مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه له‌ومانگانه‌ی که هه‌مو ساڵێک له جیهانی ئیسلامی‌دا موسڵمانان زۆر به‌گه‌رمی یه‌وه پێشوازی لێده‌که‌ن ، وه هه‌رله‌م مانگه‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له کاروانی ته‌وبه‌کاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و چاوی پڕلهفرمێسکهوه په‌شیمانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له ئاستی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی که ئه‌نجامییان داوه بۆیه ده‌بینین مزگه‌وته‌کان به شه‌و به‌ڕۆژ له‌به‌ر زۆری گه‌نج و لاوه‌کان و زیکرو ته‌سبیحاتی باوه‌گه‌وره‌و ڕیش سپی یه‌کانمان به‌رناکه‌وێت و دایکان و خوشکان و خێزانه به‌ڕێزه‌کانیشمان وه‌ک نه‌ریتێکی ئیسلامی له‌خه‌می ئه‌وه‌دان که خواردنێکی خۆش ئاماده بکه‌ن و پێش که‌شی بکه‌ن به ڕۆژووه وانه به‌ڕێزه‌کان ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش ڕازی نابن به‌ڵکو داواده‌که‌ن که‌وا خه‌ڵکێکی زیاتر له ڕۆژوه‌وانان بانگهێشت بکرێت بۆ ئه‌وخواردنه‌ی که ئاماده‌ی کردووه تاوه‌کو خوای په‌روه‌دگار هێنده‌ی پاداشتی ڕۆژووه‌که‌ی بۆ بنوسێت!،یان پێشبڕکێ ده‌که‌ن له درووست کردنی خواردنی ئیفطاریان شیرینی و چه‌ندین شتی که‌ی به تامی ده‌ستی خوشکه به‌ڕێزو ئافره‌ته سه‌ربه‌رزه‌کانی کوورد که جێگای فه‌خرو شانازیمانن، وه‌چه‌ندین گۆڕانکاری تر به‌جۆرێک بێ له‌م مانگه له‌مانگه‌کانی تردا هاوشێوه‌ی نابینرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه که‌وا ده‌گاکانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌خرێنه سه‌رپشت و شهیطانهکانیش کۆت و زنجیر ده‌کرێن ئه‌وه‌ی که ته نییا ده‌مێنێته‌وه و دووژمنایه‌تیمان ده‌کات و به‌ره‌و کاری خراپمان ده‌بات نه‌فس ومرۆڤه بێ ره‌وشت و خراپه‌کاره‌کانه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌یطانه‌کان کۆت و زنجیر کراون به‌ڵام ئه‌مان له‌ڕێگه‌ی زنجیره درامای ڕووخێنه‌رو بێ که‌ڵکه‌وه گه‌نج و لاوه‌کانمان دوور ده‌خه‌نه‌وه له زیکرو خواپه‌رستی و نوێژه‌کانی ته‌راویح و چه‌ندین کاری دیکه‌ی خێر له کاتێکدا خواپه‌رستی له‌م مانگه‌دا خیری زیاتره له‌مانگه‌کانی که هه‌ربۆیه هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) شه‌ش مانگی بمایه بۆ مانگی ره‌مه‌زان زۆر به په‌رۆشه‌وه خۆیانییان بۆ ئاماده ده‌کرد !.
که‌وابوو ده‌بێت بزانین له ئێسته‌وه چۆن خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان؟ وه ئه‌وکرده‌وانه چین که ده‌بێت له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی بده‌ین زیاتر له‌مانگه‌کانی تر؟ وه ده‌بێت خۆمان له چی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک بپارێزین و دوور که‌وینه‌وه لێی؟
به‌پشتیوانی خوای گه‌وره له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا باسییان لێوه ده‌که‌ین
له ئێستاوه چۆن خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ مانگی ره‌مه‌زان؟
١- هه‌ر له ئێستاوه به‌رنامه ڕێژی بکه بۆ ڕۆژه‌کانت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا کاته‌کانت بێ سوود به‌سه‌ر نه‌به‌یت و نه‌زانیت چی بکه‌یت یان ته‌نییا کاته‌کانت به خه‌و و ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌سه‌ربه‌ریت و پێت وابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژووی بۆ ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ت به‌سه‌ربچێت.
٢- هه‌وڵ بده له ئێستاوه خه‌ڵکانێکی زۆر ئاگادار بکه‌یته‌وه و مژده‌یان پێ بده به هاتنی ئه‌و مانگه پیرۆزه‌و ئه‌وانیش خۆیانی بۆ ئاماده بکه‌ن که‌وا له ١ /٨ یان ڕۆژێک پێشتر یان دواتر ئیتر به‌پێی بینینی مانگ له لایه‌ن که‌سێکی باوه‌ڕداره‌وه له‌وکاته‌دا.
٣- خۆت ڕابێنه له‌سه‌ر دوور که‌وتنه‌وه‌ت له و تاوانانه‌ی که شه‌یطان و نه‌فست پێت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وڕۆژه‌دا زۆر سه‌خت نه‌بێت له‌سه‌رت که نه‌توانیت خۆت له‌و تاوانانه بپارێزیت که پێش مانگی ره‌مه‌زان شه‌یطان و نه‌فست له‌سه‌ری ڕایان هێناویت وه دوورت بکاته‌وه له خوا په‌رستی کاته‌کانت به فیڕۆ بدات.
۴- ئه‌گه‌ر له جێگایه‌ک ئیش ده‌که‌یت و پشووت هه‌یه هه‌وڵ بده پشووه‌که‌ت بخه‌ره ئه‌م مانگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێک و پێکی ڕه‌مه‌زانه‌که‌ت به‌سه‌ر به‌ریت.
۵- هه‌رکارێکی گرنگت هه‌یه ئیتر ئیش وکاربێت یان سه‌فه‌رت له‌به‌ردا بێت ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه له‌م دوومانگه‌دا ته‌واویان بکه بۆئه‌وه‌ی له‌ومانگه‌دا لانی که‌م که‌مترین ئه‌رکت به‌سه‌رشانه‌وه بێت.
۶- هه‌ر له ئێستاوه خواردن و خواردنه‌وه که‌م بکه‌ره‌وه به تایبه‌تی ئاو و خواردن بۆ ئه‌وه‌ی ڕابێیت له‌سه‌ر تینوێتی و برسێتی له‌و ڕۆژه‌دا.
ئه‌وکرده‌وانه چین که ده‌بێت له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی بده‌ین زیاتر له‌مانگه‌کانی تر؟
١- قورئان خوێندن و له‌به‌رکردنی ڕۆژانه جوزئێک بخوێنه ئه‌گه‌ر بتوانیت له پاش نوێژی به‌یانی چوونکه قورئان خوێندنی پاش نوێژی به‌یانی فریشته‌کان ئاماده ده‌بن و شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن وه ئه‌گه‌ر پێشت کرا هه‌وڵ بده ڕۆژانه چه‌ند ئایه‌تێک له‌به‌ر بکه‌یت.
٢- کردنی نوێژی سوننه‌ت وه‌ک نوێژی سوننه‌تی: (پێش و پاشی نوێژه فه‌ڕزه‌کان،چێشته‌نگاو،ده‌ست نوێژ،سڵاوکردنی مزگه‌وت،نێوانی هه‌مو بانگ و قامهتێک،ته‌راویح،شه‌ونوێژ….)
٣- ئاماده‌بوون له وانه‌و ده‌رسه‌کانی ڕۆژانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان وگوێ گرتن له ووتاری مامۆستایان چی له‌مزگه‌وت یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن یان ئه‌نته‌رنێت لایه‌نی که‌م ڕۆژانه چه‌ند ووتارێک گوێ لێبگره.
۴- ئه‌نجام دانی نوێژه فه‌ڕزه‌کانت له مزگه‌وت دا به کۆمه‌ڵ.
۵- هه‌وڵ بده ڕۆژانه با ڕۆژووه وانێک له‌سه‌ر سفره‌ت خوان بکاته‌وه یان لایه‌نی که‌م ئێواره‌یه‌ک ئیفطار بۆ کۆمه‌ڵێک ئاماده‌بکه ئه‌گه‌ر خۆشت توانات نه‌بوو به پاره یارمه‌تی ئه‌وکه‌سانه بده که هه‌ڵده‌ستن به‌م ئه‌رکه پیرۆزه.
۶- له کاتی بانگی مه‌غریب دا زوو ڕۆژووه‌که‌ت بشکێنه‌وه دره‌نگیش پارشێو بکه و بێ پارشێو به‌ڕۆژوو مه‌به ئه‌گه‌ر ده‌نکه خورمایه‌ک یان قومێک ئاویشت خواردبێت بیخۆ چونکه خێر له پارشێو کردندا یه.
٧- خه‌ڵکی ئاگادارکردنه‌وه و بێ‌دار کردنه‌وه له خه‌و بۆ پارشێو به‌په‌یوه‌ندی کردنی ته‌له‌فونی یان بانگ کردنی درواسێکان یان ناردنی کوورته نامه بۆ خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی نزیکت.
٨- هه‌وڵ بده که بمێنیته‌وه(ئیعتیکاف) بکه‌یت له مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر نه‌شت توانی ئه‌وا ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زان شه‌وانی قه‌در له مزگه‌وت دا به‌سه‌ربه‌ره و له یادی مه‌که.
٩- ڕۆژانه کاتێک دیاری بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب و نامیلکه‌ی شه‌رعی و به‌سوود.
١٠- له‌م مانگه‌دا زیاتر ده‌ستی خێرت درێژ بکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ژارو نه‌دارن.
١١- به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی منداڵانی هه‌تیوو بێ باوک و یارمه‌تی دانییان به پاره‌و خواردن و کڕینی جل و به‌رگ بۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
١٢- ئه‌وکاتانه‌ی کهدهگهڕێیتهوه ناو خێزان و منداڵت یان دایک و باوک و خوشک و براکانت ئه‌وه هه‌وڵ بده ئه‌وه‌ی که وه‌ری ده‌گریت و فێری ده‌بیت له‌ڕووی شه‌رعه‌وه بیگه‌یه‌نه به‌وانیش به تایبه‌تی ئافره‌تان که‌متر مه‌جالی به‌شداری ده‌رس و کۆڕه‌کانی مزگه‌وتییان ده‌بێت.
١٣- هه‌وڵ بده به نامه‌ی ئیمه‌یڵ یان مۆبایل یان بڵاو کردنه‌وه‌ی نامیلکه‌و سیدی به‌سوود ڕۆژانه ئه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌یان ناسیت به‌سه‌ر بکه‌ره‌وه.
١۴- کاتێک به‌ڕۆژوویت نابێت ته‌نییا مه‌عیده‌ت به‌ڕۆژوو بێت و سکت برسی بکه‌یت به ته‌نییا به‌ڵکه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی لاشه‌ت به‌ڕۆژوو بێت وه‌ک (ده‌ست و ده‌م و چاوت).
١۵- ته‌وبه‌یه‌کی پاک و بێ خه‌وش بکه‌و له پاش ڕه‌مه‌زانیش واز له‌م کارانه‌ت مه‌هێنه و دووربکه‌وه‌ره‌وه له شه‌یطان و خراپه‌کارییه‌کانی نه‌فست.
ئه‌و ڕه‌فتارو کرده‌وانه چین ده‌بێت خۆمانییان لێ بپارێزین؟
١- دوورکه‌وتنه‌وه له کرداری خراپ به هه‌موو شێوه‌کانی یه‌وه وه‌ک: (غه‌یبه‌ت ،بوختان،گوومانی خراپ، دووزمانی و فیتنه‌یی،جوێن دان،دڵ ئێشان و ئازاردانی یه‌کتری،حه‌رام خواردن،گوێگرتن له گۆرانی ومۆسیقا،دزی کردن،مه‌شروب خواردن،زینا کردن،نه‌زه‌ر کردن،..)تاکۆتایی.
٢- به فیڕۆنه‌دانی کاته‌کانمان به‌دیار ئه‌و ئه‌ڵقه و زنجیره درامایانه‌وه که هه‌ر له ئێستاوه به چکه‌کانی شه‌یطان ئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان و له کاتی عیباده‌ته‌کانی وه‌ک نوێژی ته‌روایح له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی عه‌له‌مانی یه‌کانه‌وه پیشان ده‌درێت یان ده‌یان به‌رنامه‌ی که‌ی وه‌ک پێشبڕکێی ڕه‌مه‌زان و چی و چی تا کۆتایی… که هه مووی بۆ له‌ناو بردنی ڕه‌وشتی گه‌نجه‌کانمان و دوور که‌وتنه‌وه‌یان له عیبادهت وخواپه‌رستی یه.
٣- دوورکه‌وتنه‌وه له دوونیا ویستی و خۆ یه‌کلایی کردنه‌وه بۆ دواڕۆژت و وابزانه ئه‌م ڕه‌مه‌زانه کۆتا ڕه‌مه‌زانه له ژیانت دا.
۴- دوورکه‌وتنه‌وه له هاوڕێی خراپ و گه‌ڕان به‌دوای هاوڕێی باش و واز نه هێنان لێی له پاش ڕه‌مه‌زانیش.
۵- نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر کرده‌وه‌و ڕه‌فتاره خراپه‌کانی پێش ڕه‌مه‌زان و به عیباده‌ته‌کانت ره‌مه‌زانت کردبێته قه‌ڵایه‌ک بۆ یانزه مانگی داهاتووت.
له کۆتایی دا: دیاره خاڵی دیکه زۆرن باسی لێوه بکه‌ین به‌ڵام ئیتر ئه‌قڵی که‌می ئێمه هه‌رئه‌وه‌نده ده‌بڕێت وه ئه‌وه‌ی که ماوه بیڵێین بونی ترسان له‌خواو خۆ ئاماده‌کردنمان بۆ ئه‌وڕۆژه‌ی که که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت و ته نانهت زۆرێک له پێغه‌مبه‌رانیش(علیهم الصلاه والسلام) نه‌فسی نهفسییانه له وڕۆژه‌دا که‌ڕۆژی قیامه‌ته، جا با به‌ڕاستی خۆمان بۆ ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ئاماده بکه‌ین که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) پاداشتی گرتنت ڕۆژێکی یه‌ک به ده حسێب ده‌کات وه‌هه‌رکه‌سێک شه‌ش ڕۆژی پاش ڕه‌مه‌زان بگرێت واته له دووه‌م ڕۆژێ مانگی شه‌واله‌وه ئه‌وا وه‌ک و وابێت ساڵه‌که هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت ئه‌مه بێ له‌و هه‌موو پاداشته‌ی نوێژی ته‌راویح و شه‌وانی قهدروو ئیفطارکردنهوهی خه‌ڵکی له‌سه‌ر سفره‌ت و چه‌ندین کاری خێر که داواکارم له خوای گه‌وره ڕه‌مه‌زانمان پێ عه‌طا بفه‌رمووێت و له‌م کرده‌وانه‌ش بێبه‌شمان نه‌کات و هه‌موو کرده‌وه‌و عیبادهتهکانیشمان لی وه‌ربگرێت و له پاش مانگی ره‌مه‌زانیش هه‌ر خوا په‌رست بین نه‌ک ڕه‌مه‌زان په‌رست خوا په‌نامان بدات.
نوسینی: ئه سماء