چوونە ناو جەستە لەوێ بووە.
ـ لە دوای مردنیش یا لە ناو خۆشی‌دایە یا لەناو شکەنجە دایە..

ـ هەرچی سەبارەت بە ململانێی گیانەکان [تنازع الارواح] یا ڕۆح لە لاشەیێکەوە بڕوات بۆ لاشەیەکی‌‌تر هەموو ئەوانە ئاڵۆزی بیروباوەڕە و لێکدانەوەیەکی نەزانانەیە. باوەڕ کردن بەوە کوفری ڕووتە! دژایەتی هەیە لەگەڵ دەقی قوڕئان‌ و فەرموودەی جوان و لەگەڵ باوەڕی موسڵمان‌دا..!

وـ وانەی شەشەم:
ناخوا باوەڕی مۆدەیە! بەڵێ، مۆدەی مرۆڤە، ئەوانەی حەز ئەکەن لە دەسەڵاتی هیچ دەسەڵاتێکدا نەمێنێ، تەنانەت ئەو دەسەڵاتە گەورەی لە نەبوونەوە هێناویەتیە بوون!
ـ هەرچی خودی مرۆیە ڕۆژێک لە ڕۆژان دیانی ناوە بە یەکتایی ئەڵڵادا و بە پەروەردگاریەتی ئەودا.. بەڵام کاتێ هاتە دنیا بەڵێنەکەی داناو پەیمانەکەی هەڵوەشاندەوە…

👌 یەکتاپەرەستی وارسکی مرۆڤە!

١ـ ئەم نەفسە لاوازە پێی پیا ئەنێت کە دەسەڵاتێکی گەورە ئەم گەردوونە ئەسووڕێنێ و سەروەری تێدا ئەکات.
ـ بەڵام ئا ئەو نەخۆشانە کە قەدەریان ئەوانی ڕازی نەکردووە، ڕێگەی لادەرییان هەڵبژاردووە تاکوو هەڵوێست بگرن لە ئاست هێز و دەسەڵاتێکدا کە هیچ شتێک ناتوانێ هانی بدات تەنانەت ئەانەی کراونە هاوەڵیش بۆی هەر ناتوانن! ( ناچێتەژێر سروشتی تاک پەرەستی خوایی)…
بەڵام ناخێکی نەخۆش و ناڕێکە..

٢ـ ئەوانەی بوتیان پەرەستووە  بۆ ئەوە بووە نیازی مرۆڤ تێرکەن تا زاتێکی بە دەسەڵات بپەرەستێ بەس ڕێگاکەی هەڵە کرد و بە هەڵەدا ڕۆیوە.!
ئەوانەی کچێکی جوانیان فڕێ ئەدایە ناو ئاوی نیلەوە وەختێ ئاوەکە هەڵئەکشا بۆ ئەوەبوو داوای سۆزیان ئەکرد لە بەهێزێک کە ئەیان زانی ئەوە هەموو ئەمانە ئەبزوێنێ، بەڵام لە باتی ئەوەی بگەڕێنەوە سەر سەبەبکار ئەچونەوە بۆلای هۆکارەکە (سبب)..

ـ وانەی حەوتەم:
لە سەرجەم ئەم مژارەی باسکرا تا ئێستا دەرئەکەوێ خوای گەورە خەڵکی بە ڕێژەیێکی دیاری کراو چاکردووە هەروەها جەستەی مرۆڤیشی بە ڕێژەیەکی سنووردار دروست کردووە..
ـ ئایا ئەکرێ بڵێین: هیچ جۆرە پەیوەندیەک لە بەینی گیان و لاشەیا نیە؟!
وڵام: بێگومان نەخەیر..
بێ گومان پەیوەندی لە نێوان گیان و جەستەدا، پەیوەندیێکی تۆکمە و بەرز هەیە. جا ئەم ئیلاقەیە بە پێی ئەو قۆناغانەی مرۆ پێیدا ئەگوزەرێ جیاوازە. لە [عالم الذر] پەیوەندێک لە بەینی ڕۆح و جەستەدا نەبووە چونکە لەو کاتەدا لاشە بوونی نەبووە.

ئنجا قسە کردن لە پەیوەندی نێوان دوو شت کە یەکیان لە دنیای نەبوون دابێ دژایەتی هەیە لەگەڵ لۆژیک دا..
ــ بەڵام پەیوەندی لە نێوان جەستە و ڕۆح دا لەم دنیایەدا هەیە و هەموومان ئەیزانین، هەستی پێ ئەکەین لە ژیانی ڕۆژانەدا..
عەزاب و خۆشی لەم دنیا لەسەر ڕۆح و لاشە شوێنەواری هەیە. وەختێ ئێمە لە کەشێکی ناسک و خواردنێکی پاک دا بین و خۆشەویستان دەوریان دابین، ئەوەی تامی لێ دەکا لاشەیە، بەڵام ڕۆحیش لە خۆشیدایە چونکە شوێنکەوتەی بەدەنە…
ــ پێچەوانەکەشی دروستە، مەسەلەن ئەگەر یەکێ بە گوریس وەبەستین فرێی بدەینە سەر گڵێکی گەرم لەو دەشتەدا، ئێمە لێرەدا لاشەکەی شکەنجە ئەدەین بەڵام ڕۆحەکەی لە لێڵی و خەفەت دا دەبێ، چونکە لە بەینی ڕۆح و لاشەدا ئیلاقە هەیە..
ـ بەڵام پەیوەندی نێوان جەستە و گیان لە عالەمی بەرزەخدا دوای مردن هەیە، بەس پێچەوانەی ئەم دنیایەیە!
عەزاب و خۆشی لەسەر ڕۆحە و لاشە شوێنکەوتەی ئەوە.
ـ ئنجا لە دوا ڕۆژا پەیوەندی نێوان لاشە و ڕۆح یەکسانە وەک یەک…
خوا زاناترە
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

(اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَـهاً وَاحِداً لاَّ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (31) توبه/ مانا”

ئەهلی کتێب؛ زانا و رەبەنەکان و عیسای کوڕی مەریەمیان لەباتی پەروەردگار هەڵبژارد! لە حاڵێکدا بەس ئەمری خوای تاقانەیان پێ درابوو، هیچ مەعبوودێ بە هەق نیە ئیللا زاتی خوا نەبێ، پاک و بەرییە لەوەی موشریکان بۆی هەڵدەبەستن…

👈 وانەکانە”

1⃣ عەدی کوڕی حاتەمی تائی مەسیحی بوو، وەک دەستەی نوێنەران هاتنە خزمەت پێغەمبەر [دخ] بەڵام خاچێک لە ملی دابوو! گوێی لێبوو ئەم ئایەتەی ئەخوێندەوە:
(اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ)
ـ عەرزی کرد: خۆ ئێمە نەمان پەرەستوون!
ـ فەرمووی:
ئەی ئەوەنیە حەڵاڵیان بۆ حەرام کردوون و حەرامیشیان بۆ حەڵاڵ کردوون و بە گوێتان کردون؟
ـ عەدی وتی: بەڵێ!
ـ فەرمووی: دەی ئەوەیە عیبادەتەکەتان! دەقی قوڕئان بازنەی شیرک زل ئەکات. ڕاڤەی پێغەمبەر پێمان ئەڵێ ئەم شێوازە کە بەڵدی هەین لە هاوبەش دانان کە لە سەرەتاوە پەیکەرێکیان لەجێی خوا دائەنا و بەس عیبادەت و نزایان لەو ئەکرد جۆرێکە لە شیرک نەک شیرکی تەواو بێت…

دەق لەسەر چەمکی شیرک زۆرە و بەرفراوانە، لێرەدا چەند وانەیەک هەیە بە کورتی ئەمانەن:

اـ وانەی یەکەم:
ئێمە پیاو بە هەقەوە ئەناسین نەک هەق بە پیاوانەوە بناسین! ڕێگەی دروست ئەوە نیه خەڵکی پێیدا ئەڕۆن، بەڵکوو ڕێگەی  ڕاست ئەوەیە هاوسەنگی شەریعەت بێ..

ب‌ـ وانەی دوو:
ئیسلام قەبووڵی شەریکایەتی هیچ کەس ناکات لە دانانی شەرعەت دا!
کاتێ پێغەمبەری کۆتا ڕەوانە ئەکات، بە پەیامێکی تەواوە ئەینێرێت کە تەواوی کار و باری دنیا ڕێک ئەخات بە خاتری بەرژەوەندی دواڕۆژ…
ـ قوڕئان یاسای ژیانە هەر ئایاتێک نیە بۆ مردوان بخوێندرێ، یا بۆ پیت بێ یا بۆ خەتمەی سەغیران بێ لە ڕەمەزاندا..
ـ ئەوە ڕێنامەی ژیانە؛ تەواوی لایەنەکانی کۆمەڵگە ئەگرێتەوە…
ـ ڕێنامەی ڕامیاریە؛ دەسەڵاتی ڕێبەر و دیاری کردنی سنووردار ئەکات تا ڕێگە لە تەکڕەوی بگرێ و ڕێگە بۆ لابردنی سانا کات..
ــ هەروەها ئیلاقەی بەینی خەڵک و دەسەڵات ڕێک دەخات..
ـ پەیوەندی ئوممەتی موسوڵمان لەگەڵ غەیری خۆی ڕێک دەخات..
هەروەها پشتوێنەی هەڵسووکەوت دیاری ئەکات، چونکە ئەزانێ موسوڵمانان بە تەنیا ناتوانن ژیان بکەن لەسەر دورگەی تەرە…
ـ ڕێنامەی کۆمەڵە؛ پەیوەندی بنەماڵە و دەرو دراوسێ و مافی ڕێگەوبان و مافی خەڵکی بەسەر یەکەوە ڕێک دەخات…

ـ ڕێنامەی ئابوورییە؛ سوود قەدەغە ئەکات و بازرگانی ڕەوا ئەکات، میرات دیاری ئەکات و بۆ ئاڵووگۆڕی ماڵ و مڵک بڕیاری هەیە…
ـ مافی ڕێبەری لە بەیتوماڵ دیاری کردووە هەروەها مافی خەڵکیش…

