قوربانی و مه‌رجه‌کانی:
قوربانی و مه‌رجه‌کانی:
خوێنه‌ری به‌ڕێز! ئه‌وا جه‌ژنی قوربان نزیک بووه‌ته‌وه‌و یه‌کێ له زه‌قترین عیباده‌تی ئه‌م مانگه، حه‌جه‌و پاشان قوربانی، هه‌رچه‌ند مانگه‌که به‌ناوی قوربانه‌وه ناوبانگی زیاتر ده‌رکردووه، و جه‌ژنه‌که‌ش هه‌ر به‌ناوی قوربانیکردنهوهیه، هه‌مووساڵێک له‌قوربانا یادی ئه‌و رووداوه گرنگه‌مان بییر ده‌که‌وێته‌وه که باوکی پێغه‌ممه‌ران و خۆشه‌ویستی خوا ئیبراهیمی خه‌لیل مرۆڤایه‌تی له‌به‌د به‌ختی و مرۆڤ سه‌ر بڕین رزگار کرد تا به‌ناوی خواوه مرۆڤه‌کان چی تر سه‌ر نه بڕرێن..
وتاری ئه‌و برایه‌م چه‌ند پێ جوان بووکه ده‌ڵێت: ” کاتێک خه‌ڵک بڕوایان وابوو: رووبار و بوومه‌له‌رزه و هه‌وره‌تریشقه، هه‌تد… خوای خۆیان هه‌یه، بۆیه ده‌هاتن بۆ رازی کردنی رۆژو مانگ و رووبار و هه‌ردیارده‌یه‌کی سروشتی لاوێکی جوانیان ده‌کرده قوربانی..
خوای گه‌وره ئیبراهیمی نارد و ویستی به‌کرده‌وه ئه‌م داب ونه‌رێته له‌ناو به‌رێت، هات و فه‌رمووی منیش خوای گه‌وره‌و تاک وته‌نها فه‌رمانی پێکردووم کوڕی خۆم سه‌ر ببڕم، پاش پیشاندانی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی خه‌ونه‌که‌ی به‌خه‌ڵکه‌که‌ی گوت: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردم له‌جیاتی کوڕه‌که‌م به‌رانێک بکه‌م به‌قوربانی، چونکه قوربانیدانی به‌مرۆڤ حه‌رام و قه‌ده‌غه کرد..
له‌و رۆژه‌وه ئه‌م په‌یامه گه‌یشته هه‌موو پێغه‌ممه‌رانی دوای خۆی و هه‌تا پێغه‌مه‌ری خۆمان موحه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ..
به‌ڵێ، قوربانی‌کردنی ئیبراهیم په‌یامی مرۆڤدۆستانه بوو.. ئیبراهیم بوو پێی گوتین: ئیتر به‌سه.. پرۆسه‌ی قوربانی‌کردن به مرۆڤ رابگرن.. ئه‌و رۆژه جه‌ژنی ژیانیان بۆ ئیسماعیل گێڕا و هه‌تا ئه‌مڕۆش ئێمه که جه‌ژنی قوربان ده‌گێڕین ئاژه‌ڵ به‌قوربانی ده‌که‌ین، به‌م کاره‌مان سوپاسی خوا ده‌که‌ین که له‌رێگه‌ی ئیبراهیمه‌وه پرۆسه‌ی ترسناکی به‌قوربانیکردنی مرۆڤی راگرت
بۆیه منیش به‌پێویستم زانی هه‌ندێ له‌باره‌ی قوربانی و چۆنیه‌تی قوربانیکردنه‌وه بۆ خوێنه‌ران بنووسم، تا ئه‌وانه‌ی ویستیان ئه‌و عیباده‌ته ئه‌نجام بده‌ن به‌رچاو روون بن و به‌ئاگاییه‌وه کاره‌که‌یان بکه‌ن..
قوربانی واجبه یا سوننه‌ته؟
به‌لای جه‌ماوه‌ری پێشه‌وایانی شه‌رعزانه‌وه له‌وانه شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌کان، ویه‌کێ له به‌هێزترین فتواکانی مالیک له‌وباره‌وه و یه‌کێ له ریوایه‌ته‌کانی ئه‌بویوسف ئه‌وه‌یه: قوربانی‌کردن سوننه‌تێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر و بیلال وئه‌بو مه‌سعودی به‌دری و سوه‌یدی کوڕی عه‌قله، و سه‌عیدی کوڕی موسه‌ییه‌ب، عه‌تا و عه‌لقه‌مه،و ئه‌سوه‌د و ئیسحاق، و ئه‌بو سه‌ور، و ئیبنول مونزیره.
جه‌ماوه‌ری شه‌رعزانان له‌سه‌ر سووننهتبوونی قوربانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کیان هێناوه‌ته‌وه، وه‌ک: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم که فه‌رموویه‌تی:
@ ” إذا دخل العشر، وأراد أحدکم أن یضحّی فلا یمسّ من شعره ولا من بشره شیئاً “. واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌ئێوه ویستی قوربانی بکات کاتێ ده‌یه‌مین رۆژی سه‌ره‌تای قوربان هات با هیچ نینۆک و موویه‌ک له‌پێست و له‌شی خۆی لانه‌بات..
به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌م فه‌رمووده‌یه له‌وێدایه که ده‌فه‌رموێ: یه‌کێ له‌ئێوه که ویستی قوربانی بکات، ئه‌گه‌ر واجب بوایه هه‌ر ده‌یفه‌رموو: ” که‌س ده‌ست له‌نینۆک و مووی خۆی نه‌دات تا قوربانییه‌که‌ی ده‌کات “.
@یه‌کێکی تر له به‌ڵگه‌کانیان ئه‌وه‌یه: ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت وابووه ساڵ و دوو ساڵ قوربانییان نه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی وانه‌زانن واجبه..ئه‌م کاره‌ی ئه‌وانیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که لهپێغهممهرهوه صلى الله علیه وسلم ئه‌مه فێربوون، و هیچ هاوهڵێکیش به پێچه‌وانه‌یانه‌وه کاری نه‌کردووه..
@حه‌نه‌فییه‌کان پهلایانهوه واجبه، و ئه‌مه‌ش رای محمد و زوفه‌ر، ویه‌کێ له ریوایه‌ته کانی ئهبویوسفه، وئه‌م زانایانه‌ش هه‌مان رایان بووه: ره‌بیعه، و له‌یسی کوڕی سه‌عید، و ئه‌وزاعی و سه‌وری، و ئیمامی مالیکیش له‌یه‌کێ له ریوایهتهکانیا..
@ به‌ڵگه‌شیان به‌م ئایه‌ته هێناوه‌ته‌وه: ” فصلّ لربّک وانحر” له‌م ئایه‌ته‌دا خوا فه‌رمان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌کات، قوربانی بکات، فه‌رمانیش بۆ واجبه، که‌له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر واجب بووبێ، له‌سه‌ر ئوممهتهکهیشی واجبه..
@ به‌ڵگه‌یه‌کی تریان بۆ واجب بوون ئه‌وه‌یه که پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ” ئه‌وه‌ی توانا و دهسهلاَتی هه‌بوو قوربانی نه‌کرد با نزیکی نوێژگاکهمان نه‌که‌وێته‌وه. (۱).
ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڕه‌شه وایه بۆ ئه‌وانه‌ی قوربانی ناکه‌ن.. هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ نه‌کردنی واجبه نه‌ک سوننه‌ت..
@هه‌روه‌ها به‌ڵگه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ش دێننه‌وه که فه‌رموویه‌تی: ” ئه‌وه‌ی پێش نوێژ ئاژه‌ڵێکی سه‌ر بڕی با لهجیاتیا مه‌ڕێک سه‌ر ببڕێت، ئه‌وه‌ش سه‌ری نه‌بڕیوه با ناوێ خوای لێ بێنێ و سه‌ری ببڕێت “.(۲)
به‌ڵگه‌یان له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه: فه‌رمان کراوه به‌سه‌ر بڕینی قوربانی، و ئه‌گه‌ر له پێش نوێژا سه‌ریان بڕیبێ دووباره‌ی بکه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر واجب بوونی.
حه‌نه‌فییه‌کان پێیان وایه که واجبی عه‌ینه، و هه‌رکه‌سێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیا بێته دی له‌سه‌ری واجب ده‌بێت.. ئیتر ئه‌گه‌ر خێزانێک لهماڵێکابن و هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌لاتدار بن، هه‌ریه‌که ده‌بێ قوربانی خۆی بکات.
قوربانی سه‌رۆک خێزانه‌که واجبه‌که له‌کۆڵ ئه‌وانی تر ناخات..
قوربانی له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا:
بهلاَم ئه‌وانه‌ی که به‌لایانه‌وه سوننه‌ته، ده‌ڵێن: قوربانی کردن له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم واجب بووه، به‌م ئایه‌ته ” فصلّ لربّک وانحر” واته: نوێژی جه‌ژن بۆ خوای خۆت بکه، و قوربانیش بکه. بهلاَم بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی سوننه‌ت بووه، بهلاَم ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ هه‌موو ساڵێک قوربانی بکات باشتره.(۳).
به‌لای شافیعی و حهنبهلییهکانهوه قوربانی‌کردن سوونه‌تی کیفائییه، واته: ئه‌گه‌ر ته‌نیا که‌سێک له‌ماڵه‌که‌دا ئه‌نجامی دا قوربانییه‌که‌ی ئه‌و به‌سه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که.
@ به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه که: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمانیکرد به‌رانێکی شاخداری مه‌یله‌و ره‌شیان بۆ هێنا تا بیکاته قوربانی و فه‌رمووی:ئه‌ی عائیشه! ئاده‌ی چه‌قۆکه بێنه، پاشان فه‌رمووی: به‌به‌ردێ تیژی بکه، منیش وام کرد، و چه‌قۆکه‌ی وه‌رگرت، وبهرانهکهی پاڵ خست، و سه‌ری بڕی و فه‌رمووی: به‌ناوی خوا، ئه‌ی خودا! له‌محمد و ئالی محمد و ئۆمه‌تی محمدی وه‌ربگره (۴)
@ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری ده‌یگێڕێته‌وه وده‌فه‌رموێ:” ئێمه مه‌ڕێکمان سه‌رده‌بڕی بۆ قوربانی، سه‌رۆک خێزانه‌که له‌بیاتی خۆی و هه‌موو تاکێکی خێزانه‌که‌ی سه‌ری ده‌بڕ(۵)
چۆنیه‌تی قوربانی:
* نابێ له‌و گۆشته سه‌ربڕاوه بدرێت به‌حه‌قی سه‌ر بڕینه‌که‌یدا، نابێ پێسته‌که‌ی و هیچ به‌شێکی ئه‌و حه‌یوانه بفرۆشرێ.
* باشترین ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی وشتره، پاشان مانگا، پاشان مه‌ڕ.
* بهلاَم ئه‌گه‌ر حه‌وت که‌س ویستیان به‌شه‌ریکی وشترێک یانوێنکێک سه‌ر ببڕن باشتر وایه حه‌وت مهر سه‌ر ببرن.. و نه‌هی کراوه له‌وه‌ی حه‌یوانی قوربانی عه‌یبدار بێت.(۶).
* هه‌روه‌ها نه‌هی له‌وه کراوه شتێ لهحهیوانه سه‌ربڕاوه‌که بدرێت به‌حه‌قی سهربڕینهکهیا.. هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قوربانی بکات نه‌هی کراوه نینۆکی بکات ومووی بتاشیت تا قوربانییه‌که‌ی ده‌کات(۷)..
*وشتر ده‌بێ پێنچ ساڵی ته‌واو کردبێ، بزن و مانگا ده‌بێ دووساڵیان ته‌واو کردبێ، شه‌ک ئه‌گه‌ر ساڵێکی ته‌واو کردبێ و پێی نابێته دووساڵه‌وه دروسته(۸)
ئه‌وانه‌ی بۆ قوربانی ناشێن:
* ئاژه‌ڵێ زۆر له‌ڕ و کوێر و ددان شکاو، و شاخ شکاو دروست نییه بۆ قووربانی.
* جگه له مه‌ڕ و بزن، و وشتر و گا، هیچ جۆره گیاندار و په‌له‌وه‌رێکی تر دروست نییه بۆ قوربانی…
کاتی قوربانی‌کردن:
کاتی قوربانی‌کردن له دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌ست پێده‌کات تا عه‌سری سێهه‌م رۆژی دوای جه‌ژن که پێیان ده‌گوترێ: ئهییامول ته‌شریق..
په‌راوێزه‌کان:
(#)سه‌یری ئه‌ندازیار عبد الرحمن ێدیق بکه له کتێبی {به‌کوردی ل: ۸۸}.
(۱) “مَنْ کَانَ لَهُ سَعَهٌ وَلَمْ یُضَحِّ, فَلا یَقْرَبَنَّ مُصَلانَا ” رواه أحمد وابن ماجه وصححه الحاکم من حدیث أبی هریره رضی الله عنه ، قال بن حجر فی فتح الباری: ورجاله ثقات.
(۲)به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی که بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان کردووه عن البراء بن عازب قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: “مَنْ ذَبَحَ قَبْلَ الصَّلاَهِ فَإِنَّمَا یَذْبَحُ لِنَفْسِهِ، وَمَنْ ذَبَحَ بَعْدَ الصَّلاَهِ فَقَدْ تَمَّ نُسُکُهُ وَأَصَابَ سُنَّهَ الْمُسْلِمِینَ ” أخرجه البخاری فی کتاب الأضاحی /باب قول النبی لأبی برده: ۵/۲۱۱۲ .
(۳) بدلیل قوله تعالى: ” لِیَذْکُرُوا اسْمَ الله عَلَى مَا رَزَقَهُم مِنْ بَهِیمَهِ الأَنْعَامِ ” الحج:۳۴٫ واته:باناوی خوا بێنن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌وه‌ی خوا رزقی داون له‌وچوار جۆره ئاژهڵهلاَنه، ئهوچوارجۆره ئاژه‌ڵه‌ش بریتین له: وشتر و مانگا و مه‌ڕ و بزن.
(۴) عَنْ عَائِشَهَ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهَا : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ – صلى الله علیه وسلم- أَمَرَ بِکَبْشٍ أَقْرَنَ یَطَأُ فِى سَوَادٍ وَیَنْظُرُ فِى سَوَادٍ وَیَبْرُکُ فِى سَوَادٍ فَأُتِىَ بِهِ لِیُضَحِّىَ بِهِ فَقَالَ :« یَا عَائِشَهُ هَلُمِّى الْمُدْیَهَ ». ثُمَّ قَالَ :« اشْحَذِیهَا بِحَجَرٍ ». فَفَعَلَتْ فَأَخَذَهَا وَأَخَذَ الْکَبْشَ فَأَضْجَعَهُ وَذَبَحَهُ وَقَالَ :« بِسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ وَمِنْ أُمَّهِ مُحَمَّدٍ ». ثُمَّ ضَحَّى بِهِ.. أخرجه مسلم فی کتاب الضحایا/باب استحباب الضحیه وذبحها مباشره. ۶/۷۸.
(۵) ” عَنْ عَطَاءِ بْنِ یَسَارٍ أَنَّ أَبَا أَیُّوبَ الأَنْصَارِىَّ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : کُنَّا نُضَحِّى بِالشَّاهِ الْوَاحِدَهِ فَیَذْبَحُهَا الرَّجُلُ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَیْتِهِ،…” أخرجه البیهقی فی السنن الکبرى، کتاب الضحایا/باب الرجل یضحی : ۹/۲۶۸.
(۶) به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی که ترمزی ریوایه‌تی کردووه: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: ” أربعه لا تجزىء فی الأضاحی: العوراء البین عورها، والمریضه البین مرضها، والعرجاء البین ضلعها، والعجفاء التی لا تنقی ” أخرجه البیهقی فی سننه الکبرى، کتاب الحج/باب ما لا یجزئ من العیوب: ۵/۲۴۲٫٫و حدیث أبی داود: عَنْ عَلِىٍّ ” أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله علیه وسلم- نَهَى أَنْ یُضَحَّى بِعَضْبَاءِ الأُذُنِ وَالْقَرْنِ “.أخرجه أبوداود فی کتاب الضحایا/ باب مایکره من الضحایا. ۳/۵۵٫وکذلک رواه الترمذی والنسائی.
(۷) لما رواه مسلم عَنْ أُمِّ سَلَمَهَ أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله علیه وسلم- قَالَ :« إِذَا دَخَلَتِ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُکُمْ أَنْ یُضَحِّىَ فَلاَ یَمَسَّ مِنْ شَعَرِهِ وَبَشَرِهِ شَیْئًا». کتاب الأضاحی/ باب نَهْىِ مَنْ دَخَلَ عَلَیْهِ عَشْرُ ذِى الْحِجَّهِ: ۶/۸۳٫ کاتێ ده‌یه‌مین رۆژی سه‌ره‌تای قوربان هات یه‌کێ له‌ئێوه ویستی قوربانی بکات با هیچ له‌پێست و مووی خۆی نه‌گرێ.
(۸)سه‌یری {المجموع شرح المهذب} بکه: ۸/۳۹۴٫ لأبی زکریا محیی ا‌لدین یحیى بن شرف النووی (المتوفى : ۶۷۶هـ).
حسن پینجوینی