یه که م ماموستای ژن له ئیسلامدا
ئه‌و ئافره‌ته‌ی یه‌كه‌م مامۆستا بوو له ئیسلامدا
(شیفا)ی كچی (عه‌بدوڵڵای عه‌ده‌وی) خوا لێی رازی بێ، یه‌كێك بوو له‌هاوه‌ڵه ژییر وبهڕێزهكان، له‌پێش كۆچدا له‌مه‌ككه‌دا موسوڵمان بوو، یه‌كێكه له‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه په‌یمانیان به پێغه‌ممه‌ر ێ دا ، له‌گه‌ڵ مێردهكهیا (ئه‌بو خه ثمه)ی كوڕی (عامیری عه‌ده‌وی). پێكڤه كۆچیان بۆ مه‌دینه كرد..
شیفا یه‌كێك بوو له‌و ژماره زۆر كه‌مه‌ی له‌سه‌رده‌می نه‌فامی پێش ئیسلامدا خوێندن و نووسینیان ده‌زانی، ئه‌م ئافره‌ته هه‌ڵبوێراو بوو له‌ناو ئافره‌تانی سه‌رده‌میا به ژیرییه‌كی په‌سه‌ند،و زانیارییه‌كی به‌سوود.. له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا دوعا‌و نوشته‌ی باشی ده‌زانی..كاتێ موسوڵمان بوو داوای نوشته‌یان لێ‌كرد، و ئه‌ویش گوتی: تا پرس نه‌كه‌م و ئیجازه له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌رنه‌گرم ناتوانم نوشتهبكهم، ئه‌وه‌بوو رۆیشت بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم و عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! من له سه‌رده‌می نه‌فامیدا نوشته‌م ده‌كرد، ئێستاش ده‌مه‌وێ عه‌رزی جه‌نابتی بكه‌م، ئه‌ویش فه‌رمووی: باسی بكه.. ده‌ڵێ: بۆم باسم كرد.. پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: زیانی نییه و وازی لێ مه‌هێنه..و حهفسهیش فێربكه..
ئه‌مه‌ش نوشته‌كه بوو:” باسم الله، اللَّهُمَّ اكْشِفِ الْبَأْسَ رَبَّ النَّاسِ” به‌ناوی تۆ خودایه! ئه‌ی خودایه په‌روه‌ردگاری خه‌ڵكی ئه‌و ئازاره‌ی لێ لاببه. ئه‌م هاوه‌ڵه خوا لێی رازی بێ له غه‌زاكاندا له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ردا ده‌رۆیشته ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ده‌كرد و بایه‌خی پێده‌دان، هاوه‌ڵه‌كان به پیاو و ئافره‌ته‌وه ده‌ڕۆیشتن بۆ ماڵه‌وه بۆ لای تا ده‌رمانیان پێ بدات و چاره‌سه‌ریان بكات..
هه‌روه‌ها ئافره‌تانی موسوڵمانی فێری خوێندن و نووسین ده‌كرد، ماڵه‌كه‌ی یه‌كه‌م قوتابخانه‌یه‌ك بوو له مه‌دینه‌دا..(شیفا) خوا لێی رازی بێت یه‌كه‌م مامۆستایه‌ك بووه له ئیسلامدا..
ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه راسته‌وخۆ فه‌رمووده‌ی له‌خودی پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم بۆ گواستووینهوه، هه‌روه‌ها بهواسیتهیش له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه خوا لێی رازی بێت ریوایه‌تی كردووه..
سوله‌یمانی كوڕی و نه‌وه‌كانی فه‌رمووده‌یان لێوه ریوایه‌ت كردووه.. له دووشوێنا بوخاری ريوایهتی فه‌رمووده‌ی لێوه كردووه، له ئه‌ده‌ب، و كرده‌وه‌ی بهنهدهكاندا (كتاب الأدب، وكتاب أفعال العباد )، وه ئه‌بووداود و نهسسائیش ریوایه‌تیان لێوه كردووه.
خه‌لیفه عومه‌ر خوالێی رازی بێ رێز‌و حورمه‌تی ده‌گرت وپرس و مشوهرهتی پێ ده‌كرد و رای به‌هه‌ند وه‌رده‌گرت..
له‌ساڵی بیستی كۆچیداو له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ردا خاتوو شیفا كۆچی دوایی كرد خوالێی رازی بێ..
حه سه ن پینجوینی