کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای هه‌ژده‌هه‌م:
«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ»
واته: «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.»
ئه‌و یاسا قوڕئانییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وت و ئاریکاری نێوان به‌دیهێنه‌ر و به‌دیهێنراوه‌کان هاتووه و وه‌ک که‌شتی ڕزگارکه‌ری مرۆڤ هه‌ژمار ده‌کرێت و کۆڵه‌که‌یه‌که له کۆڵه‌که‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی. به شێوازێک که هه‌ر که‌س له‌سه‌ر ڕێنوێنی و به‌رنامه‌ی ئه‌وه بڕوات، نیشانه‌ی هیممه‌ت به‌رزی و ئاوه‌زمه‌ندی و ژیری ئه‌وه.
ئه‌و یاسایه دوای ئاماژه به به‌سه‌رهاتی شه‌ڕی ته‌بووک هاتووه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ڕێگایه‌کی دوور و درێژ و دژواری له‌به‌ر بوو. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) داوای له موسوڵمانان کردبوو که بۆ به‌رگری له ئیسلام و ئهدهبکردنی دوژمنان، هه‌موویان هاوده‌نگ و ته‌یار بۆ خه‌بات هه‌ستن. له کۆتایی سوڕه‌تی تۆبه ئاماژه به به‌سه‌رهاتی ئه‌و شه‌ڕه کراوه:
«لَقَد تَّابَ اللهُ عَلَی النَّبِیِّ وَ المُهَاجِرِینَ وَ الأنصَارِ الَّذِینَ اتَّبَعُوهُ فِی سَاعَهِ العُسرَهِ مِن بَعدِ مَا کَادَ یَزِیغُ قُلُوبُ فَرِیقٍ مِّنهُم ثُمَّ تَابَ عَلَیهِم إِنَّهُ بِهِم رَءُوفٌ رَّحِیمٌ * وَ عَلَی الثَّلَاثَهِ الَّذِینَ خُلِّفُوا حَتَّی إِذًا ضَاقَت عَلَیهِمُ الأَرضُ بِمَا رَحُبَت وَ ضَاقَت عَلَیهِم أَنُسُهُم وَ ظَنُّوا أَن لَّا مَلجَأَ مِنَ اللهِ إِلَّا إِلَیهِ ثُمَّ تَابَ عَلَیهِم لِیَتُوبُوا إِنَّ اللهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِیمُ * یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ» (تۆبه:١١٧-١١٩)
واته: «سوێند به خوا به‌ڕاستی خوا تۆبه‌ی قبوڵ کرد له پێغه‌مبه‌ر و کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا) دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت) له‌وه‌ودوا تۆبه و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌سۆز و میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا. ٭ هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت (که له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی زه‌وی چه‌نده فراوانه، لێیان ته‌نگ بۆوه، خۆیشیان له‌خۆیان بێزار بوون که هیچ په‌نایه‌ک نییه (له خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزیت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته، پاشان تۆبه‌ی لێوه‌رگرتن تا تۆبه‌ی بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا تۆبه‌وه‌رگر و میهره‌بانه ٭ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.»
په‌یامی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه: ئه‌و که‌سانه‌ی که خوای گه‌وره تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن، وه‌ک ئه‌و سێ که‌سه به‌نێوبانگه، پێشهوایانێکی ڕاسته‌قینه‌ن که پێویسته وه‌ک پێشه‌نگ چاویان لێ بکرێت و شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وان بین.
به وردبوونه‌وه له ئایه‌تی: «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ» بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که بۆچی ئه‌و یاسا قوڕئانییه به‌دوای ئه‌و ئایه‌تانه‌دا هاتووه که باس له غه‌زای ته‌بووک ده‌که‌ن؟ ده‌یهه‌وێت بڵێت که ڕاستی و دروستی بانتر و به‌ربڵاوتر له‌وه‌یه که به‌س له قسه و وتاردا کورت بکرێته‌وه، به‌ڵکو جیا له قسه، ئاکار و ڕه‌فتار و دۆخه‌کانیش له‌خۆی ده‌گریت و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نموونه‌ی کرداری ئه‌و پێناسه جوانه له هه‌موو بواره‌کاندا بوو.
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) قسه‌له‌ڕوو و ده‌ستپاک و به‌ڕێز بوو؛ ته‌نانه‌ت له پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیش له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنییه‌کانی ڕاوه‌ستاو بوو و هه‌ر ئه‌و ئاکاره جوانه‌ی بوو به هۆی ئه‌وه‌یکه هێندێک له بیرمه‌ندان و ئاوهزمهندانی قوڕه‌یش ڕوو له ئیسلام بکه‌ن و ئیمان بێنن. ئه‌وان ده‌یانوت که‌سێک که درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌کات، ناکرێ درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستیت.
زۆر که‌س که ئه‌و یاسا قوڕئانییه: «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ» ده‌بیستن، ته‌نیا بیر له ڕاستگۆیی له قسه‌دا ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه واتایه‌کی ناته‌واوه. چونکه ئه‌گه‌ر له‌و ئایه‌ته ورد بینه‌وه، ده‌بینین که ئه‌و ئایه‌ته وێڕای ڕاستگۆیی له قسه‌دا، مه‌به‌ستی ڕاستی له بارودۆخ و کرداریش دایه.
ڕاستی و ڕاستگۆیی ئاسه‌واری جوان و قازانجی زۆری هه‌یه و نیشانه‌ی عه‌قڵی ته‌واو و ده‌روونی پاکی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئاسه‌واری ڕاستی ئه‌وه بێت که که‌سی ڕاستگۆ له دزێوی و چه‌په‌ڵی درۆ و وێچوون له دووڕوویان پاک بێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه به‌سه تاکوو مرۆڤ ڕاستی بکاته پیشه‌ی خۆی. به‌ڵام جگه له‌وه، ڕاستی پێناسه‌ی جوانی دیکه‌ی وه‌ک سه‌ربه‌رزی و شه‌ڕافه‌ت و بوێری و که‌ڕامه‌تیش بۆ مرۆڤ به‌رهه‌م دێنیت. ئه‌گه‌ر تێڕامانێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌و سێ که‌سه‌ی که له غه‌زای ته‌بووک جێ مابوون بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌وان چۆن تامی شیرینی ڕاستییان چێشت و ئاکامی کاری خۆشیان دیته‌وه، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌کی پێ چوو.
ئه‌گه‌ر له ئایه‌ته‌کانی که سه‌باره‌ت به ڕاستی و دروستی و ستایشی ڕاستگۆیان هاتوون ورد بینه‌و، به شتانێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌گه‌ین. لێره‌دا ئاماژه به هێندێک ئاسه‌واری ڕاستی له ژیانی دونیایی و دواڕۆژیی مرۆڤی ڕاستگۆ ده‌که‌ین:
1- مرۆڤی ڕاستگۆ شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رانه؛ ئه‌و گه‌وره‌پیاوانه‌ی که به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له قوڕئانی پیرۆز باس له ڕه‌وشتبه‌رزی و ڕاستگۆیی ئه‌وان کراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که له‌سه‌ر به‌ڵێنی و په‌یمانی خۆیان ڕاوه‌ستاو ده‌بوون.
2- مرۆڤ که ڕاست و دروست بێت، ئه‌وه خوای گه‌وره یاریدهرییهتی و خوای باڵاده‌ست که‌سانێک ڕه‌وانه ده‌کات که له به‌نده ڕاستگۆیه‌کانی پاڕێزگاری بکه‌ن و ڕه‌نگه هێندێک جار ئه‌و که‌سه‌ی که به‌رگریت لێ ده‌کات، ته‌نانه‌ت دوژمنی خۆت بووبێت، هه‌ر وه‌ک شاعیر ده‌ڵێت: دوژمن ده‌بێته خێر بۆت، ئه‌گه‌ر خوا بیهه‌وێت. سه‌رنج بده‌نه قسه‌ی خێزانی عه‌زیزی میسر که ده‌ڵێت:
«قَالَتِ امرَأَتُ العَزِیزِ الآنَ حَصحَصَ الحَقُّ أَنَا رَوَادتُّهُ عَنِ نَّفسِهِ وَ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِینَ» (یوسف:۵١)
واته: «(ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێستا ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرا بوو (دان به ڕاستیدا ده‌نێم) خه‌تای من بوو، ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.»
3- مرۆڤی ڕاست له‌سه‌ر ڕێگایه‌ک ده‌ڕوات که به‌ره‌و به‌هه‌شتی ده‌بات، هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) فه‌رموویه‌تی:
«علیکم بالصدق فإن الصدق یهدی إلی البر و إن البر یهدی إلی الجنه و ما یزال الرجل یصدق و یتحری الصدق حتی یکتب عند الله صدیقا»
واته: «ڕاستی بکه‌نه پیشه‌ی خۆتان که ڕاستی به‌ره‌و چاکه ڕێنماییتان ده‌کات و چاکه‌ش به به‌هه‌شتتان ده‌گه‌یه‌نیت. مرۆڤێک که هه‌میشه ڕاستی ده‌ڵێت و ڕاستی کردۆته پیشه‌ی خۆی، له لای خوا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕاستان نێوی تۆمار ده‌کرێ و له‌وان هه‌ژمار ده‌کرێت». خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی به‌هه‌شتییه‌کان ده‌فه‌رموێت: «وَ الصَّابِرِینَ وَ الصَّادِقِینَ وَ القَانِتِینَ وَ المُنفِقِینَ وَ المُستَغفِرِینَ بِالأسحَارِ» (ئالی عیمڕان:١٧)
واته: «(جا ئه‌و ئیماندارانه‌ی) خۆگر و ئارامگرن، ڕاستگۆ و خواپهرهستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و له بهرهبهیانییهکاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان) ده‌که‌ن.»
4- ئه‌وانه‌ی که له قسه و کرداریاندا ڕاستن، له ڕۆژی قیامه‌ت له ده‌سته‌ی ڕزگار بووانن و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «قَالَ اللهُ هَذَا یَومُ یَنفَعُ الصَّادِقِینَ صِدقُهُم لَهُم جَنُّاتُ تَجرِی مِن تَحتِهَا الأَنهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا رَّضِیَ اللهُ عَنهُم وَ رَضُوا عَنهُ ذَلِکَ الفَوزُ العَظِیمُ.» (مائیده:١١٩)
واته: «خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ‌سنوور.»
5- که‌سانی ڕاست، شایانی به‌خشین و لێخۆشبوونی خوا و شیاوی گه‌یشتن به ئه‌جر و پاداشێکن که له قوڕئانی پیرۆز به‌ڵێنیان پێ دراوه:
«إِنَّ المُسلِمِینَ وَ المُسلِمَاتِ وَ المُؤمِنِینَ وَ المُؤمِنَاتِ وَ القَانِتِینَ وَ القَانِتَاتِ وَ الصَّادِقِینَ وَ الصَّادِقَاتِ وَ الصَّابِرِینَ وَ الصَّابِرَاتِ وَ الخَاشِعِینَ وَ الخَاشِعَاتِ وَ المُتَصَدِّقِینَ وَ المُتَصَدِّقَاتِ وَ الصَّائِمِینَ وَ الصَّائِمَاتِ وَ الحَافِظِینَ فُرُوجَهُم وَ الحَافِظَاتِ وَ الذَّاکِرِینَ اللهَ کَثِیرًا وَ الذَّاکِرَاتِ أَعَدَّ اللهُ لَهُم مَّغفِرَهً وَ أَجرًا عَظِیمًا» (ئه‌حزاب:٣۵)
واته: «به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خواترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن‌پاک و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێبورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ‌سنووریان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده کراوه.»
