پیشوازی له ره مه زان
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِی أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنکُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ وَمَن کَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّهٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ یُرِیدُ اللَّـهُ بِکُمُ الْیُسْرَ وَلَا یُرِیدُ بِکُمُ الْعُسْرَ وَلِتُکْمِلُوا الْعِدَّهَ وَلِتُکَبِّرُوا اللَّـهَ عَلَىٰ مَا هَدَاکُمْ وَلَعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ ﴿البقره: ١٨۵﴾
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی خێر و چاکه، مانگی لێخۆشبوو‌ن و میهره‌بانی، مانگی په‌شیمانی و ته‌وبه‌کردن، مانگی پڕ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت، مانگی ئاشتبوونه‌وه‌ی دڵه‌کان، مانگی عیبادهت و قورئان، مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، پیرۆز بایی له خۆمان و سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌که‌ین، به هیوای ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا خوای گه‌وره له خۆمان ڕازی که‌ین کینه و بوغز له دڵه‌کانمان ده‌رکه‌ین و به دڵێکی پڕ له خۆشی و سۆزه‌وه به‌خێرهاتنی بکه‌ین.
مانگی رمضان ئه‌و مانگه‌یه که قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، ئه‌و مانگه‌یه که خوای گه‌وره له ناو مانگه‌کانی ساڵدا به پیرۆزی ناوی ده‌با و پیرۆزترین مانگی ساڵه، هه‌ر له‌م مانگه‌شدا شه‌یتان کۆت و به‌ند ده‌کرێت، ده‌رگاکانی به‌هه‌شتی تێدا ده‌کرێته‌وه‌و ده‌رگاکانی دۆزه‌خی تێدا داده‌خرێت، هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک که مسوڵمان ده‌یکات بۆ خۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێ که بۆ خوای گه‌وره‌یه و هه‌ر بۆخۆشی پاداستی ده‌داته‌وه، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت:
عن أَبی هُرَیْرَهَ (رضی الله عنه) قالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم): (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: کُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلَّا الصِّیَامَ فَإِنَّهُ لِی وَأَنَا أَجْزِی بِهِ، وَالصِّیَامُ جُنَّهٌ، فَإِذَا کَانَ یَوْمُ صَوْمِ أَحَدِکُمْ فَلَا یَرْفُثْ یَوْمَئِذٍ وَلَا یَسْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْیَقُلْ: إِنِّی امْرُؤٌ صَائِمٌ، وَالَّذِی نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِیَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْیَبُ عِنْدَ اللَّهِ یَوْمَ الْقِیَامَهِ مِنْ رِیحِ الْمِسْکِ، وَلِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ یَفْرَحُهُمَا: إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ بِفِطْرِهِ، وَإِذَا لَقِیَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ). ) متفق علیه)
واته: ئەبو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: هه‌موو کرده‌وه‌کانی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی جگه له ڕۆژوو، ئه‌و به‌ڕاستی بۆ منه و هه‌ر خۆشم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژوو قه‌ڵغانه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک که‌سێکتان به‌ڕۆژوو بوو با ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی ناشیرین و هات و هاوار نه‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک جنێوی پێدا و شه‌ڕی پێفرۆشت با بڵێت: من که‌سێکی به‌ڕۆژووم، سوێند به‌و که‌سه‌ی گیانی موحەممەدی به ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لای خوا له بۆنی میسک خۆشتره، هه‌روه‌ها دوو خۆشی هه‌یه بۆ ڕۆژووه‌وان، کاتێک به‌ربانگ ده‌کاته‌وه دڵخۆشه به ڕۆژووشکاندنهکهی، کاتێکیش به دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ده‌بێت دڵخۆشه به‌ڕۆژووه‌که‌ی).
ئه‌م مانگه که ئه‌وه‌نده پیرۆز و گه‌وره بێت جێی خۆیه‌تی له پێشوازییدا بین به جوانترین و باشترین شێوه و خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین.
یاوه‌ره به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئه‌وه‌نده قه‌در و ڕێزی ئه‌م مانگه‌یان له‌به‌رچاو بوو چه‌ند مانگێک پێش هاتنی له پێشوازییدا بوون، ئه‌وه‌نده لایان خۆشه‌ویست بوو دوعایان ده‌کرد که پێی بگه‌ن و خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، زۆر به‌گه‌رمی میواندارییان ده‌کرد، وه زۆر گرنگ بوو له‌لایان، چونکه ده‌یان زانی چه‌ند پیرۆز و خێرداره، ئه‌بێت ئێمه‌ش شوێن که‌وته‌ی ئه‌و یاوه‌ره به‌ڕێزانه بین ( خوایان لێڕازی بێت )،
پێویسته ئێمه‌ی مسوڵمان به گه‌رمی پێشوازی له م مانگه پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت بکه‌ین و هه‌وڵبده‌ین له‌م مانگه‌دا خوای ته‌باره‌ک و وه‌ته‌عالا له خۆمان ڕازی بکه‌ین، تا له‌وانه نه‌بین که پێغه‌مبه‌ری خوا ئامینی له‌سه‌ر کردوون کاتێک که پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر و سێ جاران ده‌ڵێ ئامین ، هاوه‌ڵه‌کانی خوایان لێ ڕازی بێت پێی ده‌ڵێن یا ڕه‌سوله‌ڵا ئه‌وه چی بوو سێ جار فه‌رمووتان ئامین؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو ( علیه السلام ) پێی فه‌رمووم هه‌ر که‌سێک ڕه‌مه‌زانی به‌سه‌ردا تێ دهپهڕیو خوای گه‌وره لێی خۆش نه بۆ ،خوای گه‌وره بیخاته ناو دۆزه‌خه‌وه ،منیش ووتم ئامین)
جا ئێمه‌ی مسوڵمان له پێشوازیماندا بۆئه‌م مانگه پیرۆزه ده‌بێت باش خۆمانی بۆ ئاماده که‌ین لێره‌دا ئه‌مه‌وێ ئاماژه بخه‌مه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێک که پێوسته له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ڕه‌چاوی بکه‌ین.
*پێش هه‌موو شتێک سوپاس و ستایشی خوا بکه که ته‌مه‌نی داویت و گه‌یشتویت به ڕه‌مه‌زان.
* دواترله خۆت بپرسه بزانه به ڕۆژوو بونه‌که‌ت ڕای کێشاوی بۆ له خوا نزیک بوونه‌وه.
* وه تا ده‌توانیت خۆت له قورئان نزیک بکه‌وه به خوێندنه‌وه‌و گوێگرتن لێی. وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت، بۆ هه‌ر پیتێک ده خێرت ده‌ست ده‌که‌وێت.
*هه‌وڵ بده به هه‌موو شێوه‌یه‌ک واز بهێنیت له تووڕه‌ی و قسه‌ی نابه‌جێ .
* هه‌وڵ بده خۆت هێوه ر بکه‌ره‌وه‌و خۆت بێده‌نگ بکه.
* به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش دوور بکه‌وه له جنێو‌و درۆ‌و زهممو بوختان.
* سه‌برت هه‌بێت و به ته‌حه موول به له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک.
*تا ده‌شتوانی به به‌زه‌یی به له‌گه‌ڵ جیران و ده‌ورو به‌رتدا .
*ببه‌خشه گه‌ر به ووشه‌یه‌کی خێریش بێت.
* هه‌رگیز درێخی مه‌که له کاری چاکه.
* دانیشه بۆ ده شه‌وی ئاخیری و بگه‌ڕێ به‌دوای شه‌وی قه‌دردا که خێری شه‌وێکی باشتره له ١٠٠٠ مانگ.
*بچۆ بۆ مزگه‌وت بۆ شه‌و نوێژ کردن و پابه‌ندبه به نوێژی جه‌ماعه‌ته‌وه.
*هه‌وڵ بده نه‌چیت بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌کان گه‌ر زه‌روور نه‌بوو.
* به‌شداری بکه له ده‌رس و ووتاری مامۆستایان‌دا.
* خۆت به دوور بگره له سه‌یرکردنی به‌رنامه‌و زنجیره ته‌له‌فزوێنیه بێ سووده‌کان.
* هه‌تا ده‌توانیت و پێت ده‌کرێت زۆر بپاڕێره‌وه‌و زیکرو یادی خوا بکه. به به‌رده‌وامی داوی لێ خۆش بوون له خوای ته‌باره‌ک وه‌ته‌عالا بکه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوا لێت خۆشببێت نابینی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رموێت:یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَهً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّکُمْ أَنْ یُکَفِّرَ عَنْکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ وَیُدْخِلَکُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ / ( سوره التحریم ٨)ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ئێجگاریی تا په‌روه‌ردگارتان له گوناهه‌کانتان خۆش ببێ وه بتانخاته ناو باخاتێکه‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار ده‌ڕوا به‌ژێریاندا. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان )
ده‌ی ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ماوه‌ی داویتوو وا خه‌ریکه ده‌گه‌یته ڕه‌مه‌زان ڕه‌مه‌زانیش که بۆ خۆی مانگی لێخۆشبوونه، بگه‌ڕیره‌وه بۆ لای خوای خۆت ، خوای گه‌وره‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی که توانیبێتمان سودێک به ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز بگه‌یه‌نین، وه‌بیر خستنه‌وه‌یه‌کیش بێت بۆ خۆم و ئێوه‌ی به‌ڕێز . خوای گه‌وره لێمان وه‌ربگرێت و له که‌م و کوڕێکانیشمان ببورێت خوای گه‌وره خێری هه‌موو خوێنه‌رێک بداته‌وه و ئه‌منیش له دوعای خێر بێ به‌ش مه‌که‌ن.
شاخه وانی مام ده رویش