ـ ڕێنامەی سزاکانە؛ سەرەتا دەستوور بە چاوپۆشی ئەدات، پاشان هەڵت ئەنێ بۆ ڕەوشتی بەرز و بە نرخ، ڕێگەی خەڵکی ئەبەستێ لە کەوتنە داوی حەرامەوە، پاش ئەوە ئنجا ئەبڕێ و ڕەجم ئەکا و تەمبێ ئەکا.
ئایین تاک تەمبێ ئەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگە پاک ببێتەوە. لە زەمانی بابەئادەمەوە تاکوو ئێستا هیچ کۆمەڵگەیێک نەبووە سیستمی سزای تێدا نەبووبێت..

ج‌ـ وانەی سێ:
هەر کاتێ یاسا حەرامی دانا ئیتر ئەوە حەرامە، هەرکاتێکیش شتێکی حەڵاڵ کرد ئەوە هەتا هەتایە حەڵاڵە!
شەریعەت هاوبەشی قەبووڵ ناکات، کەسێک یاسای وەرگرتبێ ئیتر لە قیامەت دا مافی ئەوەی نیە بە دزییەوە شەرع بقۆزێتەوە بۆ خۆی!.

د ـ وانەی چوار:
واجبە نەکەویتە ناو ئەوەی ئەهلی کتێب تێی کەوت!
حەرام ئەوەیە شەرع دایناوە نەک ئەوە بێ شێخ دایناوە..
حەڵاڵ ئەوەیە  شەرع بە ڕەوای داناوە نەک ئەوەبێ شێخ دایناوە..
ڕێزی زانایان فەرزە بەڵام شوێن کەوتنیان لە گومڕاییدا چاوپۆشی لە کەس ناکرێ..
ــــــــــــــــــــــــــ

(وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ فَأْوُوا إِلَي الْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحمته ويُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقاً (16) کهف/ مانا”
کاتێ لە موشریکان و ئەوەی بێجگە لە خوا ئەیان پەرەست دووریتان گرت، پەنا بەرنە بەر ئەشکەوتەکە، ئەوە پەروەرێن ڕەحمەتی خۆی بەسەرتانا بڵاو ئەکاتەوە و دەرووی خێرتان لێ ئەکاتەوە…

👌وانەکان”

1⃣ ئەم ئایینە سەیرە؛ وەختێ دڵی پیاوان ڕەق ئەبێ بەرابەری خوای گەورە دڵی کێوەکان ڕائەچەنێ لە ئاستی! وەختێ دڵەکان ڕەق ئەبن وەک بەرد یا ڕەقتر ئەبن ئەوە بزانە خوای گەورە شاخەکان ئەکات بە دڵەکان یا نەرمتر و سۆزدارتریش لەوان…

2⃣ گەنجانی غارەکە..
ـــــ  ڕاهیبەکە لە ڕووداوی خەندەقی ئاورەکە [اصحاب الاخدود]..
ـــــ پێغەمبەر [دخ] و یارەکەی لە سەفەری کۆچدا…
هەموویان پەنایان بردە بەر ئەشکەوت! وەختێ خەڵکی ئەم ئایینەیان ناوێ شاخەکان ئامێز ئەگرنەوە و داڵدەیان ئەدەن..
ـ جا ئایینی مرۆ لە کوێ بوو ئەوێ نیشتمانیەتی! ئەگەر نیشتمان ئازیزتر بوایە لە ئایین ئەوە بە دڵنیاییەوە یارانی غار ئایین و ئیمانیان وێڵ ئەکرد و لە وڵات و زێدیان دائەنیشتن…
👈 تەنانەت ئەگەر زێد بە بەهاتر بوایە لە ئایین پێغەمبەر [س‌م] قەت مەککەی چۆڵ نەئەکرد… بەڵام ڕۆژی کۆچ لەسەر بەرزاییەکانی مەککە وەستا و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە فەرمووی:
سۆێند بە خوا تۆ خۆشویسترین وڵاتی خوای لای من، ئەگەر دانیشتوانت منیان لە تۆ نەکردایە قەت قەت جێم نەئەهێشتی!..

ـ تەنیا لەبەر ئایین کردیانە دەر، لە حاڵێکدا ڕێبەری و دەسەڵات و سامان و ئافرەت و.. تاد، خەڵات کرد هیچیانی نەویست! بۆیە بە مامەی فەرموو:
سوێند بە خوا مامە ئەگەر ڕۆژ بخەنە دەستی ڕاستم و مانگ بخەنە دەستی چەپم بۆ ئەوەی ئەم بەرنامە وێڵ بکەم، کاری وا ناکەم! تا ئەو کاتەی یان خوا سەری ئەخات یا من لە پێناویدا ئەمرم…
ـ دڵی پیاوان تەنگ ئەبێ بۆ ئەو شێرە پیاوەی کە ڕاستگۆی ئەمینە و غاری سەور بۆی فراوانە و لە باوەشی گرت…

شەرقاوی

#سەعدی مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا