خبرهای سوزی میحرابشخصیت ها

ژیانامەی مامۆستا مەلا عەبدوللای حیدری

تیشکێکی کورت لەسەر ژیاننامەی مامۆستا مەلا عبداللە کوڕی مەلا عەبدووڕڕەحیمی حافزی حەیدەری .

مەلا عبدللە لە ساڵی ۱۹۲۶ لە گوندێک بەناوی کەشەنە لە بنەماڵەیەکی پاک و ئاین پەروەرچاوی بە دنیا هەلێناوە .

هەر لەتەمەنی ۱۰-۱۲ساڵی خراوەتە بەر خوێندن و لە حوجرە لەخزمەتی مەلا عبداللە ی پیاوێن قورئانی خەتم کردوەو درێژەی بە خوێندن داوە لە کتێبە دینیەکانی تر…

بۆماوەی ۱۴ساڵ سەرکەوتوانە قۆناغەکانی شەرعی و خەتابەو زانستە ئاینیەکانی لە خزمەتی هەریەک لەو مامۆستا بەرێزانە خوێندوە کە باشترین و زاناترین زانا ئاینیەکانی سەردەمی خۆیان بوون .

هەریەک لە مامۆستایان :
۱-مامۆستا مەلا احمد نەمەشیری حەیدەری بانە.
۲-مامۆستا مەلا حوسامەددینی بۆکان.
۳-مامۆستا مەلا شێخ حوسەینی شێخلەر.
۴-مامۆستای گوندی قاجر.
۵-مامۆستامەلاباقری باڵەک لە مەریوان.
۶-مامۆستا مەلا مەحمودی موفتی لە سنە.

مامۆستا عبداللەحەیدەری دوئیجازەی لە خزمەت هەریەک لە مامۆستایانی خوارەوە وەرگرتوە:
۱-مامۆستا مەلا باقری باڵەک.
۲-مامۆستا مەلا مەحمودی موفتی سنە.

مامۆستا خێزانی پێک هێناوەو بەرهەمی ئەو خێزانداریەی تەنها دوو کچە.

مەلا عبداللە بۆ ماوەی ۵۴ ساڵ لە گوندێکی بانەی کوردستانی رۆژ هەلات بەناوی نجنێی ژووروو وتار خوێن و پیش نوێژی گوندی ناو براو بووە .

مامۆستا دەستێکی باڵای لە بواری زانستی تەڵاق و هاوسەرگیری و زانستە جیاجیاکانی تر هەبووە .

بە درێژایی ئەو ماوەیە مەدرەسەو تەدریسی هەبوەو چەندین مەلای بەناوبانگ لە خزمەتی بەرێزیان ئیجازەیان وەرگرتوە ؛وەک هەریەک لە مامۆستایان :

۱-مامۆستا مەلا مستەفا بۆستی کە ئێستا لە قەتەر نیشتە جێیە.
۲-مامۆستا مەلا عبدالرحمانی خودایی کە ئێستا وتار خوێن و ئیمام جومعەی سنەیە.
۳-مامۆستای مەرحوم مامۆستا میرە سەدی پیرەسام.
۴-مامۆستا مەلا ئیبڕاهیمی بەهرامی.
۵-مامۆستا مەلا عثمان سەددیقی ـ کە ئەو زانیاریانەم لە بەرێزیان وەرگرتوە ـ دووساڵ لە خزمەت مامۆستا مەلا عبدللەی حەیدەری خوێندویەتی.

مامۆستا لەو ۱۰ساڵەی دوایەی تەمەنیدا کە وتار خوێن و ئیمام جمعەی بانە بوو هاوکات ئوستادی مەدرەسەی دینی گوندی قای بەردیش بوو.

بەداخو غەمێکی قوڵەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۹/۱۱/۲۰۱۹ / هەشتومی ئازەری نەوەدوهەشت کاتژمێر ۵.۱۰دەقیقە دڵە گەورەکەی بۆ هەتاهەتایە لە لێدان کەوت و لە نەخۆشخانەی ڕازی بانەوەفاتی کردو چاوی لێک نا ..

هاوخەمی قولی خۆمان بۆ لەدەست دانی ئەو کەڵە زانایە دەردەبڕین و داواکارین لە خودای مەزن بە فیردەوسی شاد بکات.
سەبرو ئارامیش بە خانەوادەو کەس وکارو دۆست و ئاشناو تەواوی خۆشەویستانی بدات .

انا لله وانا الیه راجعون.  

     مشیر حەیدەری

                                     (مشیر  حەیدەری)
از طريق
مشیر حیدری
منبع
sozimihrab
برچسب ها

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن