٭ بەناوی بەرزەناوی بێ هاوتا، وێڕای سڵاوێکی پڕ بە دڵ بۆ مامۆستای مامۆستایان بەرێزو خۆشەویستمان دکتۆر یووسف قەرزاوی خوای گەورە بیپارێزێ.
ـ ئێمە کۆمەڵە گەنجێکین لە بەرێوبەرایەتی فریاکەوتن فەرمانبەرین… کاری ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتی غەربن ڕێک ئەخەین کە ئەچنە حەج و عەمرە، جا بۆ خۆیان بێ یان بۆ مردوویان یان بۆ نەخۆش و پیرو پەککەوتەیان بێ، بێجیاوازی، جا پرسیارەکەمان ئەوەیە لە خزمەتتانا بڕێک پارەی کەم وەردەگرین بۆ زەحمەت و ڕێکەوتنی ئیشەکە، ئایا دروستە یا نە؟ بەشێک لە فەقێکانی وڵاتی سه عوودیەش ئەو کارە دەکەن ئایا دروستە یانە؟
ـ وەڵامی دوکتور قه رزاوی:
من بەربڵاوی فیقهی نابینم سەبارەت بە حەج کردن لەباتی مردوو بە جۆرێ بە کرێ بگرێ کەسێک و حەجی لەبری بکات! چون بنەمای پەسەند ئەوەیە حەج خواپەرەستیێکی شەخسیو زاتیە، ئەسڵ ئەوەیە مرۆڤ پاداش وەرناگرێ لە دواڕۆژدا مەگەر لەسەر کرداری خۆی …
وەک ئەفەرموێ: وَأَن لَّیْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَی (۳۹) بەڵکوو خوای دڵۆڤان لەم لایەنەوە فراوانی کردوە کە کەسێکی خۆی لە کاتی دیاری کراودا جێگری بێ ئەوەش زێدەڕەحمو بەزەیی خودایە، ئەو مافەشی داوەتە دەست مناڵەکانی لەباتی دایەوبابیان بیکەن بەو هورمەی (اعتبار) کە مناڵ لە کەسبو ڕەنجی باوکە، ئەو مافەش دراوە بە خزمە پلە یەکەکانی کە لە سیلەی رەحمدا یەک دەگرنەوە هەر وەک لە حەدیسی شیبرمەوە باس کرا، ڕفیقەکەی وتی: لبیک اللهم لبیک عن شبرمه، پێغەمبەر (دخ) پرسی: تۆ چی ئەوی؟ وتی: برا ؛ یان خزمی نزیکی ئەوم، فەرمووی: خۆت حەجت کردوە؟ وتی: نا، فەرمووی: خۆت حەج بکە جا بۆ شیبرمەی بکە. جا ئەم فەرموودە ئیزنی داوە حەج بۆ کەسی تر بکرێت.
ـ بەڵام حەجی بێگانە بۆ بێگانە دەققێ سەبارەت بەو نەهاتووە، گەر ئاسانکاری بکەین و ودمی حەجی بێگانە بدەین لەباتی کەسانیتر پێویستە ئەو کەسە خەڵکی شارەکەی خۆی بێ بۆ وێنە گەر بەریتانی بوو با نەفەرێکی بەریتانی حەجی بۆ بکات و…هتد. تاکوو جێگرەکە دژی ئەسڵەکە نەبێ، بۆمان دەر ئەکەوێ دروست نییە فەقێی دانیشتووی سعوودیە هەستن بە حەجکردن بۆ کەسانی تری بێگانە بە پارە. ئەوە ئامانج ناپێکێ، من ئەوە پەسەند ئەکەم.
ـ هەروەها بڕی ئەوپارەی وەریدەگرن لە بەرابەر ڕەنج و هەوڵدان بۆ ڕێخستنی ئیشەکان دروستەو حەڵاڵە چون خوای گەورە بۆ ئەو کەسانەی کۆکەرەوەی زەکاتن و بەرێوبرن بەشە کرێی خۆیانی بۆ داناون و ئەتوانن هەڵیگرن لێی.
خوا زاناترە
نوسه ر : دوکتور قه رزاوی
وه رگیر : سه عدی مورادی – بانه