تۆی بینەر و بیسەر و خوا و پادشا
ئیلاهی مرۆڤ سەری لێ شێواوە و بە عەقڵ و ڕوانین و بیرۆکەی خۆی دەیهەوێ سەرۆکایەتی بکا
هەر کەس لە شوێنێک خۆی کردۆتە خاوەن خوێی ئەم جیهانە یەک بە ناوی دین و ئەوی تریان بەناوی نشتمان وا خەڵکانی بێ تاوانیان کردونەتە چیلکەداری ئاگر و ڕەحم و بەزەیی و مرۆڤایەتی و یاسا هیچ مانایەک نادا
تەیا بەرژەوەندیە لە سەر کورسی دانیشتوە و حکومەت دەکا
بەیداخەکانیان بەری چاویانی گرتووە
خوایە گیان تەنیا خۆت دەتوانی عادڵ بی هەرکەس بیهەوێ خۆ وەبەر وەها قەزاۆەتێک بدا ئەوە خەسارەتمەندە و لە تاوانبارانە
یا ئیلاهی ئەگەر بێ دینی و دڵڕەقی و دڵڕەشی لە جێگەی تەقوا لە دەروونی بەندەکانت دا جێگیر بوو تەنیا سەمەرەی ئەوەیە کە ئاژاوە و شەڕ و بێ عەداڵەتی و بێ ڕەحمی لاپەڕەی مێژو بە کارەساتی دڵتەزێن پڕ کەنەوە.
دونیایەک پڕ لە شەڕ لە خەم لە خوێن
گشت بەرهەمی لادان لە یاسای پڕ شکۆ و شانازی تۆنە یا ئیلاهی
ئێمە خۆمان دەبێ تاوانی کردەوەکانمان هەم لەم جیهانە و لەو جیهانی دیکەش وەرگرین.
ئەوە وەعەدی خۆتە یاڕەب خۆت حەقی مەزڵووم لە زاڵم وەردەگری
کە وایە خوایە گیان دەپاڕێینەوە ئێمە لە زاڵمەکان نەبین
ئامیین
شــەیدا مەحمودی شنۆ