دوای ئه‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه و مه‌زنایه‌تییه، به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه بۆ موسوڵمانان ئه‌گه‌ر خۆیان به ڕاستی نهڕازیننهوه.
زۆر که‌س له موسوڵمانان هه‌یه که زۆر به ساکاری درۆ ده‌کات! زۆر که‌س هه‌یه که به‌ڵێنی درۆ ده‌دات! زۆر که‌س هه‌یه که پابه‌ند به به‌ڵێنی خۆی نییه!
موسوڵمانێک که به‌رتیل وه‌رده‌گریت؛ موسوڵمانێک که له کار و پیشه‌که‌یدا خیانه‌ت ده‌کات؛ موسوڵمانێک که به‌ڵگه و سه‌نه‌دی درۆیین ساز ده‌کات، ئه‌وانه چ پێوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسلام هه‌یه؟!
ئه‌وانه به کرده‌وه و ئاکاره ناحه‌زه‌کانیان، ڕواڵه‌تی ئیسلام تووشی خه‌ساره‌ت ده‌که‌ن.
جێی سه‌رسووڕمانه که موسوڵمانێک ئه‌و ئایه‌ته ده‌خوێنیته‌وه: «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ» و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دق و به‌ڵگه‌ی که موسوڵمانان هان ده‌دات که ڕاستگۆ و دروستکار بن، به‌ڵام دیسان هه‌ر په‌نا بۆ درۆ ده‌بات.
خۆزگه له هه‌ڵوێستی ئه‌بوو سوفیان ورد بینه‌وه ئه‌و کاته‌ی که له سه‌رده‌می نه‌فامی، بۆ بازرگانی چووبو بۆ وڵاتی شام. له‌و ده‌مه‌دا نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گه‌یشتبوو به ده‌ستی هێرقل. هێرقل پرسی: ئایا له شام که‌سێک ده‌ناسن که له هۆزی ئه‌و پیاوه بێت؟ گوتیان به‌ڵێ و به‌دوای ئه‌بووسوفیاندا چوون.
ئه‌بووسوفیان ده‌گێڕیته‌وه و ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک له قوڕه‌یش بۆ کۆشکی هێرقلیان بردین. هێرقل لێی پرسیم: کامتان له‌و پیاوه‌ی که داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کات نزیکتره؟ وتم: من.
ئه‌و کات منی بۆ پێشه‌وه برد و ڕووی پێ له خۆی کردم و هاوڕێکانیشم له پشت منه‌وه وێستان و وتی: من هێندێک پرسیار له‌و پیاوه سه‌باره‌ت به‌و که‌سه‌ی که داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کات ده‌پرسم. ئه‌گه‌ر درۆی کرد ئێوه پێم بڵێن.
سوێند به خوا ئه‌وه‌نده له ئاکامی درۆکردن ده‌ترسام که هیچ درۆیه‌کم نه‌کرد، له‌کاتێکدا دڵنیا بووم که هیچ کام له هاوڕێکانم به‌درۆم ناکه‌نه‌وه.
ببینن ئه‌و پیاوه له کاتێکدا بڕوای به ئیسلام نییه چۆن خۆی له درۆ ده‌پارێزیت و درۆ بۆ که‌سێکی که ئاگادار له بایه‌خی ڕاستی و قێزهوهنبوونی درۆیه، ناپه‌سه‌ندی ده‌زانێت. ئه‌وه جوامێریی عه‌ڕه‌بی سه‌رده‌می نه‌فامی بوو که درۆ به ناپه‌سه‌ندترین و ناحه‌زترین شت ده‌زانن. هه‌ر بۆیه کاتێک که ئیبنی موعین سه‌باره‌ت به درۆ، پرسیاری له ئیمامی شافیعی کرد وتی: واز له درۆ بێنه، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر درۆ حه‌ڵاڵیش بووایه، جوامێری و پیاوه‌تی من ئیزنی نه‌ده‌دا که درۆ بکه‌م. سه‌باره‌ت به ئیسحاقی کوڕی حه‌سه‌نی حه‌ڕبی هاتووه که: سه‌باره‌ت به‌و له ئیمام ئیبڕاهیمیان پرسی وتی: ئیسحاق باوه‌ڕپێکراو و جێمتمانهیه، به شێوازێک ئه‌گه‌ر درۆ حه‌ڵاڵیش بووایه، ئه‌و هیچ کات درۆی نه‌ده‌کرد.
ئیبڕاهیم حه‌ڕبی سه‌باره‌ت به ئیمام موحه‌ددیس هاڕوون حیمال ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر درۆ حه‌ڵاڵ بوایه، من به خاتری پاک و بێگه‌ردی زمانم وازم لێ ده‌هێنا.
ئیمام ئوزاعی ده‌ڵێت: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه هه‌واڵێک بێت که درۆ حه‌ڵاڵ بکات، من هیچ کات درۆ ناڵێم.
له کوێن ئه‌و که‌سانه‌ی که درۆیان به ناجوان و ناپه‌سه‌ند و قێزه‌ون ده‌زانی؟ خۆزگه خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌س درۆیان کردبا و له هێندێک بواردا دابونه‌ریتی بێباوه‌ڕانیان سه‌باره‌ت به درۆ بڵاو نه‌کردبایه‌وه. درۆی ئاوریل له‌و نموونانه‌یه و هێندێک واده‌زانن که ئه‌و نموونه‌یه، درۆی سپی و مهسڵهحهتییه و نازانن که درۆ هه‌ر هه‌مووی ڕه‌ش و نه‌گبه‌تییه، مه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که شه‌ریعه‌تی پاکی خوا ئیزنی تایبه‌تی دابێت.
له زه‌ره‌ره‌کانی درۆ ئه‌وه‌یه که درۆ له کاروانی بڕوادارانی ڕاسته‌قینه وه‌دوات ده‌خات. هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که خوای گه‌وره له‌و یاسا قوڕئانییهدا باسیان لێ ده‌کات: «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَ کُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ»
دایکان و باوکان و مامۆستایانی به‌ڕێز؛ چه‌ند جوان و په‌سه‌ند و پێویسته که نه‌ته‌وه‌ی داهاتوومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته جوانه په‌روه‌رده بکه‌ین و ناحه‌زی درۆیان بۆ ڕوونکهینهوه و له ڕاستی و دروستیدا نموونه و سومبوولی کرداری ئه‌وان بین.
مامۆستا ئه‌دیب مه‌حه‌ممه‌د کورد عه‌لی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دروشمی ڕاستی و دروستی ده‌ربڕین و له ڕواڵه‌ت و ناخ و نه‌هێنی و ئاشکرا و له هه‌ر دۆخێک‌دا پێی پابه‌ند بین، بهمچهشنه که‌سایه‌تی و کات و ماڵ و هزر و وزه‌ی خۆمان و دیترانمان پاراستووه و خۆمان و مناڵانمان ڕزگار کردووه. نه دڵه‌ڕاوکه‌ی شتێکمان هه‌یه و نه له که‌س ده‌ترسین و دره‌نگ یا زوو له ئاکام و به‌رهه‌می ڕاستی به‌هره‌مه‌ند ده‌بین. له ژێر سێبه‌ری ڕاستی دایه که به شه‌ڕافه‌ت و گه‌وره‌یی ده‌گه‌یین و له واتای مرۆڤایه‌تی تێده‌گه‌یین.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسه‌ر: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده
درێژه ی هه یه