شعرکوردی

سۆزێک بۆ‌ “سۆزێ”

سۆزێک بۆ‌ "سۆزێ"

‍ هەموو ڕۆژێ بە یادی سۆزی پڕخێری دامەزرانت کەوەک هەناسە پڕ سۆزەکەی سپێدەی بەر بەیان کە ڕاو دەنێ تاریکی ژیان و بە گزینگی تیشکی زێڕینی خۆرەتاو ڕووح بە هیوای بێ هیواکان دائەکاتەوە ، دڵم وەک دڵدارێکی تامەزرۆی دڵبەری بێ هەواڵ یادی دیدار ئەکاتەوە..
بۆیە هەستە کەسک و ئاڵ و خەیاڵاوی یەکەم ئاوێتە دەگەڵ هاواری بە “سۆزی” دەنگی ناو مێحڕابی مزگەوتەکان لە پریاسکەی شێعرەوە دەپێچم و
دەیکەمە دیاری و بە پەنامەکی بۆ دەلاقەی مەجازی بێ مەجازی ماڵپەڕە پڕ سۆزەکەتی دەنێرم ، دەزانی بۆ؟
هەتاوەکوو هیچ کاتێ بە دڵی نەیارانت دا نەیێ کە “بابۆڵی ” ڕێڕەوێکی بێ وەفایە بۆ ماڵپەڕە پڕ شکۆکەی سۆزی مێحڕاب..

“”تۆ کەهاتی””

تۆ کە هاتی
گوڵەباخەکان
کەوتنە خۆ
بوون بە دەستە گوڵێک
تێکڕا
دڵ خۆش یان کرد
بۆن خۆش یان کرد
هەزارانی چاوەڕوانی
دڵپڕی
وەک من و تۆ

بوون بە نوور و
ڕۆشنایی
دەیان خوشک و
سەدان برا
ڕووناکیان کرد
هەزاران
دڵی بێ چرا

بۆیە منیش
بڕیارم دا
وەک “بابۆڵی”
بە پیتۆڵی
لێی هەڵماڵم
شان و قۆڵی
دەنگ هەڵبڕم
نەترسانە
لە وڵاتەکەم
پڕ‌بەدەشت و چیا و دۆڵی:

سەد ئافەرین
بۆ سەرکردەی
دامەزرێنەر
کە ڕێکی خست
بێ هەست و خوست
ناوماڵەکەی
سۆزی مێحڕاب
زۆر مەردانە و
پسپۆرانە
بە جێی هێنا
ئەرک و ڕۆڵی

دەسا خوایە
ئەی خاوەنی پەروەرێنەر
ڕۆزی بەخش و
وزە پێدەر
‌کار گێڕان و هەڵسووڕانی
ئەوماڵبات و ئەو ماڵپەڕە
بەدوور بگرە
بپارێزە
لەهەرچی دەرد و کەسەرە

✍ بابۆڵی نەڵۆسی

┈••✾•???•✾••┈
@sozimihrab
┈┉┉━━❋✺❋━━┉┉┈

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا