بۆ قورئانو فەرموودە باسی تووتنیان نەکردوە؟ ????
و” ئەوە کە بوترێ قورئانو حەدیس باسی تووتنیان نەکردوە وەک لەلایەکەوە ڕاستە، لە ڕوانگەیێکیترەوە هەڵەیە کە دیارە هیچ نەماوەو نییە کە لە ئایەتو حەدیسەوە بۆ زانایان بۆ زانایان حوکمەکەی نەزاندرێ وەک لە دواییدا باسی لێدەکەین بەڵام کە بە تایبەتی ناوی نەهاتوە لەبەر ئەم هۆیانەن”
۱ـ گەر خودای زانا بە تایبەتی نێوی تووتنو ەموو شتێکی ڕەواو ناڕەوای بۆ هەتاهەتایە بهێنایێ دەبوایە قورئان چەند بەرابەر درێژتربێ لەوەی کە هەیە، جا بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە بێ ئامڕازو کەرەسە دەکرا ئەو هەموە وەنووسنو لەبەر کە؟
۲ـ خودای گەورە ئەوەی ڕووداو پێویستی ڕۆژ بووە لەوبارەوە بە ڕووکی دواوە تا خەڵکی لەبەدبەختی ڕزگاربێ بەڵام بەشێوەیێکی وا ئیتری نادیاریشی پێوە بزاندرێ وەک لەنێو هێنانی ئارەقەوە هەرچی ئاوە زوو بگۆرێ نارەواییەکەی دەردەکەوێ.
۳ـ تووتن دوای چەن سەدە دوا هاتنی ئیسلام لە لایەن ئەمریکاو ئینگلیسەوە کەوتۆتە وڵاتانی ئیسلامی کەوابوو پێویست نەبوە ناو هێنانی لە کاتی هاتنی قورئانو ژیانی پێغەمبەری ئازیزا (دخ).
۴ـ گەر خوای مەزنو پێغەمبەر (دخ) لەو سەردەمەیا ناویان ببردایێ سەر شێواوی زیاتر دەبوو ئەرێ دەبێ تووتن چ ڕوەکێک بێ بێجگە لەوەی لەهەر مەڵبەندێکا ناوێکی هەیە.
۵ـ جا چوونکە حوکمی هەر ڕەواو ناڕەوایەک لە یاسا گشتیەکانەوە دەردەکەوێ پێویست نەبووە بە گوتنی تایبەتی(ئەوێش پێش دۆزینەوە) لە کارهێنانی.
دووکەڵ کێشان لە ڕوانگەی خاوەن شەرعو زانایانی ئیسلامەوە????
ـ وەک لە پێشەوە وتمان قورئانو حەدیس دەریایێکی بێ بنن، چ نەماوە نەیڵێن یا نەیگەیێنن، جا لەوەوە زانایان بڕیاری خۆیان دەردەبڕن. ئالەبەر ئەوە ئێمەش دەروانینە زەوینەو چەمکی (مەفهووم) قورئانو حەدیسو فەرموودەی پێشەوایانی ئیسلامی لە ڕوانگەی وانەوە لە تووتن کێشان حاڵی دەبین”
۱ـ خودای مەزن دەفەرموێ: وَیُحِلُّ لَهُمُ الطَّیِّبَاتِ وَیُحَرِّمُ عَلَیْهِمُ الْخَبَآئِثَ” دایناوە بۆیان شتانی پاک، ناڕەوای کردوە لەسەریان شتانی پیس. دوو وشەی ( طیبات) و (خبائث) لە وشەگەلی تێکڕایین (جوامع الکلم) کە هەموو بەکەڵکو زیان هێنەرێک دەگرنەوە باوەکوو زیانهێنەرەکە مرۆڤ بێزی لێنەکا وەک پیسایی زیندەوەر، جادیارە دووکەڵی تووتن هەم بۆنی ناخۆشە هەم زیانهێنەرە، کەوایە بەر (خبائث) دەکەوێ.
۲ـ خوای مەزن دەفەرموێ: وَلاَ تُلْقُواْ بِأَیْدِیکُمْ إِلَی التَّهْلُکَهِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ یُحِبُّ الْمُحْسِنِینَ (۱۹۵)واتە: بەدەستی خۆتان، خۆتان هیلاک مەکەنو پێی لەناوچن. لە پێشەوە گوتمان: دووکەڵی تووتن هۆی نەخۆشی جۆراوجۆری لە نێوبەرە بەتایبەتی قرژاڵەو ئازارە باریکە، برینی جیکڵدانە و.. تاد، بۆ کێشەرو بۆ خەڵک.
۳ـ فەرموویەتی: وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَکُمْ إِنَّ اللّهَ کَانَ بِکُمْ رَحِیماً (۲۹) واتە: خۆتان مەکوژن، چون خوای مەزن لەگەڵ ئێوەدا بە ڕەحمە. دیارە تووتن کێشان وردەوردە مرۆ دەکوژێت و ڕوون بوەتە تەمەن کورت دەکات.
۴ـ فەرموویەتی: وَإِثْمُهُمَا أَکْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا” واتە؛ گوناحیان زیاترە لە کەڵکیان! هەرچەن ئەوە بەڵگەی ناڕەوایی ئارەقو قومارە، جا لەکارهێنانی جگارەو تووتندا جگە لە زیان چیتری نییە.
۵ـ فەرموویەتی: وَلاَ تُبَذِّرْ تَبْذِیراً (۲۶) إِنَّ الْمُبَذِّرِینَ کَانُواْ إِخْوَانَ الشَّیَاطِینِ وَکَانَ الشَّیْطَانُ لِرَبِّهِ کَفُوراً (۲۷) واتە” زێدە خەرجی مەکە، بەراستی زێدە خەرجکەران برایانی شەیتانن. تووتن کێشان خەرجەکەی زۆرە بە تایبەت کە نەداربێ.
۶ـ فەرموویەتی: لَّیْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِیعٍ (۶) لَا یُسْمِنُ وَلَا یُغْنِی مِن جُوعٍ (۷) واتە” خواردەمەنیان نییە مەگەر چەقڵی وشک نەبێ کە نە قەڵەو دەکا نە برسیایەتی لەناو دەبا واتە چ کەڵکێکی نییە. تووتن کێشان وەک خواردەمەنی ئەزانین کەڵکی نییە جگە لە زیان زیاتر.
۷ـ پێغەمەر (دخ) فەرموویەتی: لاضرر ولا ضرار ـ رواە احمدـ زیان و زیان دان نییە. ڕوونمان کردەوە کە تووتنکێشان زیانی تاکیو کۆمەڵی تیدایە بۆ ماڵو لەشو گیانو کەسایەتی.
۸ـ فەروویەتی: خودا سێ شتی بۆ ئێوە پێ ناخۆشە”
ـ گوتراوەو گوتوویەتی
ـ بە فیڕۆدانی ماڵ
ـ زۆر پرسین
جا تووتن کێشان بە فیڕۆدانی ماڵە هی خۆت و هی وڵات. (متفق علیە)
۹ـ کەسێک ژار بخواتەوە خۆی بکوژێ ژارەکەی بە دەستەوە دەبێ دەی خواتەوە لە ئاوری دۆزەخدا هەمیشە، هەتاهەتایە لەوێدایە! (مسلم) جا تووتنکێش بە دوو ژاری نیکۆتینو قەتران خۆی دەکوژێ.
۱۰ـ فەرموویەتی: کەسێک بڕوای بە خواو ڕۆژی پەسڵان هەبێ با ئازاری جیرانی نەدا. (بخاری) سیغارخۆر ئازاری هاو بەرافیانی دەدا بە تایبەتی هاوەڵو هاونوێژو فریشتەی پەنای.
۱۱ـ فەرموویەتی: لاناچێ دوو پێی بەندە تا پرسیاری لێ نەکرێ لە چوار شت:
ـ لە تەمەنی لە چیدا ناوی بردوە؟
ـ لە زانستی چی پێ کردوە؟
لە ماڵی لە کوێوە پەیای کردوەو لە چیا خەرجی کردوە؟
ـ لە لاشەی لە چیا ڕزاندوویەتی؟ (ترمذی) دیارە تووتنکێش دەزانێ خراپەو دەیکێشێ! ماڵەکەی بە فیرۆ لەناو دەبا، لەشی لە سیغارکێشانا دادەپۆڵکێنێ، ماڵەکەی بە تووتن کڕینو فرۆشتن دەست دەخا.
۱۲ـ فەرموویەتی: ئەوەی زۆرەکەی مەستکا کەمەکەشی ناڕەوایە (رواەاحمد). چەن مژی لەسەر یەکی دووکەڵ مرۆڤ گێژو بێ ئاگا دەکات.
۱۳ـ پایە بەرز عومەر (ڕـخ) فەرموویەتی: خەمر ئەوەیە ئاوەز بگۆرێو کاری لەسەرکا. تووتنکێشان پەیەکان سست دەکاو ئاوەز دەگۆرێ، مرۆ بە چەن مژان گێژو وێژ دەکا. کە واتە حوکمی شەرابی هەیە با نەشکاتە پلەی وی.
۱۴ـ زانایانی ئیسلام دەفەرموون: هەرچی زیاندەربێ خواردنی یا خواردنەوەی ناڕەوایە، زیانی تووتن لەوە دەرچووە گومانی تێدابێ.
???? خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی
بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.