اصول

چه ند زانیارییه ک له باره ی «شه وی قه در»

عبد الرحمن صدیق
لەقورئاندا سورەتی قەدر ھەردوو باسی قورئان و ڕۆژوو پێکەوە گرێ دەدات ، چونکە لە ئایەتی (إنا أنزلناه فی لیله القدر ) پیتی (ە) ڕاناوی لکاوە ، ئاماژەیە بۆ قورئان .

 (لیله القدر)یش شەوێکە لەشەوەکانی مانگی ڕەمەزان ، بۆیە دەبینیت:
یەکەم : ئەم سورەتە لە(٣٠) وشە پێکھاتووە ، وەک ئاماژەیەک بۆ (٣٠) جوزئی قورئان و (٣٠)ی رۆژی مانگی رەمەزان.
دووەم : ئەم سورەتە لەڕیزبەندیدا سورەتی ژمارە (٩٧)ە ، کەوتۆتە دوای یەکەم سورەتی قورئان (أقرأ باسم ربک الذی خلق) (٩۶) و پێش سورەتی (البّینە)(٩٨)، واتە لەنێوان دوو سورەتدایە کەھەردووکیان باس لەقورئان دەکەن.
سێیەم : کۆی پیتەکانی ئەم سورەتە (١١۴) پیتە ، ئەمەش یەکسانە بەژمارەی سورەتەکانی قورئان.
چوارەم : ئەم سورەتە (۵) ئایەتە ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ (۵) پایەو روکنەکانی ئیسلام و ، بۆ (۵) فەرزەی نوێژ.
پێنجەم : راستە ڕای بەھێز ئەوەیە کە شەوی قەدر لەیەکێک لە (١٠) شەوەکانی دوایی رەمەزاندایە ، بەڵام زۆر ئاماژەش ھەن کە ئەو شەوە شەوی (٢٧)بێت ، لەوانە :
یەک : بەئاماژەی ئەوەی کە لەم سورەتەدا (٣) جار دەستەواژەی (لیلە القدر) ھاتووەو ، (لیلە القدر)یش لە(٩) پیت پێکھاتووە ، (٣)جاران (٩)ش دەکاتە (٢٧)
دوو : ئەم سورەتە (٣٠) وشەیە بەژمارەی مانگەکە ، وشەی (ھی) کەڕاناوی جودایەو ئاماژەیە بۆ وشەی (لیلە)، ریزبەندیی وشەی(ھی)ە (٢٧)مین وشەیە لەم سورەتەدا..
بەڵام لەرووی فیقھەوە و سەبارەت بەدیاریکردنی شەوی قەدر (شێخ موحەممەد شەنقیتی) دەڵێت :
زانایان زیاتر لە (۴٠) ڕاو قسەیان ھەیە لەبارەی دیارکردنی شەوی قەدر ، بەڵام رای بەناوبانگ و جەماوەری زانایان ئەوەیە کە لەشەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتاییدایە ، ئەمەش رای مالیکیەکان و شافیعییەکان و حەنبەلییەکان و ئەوزاعی و ئەبوسەورە.
بەڵام ڕای دیار و بەناوبانگ لای مالیکییەکان ئەوەیە کەشەوی (٢٧)ه.
لای حەنبەلییەکانیش ھەروایە ، بۆیە ئیمامی (ئەلبەھوتی) دەڵێت : زیاترین ئومێد وایە کەشەوی (٢٧) بێت.
ئیمامی (ئەلتەحاوی) دەڵێت : زۆرێک لەزانایان وای بۆ دەچن کەشەوی (٢٧)ە ، ئەمەش قسەی (ئیبنو عەبباس) و (کۆمەڵێک سەحابە)یەو، ئیمامی (العینی)یش لەشەرحی سەحیحی بوخاریدا ئاماژەیەکی ئاوای ھەیە.
(ئەلشەربینی ئەلخەتیب)یش دەڵێت : (ئیبن عەبباس) و(ئوبەی کوڕی کەعب ) خوا لێیان رازیی بێت گوتوویانە: کەشەوی (٢٧)ە . ئەمەش مەزھەبی زۆرینەی ئەھلی عیلمە.
ئیمامی (شافیعی)یش لەمەزھەبی قەدیمیدا ئاماژەی بۆ شەوی (٢١) و(٢٣) کردووەو ، دەڵێت پاشان (٢٧)
تێبینی :
لەکۆتاییدا گرنگە ئەوە بڵێین کە واباشە بایەخ بەھەر (١٠) شەوەکە بدرێت ، لەگەڵ بایەخێکی زیاتر بەشەوی (٢٧).

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا