ئایا ده زانن دریژترین پیاوی جیهان کورده ؟
درێژترین و کورتترین پیاوی جیھان
شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، دیداری درێژترین و كورتترین پیاوی جیهانی به‌خۆوه بینی، كه درێژترین پیاوی جیهان خه‌ڵكی ماردینه.
درێژترین پیاوی جیهان سوڵتان كۆسه‌ن، بۆ یه‌كه‌م جار توانیی چاوی به كورتترین پیاوی جیهان بكه‌وێت به ناوی چاندرا باهادور دانگیی نیپاڵی كه باڵای ته‌نها 54 سانتیمه.
درێژترین پیاوی جیهان كه ناوی سوڵتان كۆسه‌ن-ه و درێژیی باڵای 2 مه‌تر و 51 سانتیمه‌تره، به‌شداری له رێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كتێبی گینس له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه له نزیك په‌رله‌مانی مێژوویی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو، سوڵتان كۆسه‌ن بۆ یه‌كه‌م جار توانیی چاوی به كورتترین پیاوی جیهان به ناوی چاندرا باهادور دانگی كه خه‌ڵكی وڵاتی نیپاله و باڵای 54 سانتیمه، بكه‌وێت.
كۆسه‌ن و چاندرا پێكه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له‌به‌رچاوی كامێراكانی راگه‌یاندن گرت و له‌لایه‌ن به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه چوارده‌وریان گه‌مارۆ درابوو، ئه‌ویش به‌هۆی زۆریی جیاوازی له نێوان هه‌ردووكیاندا، كه مه‌ترێك و 97 سانتیمه‌تره.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سوڵتان ئاماژه‌ی به خۆشحاڵبوونی خۆی له به‌شداری كردنی رێوڕه‌سمه‌كه كرد، كه توانیویه‌تی شاره‌كه‌ی واته ماردین، به جیهان بناسێنێت.
سوڵتانی تەمەن ٣٢ ساڵ وتیشی “ماوەی پێنچ ساڵە توانیومە لە کتێبی گینس ناوم بھێڵمەوە، لێرە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەم دەکەم و شارەکەم ماردین دەناسێنم بە گەلانی جیھان”.
سه رچاوه : ئیسلام په یک