اندیشهمناسبت ها

خەمێک بۆ باوەر و پەروەردەی ئیمانی دوای ڕەمەزان

پەروەردەی ئیمانی

خەمێک بۆ باوەڕ و پەروەردەی ئیمانی دوای ڕەمەزان!

گرنگیی پەروەردەکردنی مرۆڤ لە دوای ڕەمەزان و بوارەگرنگەکانی تر کە دەبێ گۆرانی تێدا بکەین…

گەر مرۆڤ سروشتی وابێت بە چەند قۆناغێکی جیا تێپەرێ لە ڕووی گەشەکردنی جەستەیی و دەروونی، ئەوە ئەم گەشە کردنە پێویستی بە پەروەردە و پێگەیاندنی بەردەوام هەیە تا بتوانێت هەم ژیانی دونیای ئاوەدان و گەشەپێبدات هەمیش بە ئەرکی بەندایەتی خۆی هەڵسێت، بۆیە پەروەردە و پێگەیاندن کە بریتیە: لە چاکسازی و گۆرانکاری بەردەوام لە بیر و هزری کەسەکەو دەرکەوتنی گەشەکردنی ئەم پەروەردەیە لە ئاکارو ڕەفتاری و پێشکەوتن و داهێنانی بەردەوام و سەرنجراکێش لەژیاندا، ئەوا ئەم پەروەردەیە پێویستی بە { هاوسەنگی} هەیە، وەک خوای گەورە دەفەرموێ: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ کَثِیرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا یَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْیُنٌ لَا یُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَا یَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَٰئِکَ کَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَٰئِکَ هُمُ الْغَافِلُونَ / سورەی ئەعراف ئایەی ۱۷۹} . ئەم ئایەتە ئاماژەیە بەوەی کە مرۆڤ پێویستی بە هاوسەنگی بەردەوام هەیە لە ڕووی پەروەردەو پێگەیاندن بە شێوازێک وەک چۆن گرنگی بە لاشەو جەستەی خۆی دەدات ئاوەهاش پێویستە عەقڵی گەشە پێ بدات و بەزانست و خواناسی و مەعریفە تێری بکات دڵیشی بە پەروەردەی ئیمانی و ڕۆحی بگەیەنێتە بەرزی و شکۆیی و ئاوەدانی بە جۆرێک خۆشەویستی و پەیوەست بوون بە خواوە ببێتە هەوێنی دڵ و دەروونەکەی گیان و نەفسیش، کە ئامادەی چاکبوون و خراپبونی تێدایە بەرەو جوانی و چاکی و پاکی پەلکێشی کات و جەستەش بە هەوڵ وتێکۆشان و قوربانیدان ڕابێنێ بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکات.
بێگومان زۆر جار کە رووداوێکی ناخۆش دەبیستی، یان ستەمێک دەبینی یان نادادپەروەریەک بەرامبەرت دەکرێ حەز دەکەی دەسەڵاتت هەبووایە بۆ ئەوەی ئەو ستەمە نەهێڵی و ماف و دادپەروەری بگێڕیتەوە بۆ خاوەن ماف، هەندێک جار دەتەوێ ببیتە سوپەرمان و بتوانی بەسەر دارو دیوار و باڵەخانەکان دا بفڕی تا هاوکاری خەڵک بکەی و دەستیان بگری بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان… یان… یان… لای زۆربەمان ئەمانە تەنها بەخۆزگەو و { تمنی } دەمێنێتەوە و بەو خیاڵانەوە سەردەنێنەوە، بەڵام پڕسیاری گرنگ ئەوەیە: ئایا بەڕاستی من دەتوانم ببمە ئەو کەسەی کە دەمەوێ یان خەیاڵی دەکەم؟ یان تەنها ئەو قسانە لە نێو کتێب و ڕووپەری رۆژنامەکان دا بەرچاو دەکەون و دورن لە واقیعەوە!؟ چین ئەو بوارانەی کە دەبێ گۆڕانکاریان تێدا بکەم؟
وڵامی ئەو پرسیارانە بۆ تۆ جێ دێڵم…

بێگومان هیچ فەلسەفەو بیرو باوەرێک نییە کە بایەخی بە پەروەردەی دەرون و رەفتارو رەوشت بە دێدی خۆی نەدابێ، رەوشت لە ناو هەموو کۆڕو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا ئاستی کاریگەریی ئەو قەناعەتە نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگانەدا رواوە، کە بۆتە سەرچاوەی قیەم…
پێغەمبەری خوا { درودی خوای لەسەربێ } دەفەرموێ: انما بعثت لاتم مکارم الاخلاق ـــــ واتە: بۆ ئەوە کراوم بە پێغەمبەر تا رەوشتە بەرزەکان تەواو کەم… مرۆڤ بۆنەوەرێکی خاوەن حەزو ئارەزوو توانایەکی بێ ئەندازە پێویستی بەردەوامی بە پەروەردەو پێگەیاندن و گەشەپێدانە بە تایبەت لایەنی ئیمانی و ڕۆحی و بڕوابوون کە بە هۆیەوە مرۆڤ ناسنامەو بوونی خۆی لەم ژیانە جەنجاڵەدا دەدۆزێتەوە و ڕێگای بەختەوەری و سەرفرازی بۆ فەراهەم دێ و هەنگاوەکانی داهاتووی دەزانی…

لە ڕاستیدا مانگی پڕ لە کۆشش و خەبات و زاڵ بوون بەسەر نەفس و هەواو ئارەزوو، مانگی پاڵاوتن و پاکژی ناخ و شەونخوونی و قورئان خوێندن و زیکر و پارانەوە و موناجات، مانگی فرمێسک رشتن و تۆبەکردن و گەرانەوە بۆلای خوای گەورە و میهرەبان و خۆپۆشتەکردن، مانگی وازهینان لە گوناهو تاوان و بڕیاردا بۆ بەردەوامیی لە عیبادەت و دوور بوون لەهەموو ئەو تاوانە قێزەونانەی کە سیما و ناخی مرۆڤ ناشیرین دەکەن… ماڵئاوایی لێکرین و بە جێی هێشتین.
ئەمانە هەمووی سەرکەوتن بوون و دەستمان کەوتن، بەدەستهێنانی پلەوپایەی بەرز و رێز لای پەروەردگار،بەرزبوونەوەیە بۆپلەی {ربانی و متقی}.
بەدەستهێنانی پلەوپایەی بەرز بەعیبادەت و گۆیرایەڵی فەرمان و بریارەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی دەست دەکەوێت، ئاخۆ پێغەمبەرەکەی دەستکەوتنی ئەم پلەوپایە مەزنە کە بە دەستمان هێناوە چی بکەین…؟؟

گومان لەوە دانیە کە گەورەترین ئامانجی موسڵمان بریتی یە لە دەستخستنی ڕەزامەندی پەروەردگار ، هەر بۆیە پێویستە هەموو ئامانجەکانی ترماا بۆ لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە مەزنە دابێ.

بنچینەکانی پەروەردەی ئیمانی

یەکەم: قورئانی پیرۆز ـ پشت نەکردن لە قورئانی پیرۆز ، بەردەوام هەوڵبدە قورئانەکەت بەدەستەوە بێ، وەک چۆن لە مانگی ڕەمەزاندا توانیت بیخوێنیتەوە و خەتمی بکەی، بەو شێوەیەش لە دوای ڕەمەزانی پیرۆز هەوڵی خۆت بدە و بیخوێنەوە و وانەکەی کە وشەیەک یا لاپەرەیک له قورئانە

پیرۆزە فەرامۆش کەێ. گەر بمانەوێ لە ناخماندا هەست بە بەرزی پەروەردەی ئیمان بکەین پێویست دەکات ژیانێکی نوێ دەست پێبکەین لەگەڵ قورئانی ئیرۆزدا، ئەمەش تاکە هۆکارە بۆ بەختەوەری و بنیاتنانی مرۆڤێکی خاوەن ئیمان و دامەزراو… بۆ بنیاتنانی پەروەردەیەکی ئیمانی پێویستیمان بە ئاشنا بوون بە ناوەڕۆکی خودی قورئانی پیرۆز و لە داێک بوونی دڵێکی زیندوو هەیە ئەو کات مرۆڤ ژیان و دونیای خۆی و بنیادەم ئاوەدان ئاوەدان و فەتح دەکات ، لە ڕاستیدا پەروەردەی دەرونیش خۆی لە خۆیدا سەر بە خۆ نییە، چونکە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئیمان…

دووەم: نەشکاندنی بڕیارەکانمان لە سەر تەوبە و وازهینان لە گوناە و تاوان، بەر دەوام بوون لە سەر ئەو بریارانەی کە داومانە لە سەر نەگەررانەوە بۆ هەموو ئەو تاوانەی پێشوو ئەنجاممان داوە….

سێ یەم: چۆڵ نەکردنی ماڵە کانی خوای گەورە ـ مزگەوت ـ بە تایبەتی تر نوێژی بە کۆمەڵ لە کاتەکانی نوێژی بەیانیان و خەوتنان …

چوارەم: دڵەکانمان بە پەروەردەی ئیمانی ئاودێر بکەین ، چونکە مرۆڤ تەنها بە عەقڵ و ژیری خۆی ناتوانێ کاروانی چاکەو چاکەکاری و بەرەو پێشچون پەرە پێبدات زۆرێک لە مرۆڤەکان دەزانن و عەقڵیان ئەشکی بەوەی تاوانەکان ژیانی مرۆڤ بەرەو هەڵدێر دەبەن بەڵام چونکە دڵیان زیندانی کراوە بە حەزو ئارەزوەکانین ناتوانن لە بەرامبەر ڕەشە بای خراپەکاری دا خۆڕاگربن، تەنها زانستێکی ڕووت و بێ ناوەڕۆک ناتوانێ مرۆڤ بەرەو پەروەردەیەکی ئیمانی ببات….

داواکاریەکی تری پەروەردەی دەرون، وەکو کە ئیسلام داوای دەکات، خوا پەرستی و تەزکیەی نەفسە، تا خوا ناسیی وکو خۆی بچەسپێت. ئەمەش نەشونماو گەشەی رۆحە، ئەمەش لایەنێکی تری پەروەردەی دەرونی مرۆڤە، بۆ ئەوە هەست و پەیوەندی {عابیدو مەعبوود} یی ببێتە چاودێرێکی هەمیشەیی زات…
پەروەردەی موسڵمان هەرگیزاو هەرگیز بە پێ پەروەردەی دەروون تەواو نابێ، لەم سەردەمەی ئێمەشدا کە ماددییات و دونیا ویستی هۆشی قیامەتی لەبەر خەڵکی بڕیووە…پەروەردەی دەرونیش خۆی لە خۆیدا سەربەخۆ نییە، چونکە ئەویش یەکێکە لە بەرهە مەکانی ئیمان.

نووسین: عەبدوڵڵا عەلی پوور

تێبینی: بۆ نووسینی ئەم نامێڵکەیە سوودم لە کتێبی { حول التربیە و التعلیم، عبدالرحیم بکار } وەرگرتووە

نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا